Monday
2017-12-11
4:02 PM
به‌خێربێیت Guest
RSS
 
كۆشان.. سه‌كۆی هه‌مووان
سه‌ره‌كی بوون به‌ئه‌ندام چوونه‌ژووره‌وه
به‌شه‌كان

سه‌ره‌كی » 2009 » December » 16 » دیدارێك له‌گه‌ڵ رِێبین ره‌سول ئیسماعیل ده‌رباره‌ی داخستنی ده‌ته‌په‌
دیدارێك له‌گه‌ڵ رِێبین ره‌سول ئیسماعیل ده‌رباره‌ی داخستنی ده‌ته‌په‌
10:10 PM

 

سازدانى/عه‌دنانى مه‌لا ساڵح



بریاره‌كه‌ى دادگاى ده‌ستوورى ،توركیا له‌ ئه‌ندامبوونى له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا بێئومێد ده‌كات

 

 

بیانووه‌كانى دادگاى ده‌ستورى توركیا،بێبنمایه‌و هۆكارى سیاسى له‌ پشت داخستنى ده‌ته‌په‌وه‌هه‌یه‌ نه‌ك یاسایى

 

بریاره‌كه‌ى دادگاى ده‌ستووورى وه‌شاندنى گورزێك بوو له‌ حكومه‌ته‌كه‌ ئۆردوگان   

 



رۆژى 11/12/2009 هاشم كلیچ سه‌رۆكى دادگاى ده‌ستوورى بنه‌ره‌تى توركیا له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند داداگاى ده‌ستورى توركیا به‌پێى مادده‌ى 101و103ده‌ستورى بنه‌ره‌تى توركیاپارتى كۆمه‌ڵگاى دیموكراتى داخست،به‌مه‌ش توركیا له‌ چاره‌سه‌ركردنى دۆزى كورد هه‌نگاوێكى به‌ره‌و دواوه‌ نا،ده‌رباره‌ى هۆكاره‌كانى پشت داخستنى ئه‌م پارته‌و ئه‌گه‌رى دروست بوونه‌وه‌ى  ده‌ته‌په‌ له‌ ژێر ناوێكى نوێ و كاریگه‌رییه‌كاى داخستنى ئه‌م پارته‌ له‌وه‌رگرتنى توركیا له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا و گفتوگۆكردن له‌ سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێكى تر رِێیازى ئازادى دیدارێكى تایبه‌تى له‌ گه‌ڵ نووسه‌رو رِۆژنامه‌نووس ریبین ره‌سول سازكرد.

رێبین ره‌سوڵ پێش داخستنى پارتى ده‌ته‌په‌ به‌ماوه‌یه‌ك له‌نزیكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌دتوركى سه‌رۆكى پارته‌كه‌ گفتوگۆیان كردووه‌ وبۆى ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌حمه‌دتورك گه‌شبین نه‌بووه‌ به‌پرۆسه‌ى كرانه‌وه‌ى توركیا به‌رووى كوردا، هۆكارى ئه‌مه‌ى به‌مشێوه‌یه‌ بۆ رِێبازى ئازادى روونكرده‌وه‌

"ئه‌حمه‌د تورك وبراده‌رانى پارتى ده‌ته‌په‌(پارتى كۆمه‌ڵگاى دیموكرات) به‌گشتى هه‌ره‌له‌ سه‌ره‌تاوه‌  كێشه‌یه‌كیان هه‌بوو له‌گه‌ڵ پارتى ئه‌كه‌په‌(پارتى داد و گه‌شه‌ پێدان) ره‌خنه‌یان له‌ ئه‌كه‌په‌ ئه‌وه‌بوو كه‌ له‌ پرۆسه‌ى كرانه‌وه‌ى توركیا به‌رووى كوردا ئه‌كه‌په‌ رووى له‌ ده‌ته‌په‌ نه‌ده‌كردو به‌نوێنه‌رى سه‌ره‌كى دۆزى كورد(مخاگب) سه‌یرى نه‌ده‌كردن له‌توركیاو ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا ئاماده‌نه‌بوو وتوێژله‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌(پارتى كرێكارانى كوردستان)رێبه‌رى په‌كه‌كه‌ عه‌بدولاَ ئۆجه‌لان بكات".

