Wednesday
2017-10-18
3:01 AM
به‌خێربێیت Guest
RSS
 
كۆشان.. سه‌كۆی هه‌مووان
سه‌ره‌كی بوون به‌ئه‌ندام چوونه‌ژووره‌وه
به‌شه‌كان

سه‌ره‌كی » 2009 » November » 13 » گەشتێک لە (گومان)ـەوە بەرەو (ئیمان)
گەشتێک لە (گومان)ـەوە بەرەو (ئیمان)
9:58 PM

 
دکتۆر (مستەفا مەحمود)، فەیلەسوفە پر ئیشکالیەتەکە

کۆشان عەلى زەمانى
 

بەر لە سەرەتا
کاتێک باس لە (فیکر و فەلسەفە) دەکرێت یەکێک لەو بابەتانەى کە دەکرێت لێى دڵنیابین (گومان)ـە. گومان دەبێتە سەرچاوەى بەرهەم هێنانى بیر و فەلسەفەى نوآ، کاتێک گومان هەیە ئەوکاتە بیرو فەلسەفەى نوێ لە بەردەوامیدایە. گەران بەدواى (گومان)ى نوآ هەمیشە (حەقیقەت)ى نوآ بەرهەم دەهێنێت.
یەکێک لەو بیرمەندانەى چەند ڕۆژێک لەمەوپێش ماڵئاوایى لێکردین، بیرمەند و فەیلەسوفى گەورەى میسرى (مستەفا مەحمود)بوو. ئەو بیرمەندە یەکێکە لەو کەسانەى کە ماوەیەکى درێژ لە تەمەنى خۆى لەناو گومانێکى بەردەوامدا بەسەر بردووە، ئەمەش کاریگەرییەکى بەرچاوى لەسەر ئەو چەندین کتێبانەى داناوە کە لەماوەى ژیانیدا نووسیویەتى.

پرۆفایل:
مستەفا مەحمود بیرمەند و پزیشک و نوسەر و ئەدیبى میسرى لە (27)ى دێسەمبەرى ساڵى (1921)دا لەدایک بووە و لە (31)ى ئۆکتۆبەرى (2009)دا کۆچى دوایى کردووە. نەسەبى دەچێتەوە سەر (عەلى زەینوالعابدین). لەدواى چەند ساڵێک لە ئیفلیجى باوکى لە شاڵى (1939)دا کۆچى دواى کرد. (مستەفا مەحمود) لە ساڵى (1953)دا خوێندنى پزیشکى تەواو کرد بەڵام لە ساڵى (1960)دا خۆى یەکلایى کردەوە بۆ مەسەلەى لێکۆڵینەوەو نووسین. دکتۆر لە ساڵى (1961)دا هاوسەگیرى کرد بەڵام لە (1973)دا جیابوویەوە لە خێزانەکەیى و دوو منداڵى هەبوو بەناوەکانى (ئەمەل) و (ئەدهەم). دووبارە لە ساڵى (1983) هاوسەرگیرى ئەنجامدا بەڵام ئەوەبوو دووبارە لە (1987)دا کۆتایى بە هاوسەرگیرى هێنا.
(مستەفا مەحمود) (89) کتێبى نووسى کە سەرجەم بوارەکانى (زانستى، و دینى، و فەلسەفى، و کۆمەڵایەتى، و سیاسى) گرتۆتەوە، سەرەڕاى ئەوەى چەند چیرۆک و شانۆگەرى نووسیوە. شێوازەکەیشى بەوە جیادەکرێتەوە کە جەزابیەت و سەرنج ڕاکێشانى تێدایە جگە لەوەى کە نووسینەکانى بیرى قووڵیان تێدایە بەڵام بە زمانێکى سادە نووسراون.
دکتۆر (مستەفا مەحمود) (400) ئەڵقەى پێشکەش کرد لە بەرنامە تەلەفزیۆنە زۆر بەناوبانگەکەى بەناوى (زانست و ئیمان). لەلایەکى ترەوە لەساڵى (1979)دا مزگەوتەکەى لە قاهیرە بنیاتنا کە ناسراوە بە "مزگەوتى مستەفا مەحمود" لە کاتێکدا کە ناوى راستەقینەى مزگەوتەکە (محمود)ـە کە بەناوى باوکییەوە کردووە. ئەم مزگەوتە لەگەڵ خۆیدا سآ ناوەندى پزیشکى لەگەڵدایە کە تایبەتە بە چارەسەرکردنى ئەو خێزانانەى کە بارى ئابووریان لە ئاستێکى نزمدایە. جێگەى باسە ئەم مزگەوتە مۆزەخانەیەکى جیۆلۆجیشى تێدایە.

