Monday
2017-12-11
3:58 PM
به‌خێربێیت Guest
RSS
 
كۆشان.. سه‌كۆی هه‌مووان
سه‌ره‌كی بوون به‌ئه‌ندام چوونه‌ژووره‌وه
به‌شه‌كان

سه‌ره‌كی » 2010 » January » 7 » موسڵمانان له‌ سێبه‌رى دیموكراسیدا
موسڵمانان له‌ سێبه‌رى دیموكراسیدا
3:10 PM
كۆشان عه‌لی زه‌مانی
 
 
یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ى له‌ ئێستادا مشتومرِى نێوان بیرمه‌ندانى رۆژئاوا و جیهانى ئیسلامییه‌، شێوازى مامه‌ڵه‌كردنى ئیسلامه‌ له‌گه‌ڵ چه‌مكه‌كانى سه‌رده‌مدا. له‌ دواى رووداوه‌كانى (11)ى سێپته‌مبه‌ر، جیهانى ئیسلامی و ئاینى ئیسلام له‌لایه‌ن رۆژئاواوه‌ وه‌كو هێزێكى ترسناك سه‌یر ده‌كرێت. ئه‌مه‌ش ده‌ره‌نجامى ته‌شه‌نه‌كردنى ئه‌و ستێریۆتایپه‌یه‌ كه‌ گومانێكى نادروست ده‌خاته‌ به‌رامبه‌ر موسڵمانان، به‌وه‌ى كه‌ گوایه‌ ئه‌وان سه‌رچاوه‌ى تیرۆرن. ئه‌م رووداوه‌ ئه‌وه‌نده‌ى تر بۆشایى نێوان جیهانى ئیسلامی و رۆژئاواى فراوانتر كرد. لێره‌شه‌وه‌ قسه‌وباس له‌سه‌ر چه‌مكگه‌لێكى وه‌كو دیموكراسى و ئازادى وه‌لانرا و بیرمه‌نده‌ ئیسلامییه‌كان بۆ ماوه‌ى چه‌ند ساڵ ده‌چێت زیاتر كار له‌سه‌ر ئاشتكردنه‌وه‌ى رۆژئاوا به‌ئیسلام ده‌كه‌ن. سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى له‌ واقیعدا هه‌یه‌، كه‌ له‌ په‌ره‌گرافى سه‌ره‌وه‌دا زۆر به‌كورتى ئاماژه‌ى پێدرا، به‌لآم گه‌ر بێینه‌ لایه‌تى تیۆرى و فیكرى ئه‌وا ده‌كرێت ئه‌م بابه‌ته‌ به‌شێوه‌یه‌كى تر بخوێنینه‌وه‌. ئیسلام وه‌كو پرۆگرامێكى مرۆیى، وه‌كو ئاینێك كه‌ بۆ ریفۆرمى كۆمه‌لآیه‌تى هاتووه‌ ئه‌وا هه‌وڵده‌دات بۆ خۆشگوزه‌رانى و فه‌راهه‌مكردنى ژیانێكى ته‌ندروست، له‌ هه‌مان كاتدا ئیسلام و به‌رنامه‌كه‌ى سه‌رجه‌م رێگا ته‌ندروسته‌كان به‌كارده‌هێنن بۆ سه‌روه‌رى مرۆڤ و سه‌رفرازى له‌ ئێستا و ئاینده‌دا. ئیتر لێره‌وه‌ چه‌مك گه‌لى وه‌كو حوكمى یاسا، دادوه‌رى، دیموكراسى، شورا و راوێژپێكردن هه‌مان رۆڵى خزمه‌تكردنى مرۆڤ ده‌گێرِن، بۆیه‌شه‌ هیچ دژیه‌كبوونێك به‌دى ناكرێت له‌گه‌ڵ ئیسلام وه‌كو به‌رنامه‌. به‌لآم پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌، بۆچى چه‌ندین هێز له‌ژێر ناوى ئیسلامدا دژایه‌تى چه‌مكى دیموكراسى ده‌كه‌ن؟ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ده‌كرێت گومان له‌ خودى ئیسلامیبوونى ئه‌و بزووتنه‌وانه‌ بكرێت، چونكه‌ خوێندنه‌وه‌ى ئێمه‌ ده‌بێت بۆ تیۆره‌ و تێكسته‌كان بێت ئینجا واقیع، چونكه‌ هه‌موو واقیعێك جێبه‌جێكراوى ته‌واوى تێكسته‌كان نییه‌. له‌لایه‌كى تره‌وه‌، هه‌ندێك جار شێوازى مامه‌ڵه‌ى رۆژئاوا بۆ بلآوكردنه‌وه‌ى ئه‌م چه‌مكانه‌ له‌ جیهانى رۆژهه‌لآت و ئیسلامدا هه‌ڵه‌ بووه‌. ئه‌م چه‌مكانه‌ به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌ دواجاردا ده‌بنه‌ به‌شێك له‌ كه‌لتور، بۆیه‌ ده‌بێت ده‌رفه‌ت و كاتى پێویست ببه‌خشرێت به‌ جیهانى ئیسلامیى تا له‌گه‌ڵ خودى ئه‌م چه‌مكانه‌دا ئاشنا ده‌بێت. ئه‌مه‌و هه‌ندآ جار دژایه‌تیكردنى ئیسلام له‌ژێر ناوى دیموكراسى بووندا دووباره‌ هۆكارێك بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى جیهانى ئیسلامی سیستمێكى دیموكراسى به‌ شتێكى نه‌خوازراو ته‌ماشا بكات. ئه‌م بابه‌ته‌ زۆرتر هه‌ڵده‌گرێت، پێویستى به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ى به‌رده‌وام و تێروته‌سه‌ل هه‌یه‌.
بینراوه‌: 944 | زیادكراوه‌ له‌لایه‌ن: 2Koshan | پله‌دانان: 0.0/0 |
ژماره‌ی تێبینییه‌كان: 0
ته‌نها ئه‌ندامان ده‌توانن تێبینی بنووسن.
[ بوون به‌ئه‌ندام. خۆتۆماركردن | چوونه‌ژووره‌وه ]
شوێنی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌ندامان

ڕۆژمێر و ئه‌رشیف
«  January 2010  »
SuMoTuWeThFrSa
     12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
31

گه‌ڕان

هه‌ندێ پێگه‌ی تر

ئێستا

Total online: 1
Guests: 1
Users: 0


میوانانی سه‌رهێڵ

ژ. سه‌ردان له‌ 20 ی ئازاری 2009 ه‌وه‌
سه‌رجه‌م مافه‌كانی پارێزراوه‌ © 2017
Powered by uCoz