Monday
2017-12-11
4:11 PM
به‌خێربێیت Guest
پشتگیری
 
كۆشان.. سه‌كۆی هه‌مووان
سه‌ره‌كی بوون به‌ئه‌ندام چوونه‌ژووره‌وه
بابه‌ته‌كانی ئێوه‌ »
به‌شه‌كانی ئه‌م لاپه‌ڕیه‌
بابه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی [2]
گرفت و كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌خۆده‌گرێت
گه‌نجان [7]
بابه‌ته‌كانی له‌ده‌وری مه‌سه‌لی گه‌نجان و لاوان ده‌سوڕێته‌وه
سیاسی و ئابووری [18]
بابه‌ته‌كانی تایبه‌ته‌ به‌لایه‌نی سیاسی و ئابووری
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر [22]
ئه‌و بابه‌تانه‌ی تایبه‌تن به‌ بواری ئه‌ده‌ب و هونه‌ری
دۆسیه‌ی تایبه‌ت [7]
لێره‌دا بابه‌ت و لێكۆڵینه‌وه‌ درێژه‌كان ده‌خوێنیته‌وه
كۆمپیوته‌رو ئینته‌رنێت [1]
زانیاری ده‌رباره‌ی جیهانی كۆمپیوته‌رو ئینته‌رنێت
ئافره‌تان و ژنان [3]
تایبه‌ت به‌گرفت و ئاریشه‌كانی ژنان و ئافره‌تان

به‌شه‌كان

سه‌ره‌كی » بابه‌ته‌كان » ئافره‌تان و ژنان

مۆدرنیته‌ و ره‌گه‌زی مێینه‌

فریشته‌ عه‌زیز
 

مۆدرنیته‌ چییه‌؟ وه‌ پێوه‌ندی ره‌گه‌زی مێینه‌ له‌گه‌ڵ  ئه‌م دیارده‌یه‌ چییه‌؟

 مۆدرنیته‌ پرۆسه‌یه‌کی مێژوویه‌ که‌ له‌ دوای سه‌رهه‌ڵدانی شۆرشی ته‌کنه‌لۆژیا سه‌ری هه‌ڵدا که شێوازی بیر کردنه‌وی وه‌ زۆربه‌ی لایه‌نه‌کانی ژیانی مرۆڤایه‌تی گۆریی. مۆدرنیته‌ ململانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ رابردوو وه‌ هه‌موو سیسته‌مه‌ کۆنه‌کانو متمانه‌یی ره‌هایه‌ به‌ عه‌قڵ، مۆدرنیته به‌ په‌شت به‌ستن به‌ زانست و ته‌کنه‌لۆژیا  وه‌رچه‌رخانی دروست کرد له‌ باوڕو ئه‌ندیشه‌ متافیزیکییه‌کان که‌ پێوه‌ندی به‌ تاک و کۆمه‌ڵگایه‌. مۆدرنیته‌  قۆناغی کۆتایی پێهاتنی ئه‌و کلتوور و نه‌ریه‌تانه‌ییه‌ که‌ سه‌ر به‌ بڕوای متافیزیکین وه‌ هاتنه‌ کایه‌ی عه‌قڵانیه‌ته‌ به‌ هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌کانیه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌و واقیعه‌ش له‌ بیر نه‌که‌ین مۆدرنیته‌ واتا نه‌کۆڵیی کردن  له‌ ‌هه‌موو رابردوو نییه‌ به‌ڵکو ره‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌و پارادایمانه‌‌یه‌ که‌ نه‌ریه‌تی کردۆته‌ ئایدۆلۆژی وه‌ له‌  سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ئایدۆلۆژیانه‌ یاسا وه‌ کردارێک ئه‌خوولقێنێت که‌ ئه‌بێته‌ به‌شێک له‌ کرداری تاک به‌تایبه‌ت وه‌ کۆمه‌ڵگاش به‌گشتی.
مۆدێرنیته‌ به‌ یارمه‌تی تایبه‌تمه‌ندی ویستی نوێ بوونه‌وه‌ توانیویه‌تی هێزێکی زۆر کاریگه‌ر درووست بکات بۆ بنیات نانی کۆمه‌ڵگایه‌ک به‌ ناوی کۆمه‌ڵگای مۆدێرن  که‌ هه‌ڵقوڵاوی ململانه‌یی ئه‌و لایانه‌ کۆمه‌لایه‌تی و رۆشنبیریانه‌یه‌.

