یوسف عیزه‌دین - ئۆسترالیا
"تاسه‌ی ئاوێته‌بوونێکی ئه‌به‌دی له تێکستی -من و خۆم-دا"
( ده‌ستم ناگاته ره‌نگه‌کانی ناوه‌وه‌ی خۆم
له‌به‌ر بێڕه‌نگی ده‌ره‌وه‌ی خۆم
ناهێڵێ گوێم له‌ده‌نگی ناوه‌وه‌ی من بێ
رژاوه به‌سه‌رما ده‌نگی ده‌ره‌وه‌ی خۆم
ئه‌مه‌وێ گوێ له‌هاژه‌ی خه‌یاڵی ناوه‌وه‌ی من بگرم
هه‌راسانی کردووم هاواری هیچی ده‌ره‌وه‌ی خۆم)
کۆپله‌یه‌ک له‌تێکسته شیعری-من و خۆم-ی "حه‌مه کاکه‌ره‌ش".
( له‌یه‌کدا شته‌کان کۆده‌بنه‌وه‌و هه‌ر له‌ویشدا جیاده‌بنه‌وه)- ئیبن عه‌ره‌بی-
ئه‌زیزم کاک حه‌مه کاکه‌ره‌ش
ئێستاتان رۆشن
هاورێم من هه‌میشه کاتێک له‌و چه‌شنه تێکستانه ده‌خوێنمه‌وه که‌توانای راکێشانی من-ی خوێنه‌ری هه‌یه، ره‌نگه پاش یه‌که‌مین خوێندنه‌وه‌ی، بۆ ماوه‌یه‌ک لێی دوور بکه‌ومه‌وه.. یان با بڵێین خۆمی لێبشارمه‌وه، دواتر و له‌ئان و ساتێکی دیکه‌دا، جارێکی تر و له‌نێو فه‌زاو ئه‌تمۆسفێرێکی ئه‌و ده‌می خوێندنه‌وه‌مدا ده‌ست