ده‌رباره‌ى هۆكارى داخستنى پارتى ده‌ته‌په‌و تۆمه‌تى پاڵپشتى كردنى په‌كه‌كه‌له‌لایه‌ن ئه‌م پارته‌وه‌رێبین ره‌سوڵ پێیوایه‌هه‌موو بیانوه‌كانى دادگاى ده‌ستورى بنه‌ره‌تى توركیا بێبنه‌مایه‌و وتى"هه‌موو ئه‌وبیانوانه‌ى  توركیا پشتى پێبه‌ستووه‌ بۆده‌ركردنى ئه‌و برِیاره‌ بێبنه‌مایه‌و هۆكارێكى سیاسیه‌ نه‌ك یاسایى،بۆئه‌وه‌یه‌ گورزێك له‌ده‌ته‌په‌ بوه‌شێنن چونكه‌ دامه‌زراوه‌ى سوپاو دادگاى ده‌ستوورى توركیا به‌و سه‌رۆك شاره‌وانیانه‌ دڵخشۆش نه‌بوون كه‌پارتى دادوگه‌شه‌پێدان له‌هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانیه‌كانى توركیابه‌ده‌ستى هێنابوو كه‌ ژماره‌یان 100 سه‌رۆكى شاره‌وانى بوو،وه‌پێشبینیان ده‌كرد توركیا كورسى زیاتر له‌ ساڵى 2011دا به‌ده‌ستبهێنێت و قورسایى زیاتر دروست بكات،هه‌روه‌ها دامه‌زراوه‌ى سوپا حه‌زبه‌و هه‌نگاوانه‌ ناكات كه‌ حكومه‌تى ئۆردوغان ناویه‌تى وه‌ك یه‌كه‌م هه‌نگاوبۆ كرانه‌وه‌ به‌رووى دۆزى  كورددا هه‌روه‌ها هه‌ردوو پارتى مه‌هه‌په‌و جه‌هه‌په‌ى توندره‌ووشۆڤێنیست به‌ربه‌ستیان له‌ به‌رده‌م هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌تى توركیا دروست ده‌كرد"

ده‌رباره‌ هه‌ڵوێستى  حكومه‌تى توركیا له‌مه‌رِ داخستنى پارتى ده‌ته‌په‌ وتى"من دڵنیام پارتى دادو گه‌شه‌پێدان به‌قه‌د ده‌ته‌په‌ نیگه‌رانه‌ له‌داخستنى ئه‌و پارته‌،ئه‌مه‌ گورزێك بوو له‌هه‌وله‌كانى حكومه‌تى توركیاو ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى كه‌ ئۆردوگان ناویه‌تى بۆچاره‌سه‌ركردنى دۆزى كورد له‌توركیا،به‌مه‌به‌ستى لاوازكردنى حكومه‌تى توركیا له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوودا"

