Wednesday
2017-10-18
3:12 AM
به‌خێربێیت Guest
پشتگیری
 
كۆشان.. سه‌كۆی هه‌مووان
سه‌ره‌كی بوون به‌ئه‌ندام چوونه‌ژووره‌وه
بابه‌ته‌كانی ئێوه‌ »
به‌شه‌كانی ئه‌م لاپه‌ڕیه‌
بابه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی [2]
گرفت و كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌خۆده‌گرێت
گه‌نجان [7]
بابه‌ته‌كانی له‌ده‌وری مه‌سه‌لی گه‌نجان و لاوان ده‌سوڕێته‌وه
سیاسی و ئابووری [18]
بابه‌ته‌كانی تایبه‌ته‌ به‌لایه‌نی سیاسی و ئابووری
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر [22]
ئه‌و بابه‌تانه‌ی تایبه‌تن به‌ بواری ئه‌ده‌ب و هونه‌ری
دۆسیه‌ی تایبه‌ت [7]
لێره‌دا بابه‌ت و لێكۆڵینه‌وه‌ درێژه‌كان ده‌خوێنیته‌وه
كۆمپیوته‌رو ئینته‌رنێت [1]
زانیاری ده‌رباره‌ی جیهانی كۆمپیوته‌رو ئینته‌رنێت
ئافره‌تان و ژنان [3]
تایبه‌ت به‌گرفت و ئاریشه‌كانی ژنان و ئافره‌تان

به‌شه‌كان

سه‌ره‌كی » بابه‌ته‌كان » دۆسیه‌ی تایبه‌ت

هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئاينده‌ و ئه‌ركی پێشڕه‌وه‌كانی ديموكراسيه‌ت/ پارچه‌ی سێ یه‌م و كۆتایی
پڕۆفیسۆر دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز قه‌ره‌داغی
 
 
چاودێری سندوقه‌كان كێن؟ 

گرنگترين به‌شی پڕۆسه‌ی  به‌ديموكراسيكردنی وڵات بريتيه‌ له‌ مه‌سه‌‌له‌ی شه‌فافيه‌ت و نه‌زاهه‌تی  ده‌نگدان.  چاودێری كردنی سندوقی ده‌نگدان خزمه‌تێكی نيشتيمانیه‌ و له‌  به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لايه‌نێكدايه‌.  ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو حيزب و ڕێكخراوه‌  خاوه‌ن ليسته‌كانه‌ كه‌ هاوكاری چاودێران و لێپرسراوانی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، و  خۆيشيان به‌ باشترين شێوه‌ چاودێری يه‌كتری بكه‌ن

پڕۆسه‌‌ی سه‌رپه‌رشتيكردن  ئه‌ركی سه‌رشانی ليژنه‌‌ی سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنه‌، به‌ڵام ئه‌ركی كارئاسانكردن  له‌ ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێمه‌.  پێويسته‌ حكومه‌تی هه‌رێم خولی ڕاهێنان بۆ  هه‌زاران لاوی ڕۆشنبير له‌ هه‌موو شار و شارۆچكه‌يه‌ك بكاته‌وه‌ و ئامڕازی  چاودێريكردن و به‌ڵگه‌كۆكردنه‌وه‌يان بۆ دابين بكات.  ڕاهێنانی ئه‌و لاوانه‌ جۆره‌  ئيستيسمارێكه‌ له‌ ئاينده‌ی وڵات كه‌ ئيمڕۆ فێری كه‌ڵتوری هه‌ڵبژاردنی  سه‌رده‌ميانه‌ ده‌بن و له‌ دواڕۆژدا هه‌ر ئه‌وانه‌ سه‌ركردايه‌تی پڕۆسه‌ی  هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌‌ن.

