Wednesday
2017-10-18
3:09 AM
به‌خێربێیت Guest
پشتگیری
 
كۆشان.. سه‌كۆی هه‌مووان
سه‌ره‌كی بوون به‌ئه‌ندام چوونه‌ژووره‌وه
بابه‌ته‌كانی ئێوه‌ »
به‌شه‌كانی ئه‌م لاپه‌ڕیه‌
بابه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی [2]
گرفت و كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌خۆده‌گرێت
گه‌نجان [7]
بابه‌ته‌كانی له‌ده‌وری مه‌سه‌لی گه‌نجان و لاوان ده‌سوڕێته‌وه
سیاسی و ئابووری [18]
بابه‌ته‌كانی تایبه‌ته‌ به‌لایه‌نی سیاسی و ئابووری
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر [22]
ئه‌و بابه‌تانه‌ی تایبه‌تن به‌ بواری ئه‌ده‌ب و هونه‌ری
دۆسیه‌ی تایبه‌ت [7]
لێره‌دا بابه‌ت و لێكۆڵینه‌وه‌ درێژه‌كان ده‌خوێنیته‌وه
كۆمپیوته‌رو ئینته‌رنێت [1]
زانیاری ده‌رباره‌ی جیهانی كۆمپیوته‌رو ئینته‌رنێت
ئافره‌تان و ژنان [3]
تایبه‌ت به‌گرفت و ئاریشه‌كانی ژنان و ئافره‌تان

به‌شه‌كان

سه‌ره‌كی » بابه‌ته‌كان » ئه‌ده‌ب و هونه‌ر

(ئه‌دۆنێس)یشیان هێنایه‌ کوردستان

 مه‌هاباد کوردی

ستۆکهۆڵم

mehabadkurdi@hotmail.com

 

 
له‌پێشدا ده‌مه‌وێ بڵێم من له‌ دژی هاتنی که‌سایه‌تی و خه‌ڵکه‌ ناسراوه‌کانی ناو میلله‌تانی تر بۆ کوردستان ده‌رناکه‌وم. هه‌ر که‌سێکی بێگانه‌ که‌ به‌ نیازی پاک و له‌ پێناو خزمه‌تکردن و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌م ڕوو له‌ وڵاتم بکات، هه‌زار جار پێڵاوی له‌سه‌ر سه‌ر و له‌سه‌ر چاوم. ئه‌مه‌یان بابه‌تێکی دیکه‌یه‌ و چ قسه‌یه‌کیشی له‌سه‌ر نییه‌. دیاره‌ وه‌ها لێکدانه‌وه‌یه‌ک ته‌نیا ئه‌و که‌سانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ که‌ له‌ ڕۆژه‌ سه‌خت و هه‌ره‌ دژواره‌کانی گه‌لی کوردیشدا به‌ هانای ڕۆڵه‌کانی ئه‌م گه‌له‌وه‌ چوون و، ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ستیشیان هاتبێ به‌ زمان و نووسین و کردار که‌مته‌رخه‌مییان لێ نه‌کردووه‌. خۆ کاتێک به‌م جۆره‌ش بیر بکه‌ینه‌وه‌، له‌ یادمانه‌ و ده‌زانین که‌ ئه‌و ده‌م و ساتانه‌ کوردی لێقه‌وماو و داماو شتێکی ئه‌وتۆی شک نه‌ده‌برد تا ناوی بنێت دۆست و پشت و په‌نا، مه‌گه‌ر ته‌نیا شاخ و کێوه‌ به‌رز و سه‌رکه‌ش و سه‌خته‌کانی نیشتمانه‌که‌ی خۆی نه‌بێت. ئه‌رێ به‌ڕاست که‌س هه‌یه‌، گه‌ر تۆزێک ویژدانی هه‌بێت، ئه‌م سه‌رده‌مانه‌ی له‌ بیر چووبێته‌وه‌ یانیش له‌ بیر بکات؟!