پاش بریارى داخستنى پارتى ده‌ته‌په‌ ئه‌م پارته‌ بریارى كشانه‌وه‌یان له‌ په‌رله‌ماندا ،ریبین ره‌سوڵ ئه‌مه‌ به‌رێگه‌یه‌كى باش نه‌زانى وتى"ئه‌وان ئازادن له‌هه‌رچى بریارێك كه‌ ده‌یده‌ن چونكه‌ خۆیان بارودۆخى خۆیان له‌توركیا باشتر ده‌زانن  من ئه‌وه‌ به‌كارێكى باش نابینم كشانه‌وه‌ له‌ پرۆسه‌ى سیاسى ئه‌وه‌نده‌ زیانى بۆ كورد هه‌یه‌ ئه‌وه‌نده‌ زیانى بۆ توركه‌ شۆڤینسته‌كان نیه‌،چونكه‌ شۆڤینسته‌كان مه‌به‌ستیانه‌ كورده‌كان له‌ به‌شدارى سیاسى بهێنن،به‌لاَم  بریاره‌كه‌ى دادگاهێنده‌ به‌وردى دارِێژراوه‌ رِێگه‌له‌دوو ئه‌ندام په‌رله‌مانى ده‌ته‌په‌ ده‌گرێت  به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان بكه‌ن كه‌ بریتین له‌هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌حمه‌د تورك وئایسه‌ل ئامه‌د به‌مه‌ش ژماره‌ى ئه‌ندامانى پارتى ده‌ته‌په‌ بوبه‌19 كورسى به‌پێیى یاساكانى توركیا هه‌ركوتله‌یه‌ك له‌ 20 ئه‌ندام كه‌متر بن ناتوانن له‌په‌رله‌مان بمێننه‌وه‌،به‌لاَم بریارى داخستنى ده‌ته‌په‌ ده‌بێته‌ هۆى دروسبوونى فشارێكى گه‌وره‌ بۆسه‌ر دامه‌زراوه‌ى سوپاى توركیا ونیشانه‌ى پرسیار ده‌خاته‌ سه‌ر كرانه‌وه‌ى توركیا به‌رووى كورددا وئه‌و حكومه‌ته‌ ده‌خات ژێر پرسیارو فشارى ئه‌وروپاوئه‌مه‌ریكا "

له‌وته‌یه‌كیدا پاش داخستنى پارتى ده‌ته‌په‌ رێبه‌رى په‌كه‌كه‌ عه‌بدوللاَ ئۆجه‌لان له‌دوا دیداریداله‌گه‌ڵ پارێزه‌رانى رایگه‌یاند داخستنى ده‌ته‌په‌ كۆتایى هه‌موو شتێك نیه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ریبین ره‌سول وتى"یاسا ى پارته‌كانى توركیا زۆر نه‌رم وشه‌فافانه‌ دارێژراوه‌ ده‌ته‌په‌ ده‌توانێت له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكى كه‌م له‌ ژێرناوى پارتێكى نوێ خۆى دروست بكاته‌وه‌ ئێستابه‌نیازن پارتێكى نوێ دروست بكه‌ن به‌ناوى پارتى ئاشتى دیموكراسى،ئه‌مه‌ یه‌كه‌مینجارنیه‌ پارتێكى كوردى له‌ توركیا دابخرێت به‌لاَم هه‌ریه‌ك له‌وپارتانه‌ هه‌رماوه‌یه‌ك دواى داخستن له‌رِێى به‌رزكردنه‌وه‌ى داوایه‌ك بۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆ توانیویه‌تى خۆى دروست بكاته‌وه‌ ,گه‌شبینیه‌كه‌ى عه‌بدوللا ئۆجه‌لانیش له‌وه‌دایه‌،كێشه‌ كورد له‌ توركیا له‌ داخستنى پارتێك گه‌وره‌تره‌ كێشه‌ى كورد كێشه‌ى نیشتمانێكه‌ كێشه‌ى زیاتر له‌ 20 ملێۆن خه‌ڵكه‌ ".

ده‌رباره‌ى هه‌ڵوێستى سه‌ركرده‌ كورده‌كانه‌و تێروانینى ده‌ته‌په‌ رِێبین ره‌سوڵ ئاماژه‌ به‌و قسانه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌حمه‌د تورك راسته‌وخۆ بۆى كردووه‌ووتى"ئه‌حمه‌دتورك پێى رایگه‌یاندین،نیگه‌رانه‌له‌جه‌لال تاله‌بانى و مه‌سعودبارزانى هه‌یه‌كه‌ زۆر راشكاونین له‌باسكردنى ئه‌وكۆبوونه‌وانه‌ى كه‌له‌گه‌ڵ حكومه‌تى توركیاو به‌رپرسانى توركیا ئه‌نجامى ده‌ده‌ن و زانیارى ته‌واومان پێناده‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى به‌پێى چى بنه‌مایه‌ك مامه‌له‌ له‌گه‌ڵ توكیا پێده‌كرێت و پێیوابوو له‌هه‌رێمى كوردستان زانیاریان لێده‌سێنرێته‌وه‌،به‌لاَم ئه‌م گله‌ییانه‌ى ئه‌حمه‌دتورك له‌ پێش داخستنى پارته‌كه‌ى بو ئێستا ده‌بێت ئه‌و گله‌ییانه‌ تێپه‌رِێنرێت و گفتوگۆو راوێژبكات له‌گه‌ڵ دۆست ولایه‌ناكان بكات بۆ هه‌ڵبژاردنى باشترین هه‌نگاو بۆچاره‌سه‌ركردن و تێپه‌راندنى ئه‌م قۆناغه‌"