پێويسته‌ نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌هاوكاری  ڕه‌وه‌ندی كورده‌واری و ڕێكخراوه‌ لۆبيسته‌ كورده‌كانی هه‌نده‌ران، هه‌وڵده‌ن  په‌رله‌مانتار و كه‌سايه‌تی ناسراو و ڕۆژنامه‌نووسانی بيانی هان بده‌ن تا بۆ  چاودێری سندوقه‌كان بچنه‌‌ كوردستان.  پێويسته‌ حكومه‌تی كوردستان ئه‌ركی  مه‌سره‌فكێشانی كه‌سايه‌تيه‌ بيانيه‌كان بگرێته‌ ئه‌ستۆ، وه‌ نيشانی بدات كه‌  دووحيزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ش به‌قه‌ده‌ر ئۆپۆزيسيۆن خه‌مخۆری ديموكراسيه‌تن ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاتی كوردی نه‌يويست به‌و كاره‌ پيرۆزه‌ هه‌لبستێ، ئه‌وا پێويسته‌  ڕه‌وه‌ندی كوردی هه‌نده‌ران ئه‌و ئه‌ركه‌ بگرنه‌ ئه‌ستۆ.  له‌ په‌رله‌مانی هه‌موو  وڵاتێكی ديموكراسی، كۆميته‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ديموكراسيه‌ت هه‌يه‌، كه‌ هه‌رخۆيان  ئاماده‌ن مه‌سره‌فی هاتوچۆی په‌رله‌مانتاران بكێشن.  شايانی باسه‌ كه‌وا ده‌سه‌ڵاتی  كوردی حيسابێكی قوڵتر بۆ په‌رله‌مانتار و كه‌سايه‌تی بيانی ده‌كات وه‌ك له‌ هی  كوردی بێلايه‌ن، بۆيه‌ش پێويسته‌ ته‌ركيزی كوردی هه‌نده‌ران له‌سه‌ر ناردنه‌وه‌ی  بيانيه‌كان بێ.  حيزبه‌ ئۆپۆزيسيۆنه‌كانی هه‌رێميش ده‌توانن به‌گوێره‌ی توانا و  پێويست هاوكاری له‌ مه‌سره‌فكێشانی هه‌ندێ كه‌سايه‌تی بيانی بكه‌ن.


به‌ڵێنی حيزبه‌كان پێشی ده‌نگدان

به‌گشتی حيزبه‌  كورديه‌كان خه‌ڵكی ده‌نگده‌ری كوردستان به‌ ساده‌ له‌قه‌له‌م ده‌ده‌ن، به‌و  ئه‌زموونه‌ی كه‌وا مێژووی هه‌ڵه‌ و تاوانی سياسی حيزبه‌كان هه‌رچی بووبێ ئه‌وا له‌  دوا قۆناخدا هه‌ر توانيويانه‌ ده‌نگيان مسۆگه‌ربكه‌ن.  به‌ڵام له‌وه‌دا هه‌ڵه‌ن،  چونكه‌ خه‌ڵكی هه‌رێم جياوازی له‌گه‌ڵ خه‌لكی ده‌نگده‌ری هه‌ر وڵاتێكی تر نيه‌ زۆرينه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ چاوكراوه‌ و خاوه‌ن ئه‌زموون و حيكمه‌ته‌ و له‌دوای  هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخ و ئيختياره‌كان به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ گشتی و  تايبه‌ته‌كان ده‌نگده‌دات.  خه‌ڵكی نيشتيمانپه‌روه‌ری هه‌رێم هه‌رده‌م له‌ ميحنه‌ت  و پێچی مێژوويی چاره‌نوس سازدا پشتی سه‌ركرده‌كانی گرتووه‌.   به‌ر له‌ داهێنانی  ديموكراسيه‌ت له‌عيراقدا، خه‌ڵكه‌كه‌ مه‌سه‌له‌ی مافه‌ سياسی و ناسنامه‌  نه‌ته‌وه‌ييه‌كه‌یان پێ له‌ خۆشگوزه‌رانی گرنگتر بوو بۆيه‌ ده‌نگيان به‌ پارتی و  يه‌كێتی دا.  هه‌ڵبه‌ته‌ پارتی و يه‌كێتيش ئيستيغلالی ئه‌و ڕاستيانه‌يان به‌چاكی  كرد.  به‌ڵام له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئاينده‌دا، له‌وانه‌يه‌ هاوكێشه‌كان و بڕياری  خه‌ڵك جياواز بن.  دياره‌ كه‌ گرنگترين پێوانه‌ بۆ ده‌نگدان په‌يوه‌نديان به‌  به‌رنامه‌ی سه‌روه‌ر كردنی ياسا، و پته‌وكردنی ئابووری وڵات، و چاكردنی سيسته‌می  خزمه‌تگوزاری، و ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی چاكسازی و پاراستنی مافی مرۆڤه‌وه‌يه‌ وورده‌كاری ژێر ئه‌و پێوانانه‌ش ده‌كه‌ونه‌ ژێر عه‌ده‌سه‌ی پشكنينه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتی  كوردی له‌به‌رچاوی ميدياكان و له‌ ڕووی ڕه‌خنه‌كاندا، به‌ شێوه‌يه‌كی  هونه‌رمه‌ندانه‌ دان به‌ گرفته‌كان و ته‌شه‌نه‌ی گه‌نده‌ڵيه‌وه‌ ده‌نێن.  لێره‌و  له‌وێش كۆميته‌ و لێژنه‌ی بێده‌سه‌لاتی بۆ داده‌نێن، و به‌وانه‌ له‌ ته‌وژمی  ڕه‌خنه‌كان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌.  به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی پێشووی ده‌سه‌ڵات بۆ گۆڕانكاری  سيسته‌م به‌ده‌گمه‌ن له‌ ئاستی ڕووكه‌شی و پۆستگۆڕكێی سه‌ركرده‌ ناوه‌نديه‌كان  تێپه‌ڕيوه.  دوا خۆهه‌ڵته‌كاندنی سه‌كردايه‌تی يه‌كێتی بۆ گۆڕانكاری ناو حيزب و  حكومه‌ت به‌ڵگه‌ی زيندوون بۆ ئه‌وه‌

