Tuesday
2018-11-13
9:49 AM
به‌خێربێیت Guest
پشتگیری
 
كۆشان.. سه‌كۆی هه‌مووان
سه‌ره‌كی بوون به‌ئه‌ندام چوونه‌ژووره‌وه
بابه‌ته‌كانی ئێوه‌ »
به‌شه‌كانی ئه‌م لاپه‌ڕیه‌
بابه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی [2]
گرفت و كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌خۆده‌گرێت
گه‌نجان [7]
بابه‌ته‌كانی له‌ده‌وری مه‌سه‌لی گه‌نجان و لاوان ده‌سوڕێته‌وه
سیاسی و ئابووری [18]
بابه‌ته‌كانی تایبه‌ته‌ به‌لایه‌نی سیاسی و ئابووری
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر [22]
ئه‌و بابه‌تانه‌ی تایبه‌تن به‌ بواری ئه‌ده‌ب و هونه‌ری
دۆسیه‌ی تایبه‌ت [7]
لێره‌دا بابه‌ت و لێكۆڵینه‌وه‌ درێژه‌كان ده‌خوێنیته‌وه
كۆمپیوته‌رو ئینته‌رنێت [1]
زانیاری ده‌رباره‌ی جیهانی كۆمپیوته‌رو ئینته‌رنێت
ئافره‌تان و ژنان [3]
تایبه‌ت به‌گرفت و ئاریشه‌كانی ژنان و ئافره‌تان

به‌شه‌كان

سه‌ره‌كی » بابه‌ته‌كان » سیاسی و ئابووری

خه‌ڵک سواڵکه‌ر نین
 مه‌هاباد كوردی ـ سوێد
 
هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێک که‌ گه‌نده‌ڵ بوو وه‌ک نه‌خۆشییه‌کی کوشنده‌ی لێ دێت و ته‌واوی  کۆمه‌ڵگا پێیه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت.


هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێک که‌ گه‌نده‌ڵ بوو وه‌ک نه‌خۆشییه‌کی  کوشنده‌ی لێ دێت و ته‌واوی کۆمه‌ڵگا پێیه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت. له‌ باشووری کوردستان  ده‌ردێک هه‌یه‌ که‌ ناوی گه‌نده‌ڵییه‌ و ڕۆژیش نییه‌ باسی لێوه‌ نه‌کرێت. له‌  وڵاتێکدا که‌ خه‌ڵکه‌که‌ی به‌ حه‌سره‌تی ئازادی و ژیانه‌وه‌ شه‌و نه‌بوو خه‌ون  نه‌بینن، ئێستا وایان لێ هاتووه‌ نه‌فره‌ت له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی خۆماڵی بکه‌ن. من  خۆم ئه‌مه‌ له‌ دیدێکی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ به‌ کاره‌سات ده‌زانم. ئێمه‌ی کورد که‌ به‌  خوێن و خه‌بات و قوربانیدانێکی له‌ ژماره‌ نه‌هاتوو گه‌یشتین به‌ ڕۆژێکی وه‌ها،  هه‌نووکه‌ له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی به‌ری ڕه‌نجی خۆمان بدوورینه‌وه‌ و پێی شاد و  سه‌رمه‌ست بین، که‌چی به‌ چاوی خۆمان ببینین که‌وا چۆن به‌رپرس و لێپرسراو و  سه‌رانی کورد به‌ که‌یفی دڵی خۆیان ده‌ستکه‌وت و سامان و پاره‌وپوولی نیشتمان له‌  پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌ تایبه‌تی و حیزبییه‌کانی خۆیاندا به‌کاربێنن و گوێش له‌  بچووکترین ڕه‌خنه‌ نه‌گرن. ئاخر من شتێکی له‌و جۆره‌م لا کاره‌ساته‌ نه‌ک هه‌ڕه‌شه‌  و گوڕه‌شه‌ی داگیرکه‌ران و دوژمنانی کورد و کوردستان. کاره‌سات ئه‌وه‌یه‌ که‌ یه‌کێ  له‌ خۆت بێت و به‌ زمانی خۆت بتدوێنێت و ڕۆژێ له‌ ڕۆژانیش هاورده‌رد و  هاوچاره‌نووست بووبێت، که‌چی ئێستا له‌پڕێکدا لێت بووبێ به‌ ئاغا و به‌ ناشیرینترین  شێوه‌ به‌رهه‌می ئاره‌قه‌ و ماندووبوونت عه‌زیائاسا هه‌ڵلووشێت. کارێکی وا مه‌گه‌ر  ته‌نیا له‌و که‌سه‌ زۆردار و بێویژدان و بازرگانه‌ تاڵانکه‌رانه‌ بوه‌شێته‌وه‌ که‌  له‌مێژه‌ ئه‌وه‌ی هه‌ستی مرۆڤبوون بێت لایان نه‌ماوه. ئه‌گه‌رنا هه‌ر یه‌کێک که‌  پێی بگوترێت مرۆڤ و ویژدانی هێشتا زیندوو بێت، نابێ به‌ چ شێوه‌یه‌ک له‌ شێوان بیر  له‌وه‌ بکاته‌وه‌ که‌ هاووڵاتییان و هاوزمانانی خۆی ئازار بدات و پارووی بژێوی  ڕۆژانه‌شیان لێ ببڕێت.

