Monday
2017-12-11
4:22 PM
به‌خێربێیت Guest
پشتگیری
 
كۆشان.. سه‌كۆی هه‌مووان
سه‌ره‌كی بوون به‌ئه‌ندام چوونه‌ژووره‌وه
بابه‌ته‌كانی ئێوه‌ »
به‌شه‌كانی ئه‌م لاپه‌ڕیه‌
بابه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی [2]
گرفت و كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌خۆده‌گرێت
گه‌نجان [7]
بابه‌ته‌كانی له‌ده‌وری مه‌سه‌لی گه‌نجان و لاوان ده‌سوڕێته‌وه
سیاسی و ئابووری [18]
بابه‌ته‌كانی تایبه‌ته‌ به‌لایه‌نی سیاسی و ئابووری
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر [22]
ئه‌و بابه‌تانه‌ی تایبه‌تن به‌ بواری ئه‌ده‌ب و هونه‌ری
دۆسیه‌ی تایبه‌ت [7]
لێره‌دا بابه‌ت و لێكۆڵینه‌وه‌ درێژه‌كان ده‌خوێنیته‌وه
كۆمپیوته‌رو ئینته‌رنێت [1]
زانیاری ده‌رباره‌ی جیهانی كۆمپیوته‌رو ئینته‌رنێت
ئافره‌تان و ژنان [3]
تایبه‌ت به‌گرفت و ئاریشه‌كانی ژنان و ئافره‌تان

به‌شه‌كان

سه‌ره‌كی » بابه‌ته‌كان » سیاسی و ئابووری

ئه‌و ده‌مه‌ى ئینتیماى نه‌ته‌وه‌ جارانى سفر ده‌بىَ.!!

كه‌ریم سمكۆ - چۆمان

  
 