له‌ قۆناخی هه‌ڵبژاردندا، خه‌ڵكی  ده‌نگده‌ری كوردستان چاوه‌ڕێی به‌ڵێنی جێگۆڕكێی سه‌ركرده‌كان نين، به‌ڵكو چاوه‌ڕێی   شۆڕشێكی گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تين له‌ به‌رنامه‌ی ئيداره‌‌ی حوكم و ژيانگوزه‌راندنی  خه‌ڵك له‌ هه‌رێمدا.  هه‌رله‌ پڕۆسه‌ی ده‌ركردنی ياساوه‌ بگره‌ هه‌تا پياده‌ كردنی  هه‌موو لايه‌نێكی ته‌نفيزی.  چاوه‌رێن شێوازی  حوكمڕانی له‌ تاكڕه‌ويانه‌ ببێته‌  ديموكراسی هاوزه‌مان له‌گه‌ڵ هی به‌غدا.  ئيتر له‌ هه‌‌ڵبژاردنی ئاينده‌شدا  به‌رنامه‌ی هه‌موو خاوه‌ن ليستێك (حكومه‌ت بێ وه‌يان ئۆپۆزيسيۆن) ده‌بێ له‌  ماينفه‌ستۆيه‌كی تێروته‌سه‌لدا به‌ ورده‌كاریه‌كانه‌وه‌ بۆ ده‌نگده‌ران ڕوون  بكرێته‌وه‌.  ئاماژه‌ بۆ هه‌موو ئه‌و جۆره‌ گۆڕانكاريه‌ بنه‌ڕه‌تيانه‌ بكرێت كه‌  ده‌بنه‌ هه‌وێنی شۆڕشی وڵاتسازی سه‌رده‌ميانه. وورده‌كان دياريبكه‌ن به‌بێ به‌ڵێنی  سه‌رپێيی و وه‌عزی ‌مه‌لا ئاسايی، و به‌بێ خۆشاردنه‌وه‌ له‌ په‌نای شيعاراتی  ڕووكه‌شی و هه‌ستبزوێن.  به‌بێ قه‌وانی سه‌ردولكه‌ی سياسی و به‌كارهێنانی داستانی  شه‌هيدان و خه‌باتی پێشمه‌رگه‌ دێڕينه‌كان و كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ و جێنۆسايدی  ئه‌نفال وه‌ك سووته‌مه‌نی سياسی بۆ پڕۆپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن.  لێره‌دا ئه‌ركی  سه‌رشانی هه‌موو ڕۆژنامه‌نووس و نووسه‌ر و ڕۆشنبيرێكی چاودێره‌ كه‌ مانيفه‌ستۆی  ئه‌و لايه‌نانه‌ شی بكه‌نه‌وه‌‌ و يارمه‌تی ده‌نگده‌ران بده‌ن له‌وه‌ی كه‌ به‌  واقيعيانه‌ مانيفه‌ستۆ و به‌ڵێنه‌كانی حيزبه‌كان هه‌ڵبسه‌نگێنن.