به‌ جاران له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌کان، له‌ ته‌له‌فزیۆنه‌کان،  له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت و له‌ زۆر شوێنی تریشدا چاومان به‌ سکاڵاکانی خه‌ڵکی  کوردستان ئاشنا بووه‌ و گوێمان له‌ گله‌یی و گازانده‌کانیان بووه‌ له‌مه‌ڕ  پێشێلکارییه‌کانی ده‌سه‌ڵات و به‌رپرسانی حکوومه‌تی و حیزبی ده‌رهه‌ق به‌ مافه‌  ڕه‌وا و یاساییه‌کانیان. ئه‌مه‌ له‌ بارێکدا ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌ بنه‌ڕه‌تدا شتێک  هه‌بێت به‌ ناوی یاسا و به‌ ڕاستیش ڕێزی لێ بگیرێت و، وه‌ک ده‌شگوترێ (له‌ سه‌رووی  هه‌مووانه‌وه‌ بێت). له‌ هه‌ر جێیه‌کدا که‌ یاسا وه‌به‌ر شه‌قان که‌وت و له‌ لایه‌ن  خودی ده‌سه‌ڵاتدارانیشه‌وه‌ پێشێل کرا، ئه‌وه‌ بمانه‌وێ یان نا شتێک له‌ گۆڕێدا  نامێنێت تا ناوی لێ بنرێت یاسا. لێره‌دا من ناڵێم که‌ هه‌ر هیچ له‌ بواری  چه‌سپاندنی یاسا له‌م پارچه‌یه‌ی کوردستاندا ئه‌نجام نه‌دراوه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌  تا هه‌نووکه‌ کراوه‌ به‌ به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ی خوێنی شه‌هیدان و  قوربانییه‌کانی گه‌لی قاره‌مانی کوردستان، ته‌نیا و ته‌نیا دڵۆپێکه‌ له‌  ده‌ریایه‌ک. خۆ ئه‌مه‌ کارێک نییه‌ شارراوه‌ بێت و لێی به‌ئاگا نه‌بین.

ئه‌مڕۆ له‌ باشووری کوردستاندا شتێک له‌ ئارادایه‌ له‌ژێر ناوی  (که‌رتی تایبه‌تی). ڕاسته‌ له‌ گه‌لێ وڵاتی دیکه‌ی دنیادا که‌رتی تایبه‌تی ڕۆڵێکی  به‌رچاوی هه‌بووه‌ له‌ گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری و هاندانی به‌رهه‌مهێنان و  که‌مکردنه‌وه‌ی بێکاری و زۆری تریش. له‌ کوردستانی خۆماندا وێڕای کاری  ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ و بیناسازی و خستنه‌گه‌ڕی سه‌رمایه‌ و گه‌لێ کار و پڕۆژه‌ی تریش  که‌ ناتوانرێ چاویان لێ نه‌کرێت و باس نه‌کرێن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه‌ و  پێویستیشه‌ ئاماژه‌ی بۆ بکرێت چۆنێتی دروستکردن و هێنانه‌ کایه‌ی ئه‌و به‌ناو  که‌رته‌ تایبه‌تییه‌یه‌. له‌ به‌رده‌م ئه‌م که‌رتی تایبه‌تییه‌ی لای خۆمان به‌  ده‌یان و سه‌دان نیشانه‌ی پرسیار دانراوه‌. خه‌ڵکی پشتگوێخراوی کوردستان  به‌گومانه‌وه‌ له‌ هه‌ر شتێ ده‌ڕوانن که‌ بۆنی ده‌سه‌ڵاتدارانی بازرگان و  پاره‌کۆکه‌ره‌وه‌ی لێوه‌ بێت. ئه‌وان به‌ ئاشکرا باس له‌و پڕۆژه‌ و کارگه‌ و  دامه‌زراوه‌ دراوی و نادراوییانه‌ ده‌که‌ن که‌ خودی کاربه‌ده‌ستان و به‌رپرسانی  باڵا له‌ حیزب و حکوومه‌ت، له‌ پێناو قازانجی ماددی و به‌س، له‌پشتیانه‌وه‌ن و به‌  هه‌موو جۆرێکیش پاڵپشتییان لێ ده‌که‌ن. له‌وه‌ش تراژیدیتر ئه‌وه‌یه‌ که‌ ته‌نانه‌ت  کارمه‌ندان و مووچه‌خۆران و به‌تایبه‌تیش کرێکارانی هه‌ژار و داماو و قوڕبه‌سه‌ر،  سه‌ره‌ڕای کار و ماندووبوونی به‌رده‌وام، جاری وا هه‌یه‌ له‌ هه‌قده‌ستییه‌کانی  خۆیانیش بێبه‌ش ده‌کرێن و ده‌بێ به‌ ناچارییه‌وه‌ بچنه‌ سه‌ر جادده‌ تا داوای به‌ری  ڕه‌نج و ماندووبوونی خۆیان بکه‌ن! له‌ هه‌ر وڵاتێک گه‌ر یاسا به‌رقه‌رار بێت شتێکی  له‌و شێوه‌یه‌ ڕوو نادات. که‌ی ڕه‌وایه‌ کرێکارێکی کوردی خاوه‌ن ژن و منداڵ به‌ دوو  مانگ جارێک ئه‌وجا مانگانه‌که‌ی پێ بدرێت؟ ئه‌رێ به‌ ڕاست ئێوه‌ی تاقمی  ده‌سه‌ڵاتدار و له‌ هه‌مان کاتیشدا پاره‌دار خه‌ڵکتان پێ سواڵکه‌ره‌؟!