سەرەتاکانى ژیانى
لە سەرەتاکانى سەدەى رابردوودا یەکێک لەو رەوتانەى لە ژینگەکەى (مستەفا مەحمود)دا زۆرترین کاریگەرى هەبوو و بڵاو دەبوویەوە رەوتى بآدینى بوو، لەو ماوەیەدا چەند وتارو نووسینى لەیەکدى جیاواز و جۆراوجۆر لەو بارەیەوە دەنووسران. لەنمونەى ئەو نوسینانە وتارێکى (بۆچى من مولحیدم؟) لە نوسینى (ئیسماعیل ئەدهەم)، هەروەها کتێبەکەى (تەها حسین) بەناوى (لەبارەى شیعرى جاهیلىیەوە)، ئەمەو دەکرێت بوترێت (نەجیب مەحفوز) یەکێ: بووە لەوانەى کە لەسەرەتاکانەوە ئەزموونى هەژانى دینى و تاریکى دەروونى و رۆحى کردووە. لەوکاتەدا (مستەفا مەحمود) دوور نەبووە لەو شەپۆل و لێشاوەى ئەو ساتە، هەر ئەم نزیک بوونەوەو قسە لەسەرکردنەى ئەویش یەکێکە لەو بابەتانەى کە کە لەئێستادا جێگەى مشتومرى زۆرە.
(مستەفا مەحمود) لە شارى (تەنتا) و لەنزیک مزگەوتى (سەید بەدەوى) ژیانى دەکرد، ئەم مزگەوتە یەکێکە لەشوێنە زۆر دیارەکانى سۆفیگەرى لە میسر. هەربۆیەشە مانەوەى ئەو بیرمەندە لەو شوێنەداو تێکەڵ بوون بەو ژینگەیە کاریگەرییەکى گەورەى لە ژیانیدا بەجێهێشتووە.
فەلسەفەى بونگەرایى
لە سەرەتاى شەستەکاندا یەکێک لەو بابەتانەى جێگەى مشتومر بوو (فەلسەفەى بونگەرایى) بوو، (مستەفا مەحمود) بەشێوەیەکى زۆر کاریگەر و قوول لەم بابەتە ڕاماوە. دکتۆر لەبارەى ئەم بابەتەوە بۆچوونەکانى سەرسوڕهێنەرن. لە وشەکانیەوە دەتوانیت ئەوە بخوێنیتەوە کە ئەو لە یەقینێکى تەواودایە، ئەم یەقین و گەیشتن بە دڵنیاییە لەدواى هەوڵێکى نەپساوەوە دێت، هەروەکو خۆى لە شوێنێکدا دەڵێت "بۆ ئەم بابەتە پێویست دەکات (30) ساڵ تێکەڵ بە دونیاى کتێب ببیت، و هەزاران ساڵ لە تەنهایى و بیرکردنەوەدا بیت لەگەڵ نەفسدا، بیرو بۆچوون بگۆڕیت بەهەموو ئاراستەیەکدا بۆئەوەى ڕێگا گوماناوییەکان ببڕیت، لە خوداوە بۆ مرۆڤ تا دەگاتە دوالیزمەى ژیان و مردجن، لەسەر ئەوەش کە ئەمرۆ لەدڵێکى پر یەقینەوە دەینووسم". نووسەرو بیرمەندى گەورە (مستەفا مەحمود) زۆر بەدڵنیایی و خەمبارییەوە ئاماژە بەوە دەدات کە (سى ساڵ) تەمەنى خۆى لە سەختى و نارەحەتى گومان و رەت کردنەوە و سەلماندندا بەکارهێناوە، سى ساڵ لە تەمەنى بەردەوام بەڕێکردووە لە گەڕان بەدواى خودادا. هەموو کاتەکانى بە خوێندنەوەى کتێبەکانى (بوزیەت، بەراهیمە، و زەردەشتى) سەرف کردووە، تەسەوفى (هیندۆسى) ئەزموون کردووە کە وەستاوەتە سەر (وحدە الوجود) کە بەدیهێنەر دروستکراوەو لەهەمان کاتدا پەروەردگاریش خودى (بوون)ـە، ئەمەش هێزێکى ناوەکى هەموو بەدیهێنراوەکانە. نووسەر لێرەدا دڵنیایى تەواو دەدات کە لەکاتى گومانى خۆیدا بوونى خوداى رەت نەکردۆتەوە بەشێوەیەکى رەها، بەڵام لەئیدراک کردنیدا بآتوانا بووە، بآتوانا بووە لەوەى کە وێنەیەکى دروستى خودا بکات...
پێویست دەکات ئیستێک بکەین لەسەر ئەو بۆچوونانەى پێشووى (مستەفا مەحمود)، چونکە بۆچوونەکەى ئەم بیرمەندە یەکێکە لەو شێوازە خوێندنەوانەى دین و تێگەیشتن لە مەدلولاتەکانى کە زۆرێک لە بیرمەندە نوێییەکان لەسەر ئەم رەوت و شێوازە کاریان کردووە، دەکرێت هۆکارى سەرەکیش ئەوەبێت کە ئەم جۆرە خوێندنەوەیە (لەئێستادا) زیاتر خوێندنەوەیەکى واقعییە. ئەوکاتەى دین بەو شێوەیە دەخوێنرێتەوەو گومانى لێدەکرێت و لەدواجاریشدا ئەنجامەکان بریاریان لێدەدرێت ئەوەندەى (خوێندنەوەى دین)ـە بەشێوەیەکى کردەیى، ئەوەندە وەرگرتن و قبووڵ کردنییەتى وەکو ئایدۆلۆژیایەک، کە لەدواجاردا دەکرێت بەتێکەڵ بوونى لەگەڵ ژینگە فیکرییەکاندا دینداران و دینیش تووشى ئیشکالیەت ببن.