دواوشه‌
ئازادی و سه‌ربه‌خۆيی قه‌ت به‌بێ قوربانيدان  به‌ ده‌ست هيچ ميلله‌تێك نه‌كه‌وتووه‌.  ديموكراسيه‌ت قه‌ت وه‌ك دياری پێشكه‌ش به‌  هيچ ميلله‌تێك نه‌كراوه‌ و ناكرێ.  خه‌ڵكی هه‌رێم بۆ ماوه‌ی حه‌فتا ساڵ له‌ ژێر  حوكمی نه‌ژادپه‌رستانی به‌غدا ناڵاندی، به‌ر له‌وه‌ی بڕه‌ ئازاديه‌كی له‌ به‌شێكی  هه‌رێم ده‌ستكه‌وێ.  ئێستاش وا حه‌ڤده‌ ساڵ چاوه‌رێی كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ رێگه‌ی  ده‌نگدانی ئازاده‌وه‌ سه‌ركرده‌كانی خۆی ملكه‌چ بكات تاوه‌كو ديموكراسيه‌ت دابهێنن  و عيزه‌ت نه‌فس و هه‌يبه‌ت و كه‌ڕامه‌تی كورد هه‌تاهه‌تايه‌ بپارێزن له‌به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌لاتداراندايه‌ كه‌ وڵاتی كوردستان سه‌رفراز بێ، ئازاد بێ،  پێشبكه‌وێ و ببێته‌ سمبۆڵی ديموكراسيه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.  به‌بێ ده‌نگدانی  ئازاد، كاروانی دۆزی كورد و بارودۆخی هه‌رێم ڕوويان هه‌ر به‌ره‌و هه‌ردێر ده‌مێنێ و  كورديش له‌ سه‌ر شانۆی دونيادا هه‌ر به‌ پاشبه‌گايه‌تی ده‌مێنێته‌وه‌

كوردستان پێويستی به‌ تاكه‌ پێشڕه‌وی ديموكراسيه‌ت نيه‌ تاوه‌كو ئازاد ببێ،  به‌ڵكو پێويستی به‌ هه‌زاران پێشڕه‌وه‌ له‌ گشت ئاست و مه‌يدانه‌ جياجياكادا هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌وجاره‌ فرسه‌تێكن بۆ هه‌موو ديموكراتيخوازێك كه‌ بيه‌وێ جله‌وی  پێشڕه‌وێتی بۆ ئازادكردنی وڵات بگرێته‌ ده‌ست. جياوازی له‌ نێوان سه‌ركرده‌ و  پێشڕه‌و له‌ دووربينی و له‌خۆبورده‌يی دايه‌.  پێشڕه‌و سووڕه‌ له‌سه‌ر گه‌يشتن به‌  دواقۆناخ، وه‌ مه‌جالی پاشكه‌وتن و كه‌مته‌رخه‌می به‌خۆی و به‌ هاوخه‌باته‌كانی  نادات.  پێشڕه‌و له‌ خۆيه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات و ده‌بێته‌ نموونه‌ی قوربانيدان. ئه‌و  سه‌ركرده‌يه‌ش كه‌وا‌ كۆلكه‌مه‌لا ئاسايی (به‌قسه‌م كه‌ن و به‌ عه‌مه‌لم مه‌كه‌ن ) جله‌وی كاروان ده‌گرێته‌ ده‌ست،  قه‌ت نابێته‌ پێشڕه‌و.  ميلله‌تێكيش جله‌وی  كاروانی له‌ده‌ستی سه‌ركرده‌ی وا بێ قه‌ت ئازاد نابێ


ئيمه‌يلی نووسه‌رprof.dlawer@gmail.com,


ماڵپه‌ڕی نووسه‌ر:‌  www.dlawer.net

به‌ كورتی:  پڕۆفيسۆر دلاوه‌ر  عه‌بدولعه‌زيز عه‌لائه‌ددين پزيشك و مامۆستايه‌ له‌ زانكۆی نۆتينگهامی به‌ريتانی پسپۆڕه‌ له‌ بواری لۆبی نيوده‌وڵه‌تی و نووسه‌ره‌ له‌و بابه‌ته‌ ستراتيژيانه‌ی كه‌  په‌يوه‌نديان به‌ چاره‌نووسی كورده‌وه‌ هه‌يه‌.  دانه‌ری كێتبی (لۆبی كردن بۆ  نه‌ته‌وه‌يه‌كی بێ ده‌وڵه‌ت)‌ه.

 

به‌ش دۆسیه‌ی تایبه‌ت | زیادكراوه‌ له‌لایه‌ن 2Koshan (2009-04-23)
بینراوه 243 | پله‌ دانان 0.0/0 |
ژماره‌ی تێبینییه‌كان 0
ته‌نها ئه‌ندامه‌كان ده‌توانن تێبینی بنووسن.
[ بوون به‌ئه‌ندام | چوونه‌ژووره‌وه ]
شوێنی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌ندامان

گه‌ڕان

هه‌ندێ پێگه‌ی تر

ئێستا

Total online: 1
Guests: 1
Users: 0


میوانانی سه‌رهێڵ

ژ. سه‌ردان له‌ 20 ی ئازاری 2009 ه‌وه‌
سه‌رجه‌م مافه‌كانی پارێزراوه‌ © 2017
Powered by uCoz