Tuesday
2018-11-13
10:28 AM
به‌خێربێیت Guest
پشتگیری
 
كۆشان.. سه‌كۆی هه‌مووان
سه‌ره‌كی بوون به‌ئه‌ندام چوونه‌ژووره‌وه
بابه‌ته‌كانی ئێوه‌ »
به‌شه‌كانی ئه‌م لاپه‌ڕیه‌
بابه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی [2]
گرفت و كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌خۆده‌گرێت
گه‌نجان [7]
بابه‌ته‌كانی له‌ده‌وری مه‌سه‌لی گه‌نجان و لاوان ده‌سوڕێته‌وه
سیاسی و ئابووری [18]
بابه‌ته‌كانی تایبه‌ته‌ به‌لایه‌نی سیاسی و ئابووری
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر [22]
ئه‌و بابه‌تانه‌ی تایبه‌تن به‌ بواری ئه‌ده‌ب و هونه‌ری
دۆسیه‌ی تایبه‌ت [7]
لێره‌دا بابه‌ت و لێكۆڵینه‌وه‌ درێژه‌كان ده‌خوێنیته‌وه
كۆمپیوته‌رو ئینته‌رنێت [1]
زانیاری ده‌رباره‌ی جیهانی كۆمپیوته‌رو ئینته‌رنێت
ئافره‌تان و ژنان [3]
تایبه‌ت به‌گرفت و ئاریشه‌كانی ژنان و ئافره‌تان

به‌شه‌كان

سه‌ره‌كی » بابه‌ته‌كان » ئه‌ده‌ب و هونه‌ر

(( با )) خوازبیَنى گوڵى كرد !!

 

(( با )) خوازبیَنى گوڵى كرد !!

قوبادى  جه‌لى زاده - سلێمانی
 

زستان كلاَوى به‌فر ،
چاكه‌ت و پانتۆڵى (( ئاو )) ى له‌به‌ر دایه‌ .
بۆیمباخیَكى به‌ستووه‌ له‌ چلوره‌ .


(( دیارییه‌ بۆ :  مینو . ئه‌فسانه‌ . ازربایجان قیزى  ))
                 
قوبادى جه‌ لى زاده‌ 

1
زستان كلاَوى به‌فر ،

چاكه‌ت و پانتۆڵى (( ئاو )) ى  له‌به‌ر دایه‌ .
بۆیمباخیَكى به‌ستووه‌ له‌ چلوره‌ .

2
پایز به‌ پرووشه‌ى باران خۆى ششتوه‌

كراسى كزه‌باى  پۆشیوه‌ .
گه‌لاَیه‌كى زه‌ردى داوه‌ له‌ یه‌خه‌ى .
به‌ته‌ماى گه‌شتى  دارستانه‌ .

3
ره‌شه‌با ، پۆتینى گه‌لاَى له‌پىَ كردووه‌
.
تراكسوودیَك  له‌ گوڵى وه‌ریو .
نیَوچاوانى به‌ستووه‌ به‌ هه‌ور .
له‌نیَو چه‌قى دارستاندا   ، وه‌رزش ده‌كات !


4
(
با ) خۆى نه‌خویَنده‌واره‌ ،
كه‌چى هه‌موو  به‌یانییه‌ك ده‌ستى به‌فر ده‌گریَت
بۆ قوتابخانه‌ .

5
ره‌شه‌باى دوو گیان ،

له‌ نیَو باخچه‌كه‌ماندا منداڵیَكى  بوو ،
ناومان نا : شــــــــــــــــــــــــــــــنه‌ .

6
گوڵ له‌ دادگاى وه‌رزدا ،

شكاتى كرد له‌ ( با ) .
 ((
با، ستیانه‌ كانمان ده‌فرِیَنىَ .
 
كراسه‌كانمان هه‌ڵده‌داته‌وه‌ ))

7
((
با )) له‌بن دارهه‌میَیه‌ك دانیشتووه‌
..
گه‌لاَ  وه‌ریوه‌كان ده‌ژمیَریَت !

8
زه‌ماوه‌ندى دره‌خت و بارانه‌

((
با )) سه‌ما  ده‌كات.
چیا به‌ ده‌سماڵى ته‌مه‌وه‌ ، سه‌رچۆپى كیَشه‌ .

9
كزه‌با ، بازنى پایزه‌
.
به‌فر لووته‌وانه‌ى  زستان.
گه‌لاَ گه‌ردانه‌ى به‌هاره‌ .
پووش حجیلى هاوین .

10
پاڵ به‌ خۆره‌وه‌ ده‌نیَم

تا زووتر ئاوا بیَت .
ئه‌مشه‌و له‌گه‌ڵ مانگدا ژوانم هه‌یه‌ .
(
ئۆه‌ ..هه‌ردوو ده‌ستم  هه‌ڵپرِووان ! ))


11
ره‌شه‌با به‌شه‌ق ، ده‌رگاى ژووره‌كه‌ى كرده‌وه‌ ..
چراكه‌ى كوژانده‌وه‌ .
بلووره‌كه‌ى شكاند !


12
شه‌و له‌ ده‌مه‌و ئیَواره‌وه‌ ،
چاوى خاك
به‌ كل  ده‌ریَژیَت  .

13
خودا ، خۆریَكى له‌ ده‌ست

ش ك ا ......
.........
بوو به‌ ملیاره‌ها ئه‌ستیَره‌ .

14
هه‌ور ، زنجیرى پانتۆڵه‌كه‌ى كردۆته‌وه‌

به‌ پیَوه‌ میز  ده‌كات !
 
15
خۆر عه‌ره‌قى كردۆته‌وه‌ ....
له‌ تاوا ،
چۆته‌ به‌ر  سیَبه‌رى مانگ .

16
ئه‌ستیَران  به‌ رۆژ نوقمى هه‌تاون

شه‌وانه‌ش له‌  سه‌رمانا ،
ئاگر ده‌كه‌نه‌وه‌ !

17
بۆكرووز دىَ
...
فریادى كه‌ڵه‌شیَره‌ ،
كراسى شه‌و  ده‌سووتیَنىَ .

18
((
با )) خوازبیَنى گوڵى كرد
...
باران گوتى :
باغ ژن  نادات به‌ ره‌شه‌با !!

19
به‌ره‌به‌یان ، ئاسمان

هه‌موو ئه‌ستیَره‌كانى لىَ رژایه‌  ده‌ریاوه‌ .
ئه‌و ماسیه‌ سپى و بچووك بچووكانه‌ ،
 
ئه‌وانن !

20
(
با )) ده‌ست و په‌نجه‌ى ،

 
له‌ ئاوى رووبار ته‌رِ  ده‌كات .
ده‌م و چاوى دارستانى پىَ ده‌سرِىَ  .

به‌ش ئه‌ده‌ب و هونه‌ر | زیادكراوه‌ له‌لایه‌ن 2Koshan (2009-04-10)
بینراوه 206 | پله‌ دانان 0.0/0 |
ژماره‌ی تێبینییه‌كان 0
ته‌نها ئه‌ندامه‌كان ده‌توانن تێبینی بنووسن.
[ بوون به‌ئه‌ندام | چوونه‌ژووره‌وه ]
شوێنی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌ندامان

گه‌ڕان

هه‌ندێ پێگه‌ی تر

ئێستا

Total online: 1
Guests: 1
Users: 0


میوانانی سه‌رهێڵ

ژ. سه‌ردان له‌ 20 ی ئازاری 2009 ه‌وه‌
سه‌رجه‌م مافه‌كانی پارێزراوه‌ © 2018
Powered by uCoz