له‌ کۆمه‌ڵگایه‌کی نه‌ریه‌تی که‌ ‌هێشتا به‌ پرۆسه‌ی مۆدێرن بووندا تێپه‌ر نه‌بووه‌ که‌سایه‌تی تاک بوونی خۆی له‌ رێکخستنی خۆی له‌ گه‌ڵ کۆمه‌ڵگادا ئه‌بینێته‌وه‌ به‌ڵام له‌ کۆمه‌ڵگای مۆدێرنیته‌دا سه‌ربه‌خۆی تاکه‌کان له‌ بنه‌ماکانی یه‌کبوونی ئۆرگانیکی کۆمه‌ڵگایه‌.

قۆناغی گواستنه‌وه‌ له‌ نه‌ریه‌ته‌وه‌ بۆ مۆدرنیته‌ قۆنا‌یه‌کی زۆر هه‌ستیاره‌ که‌ له‌و قۆناغه‌ نه‌ریه‌ت شوێنی خۆی ئه‌دات به‌ مۆدرنیته‌. ئه‌وه‌ش ئه‌و قۆناغێه‌ که‌ کۆمه‌ڵگای کوردی تیا به‌سه‌ر ئه‌بات. کۆمه‌ڵگایه‌ک که‌ له‌ نێوقۆناغی گواستنه‌وه‌یه‌ تاکی ‌ ئه‌و شێوه‌ کۆمه‌ڵگانه‌ له‌ نێوان ئه‌و پارادۆکس و کێشه‌ وگرفتانه‌یه‌ که‌ به‌ هۆی ره‌هه‌نده‌کانی مۆدرنیته‌ سه‌ر هه‌ڵئه‌دات. پرۆسه‌ی به‌ مۆدیرن بوونی تاکێک له‌ خۆناسینێکی ره‌خنه‌گرانه‌ وه‌ ده‌ست پێ ئه‌کات وه‌ فۆرم گرتنی ئه‌و تاکه‌ له‌ په‌روه‌رده‌ و گه‌شه‌سه‌ندنی ''خود'' ه‌ وه‌ هه‌ر ئه‌وه‌ش تاک ناچار ئه‌کات به‌ هه‌ڵسه‌نگاندن وهه‌ڵبژاردن و بڕیاردان. ئه‌م سێ فاکته‌ره‌ پرۆسه‌ی درووست بوونی تاکێکی سه‌ربه‌خۆ و ئازاده‌ وه‌ هه‌نگاوێکه‌ بۆ گه‌شه‌ی تاکگه‌رایی له‌ کۆمه‌ڵگادا.

گه‌شه‌ی تاکگه‌رایی به‌ پێی تایبه‌تمه‌ندی تاک ئه‌گۆرێت بۆ نمونه‌ ره‌گه‌زی تاک، جیاوازیه‌کی به‌رچاو دروست ئه‌کات له‌ پرۆسه‌ی به‌ مۆدێرن بووندا. گه‌ر سه‌یری مێژوو بکه‌ین گه‌شه‌ و په‌ره‌سه‌ندنی دوو تاکی نێرو مێ جیاوازیه‌کی زۆری هه‌بوه‌ وه‌ پێناسه‌ی کۆمه‌ڵگا بۆ هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌و دوو تاکه‌ پێناسه‌یه‌کی جیاواز بووه‌ وه‌ ده‌رفه‌تی گه‌شه‌ی تاک به‌ تایبه‌ت له‌ ره‌گه‌زی مێیینه‌ سه‌ندراوه‌ته‌وه‌ وه‌ هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ کاریگه‌ری تاکی مێیینه‌ زۆر به‌ لاوازی هه‌ستی پێئه‌کرێت. له‌ کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا تاکی مێیینه‌ له‌ ده‌ره‌وی ئه‌و رۆڵانه‌یی که‌ کۆمه‌ڵگای نه‌ریه‌تی بۆی دیاری کردووه‌ ئیزنی هیچ رۆڵێکی تری پێ نادرێت وه به‌روونی ئازادی تاک وه‌ که‌سایه‌تی ''خود''   بێ به‌ری ئه‌کرێت.

