Wednesday
2017-10-18
3:08 AM
به‌خێربێیت Guest
پشتگیری
 
كۆشان.. سه‌كۆی هه‌مووان
سه‌ره‌كی بوون به‌ئه‌ندام چوونه‌ژووره‌وه
بابه‌ته‌كانی ئێوه‌ »
به‌شه‌كانی ئه‌م لاپه‌ڕیه‌
بابه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی [2]
گرفت و كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌خۆده‌گرێت
گه‌نجان [7]
بابه‌ته‌كانی له‌ده‌وری مه‌سه‌لی گه‌نجان و لاوان ده‌سوڕێته‌وه
سیاسی و ئابووری [18]
بابه‌ته‌كانی تایبه‌ته‌ به‌لایه‌نی سیاسی و ئابووری
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر [22]
ئه‌و بابه‌تانه‌ی تایبه‌تن به‌ بواری ئه‌ده‌ب و هونه‌ری
دۆسیه‌ی تایبه‌ت [7]
لێره‌دا بابه‌ت و لێكۆڵینه‌وه‌ درێژه‌كان ده‌خوێنیته‌وه
كۆمپیوته‌رو ئینته‌رنێت [1]
زانیاری ده‌رباره‌ی جیهانی كۆمپیوته‌رو ئینته‌رنێت
ئافره‌تان و ژنان [3]
تایبه‌ت به‌گرفت و ئاریشه‌كانی ژنان و ئافره‌تان

به‌شه‌كان

سه‌ره‌كی » بابه‌ته‌كان » سیاسی و ئابووری

ئه‌ى ئه‌بێ له‌به‌رانبه‌ر "ئه‌نفالى كرێكاران"دا كێ بدریت به‌دادگا !؟

 ئاورِدانه‌وه‌یه‌ك له‌قوربانیانى كار

 

خه‌سره‌و سایه‌

Saya.xasraw@yahoo.co.uk

 
 
 

ئه‌مساڵ له‌یادى ئه‌نفالدا، هه‌راوهوریایه‌كى ته‌بلیغاتى كوردستانى گرته‌وه‌، ئه‌حزابى ده‌سه‌لاتدارى كوردستان به‌دانانى تاجه‌گوڵینه‌ له‌سه‌ر گۆرِى "رِوفاقى ئه‌نفال" به‌رنامه‌ ته‌له‌فزیۆنیه‌كانیان رِازانده‌وه‌ و له‌ولاشه‌وه‌ حزب ولایه‌نه‌ ناسیونالیستىیه‌كان بۆگه‌رم كردنى فه‌زاى كوردایه‌تى كه‌وتنه‌ غه‌مخورى بۆكورد و كوردستانه‌وه‌. هه‌رله‌م پێوه‌نده‌شدا باسى دادگایى تاوانبارانى ئه‌نفال كرایه‌ سه‌رله‌وحه‌ى رِۆژنامه‌كان و جارێكىتریش رِووبه‌رِووكردنه‌وه‌ى خه‌ڵكى كوردستانیان له‌گه‌ڵ رِژێمى به‌عسى له‌گۆرِنراودا، كرده‌وه‌ بابه‌تێكى سیاسى بۆسه‌رگه‌رم كردنى خه‌ڵك و دورخستنه‌وه‌یان له‌كێشه‌و گرفته‌كانى رِۆژانه‌یان كه‌له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتى ئێستاوه‌ به‌سه‌ریاندا سه‌پاوه‌.