سه‌باره‌ت به‌كاریگه‌رى داخستنى ئه‌م پارته‌ له‌سه‌ر وه‌رگرتنى توركیا له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا رێبین ره‌سوڵ وتى"بێگومان كاریگه‌رى سلبى ده‌بێت ،ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ى كرانه‌وه‌ى توركیار به‌رووى كوردا نه‌چێته‌ پێشه‌وه‌ توركیا ده‌بێت بێئومێد بێت له‌وه‌رگرتنى له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا،چونكه‌ یه‌كێك له‌مه‌رجه‌كان وه‌رگرتنى توركیا له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت كارى سیاسى ئازاد بێت له‌و ولاَته‌،داخستنى حزبه‌كان به‌ بیانوى سیاسى نه‌بێت و به‌ بیانوى ده‌ستورى و یاسایى بێت،ده‌بێت ره‌وشى مافى مرۆڤ له‌و ولاته‌ گه‌شه‌كردن به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت ده‌بێت ره‌وشى كورده‌كان له‌باشورى خۆرهه‌لاتى توركیا گه‌شه‌ى پێبدرێت به‌هۆى ئابورى توركیاوه‌،چونكه‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا ئاماده‌ نییه‌ ولاَتێك بكاته‌ ئه‌ندام ئابوریه‌كه‌ى نه‌خۆشبێت.ئابورى توركیا به‌ پشتبه‌ستن به‌باكورو خۆرئاواى توركیا سه‌ركه‌وتوو نابێت گه‌وره‌ ترین سه‌رمایه‌ى توركیاله‌رووى ئاوو داهاتى دانه‌ویڵه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ كوردنشینه‌كانه‌،راپۆرته‌كانى یه‌كێتى ئه‌وروپا كه‌له‌ماوه‌ى 6 مانگ جارێك ده‌رده‌چێت زۆر ستایشى توركیاى تیابوو له‌مساله‌ى دوایدا له‌به‌رئه‌ى نزیكبووبویه‌وه‌له‌ پێوه‌ره‌كانى كۆبنهاگن بۆئه‌وه‌ىببێته‌ ئه‌ندام له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا به‌لاَم ئه‌م هه‌نگاوه‌ى دادگاى سه‌ربازى و داداگاى ده‌ستوورى له‌سه‌ر داخستنى ده‌ته‌په‌ واى كرد كه‌توركیاى مه‌ودایه‌ك له‌وه‌رگرتنى له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا دوورخسته‌وه‌.

تێبینى /ئه‌م دیداره‌ پێشتر له‌رۆژنامه‌ى ریبازى ئازادى بلاَوبووه‌ته‌وه‌

 

بینراوه‌: 880 | زیادكراوه‌ له‌لایه‌ن: 2Koshan | پله‌دانان: 0.0/0 |
ژماره‌ی تێبینییه‌كان: 0
ته‌نها ئه‌ندامان ده‌توانن تێبینی بنووسن.
[ بوون به‌ئه‌ندام. خۆتۆماركردن | چوونه‌ژووره‌وه ]
شوێنی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌ندامان

ڕۆژمێر و ئه‌رشیف
«  December 2009  »
SuMoTuWeThFrSa
  12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728293031

گه‌ڕان

هه‌ندێ پێگه‌ی تر

ئێستا

Total online: 1
Guests: 1
Users: 0


میوانانی سه‌رهێڵ

ژ. سه‌ردان له‌ 20 ی ئازاری 2009 ه‌وه‌
سه‌رجه‌م مافه‌كانی پارێزراوه‌ © 2017
Powered by uCoz