ئه‌م شێوازه‌ روانینه‌ جیاوازه‌ له‌ مێژوودا وامان لێ ئه‌کات که‌ پرۆسه‌ی به‌ مۆدێرن بوونی ئه‌م دوو ره‌گه‌زه‌ جیاواز سه‌یر بکرێت وه‌ گه‌شه‌ی تاکگه‌رایی ره‌گه‌زی مێینه‌ به‌ یه‌کێک له‌ فاکته‌ره‌ سه‌ره‌کیه‌کان له‌ پرۆسه‌ی به‌ مۆدێرن بوونی تاکی مێینه‌ سه‌یر بکرێت وه‌ هاندانێکی گه‌وره‌یه‌ بۆ چالاکی وه‌ به‌شداری کردنی له‌ گۆره‌پانی رۆله‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا واتا به‌ ده‌ست هێنانی تاکێکی سه‌ربه‌خۆ هاندانێکه‌ بۆ سه‌ر به‌خۆی ئابووری وه‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پێناسه‌ی ژن ته‌نها وه‌ک دایک یان هاوسه‌ر..... پرۆسه‌ی تاکگه‌رایی ره‌گه‌زی مێیینه‌ که‌ به‌ ره‌خنه‌ی دونیای مۆدێرنیته‌ هاته‌ته‌ ئارا ئه‌بێته‌ هۆی ئازادی ژنان له‌ لایان فیکری و جه‌سته‌یه‌وه‌.

ژنانی ئیستای کۆمه‌ڵگای کوردی له‌ نێو ململانێی قورسن له‌ نێوان مۆدێرنیته‌ و نه‌ریه‌ته‌کان وه‌ هه‌ر ئه‌و ململانه‌شه‌ که‌ هه‌موو رۆژێک قوربانی خۆی ئه‌گرێت وه‌ به‌ڵگه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ئاماری  مه‌رگی ناسروشتی ژنانمانه‌ که‌ رۆژانه‌ ئه‌گاته‌ ده‌ست. ململانه‌یی تاک وه‌ کۆمه‌لگا له‌ پرۆسه‌ی به‌ مۆدێرن بووندا پێویستی به‌ رۆشنبیریه‌کی گشتی هه‌یه‌ وه‌ ئه‌زمونێکی جه‌ماوه‌ری ئه‌وێت وه‌ یه‌کێک له‌ هۆکاره‌ سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌م قوربانیانه‌ بێ ئه‌زموونی وه‌ نارۆشنبیری تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا به‌ عام وه‌ ژنانه‌ به‌ تایبه‌تی.

ململانه‌یی نێوان نه‌ریه‌ت و مۆدێرنه‌دا به‌ پێی ئه‌زموونی گه‌لانی تر ململانه‌یه‌که‌ که‌ روو ئه‌دات وه‌ به‌ بردنه‌وه‌یی مۆدێرنیته‌ کۆتایی دێت به‌ڵام کات وه‌ شوێن کاریگه‌ری خۆی هه‌یه‌ له‌ سه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه‌. کۆمه‌ڵگای کوردی به‌ ته‌واوه‌تی کۆمه‌ڵگایه‌کی نه‌ریه‌تیی له‌ جۆری پیاوسالاریه‌ که‌ ژن وه‌ که‌سایه‌تی تاکی ژن هیچ مه‌عنایه‌کی نییه‌ وه‌ له‌م شێوازه‌ کۆمه‌ڵگانه‌دا تواناکانی نیوه‌ی کۆمه‌ڵگا بۆ دا‌‌هێنان وه‌ په‌ره‌ پێدانی کۆمه‌ڵگا رائه‌وستێنرێت وه‌ ژنان له‌ هه‌موو رۆڵه‌ کۆمه‌ڵایاتییه‌کان په‌راوێز ئه‌خرێت وه‌ ئه‌مه‌ش هۆکارێکی سه‌ره‌کیه‌ بۆ دواکه‌وتنی کۆمه‌ڵگایه‌ک با ئه‌و واقیعه‌ش له‌ بیر نه‌که‌ین که‌ ئازادی تاکایه‌تی ژن له‌ کۆمه‌ڵگادا پێوه‌رێکی سه‌ره‌کییه‌  بۆ ئازادی تاک له‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا.

 

به‌ش ئافره‌تان و ژنان | زیادكراوه‌ له‌لایه‌ن 2Koshan (2009-04-14)
بینراوه 281 | پله‌ دانان 0.0/0 |
ژماره‌ی تێبینییه‌كان 0
ته‌نها ئه‌ندامه‌كان ده‌توانن تێبینی بنووسن.
[ بوون به‌ئه‌ندام | چوونه‌ژووره‌وه ]
شوێنی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌ندامان

گه‌ڕان

هه‌ندێ پێگه‌ی تر

ئێستا

Total online: 1
Guests: 1
Users: 0


میوانانی سه‌رهێڵ

ژ. سه‌ردان له‌ 20 ی ئازاری 2009 ه‌وه‌
سه‌رجه‌م مافه‌كانی پارێزراوه‌ © 2017
Powered by uCoz