هه‌رچه‌نده‌ واده‌ى ئه‌وه‌ كه‌مێكیشى به‌سه‌رچووه‌، به‌لاَم هه‌ڵوه‌سته‌ كردن له‌سه‌ر جیاوازى ئاهه‌نگى حیزبه‌كان و جه‌ژنى نه‌ته‌وه‌یى كارێكى پێویسته‌و حه‌ق وایه‌ ئێمه‌ هه‌موومان هه‌ستى پىَ بكه‌ین.. هه‌موومان ئه‌م راستیه‌ ده‌زانین كه‌ جه‌ژنى نه‌ورۆز جه‌ژنێكى كۆنى نه‌ته‌وه‌ى كورده‌و له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌ له‌لایه‌ن چین و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگاى كورده‌وارى چ جاى به‌ نهێنى یاخود به‌ ئاشكرا بێت به‌پێى پێویست ئه‌م بۆنه‌یه‌یان به‌رزو پیرۆز راگرتووه‌و ئاهه‌نگى خنجیلانه‌یان بۆ ساز داوه‌، ساڵ به‌ ساڵیش به‌ به‌رنامه‌و پلانێكى جوانتر له‌ ساڵه‌كانى رابردوو و به‌ شێوه‌یه‌كى قه‌شه‌نگتر یادى ئه‌م رۆژه‌ ده‌كرێته‌وه‌، ئه‌مساڵیش جیا له‌ ساڵه‌كانى تر له‌ هه‌رچوار پارچه‌ى كوردستان ئه‌م جه‌ژنه‌ به‌رز رِاگیرا و به‌تایبه‌تى له‌ ولاَتانى ئه‌وروپاو یه‌كێتى سۆڤیه‌ت و چه‌ندین ولاَتى ترى جیهان به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى ئه‌م جه‌ژنه‌ پیرۆز كراو هه‌موو توێژێكى كوردستانیان شادیان له‌ روخسارو نه‌شئه‌یان له‌ هه‌سته‌كان و كه‌یف و خۆشیان له‌ سیمادا ده‌بارى، تاكو ئێره‌ شتێكى ئاساییه‌و هه‌موومان ئه‌م دیمه‌نانه‌ سالاَنه‌ به‌به‌رچاومان دووباره‌ ده‌بنه‌وه‌ و بێگومان ساڵى ترو چه‌ند ساڵێكیش دواى ئێسته‌ زیاتر جۆش و خرۆشى به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت، به‌لاَم من له‌م وتاره‌مدا ئه‌مه‌وىَ تیشك بخه‌مه‌ سه‌ر لایه‌نێكى نه‌رێنى كه‌ تێكه‌ڵ به‌ جه‌ژنێكى وه‌كو نه‌ورۆز ده‌بێت به‌تایبه‌تى له‌ كوردستانى ئازاد و كوردستانى به‌شارستانیه‌ت و كۆمه‌ڵگاى كراوه‌و فیكره‌ى رۆشنبیرو هه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تى سه‌د ده‌ر سه‌ده‌..!! جه‌ژنى نه‌ورۆز كه‌ نابێت ئاوێته‌ى دروشمى حزبه‌كان بێت و لایه‌نى حزبایه‌تى تێدا په‌یرِه‌و بكرێت و خه‌ڵكان به‌ چاوى دوێنێ و به‌ هوتافى نیگاكانى حزب بجوڵێنه‌وه‌، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌موو كورد به‌ هه‌ستێكى نه‌ته‌وایه‌تى پرِ له‌ ئینتیما و تژى كوردایه‌تى سه‌یرى ئه‌م جه‌ژنه‌ بكه‌ن و خۆشى شادى تێدا به‌رجه‌سته‌ بكه‌ن دوور له‌م نیازانه‌ى كه‌ باسم لێوه‌ كرد، ئه‌مه‌ راى خۆمه‌.. به‌لاَم ئه‌وه‌ى من هه‌ستم پىَ كرد ئه‌مساڵ هه‌ر ئه‌و بیره‌و فیكره‌ى جاران كه‌ تاكه‌كانى كوردستان په‌یرِه‌ویان ده‌كرد هه‌مدیسان به‌به‌رچاوم خۆیان نمایش كردنه‌وه‌، له‌وانه‌یه‌ هه‌موومان له‌ راگه‌یاندنه‌كان ئه‌وه‌مان هه‌ست پىَ كردبێت و رقیشمان له‌م جوره‌ كرده‌وانه‌ بووبێته‌وه‌ به‌تایبه‌تى له‌ جه‌ژنێكى وه‌كو نه‌ورۆز، ئه‌وه‌ى من بینیم له‌ راگه‌یاندنه‌كان به‌راستى خه‌فه‌تم بۆ خوارد. هه‌ر له‌ یه‌كه‌م و دووه‌م رۆژى جه‌ژندا له‌شاشه‌ى تیڤیه‌كاندا په‌رِۆى سه‌وز له‌ ئاكرىَ و ئالاَى پارتى له‌ به‌غداو وێنه‌ى چه‌ند كه‌سێكى حزبى له‌ ئه‌وروپاو ...