ئاشكرایه‌ كه‌ئه‌نفال تاوانێكى كۆمه‌ڵكوژى ودژى ئینسانى رِژێمێكى قه‌ومىیه‌ و به‌رِووخانى ئه‌م رِژیمه‌ش ئیتر دادگایى كردن مانایه‌كى واقعى ناداته‌ ده‌ست كه‌س و پاروه‌ نانێك بۆسه‌ر سفره‌ى خه‌ڵكى هه‌ژارو مه‌ینه‌ت بار زیاد ناكات. ئه‌نفال و تاوانكارى ونه‌هامه‌تیه‌كانیان ئێستا بۆته‌ مێژوویه‌كى رِه‌شى بزوتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى ونه‌ته‌وه‌چێتى، به‌لام ئه‌وه‌ى له‌م سیناریۆیه‌دا ئاشكرایه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌یه‌كه‌م باسى ئه‌نفال له‌لایه‌ن ناسیونالیزمى كورده‌وه‌ به‌ئایدیۆلۆژیاو حسى نه‌ته‌وه‌چیتىیه‌وه‌ ده‌رخواردى خه‌ڵكى كوردستان ده‌درێـت، و دووه‌میش ئه‌وه‌ ده‌سه‌لاتى هه‌رئه‌م حزبانه‌یه‌ كه‌به‌دواى مێژوویه‌كى 18ساڵیدا نه‌یان توانیوه‌ برینه‌كانى ئه‌نفال له‌سه‌ر شانى خێزانى قوربانیان هه‌ڵگرن، وه‌یا به‌دابین كردنى خزمه‌تگوزارى و سیسته‌مێكى ئازادانه‌ غه‌م ومه‌ینه‌تیه‌كانى سه‌رشانیان سوك بكه‌نه‌وه‌. له‌وه‌ش زیاتر هاولاتیانى كوردستان له‌ژێرسایه‌ى ده‌سه‌لاتى ناسیونالیستى كورددا، ئه‌نفالێكی شاراوه‌ و شێنه‌یىیان بۆهاولاتیان هه‌ڵخستووه‌، بێكارى وگرانى ونه‌بوونى و بێخانه‌و لانه‌یى و موحتاجبوون به‌داوده‌رمان و قوتابخانه‌ى پێشكه‌وتوو تا نه‌بوونى ئاووكاره‌با...هه‌موو ئه‌مانه‌ ئه‌وبه‌لاو موسیبه‌تانه‌یه‌ كه‌رِۆژانه‌ ژیانى خه‌ڵكى كرێكارو زه‌حمه‌تكێشى كوردستان ئه‌نفال ده‌كا و جه‌سته‌یان ده‌شكێنىَ.

 

له‌م نێوه‌دا ئه‌وه‌ى باسناكرآ قوربانیانى كاره‌. كرێكارانى كاره‌با، كۆمپانیاكان، شاره‌وانى، وسه‌دان بووارى ترى به‌رهه‌مهێنان، كه‌رِۆژانه‌ هه‌زاران ئینسانى كرێكار ته‌نها بۆئه‌وه‌ى له‌رِێگاى كاره‌وه‌ بژێوى خۆى وخێزانه‌كه‌ى دابین بكات، ناچاركراون به‌ته‌حمولكردنى هه‌لومه‌رجى سه‌ختى كارو كرآى كه‌م. هه‌لومه‌رجێك كه‌ كه‌مترین ئه‌منیه‌تى كارى تێیدا نییه‌ و ئه‌مه‌ ویراى ئه‌وه‌ى هیچ یاسایه‌كى كار چاودێرنییه‌ به‌سه‌ر شێوازى كاركردنى ئه‌م ئینسانانه‌دا. له‌ئاوه‌ها حاڵه‌تێكدا ئه‌نفالى شێنه‌یى كرێكاران یه‌ك واقعیه‌تى به‌رده‌وامه‌. له‌م ئه‌نفاله‌دا گه‌رچى كرێكاران به‌كۆمه‌ل ناخرێنه‌ نێو گۆرِه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانه‌وه‌، به‌ڵكو له‌ئه‌نجامى سه‌ختى هه‌لومه‌رجى كار، كاره‌با ده‌یان گرىَ و ده‌كه‌ونه‌ به‌ر رِووداوه‌كانى كاره‌وه‌ و گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، وه‌یا جه‌سته‌یه‌ان تێكده‌چآ و پارچه‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى له‌شیان وونده‌كه‌ن ودواتریش به‌گیرفانى خاڵى وبه‌بىَ هیچ زه‌مانه‌تێك رِه‌وانه‌ى ماڵه‌وه‌ده‌كرێنه‌وه‌ و ده‌بنه‌ بارو سوكایه‌تیه‌ك به‌سه‌ر خێزانه‌كانیانه‌وه‌ ودواتریش به‌ئۆردوى كه‌مئه‌ندامانه‌وه‌ پیوه‌ست ده‌بن. ئه‌مه‌ ئه‌نفالێكى شاراوه‌یه‌و كۆمه‌ڵگاش لىَى بێئاگایه‌ و ده‌سه‌لاتدارانیش له‌به‌رامبه‌ریدا خۆیان بێمه‌سئول كردووه‌.

