Thursday
2017-12-14
1:02 PM
به‌خێربێیت Guest
RSS
 
كۆشان.. سه‌كۆی هه‌مووان
سه‌ره‌كی بوون به‌ئه‌ندام چوونه‌ژووره‌وه
به‌شه‌كان

سه‌ره‌كی » 2009 » July » 14 » لە تەخوینى سەڵاحەدین بەهائەدینەوە بۆ تەکفیرى نەوشیروان مستەفا
لە تەخوینى سەڵاحەدین بەهائەدینەوە بۆ تەکفیرى نەوشیروان مستەفا
1:40 AM

 

 

مەحمود یاسین کوردى

 

چەند خیانەتو هەڵگەرانەوە لە پرۆژەى نیشتیمانىو بەرژەوەندیەکانى خەڵکى کوردستان روویداوە، دوو هێندەش خیانەت لە خودێ چەمکى (خیانەت) کراوە، دەسەڵاتدارانى ئەمرۆى کوردى بە درێژاى هەموو تەمەنى حوکمڕانیانەوە  هەمیشە ستەمێکى گەورەیان لە وشەى (خیانەت) کردوە، لە شوێنى خۆیان بەکاریان نەهێناوە، بەڵکو وەکو چەکێکى سیاسىو حیزبى بەرامبەر هەموو چینو توێژو لایەنێکى ناوخۆو دەرەکى بەکاریان هێناوە، کە هاوبەشى فیکرو بووچوونەکانى ئەوان نەبوونە.

پارتىو یەکێتى وەکو دوو حیزبى دەسەڵاتدار بە هۆى قوزتنەوەى بۆشاى سیاسىو دەستوورى لە هەرێمى کوردستان لە دواى راپەڕینەوە هەروەها بە هۆى ئامادەبوونی رژێمێکى دیکتاتۆر و هەبوونى دەوڵەتانى دراوسآ ئەنتى سەرەبەخۆى کوردستان (نەک دوژمنى کورد، چونکە دەیانتوانى بە هۆى داخستى سنوورەکانیانەوە ئەم نیمچە ئەزموونە بە یەکجارى لە بارببەن)، بۆیە ئەمانە هەموو یارمەتیدەر بوون بۆ پارتىو یەکێتى کە هەر جووڵانەو هەڵوێستێکى سیاسى لە دەرەوەى خۆیان بخەنە ناو خانە (خیانەتى نیشتیمانیەوە)، ئەگەر بێینە سەر خودى ئەو تۆمەتو خیانەتانەى کە پارتىو یەکێتى کە هەر لە دوو کەرتووبنەکەى باڵى مەکتەبى سیاسىو مەلاى لە 64 ئەوا پێویستى بە چەندین کتێبو وتار نووسین هەیە.

بۆ ناشیرکردنو شکاندنى دەنگو رەنگو بۆچون جیاوازەکان، پارتىو یەکێتى هەمیشە پەنایان بۆ تۆمەتبار کردنى بەرامبەرەکانیان بردوە، بە خیانەتو پیلانگێڕى دژى ئەم ئەزموونە، ئەمە سەرەراى موزایەدە کردنى نەتەوەىو فرۆشتنى بیر نەتەوایەتى ئەمەش بە کەڵک وەرگرتنى لە مێژووى پڕ لە نەهامەتو کارەساتى دڵتەزێنى ئەم میلەتە، کە خۆیان زۆر جار هۆکارێکى سەرەکى ئەو کارەساتانە بوون.

 هەرچى وەکو پارتىو یەکێتى بیر نەکردبێتەوە یاخود بە نووسێنێک یاخود بە قسەیەک یاخود هەڵوێستێکى سیاسى وەرگرتبێت راستەوخۆ ئەوان بە هەڕەشە بۆ سەر ئەمنى قەومىو خیانەت کردن لە نیشتیمان وێنەیەکیان بۆ نەخشاندوە، لە دواى سەر هەڵدانى میدیاى ئەهلىو ئازادەوەش کە ئەمرۆ بۆتە کەناڵێکى فشار بۆ گەرانەوە بۆ بنەماکانى دیموکراسىو پاشەکشێى کردن بە رەوتى توندڕەوەى نەتەوەى و ئیسلامىو دیکتاتۆرى ئەو دوو حیزبە ئەو میدیایەشى نە پاراست لە لە تۆمەت بەخشینو ناوزەد کردنى بە دارەدەستەى ئیستیخباراتى وڵاتانى داوسێ و هەزار یەک تۆمەتى تر.