کابرایه‌ک، با شاعیر و ناسراو و به‌ ده‌ردی هه‌ندێ هۆی ڕاگه‌یاندنی حیزبی و کوردیش گۆته‌نی بیرمه‌ند و ڕۆشنبیری گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب بێت، به‌ڵام که‌ له‌ ڕۆژانی له‌ناوبردنی سیسته‌ماتیکی میلله‌تێکدا، له‌ کاتی سووتاندنی خاکی نه‌ته‌وه‌یه‌کدا، له‌ ده‌مه‌ده‌می سڕینه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی گه‌لێکدا، له‌ چرکه‌ساتی خنکاندنی ژن و منداڵ و پیر و په‌ککه‌وتووانی کورددا، له‌ ڕۆژه‌ هه‌ره‌ ڕه‌ش و دژواره‌کانی کیمیاباران و ئه‌نفال و کاولکردنی کوردستاندا، له‌ ده‌یان و سه‌دان کات و ساتی وه‌هادا نه‌ک هه‌ر بێده‌نگی هه‌ڵبژاردبێت و به‌س، بگره‌ به‌ جۆرێک له‌ جۆران سووکایه‌تیشی به‌ کورد و کوردستان و خوێنی سوور و پاکی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ کردبێت، توخوا که‌ی هی ئه‌وه‌یه‌ بانگی نیشتمانی خاوه‌ن هه‌ڵه‌بجه‌ و گه‌رمیانی ئه‌نفال و قوربانییه‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌ و بێ هه‌ژماره‌کان بکرێت؟؟؟؟!!!!

(ئه‌دۆنێس)ێک که‌ ڕۆژێ له‌ ڕۆژان، هه‌ر به‌ قسه‌ی سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ و ماڵپه‌ڕه‌ عه‌ره‌بییه‌کان خۆیان، هاتبێت فشه‌ی به‌ کاره‌ساتێکی مه‌زن و ویژدانهه‌ژێنی وه‌ک ئه‌نفال و ته‌نانه‌ت خودی هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌موو کوردیش کردبێت، ده‌بێ به‌ چ ئه‌قڵیه‌تێکه‌وه‌ ده‌زگایه‌کی کوردی(حیزبی) ئه‌م کابرایه‌ی داوه‌تی کوردستان کردبێت؟ تۆ بڵێی که‌سانی به‌رپرس و کاربه‌ده‌ست له‌م شوێن و ده‌زگایه‌‌ زاکیره‌یان ئه‌وه‌نده‌ کوێر بێ و وا کورتبین و که‌مته‌رخه‌م و بێخه‌میش بن، که‌ که‌سێکی له‌ (ئه‌دۆنێس)یان چاکتر ده‌ست نه‌که‌وتبێت تا بیهێنن بۆ کوردستان و به‌ خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته‌شی پیشان بده‌ن؟! ئاخر نابێ ئێوه‌ بیر له‌وه‌ش بکه‌نه‌وه‌ هه‌ر که‌سێک که‌ داوه‌تی کوردستانی ده‌که‌ن، خۆ ده‌بێ به‌لانی که‌مه‌وه‌ جارێک له‌ ژیانی خۆیدا دوو قسه‌ی خێری له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م گه‌ل و نیشتمانه‌دا کردبێ، یانیش سووکه‌هه‌ڵوێستێکی جوامێرانه‌ی نواندبێ نه‌وه‌ک ڕێک به‌ پێچه‌وانه‌وه‌؟!

