Thursday
2017-12-14
1:05 PM
به‌خێربێیت Guest
پشتگیری
 
كۆشان.. سه‌كۆی هه‌مووان
سه‌ره‌كی بوون به‌ئه‌ندام چوونه‌ژووره‌وه
بابه‌ته‌كانی ئێوه‌ »
به‌شه‌كانی ئه‌م لاپه‌ڕیه‌
بابه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی [2]
گرفت و كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌خۆده‌گرێت
گه‌نجان [7]
بابه‌ته‌كانی له‌ده‌وری مه‌سه‌لی گه‌نجان و لاوان ده‌سوڕێته‌وه
سیاسی و ئابووری [18]
بابه‌ته‌كانی تایبه‌ته‌ به‌لایه‌نی سیاسی و ئابووری
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر [22]
ئه‌و بابه‌تانه‌ی تایبه‌تن به‌ بواری ئه‌ده‌ب و هونه‌ری
دۆسیه‌ی تایبه‌ت [7]
لێره‌دا بابه‌ت و لێكۆڵینه‌وه‌ درێژه‌كان ده‌خوێنیته‌وه
كۆمپیوته‌رو ئینته‌رنێت [1]
زانیاری ده‌رباره‌ی جیهانی كۆمپیوته‌رو ئینته‌رنێت
ئافره‌تان و ژنان [3]
تایبه‌ت به‌گرفت و ئاریشه‌كانی ژنان و ئافره‌تان

به‌شه‌كان

سه‌ره‌كی » بابه‌ته‌كان » دۆسیه‌ی تایبه‌ت

خه‌و زراندن،هۆكارو رێنمایی

د. رێدار محه‌مه‌د ئه‌مین

پسپۆر(بۆرد) ی نه‌خۆشییه‌ ده‌روونییه‌كان

 
 

له‌م سه‌رده‌مه‌دا خه‌وزڕان بۆته‌ دیارده‌یه‌كی بڵا‌و، هیچ كه‌سێك نیه‌ له‌ ئێمه‌ رۆژێك له‌ ر‌وَژان تووشی ئه‌م گرفته‌ نه‌بووبیت، ئه‌گه‌ر چی هۆكاره‌كانی خه‌وزڕان زۆرن، له‌وانه‌ش جه‌سته‌یی‌و ده‌روونی، به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌و هۆكارانه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ نه‌بوونی ڵڕۆگرامێكی رێك‌و ڵێكی خه‌وتن، ئاشكرایه‌ له‌ مێشكی هه‌موو مرۆڤێكدا ڵڕۆگرامێك هه‌یه‌ ڵێی ده‌ڵێن كاتژمێری بایلۆژی، ئه‌گه‌ر بێت‌و مرۆڤ ئه‌م كاتژمێره‌ به‌كار بهێنێت، ئه‌وا فێری ده‌كات كه‌ رۆژانه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا بخه‌وێت‌و له‌ ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا به‌ ئاگا بێت، بێئه‌وه‌ی هیچ گرفتێكی تووش بێت‌و هه‌ست بكات كه‌م یان زۆر خه‌وتووه‌، له‌ رووی زانسته‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌وا مرۆڤێكی ڵێگه‌یشتوو رۆژانه‌ ڵێویستی به‌ 6-10 كاتژمێر خه‌وتن هه‌یه‌، زیاد یان كه‌متر له‌م ماویه‌ زیانی ده‌روونی‌و جه‌سته‌یی هه‌یه‌‌و باشتریش وایه‌ ئه‌م خه‌وتنه‌ دووجار له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێردا رووبدات. به‌ تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی كاری مێشك‌و ته‌ركیزكردن زۆر به‌ كار ده‌هێنن.

لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌م ده‌خه‌ون، به‌رگری له‌شیان كه‌م ده‌بێته‌وه‌‌و زیاتر تووشی نه‌خۆشی ده‌بن، له‌ هه‌مان كاتیشدا یاده‌وه‌ری (زاكره‌)‌و ته‌ركیزیان كه‌م ده‌بێته‌وه‌، رێژه‌ی ته‌مه‌نیشیان كه‌متره‌ له‌وانه‌ی كه‌ به‌ باشی ده‌خه‌ون، له‌ هه‌مان كاتدا زۆر خه‌وتنیش مرۆڤ بێهێز ده‌كات‌و توانای جه‌سته‌یی‌و ده‌روونی كه‌متر ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌گه‌ر تۆ یه‌كێكی له‌وانه‌ی تووشی خه‌وزڕان بوویت‌و هیچ هۆكارێكی ده‌روونی یان جه‌سته‌یی نادۆزیته‌وه‌، ته‌نها هه‌ست ده‌كه‌یت كه‌وا ژیانت تۆزێك ئاڵۆز بووه‌، ئه‌وا ده‌توانیت له‌ رێگای ڵه‌یڕه‌و كردنی ڵڕۆگرامێكی گونجا‌و له‌م گرفته‌ رزگارت بێت ڵڕۆگرامه‌كه‌ش به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌یه‌.

1/ هه‌میشه‌ هه‌وڵ بده‌ رۆژانه‌ بۆ ماویه‌كی دیاریكراو بخه‌ویت، هه‌موو رۆژێك هه‌مان ماوه‌ بێت بۆ نموونه‌، 6 یان 8 كاتژمێر له‌ 12ی شه‌و تا 6ی به‌یانی یان 11ی شه‌و تا 7ی به‌یانی، ئه‌گه‌ر رۆژێكیش له‌به‌ر بوونی هه‌ر گرفتێك نه‌تتوانی ئه‌م ماوه‌یه‌ بخه‌ویت، باشتر وایه‌ رۆژی دواتر یان كۆتایی هه‌فته‌، یاخود هه‌ر كاتێكی گونجاو قه‌ره‌بووی ئه‌و كاته‌ بكه‌یته‌وه‌.

2/ كۆی كاتژمێره‌كانی نووستن له‌ رۆژێكدا به‌سه‌ر دوو كاتدا دابه‌ش بكه‌، شه‌و‌و دوای نیوه‌ڕۆ.

3/ له‌ شه‌ودا ئه‌و خواردنانه‌ مه‌خۆ كه‌ ده‌بنه‌ هۆی دره‌نگ خه‌وتن یان خه‌وزڕاندن، له‌وانه‌ش خواردنی چه‌ور، گۆشتی سوور، به‌هارات‌و بیڵسی، قاوه‌، له‌ جیاتی ئه‌وانه‌ ژه‌مێكی سوك بخۆ كه‌ زۆربه‌ی ڵێكهاته‌كه‌ی له‌ سه‌وزه‌‌و میوه‌ ڵێك دێت.

4/ به‌ر له‌ نووستن ڵه‌رداخێك شیر یارمه‌تی خه‌وی هێمن ده‌دات.

5/ ئه‌گه‌ر رۆژانه‌ وه‌رزش ئه‌نجام ده‌ده‌یت، ڵێویسته‌ ئه‌م كاته‌ نه‌كه‌وێته‌ كۆتایی شه‌و، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی خه‌وزڕاندن، وه‌رزشكردنی رۆژانه‌ یارمه‌تی خه‌وی هێمن ده‌دات.

6/ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆن‌و خواردن‌و خواردنه‌وه‌ له‌ دره‌نگانی شه‌و.

7/ وه‌رگرتنی دوش (گه‌رماو) یه‌ك كاتژمێر به‌ر له‌ خه‌وتن یارمه‌تی خاوبوونه‌وه‌ی جه‌سته‌‌و ڵشووی مێشك ده‌دات.

8/ ئه‌و ژووره‌ی لێی ده‌خه‌وی، چه‌ند هێمن بێت باشتره‌ گڵۆڵه‌كان خامۆش بكرێن‌و ده‌نگی هیچ ژاوه‌ژاوێك نه‌بێت، یان مۆسیقایه‌كی هێمن.

9/ سه‌رینه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك بێت كه‌ خۆت حه‌زی لێ ده‌كه‌یت‌و له‌ رووی ڵزیشكیه‌وه‌ سه‌رینه‌‌و جێگه‌ی نه‌رم بۆ خه‌وی هێمن باشن.

10/ ژووری خه‌وتن ته‌نها بۆ نووستن به‌كار بهێنه‌‌و ئه‌گه‌ر خێزاندار بیت، بۆ نووستن‌و جوتبوون. خواردن‌و خواردنه‌وه‌و سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆن زیاتر تووشی خه‌وزڕاندنت ده‌كات.

11/ ته‌نها ئه‌و كاتانه‌ بڕۆ سه‌ر جێگا، كه‌ هه‌ست ده‌كه‌یت خه‌وت دێت، ئه‌گه‌ریش ڵاش ئه‌م هه‌موو هه‌نگاوانه‌ش، هه‌ر توانای خه‌وتنت نه‌بوو، ئه‌وا یه‌كسه‌ر له‌ جێگا وه‌ره‌ ده‌ره‌وه‌‌و كتێبێك بخوێنه‌وه‌، یان سه‌یری ته‌له‌فزیۆن بكه‌‌و ئه‌و كاته‌ بگه‌ڕێوه‌ سه‌ر جێگا كه‌ خه‌وت.
 

 redar_moh@yahoo.com

 

به‌ش دۆسیه‌ی تایبه‌ت | زیادكراوه‌ له‌لایه‌ن 2Koshan (2009-04-12)
بینراوه 311 | پله‌ دانان 0.0/0 |
ژماره‌ی تێبینییه‌كان 0
ته‌نها ئه‌ندامه‌كان ده‌توانن تێبینی بنووسن.
[ بوون به‌ئه‌ندام | چوونه‌ژووره‌وه ]
شوێنی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌ندامان

گه‌ڕان

هه‌ندێ پێگه‌ی تر

ئێستا

Total online: 1
Guests: 1
Users: 0


میوانانی سه‌رهێڵ

ژ. سه‌ردان له‌ 20 ی ئازاری 2009 ه‌وه‌
سه‌رجه‌م مافه‌كانی پارێزراوه‌ © 2017
Powered by uCoz