ئەم ئەزمونەى (مستەفا مەحمود) هۆکارێک بوو بۆئەوەى ببێت بە بیرمەندێکى دینى ئەخلاقى. ئەو ئەزمونە تەنهالەلایەن ئەوەوە ئەنجام نەدراوە بەڵکو چەند بیرمەندى تریش بەهەمان قۆناغدا رۆیشتوون، کە (جاحیز) لەپێش ئەودا ئەوەى ئەزموون کردووە، هەروەها (ئەبو حامید غەزالى)، بەهەمان شێوەش (دیکارت). هەموو ئەو بیرمەندانەى بەدواى (حەقیقەت)دا دەگەڕێن ئەو ئازارە رۆحیە دەچێژن، ئەگەر (غەزالى) (6) مانگ لە تەمەنى خۆى لەناو ئەو ئازارەدا بەسەر بردبێت، ئەوا (مستەفا مەحمود) (30) ساڵى تەمەنى خۆى لە ئەزموون کردنى ئەو بابەتەداسەرف کردووە.
لەو ماوەیەدا کە ئەو بیرمەندە لە ناو گێژاوى گومان و گەڕان بەدواى حەقیقەتدا بوو، چەند کتێبى نووسى کە هەریەکەیان بۆهەمیشە دەکرێت وەکو سەرچاوەیەکى نایاب سوودیان لێوەربگیرێت. کتێبەکانى ئەو بیرمەندە بەوە جیادەکرێنەوە کە بیرکردنەوەى قووڵى خۆى تێیدا ڕەنگیداوەتەوە و دەنگى نووسەر هەستى پێدەکرێت کە چۆن لەگەڵبابەتەکاندا کارلێکى کردووە. لەنمونەى ئەو کتێبانەش: (گفتوگۆیەک لەگەڵ هاوڕێى بآبڕوام، گەشتى من لە گومانەوە بەرەو ئیمان، تەورات..).
دەکرێت بووترێت کە بۆچوون و دەرەنجامەکانى موستەفا مەحمود لە (غەزالى)یەوە نزیکن، ئەمەش بەهۆى ئەوەى وەکو (غەزالى) لە نوسینەکانیدا باس لە (ئیلهامى ناوەکى) دەکات. لێرەدا زیاتر جەخت دەکرێتەوە لەسەر ئەو پانتاییەى کە خودا لە بونیادى تاکەتاکەى دروستکراوەکاندا.
کۆتاییەکانى تەمەنى
لە ساڵى (2003)دا (مستەفا مەحمود) تووشى نەخۆشیەکى سەخت بوو، هەر بەم هۆیەشەوە تا دوا ساتەکانى تەمەنى و کۆچى دوایى لە (31/10/2009)دا، دکتۆر بە تەنهایى ژیانى بەسەر دەبرد.
ئەوەى لەدواى ئەم بیرمەندە جێماوە لە نووسین و وتار و بەرنامە تەلەفزیۆنییەکانى تەنها شتانێکى بێدەنگ و سودمەندێکى کاتى نین. بەڵکو نووسینەکانى ئەم بیرمەندە گەورەیە هەمیشە جێگەى ئەوەن کە خوێندنەوەى جیددییان بۆبکرێت. (فیکر و فەلسەى ئیسلامیى) بەر لەم بیرمەندە گەورەیەش چەندین کەسایەتى تر خزمەتیان کردووە، چەندیتر لەم بابەتەدا نووسین و بۆچوونى جیاواز هەبێت ئەوەندە ئەم بوارە بەرفراوانترو دەوڵەمەند تر
دەبێت و وەڵامگۆى کات و شوێنە جیاوازەکان دەبێت.
بینراوه‌: 931 | زیادكراوه‌ له‌لایه‌ن: 2Koshan | پله‌دانان: 0.0/0 |
ژماره‌ی تێبینییه‌كان: 0
ته‌نها ئه‌ندامان ده‌توانن تێبینی بنووسن.
[ بوون به‌ئه‌ندام. خۆتۆماركردن | چوونه‌ژووره‌وه ]
شوێنی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌ندامان

ڕۆژمێر و ئه‌رشیف
«  November 2009  »
SuMoTuWeThFrSa
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
2930

گه‌ڕان

هه‌ندێ پێگه‌ی تر

ئێستا

Total online: 1
Guests: 1
Users: 0


میوانانی سه‌رهێڵ

ژ. سه‌ردان له‌ 20 ی ئازاری 2009 ه‌وه‌
سه‌رجه‌م مافه‌كانی پارێزراوه‌ © 2017
Powered by uCoz