ئه‌م (ئه‌دۆنێس)ه‌ی که‌ ئێوه‌ی ئه‌مڕۆ سه‌رگه‌وره‌ی کوردان هێناوتانه‌ بۆ کوردستان، کاتی خۆی له‌ ڕاگه‌یاندنه‌ عه‌ره‌بییه‌ شۆفێنییه‌کاندا که‌ ئێستاش نموونه‌یان که‌م نین، به‌ ده‌یان تۆمه‌تی ناڕه‌وای داوه‌ته‌ پاڵ ڕۆڵه‌کانی ئه‌م میلله‌ته‌ و بوختان و درۆ و ده‌ڵه‌سه‌ی ژاراوی و بێ بناغه‌ی بۆ هه‌ڵبه‌ستوون. ته‌نانه‌ت له‌ کاتی سه‌ردانه‌که‌یشیدا بۆ کوردستان، ئه‌وانه‌ی که‌مێک ویژدانیان بزوا و خۆیان پێ ڕانه‌گیرا، هه‌ستان به‌ قاودان و ڕیسواکردنی ئه‌م کابرایه‌. له‌و کاته‌ی که‌ ڕووناکبیرێکی به‌ویژدان و به‌ئه‌مه‌کی وه‌ک هادی ئه‌لعه‌له‌وی له‌به‌ر زۆردارێتی عه‌ره‌ب ده‌رهه‌ق  به‌ کورد، هه‌ڵوێستی مه‌ردانه‌ و جوامێرانه‌ی ده‌نواند و شه‌رمی له‌ عه‌ره‌بێتی و عێراقێتی خۆی ده‌کرد و نکۆڵیشی له‌ ناسنامه‌که‌ی ده‌کرد، هه‌ر کتومت ئه‌و ده‌مانه‌ بوو (ئه‌دۆنێس)ه‌ بیرمه‌نده‌که‌ی له‌مه‌ڕ ئێوه‌ شه‌ڕی به‌ کوردان ده‌فرۆشت و به‌ شایه‌دی هه‌ندێ سایتی عه‌ره‌بیش، ڕۆڵه‌کانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ی به‌ ئاژاوه‌گێڕ و (غه‌وغائی) و هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر یه‌کێتی وڵاتانی عه‌ره‌ب ناو ده‌برد! شایانی باسه‌ وشه‌ی (غه‌وغائـ) به‌ ده‌ربڕینێکی سیاسییانه‌ به‌ مانای کۆبوونه‌وه‌ و خڕبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ خه‌ڵکێک دێت، به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی کارێکی هه‌ره‌وه‌زییانه‌، له‌ژێر کاریگه‌ری و کاردانه‌وه‌یه‌کی سۆز و عاتیفییانه‌ی ئاژاوه‌گێڕی و بێ به‌رنامه‌دا که‌ شێوه‌ی هه‌ڵچوون و توندوتیژی و توندڕه‌وی له‌ خۆ ده‌گرێت. ئه‌وجا خوێنه‌ر خۆی سه‌رپشکه‌ له‌وه‌ی چۆن بڕیار بدات سه‌باره‌ت به‌ یه‌ک له‌ هه‌ڵوێسته‌کانی ئه‌دۆنێس که‌ له‌باره‌ی کورده‌وه‌ درکاندوویه‌تی. بێگومان کابرای ناوهاتوو شتی دیکه‌شی گوتووه‌ که‌ من لێره‌دا نامه‌وێ باسه‌که‌ی پێ درێژ بکه‌مه‌وه‌.

شتێکی تر که‌ ده‌مه‌وێ لێره‌دا باسی بکه‌م و په‌یوه‌ندیشی به‌ هه‌مان بابه‌ته‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌مڕۆ له‌ باشووری کوردستان وه‌زاره‌تێک هه‌یه‌ به‌ ناوی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری. وێڕای هه‌موو ڕه‌خنه‌ و بیر و بۆچوونێکی دژ به‌م وه‌زاره‌ته‌ش، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌مان له‌ یاد نه‌چێت که‌ له‌ وڵاتان زۆر جار ئه‌رکی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌یه‌ تا به‌م جۆره‌ چالاکی و کارانه‌ هه‌ستێت. تۆ که‌ حکوومه‌تێکت هه‌بێت و وه‌زاره‌تێکی ڕۆشنبیریش شک ببه‌یت، بۆ ده‌بێ خه‌ڵکانێکی دیکه‌ جا له‌ژێر هه‌ر ناوێکه‌وه‌ بێت، بچن به‌م ئه‌رکه‌ی تۆ هه‌ستن و کاری وا بکه‌ن. لێره‌دا من ناڵێم با که‌سانی سه‌ربه‌خۆ نه‌چن چالاکی به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌نجام بده‌ن. به‌ڵام کاتێک ئێمه‌ بێین باس له‌ (کاری موئه‌سه‌ساتی) بکه‌ین، که‌ ئه‌مه‌یان له‌ سه‌داسه‌د ده‌ربڕینی چه‌ند جار له‌ ده‌م ده‌رچووی سه‌ران و به‌رپرسانی باشووره‌، ئه‌ی بۆ ده‌بێ هه‌ر که‌س و لایه‌ن و فڵان ده‌زگا به‌ ئاره‌زووی خۆی و حیزبه‌که‌ی ئه‌م یا ئه‌وی سووک و هیچ له‌ ده‌ست نه‌هاتوو و ته‌نانه‌ت دوژمنی کوردیش داوه‌تی کوردستان بکات و به‌ شان و باڵیدا هه‌ڵبدات؟! مه‌گه‌ر ئه‌مه‌ بانێک و دوو هه‌وا نییه‌؟ خۆ ئه‌گه‌ر باسمان له‌ حکوومه‌ت و کاری دام و ده‌زگاکان و وه‌زاره‌ته‌کان و لایه‌نه‌ گرێدراو و به‌رپرسه‌کانه‌، ئه‌وسا زیاتر له‌م مه‌به‌سته‌ حاڵی ده‌بین و هه‌روا به‌به‌لاشیش نه‌گوتراوه‌ نان بۆ نانه‌وا و گۆشت بۆ قه‌ساب؟!