ماوه‌یه‌کی ئه‌وه‌نده‌ زۆر نه‌بوو که‌ له‌ (میدیا)ی سه‌ربڵنددا  هه‌واڵێکمان بینی سه‌باره‌ت به‌ خۆپیشاندانی کارمه‌ندان یا ڕاستتر کرێکارانی  کۆمپانیای (جه‌نائین)، هه‌ڵبه‌ت له‌ پێناو داواکردنی مووچه‌ دواخراو و  پێنه‌دراوه‌کانیان. هه‌ندێ جار له‌ کاتی ئه‌م جۆره‌ خۆپیشاندانانه‌دا خه‌ڵکی  بێچاره‌ و داماویش بوونه‌ته‌ قوربانی یان بریندار بوون. ئای چه‌ند شه‌رمێکی  گه‌وره‌یه‌ بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی زه‌به‌لاحی گیرفان پڕکه‌ر و سامان کۆکه‌ره‌وه‌ که‌  به‌ شێوه‌یه‌کی وا نامرۆڤانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هاووڵاتییانی خۆیان بکه‌ن. تۆ بڵێی  ئه‌و کاربه‌ده‌سته‌ بازرگان و تێرنه‌خۆرانه‌ خه‌ڵکی هه‌ژار و چه‌ند جار  سته‌ملێکراوی کوردستان به‌ هاووڵاتییانی خۆیان بزانن؟! دیاره‌ من له‌م بابه‌ته‌دا  هه‌واڵه‌که‌ی تایبه‌ت به‌ (جه‌نائین)م ته‌نیا وه‌ک نموونه‌یه‌ک هێنایه‌وه‌ . ئه‌گه‌رنا خۆ ئه‌مڕۆ له‌ باشووری وڵات به‌ ده‌یان و بگره‌ زۆر له‌وه‌ زیاتریش له‌م  جۆره‌ دامه‌زراوه‌ (وه‌همی) و خاوه‌ن به‌ناو نادیارانه‌مان به‌ر چاو ده‌که‌وێت.

که‌سێکی به‌رپرس و لێپرسراو و خاوه‌ن پله‌ و پایه‌، وه‌ک هه‌ر  هاووڵاتییه‌کی دیکه‌ی ئاسایی و ڕه‌شۆکی، چۆن مافی خۆی هه‌یه‌ بێگومان ئه‌رکداریشه‌ . لێکدانه‌وه‌یه‌کی ئاوه‌ها ده‌بێ بێ جیاوازیکردن هه‌مووان بگرێته‌وه‌. هه‌ر  به‌رپرسێکی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و ده‌ستڕۆیشتوو، با له‌ هه‌ر ئاستێکیشدا بێت، ئه‌گه‌ر  خۆی له‌ ئه‌رکی سه‌ر شانی دزییه‌وه‌ و به‌ جۆرێک له‌ جۆران که‌مته‌رخه‌می نواند،  ئه‌وا له‌ سه‌داسه‌د گه‌نده‌ڵکار و بێویژدان و خیانه‌تکاریشه‌ به‌رامبه‌ر به‌‌  نه‌ته‌وه‌ و نیشتمان .

به‌ش سیاسی و ئابووری | زیادكراوه‌ له‌لایه‌ن 2Koshan (2009-04-10)
بینراوه 242 | پله‌ دانان 0.0/0 |
ژماره‌ی تێبینییه‌كان 0
ته‌نها ئه‌ندامه‌كان ده‌توانن تێبینی بنووسن.
[ بوون به‌ئه‌ندام | چوونه‌ژووره‌وه ]
شوێنی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌ندامان

گه‌ڕان

هه‌ندێ پێگه‌ی تر

ئێستا

Total online: 1
Guests: 1
Users: 0


میوانانی سه‌رهێڵ

ژ. سه‌ردان له‌ 20 ی ئازاری 2009 ه‌وه‌
سه‌رجه‌م مافه‌كانی پارێزراوه‌ © 2018
Powered by uCoz