به‌داخه‌وه‌ ئێستا ئاماره‌كانى ئه‌م قوربانیانه‌مان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌ تا رِێژه‌كه‌ى  له‌گه‌ڵ رِێژه‌ى گۆره‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كاندا به‌روارد بكه‌ین، به‌لام ئه‌وه‌ى ئه‌كیده‌ قوربانیانى كار شه‌پۆلێكه‌ له‌ئینسان كوژى هێمنانه‌و شێنه‌یى. كه‌وایه‌ كآ به‌رپرسیارى ژیانى ئه‌م ئینسانانه‌یه‌ و كآ ده‌بێت له‌چاره‌نوسى خۆیان وخێزانه‌كانیان به‌رپرسیاربكرێت؟ ده‌بىَ كآ بدرێت به‌دادگا و وه‌ك سه‌رانى حكومه‌تى به‌عس له‌قه‌فه‌زى ئیتهامدا رِووبه‌رووى سزاى مه‌رگى شاراوه‌ى هه‌زاران ئینسانى كرێكار بكرێته‌وه‌، كه‌به‌هۆى كاره‌كانیانه‌وه‌ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن وه‌یا پارچه‌یه‌ك له‌له‌شیان ده‌بیته‌وه‌؟

ئاشكرایه‌ به‌رپرسیارى یه‌كه‌م ده‌سه‌لات و ئه‌حزابێكه‌ كه‌ژیانى فیرعه‌ونیان بۆخۆیان و ده‌ستوپێوه‌نده‌كانیان سازداوه‌ و له‌ولاشه‌وه‌ كرێكاران وئاماده‌ به‌كارانى كۆمه‌ڵگاشیان خستۆته‌ به‌رده‌م ده‌ستارِى كارو مه‌رگه‌وه‌. له‌هه‌ركۆمه‌ڵگایه‌كدا كه‌لانى كه‌مى مه‌ده‌نیه‌ت وئینسانیه‌ت بۆته‌ پره‌نسیب،  ئاورِدانه‌وه‌ له‌قوربانیانى كار جێگاى سه‌رنج وپێزانینه‌. هه‌رده‌سه‌لاتیك كه‌ خۆشى به‌به‌رپرسیار له‌ژیانى ئێستاو داهاتووى هاولاتیانى بزانىَ ئه‌ركیه‌تى كه‌ئاورێك له‌م ئینسانانه‌ بداته‌وه‌ و بارى گران و میحنه‌تى سه‌رشانى خۆیان وخێزانه‌كانیان ته‌حمولكات. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ هه‌رده‌سه‌لاتێك نامه‌سئولانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ قوربانیانى كار كورسیه‌كانى خۆى قایمكات، له‌به‌رده‌م حوكمى دادگاى خه‌ڵك وجه‌ماوه‌رى كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشاندایه‌. ده‌با ئایارى ئه‌مساڵ بكه‌ینه‌ رِۆژى ناره‌زایه‌تى ده‌ربرِین به‌دژى ده‌سه‌لاتداران و سازدانى دادگایه‌ك بۆ لێپرسراوكردنى ده‌سه‌لاتدارانى كوردستان به‌رامبه‌ر به‌ژیان ومه‌رگى هه‌زاره‌ها ئینسانى كرێكارى ئه‌م ولاته‌. كۆمه‌لگاى كوردستان به‌بىَ ئاورِدانه‌وه‌ له‌ئه‌نفالى شاراوه‌ى كار، له‌به‌رده‌م مه‌ترسى تێداچوونى نه‌وه‌ یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى دا رِاده‌وه‌ستآ وبه‌دیار هه‌لومه‌رجى سه‌ختى كاردا ده‌مێنێته‌وه‌. بائایارى ئه‌مساڵ رۆژێك بێت بۆ باشكردنى هه‌لومه‌رجى كارو پاراستنى ئه‌منه‌یتى كار و به‌دیهێنانى زه‌مانه‌تى كۆمه‌لایه‌تى فراوان.

 

به‌ش سیاسی و ئابووری | زیادكراوه‌ له‌لایه‌ن 2Koshan (2009-04-17)
بینراوه 281 | پله‌ دانان 0.0/0 |
ژماره‌ی تێبینییه‌كان 0
ته‌نها ئه‌ندامه‌كان ده‌توانن تێبینی بنووسن.
[ بوون به‌ئه‌ندام | چوونه‌ژووره‌وه ]
شوێنی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌ندامان

گه‌ڕان

هه‌ندێ پێگه‌ی تر

ئێستا

Total online: 1
Guests: 1
Users: 0


میوانانی سه‌رهێڵ

ژ. سه‌ردان له‌ 20 ی ئازاری 2009 ه‌وه‌
سه‌رجه‌م مافه‌كانی پارێزراوه‌ © 2017
Powered by uCoz