من پێموایه‌ ڕووکردنه‌ باشووری کوردستان له‌ لایه‌ن‌ هه‌ر که‌سێک، شاند و دامه‌زراوه‌ی جۆراوجۆر یان نوێنه‌ری ده‌وڵه‌ت و ڕێکخراوێکه‌وه‌ بێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌ بنچینه‌دا چ خێرێکی بۆ کورد تێدا نه‌بێت، ئه‌وا هاتن و نه‌هاتنیان وه‌کی یه‌که‌ و چ پێویستیش به‌م هه‌را و هوریا و پیاهه‌ڵدانانه‌ ناکات. یه‌کێکی وه‌ک ئه‌دۆنێس له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی پێشوازی لێ بکرێت، ئه‌گه‌ر له‌ناو کورد نه‌با، دڵنیام به‌ردباران ده‌کرا. له‌وه‌ش گرنگتر کورد و کوردستان حه‌وجه‌داری که‌سانێکی وه‌ک ئیسماعیل بێشکچی و هالووک گه‌رگه‌ر و خوالێخوشبوو هادی ئه‌لعه‌له‌وی و، نموونه‌ی که‌می ئه‌و ڕووناکبیره‌ تورک و عه‌ره‌ب و فارس و بیانییانه‌ن که‌ ته‌نیا له‌به‌ر سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌ و زۆرلێکردنی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی له‌م میلله‌ته‌، نه‌یانتوانیوه‌ بێده‌نگی هه‌ڵبژێرن و خۆشیان به‌ دۆست و لایه‌نگری ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ زانیوه‌. به‌ واتایه‌کی تر ئه‌وان چاویان له‌ چ شتێکی ماددی و ناماددی نه‌بووه‌ و به‌ته‌نێش ویژدانی مرۆڤانه‌ی خۆیان له‌و بواره‌دا ئاسووده‌ کردووه‌.

له‌ کۆتاییدا پێمخۆشه‌ ئه‌وه‌ بپرسم: ئایا هاتنی ئه‌دۆنێس و گه‌لێ کرده‌وه‌ی سه‌یر و شه‌رمهێنه‌ری تریش، ڕێی تێناچێ بچنه‌ ناو خانه‌ی پڕوپاگه‌نده‌کردن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌ چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی کوردستان و بانگاشه‌کردن بۆ ئه‌م و ئه‌و حیزب؟ ئه‌مه‌یان پرسیارێک بوو هه‌ر ده‌بوو بیکه‌م، ئه‌گه‌رنا دڵم ده‌ته‌قی!

 

به‌ش ئه‌ده‌ب و هونه‌ر | زیادكراوه‌ له‌لایه‌ن 2Koshan (2009-04-29)
بینراوه 556 | پله‌ دانان 0.0/0 |
ژماره‌ی تێبینییه‌كان 0
ته‌نها ئه‌ندامه‌كان ده‌توانن تێبینی بنووسن.
[ بوون به‌ئه‌ندام | چوونه‌ژووره‌وه ]
شوێنی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌ندامان

گه‌ڕان

هه‌ندێ پێگه‌ی تر

ئێستا

Total online: 1
Guests: 1
Users: 0


میوانانی سه‌رهێڵ

ژ. سه‌ردان له‌ 20 ی ئازاری 2009 ه‌وه‌
سه‌رجه‌م مافه‌كانی پارێزراوه‌ © 2017
Powered by uCoz