هتد، هه‌موویان چووبوونه‌ ناخى دیمه‌نه‌كانى خۆشى و شادیه‌كانى نه‌ورۆز و سه‌رى ساڵى كوردى، له‌هه‌موویان سه‌یرتر چاوپێكه‌وتنه‌ راسته‌وخۆكه‌ى كه‌ناڵێك له‌ دوكان له‌گه‌ڵ هاولاَتیه‌ك بوو كه‌ ده‌یگوت" بژى یه‌كێتى، بژى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان" ئه‌م وتانه‌ى چه‌ند جارێك دووباره‌ كردنه‌وه‌، له‌وانه‌یه‌ زیاتریش بووبێت ئه‌مما من هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م بینى، ئاى له‌ ئێمه‌..!! ئاى له‌ بیركردنه‌وه‌كانمان.!! به‌راستى من له‌ شوێنى خۆم دڵگران بووم و خه‌فه‌تم بۆ یه‌كرِیزى سه‌ركردایه‌تى سیاسى كورد خوارد. ئه‌زانن بۆ؟ چوون ئێمه‌ تاكو ئێسته‌ له‌ جه‌ژنى نه‌ته‌وه‌یى و ئاهه‌نگى حزبى نه‌گه‌یشتووین.. قه‌یناكه‌ براله‌، له‌ كاتى ئاهه‌نگێكى حزبى سه‌رتاسه‌رى گیانت بكه‌ هوتافى ره‌نگى حزبه‌كه‌ت و سه‌رو سیمات به‌ ره‌نگى ئالاَى حزبه‌كه‌ت بنه‌خشێنه‌ و هه‌ر بژى بژى بكه‌ وێردى سه‌ر زوبانت، وه‌لىَ با ئێمه‌ له‌ جه‌ژنێكى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مانه‌ تێكه‌ڵ نه‌كه‌ین.. با نه‌وه‌كانمان رابێنین به‌ هه‌ستێكى نه‌ته‌وه‌یى و گیانى كورده‌وارى بچه‌سپێنین له‌ ناخیان، نه‌وه‌ك ئه‌و كارانه‌ى له‌ ئه‌مساڵدا هه‌ستمان پىَ كردن و له‌ راگه‌یاندنه‌كان به‌به‌رچاومان كه‌وتن ببنه‌ نه‌ریتێك و سالاَنه‌ دووباره‌ ببنه‌وه‌، من به‌شبه‌حاڵى خۆم ئه‌م كرده‌وانه‌ به‌ كارێكى باش هه‌ژمار ناكه‌م، به‌ڵكو ده‌بنه‌ هۆى تێكدانى ئه‌م یاده‌و بۆنه‌و رۆژه‌ نه‌ته‌وه‌ییانه‌. ئێمه‌ له‌ چۆمان به‌ ئاماده‌بوونى هه‌موو رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و رێخراوه‌ حزبیه‌كانیش له‌ سه‌نته‌رى شارۆچكه‌ى چۆمان ئاهه‌نگێكى قه‌شه‌نگمان ساز كرد بۆ جه‌ژنى نه‌ورۆز، كه‌چى هیچ شتێكى له‌و جۆره‌مان نه‌هاته‌ به‌رچاو.. وه‌كو چۆن سه‌ركردایه‌تى سیاسى پێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندى كوردستانیان، ئه‌وانه‌ى له‌گه‌ڵ ئێمه‌ش بوون وه‌ك برا پێكه‌وه‌ دوور له‌ گیانى حزبایه‌تى ئه‌م ئاهه‌نگه‌مان به‌رِێوه‌برد و له‌ هه‌موو شوێنێكیش ئالاَى كوردستان ده‌شه‌كایه‌وه‌. بۆیه‌ لێره‌دا ده‌بێژم با ئێمه‌ش جه‌ژنه‌ نه‌ته‌وه‌یى و ئایینیه‌كانمان تێكه‌ڵ به‌ ئاهه‌نگه‌كانى حزبى نه‌كه‌ین، چونكه‌ كه‌ ئێمه‌ش پێمان جوان بێت، بێگومان كه‌سانێك هه‌ن دژى ئه‌م رایه‌نو قینه‌یه‌ك له‌ ناخیان جىَ ده‌مێنێت.

 

به‌ش سیاسی و ئابووری | زیادكراوه‌ له‌لایه‌ن 2Koshan (2009-04-13)
بینراوه 261 | پله‌ دانان 0.0/0 |
ژماره‌ی تێبینییه‌كان 0
ته‌نها ئه‌ندامه‌كان ده‌توانن تێبینی بنووسن.
[ بوون به‌ئه‌ندام | چوونه‌ژووره‌وه ]
شوێنی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌ندامان

گه‌ڕان

هه‌ندێ پێگه‌ی تر

ئێستا

Total online: 1
Guests: 1
Users: 0


میوانانی سه‌رهێڵ

ژ. سه‌ردان له‌ 20 ی ئازاری 2009 ه‌وه‌
سه‌رجه‌م مافه‌كانی پارێزراوه‌ © 2017
Powered by uCoz