ئەمرۆ دارو بەردو حیزبو رۆژنامەو خەڵکو گەنجو ئافرەت هەرچى نایەوآ (پارتىو یەکێتى) بێت هەروەها وەکو ئەوان بیر نەکاتەوە ناوى لەو لیستە خائینانەوە دەبینرێتەوە کە ئەو دوو حیزبە بۆ پەردەپۆش کردنى فەزیحەکانیان دروستیان کردوە، وەکو چەکێکى دەرەونىو سووکردنى میدیاى ئەهلىو ئازاد لە بەرچاوى خەڵک. تۆمەتى خیانەت لە سیاسیەتى کوردى بۆتە چەکى سیاسى لە دژى هەموو کەسێک بەکاردێتو بەبآ ئەوەى یاسایەک یان ئەنجومەنێکى باڵاى هەبێت هێلەکانى ئەمنى قەومىو جۆرى خیانەتى نیشتیمانى دیاری بکات، ئەگەرچى لە لاى خەڵکى ئەم هەرێمە زۆر مەعلومە کە کێ میلەتى فرۆشتووە؟و دەریش کەوتووە کآ سوپاى بێگانەوە هێناوەتە سەر هەرێم؟و کێش دەستى لەگەڵ ئیسختیباراتى دەیان وڵات تێکەڵ کردوە؟ کێش بە دەیان هەزار پارچە چەکى لە رێکخراوى تیرۆرستى ئەرگەنەکۆن وەرگرتووە، بەڵام ئەوەى جێگاى سەرەنجە تا ئەمرۆش پارتىو یەکێتى لە رێگەى سەرۆکو سەرکردەوە رۆژنامەو بڵاوکراوەکانیانەوە بەردەوامن لە دابەش کردنى تۆمەت خیانەتو پیلانگێرى لەم ئەزموونە وەکو نوقڵانەى جەژن.

تەخوین و تەکفیر دوو ڕووى یەک دروان کە لە دوو ئاراستەى جیاوەوەو ئیش دەکەن، بەڵام سەرەنجام تەنها یەک ئامانجیان هەیە، ئەویش نەهێشتنى بیروباورى جیاوازو رەتکردنەوى بەرامبەرە، قبوڵ نەکردنى جەوهەرى دیمورکراسیەتو فرە رەنگىو دەنگىو حیزبى، ئەگەر هیچ جیاوازیەک لە نێوان ئیسلامیەکى توندڕەو کە هەموو کەسێک تەکفیر دەکات، ئەگەر بڕواى بە رێبازو فیکرەکەى ئەو نەبێت، پەنا بۆ لێسەندنەوەى ژیانو ئازادیەکانى دەبات، ئەگەر ئاوەڕێک لە رابردوو بدەینەوەى دەیان نموونەى وەکو تاڵیبانو ئەنساڕەکەى لاى خۆمان بە دى دەکرێت، بە هەمان شێوە ئەوانەى خەڵک تەخوین دەکەنو تۆمەتى خیانەتى گەورەى نیشتیمانى دەدەنە پاڵ خەڵک، بە بیانوى پاراستنى ناسنامەى نیشتیمانىو بەگرى کردن لە بنەماکانى ئەمنى قەومى پەنا دەبەنە  ئەو جۆرە سیاسەتە (مایەپوچ)، سەرەنجام هەر بە رووى خۆیان دەشکێتەوە چونکە جەماوەرى کرودستان هێندە هۆشیار بۆتەوە کە (نیشتیماپەرەوەو خائین) لە یەکرتى جیابکاتەوە، دڵنیاشم رۆژێک دێت پارتىو یەکێتى دەکەونە بەر رەحمەتى تانەو تەشەرى مێژوونووسان کە ئا خۆ کێ خیانەتى لە نیشتیمانى کردوە؟

ئەو کاتەى (سەڵاحەدین بەهائەدین) ئەمنیدارى یەکگرتووى ئیشسلامى بە ئاگادارى کوسرەتو رەسوڵ و نچیرڤان بارزانى بەشدارى کۆنگرەى قاهیرەى کرد، توزێک بەڵانسى یەکگرتوو لە ساحەکە بەرز بووە، هەر لە تاڵەبانىو بارزانى بگرە تا بچووکرتین ئەندامى ئەو دوو حیزبە دەستیان بە پەخش کردنى تۆمەتى خیانەتى کردو، وایان پیشاندا کە ئەم بەشداریە گەورەترین خیانەتو کورد فرۆشتن بووە لە مێژووى کوردایەتى، ئەم ناوزراندنو تۆمەتبار کردنەى لایەنە سیاسیەکانى کە ئەوانەى نایانەوآ هەموو شتەکانى خۆیان بخنە ناو سەبەتەکەى ئەو دوو حیزبە، هەمیشە وەکو ئایدۆلۆژیایەکو وانەیەکى پەروەردەى بە سەر کادیرانى ئەو دوو حیزبە دابەش دەکرێت.

 هەمیشە نوخبەیەکى ترسناکو خاوەن مێژوو رەش لە ناو ئەو دوو حیزبە هەنە کە رەواج بەم جۆرە بابەتانە دەدەنو مێشکو دڵو دەروونى ئەندامو کادیرانى حیزبەکەیانو جەماوەرى کوردستان پێ جۆشو خرۆش دەدەن، تەنانەت تا ئەم دوایەش پارتىو یەکێتى باسى کۆنگرەى قاهیرەیان بە چاوى (سەڵاحەدین بەهائەدین) تەنانەت چوار حیزبکەش دادەدایەوە، وەکو خاڵێکى رەش پیشانى شەقامى کوردیان دەدا، لە کاتێک نەیان پرسى ئەرآ لە بوونى ئەمریکیەکان لە عێراقو دابەش بوونى عێراق بە سەر چەندین بەرەیەکى سیاسى برادەرانى کۆنگرەى قاهیرە بە چ هێزو توانایەک حکومەتى هەرێمیان دەروخاند؟  یاخود ئەو دوو حیزبە بە بآ گەرانەوە بۆ پەرلەمانو جەماوەرى کوردستان شەو رۆژ لە رێگەى مستەشارەکان یاخود بە شێوەى راستەوخۆ سەرقاڵى وتوێژى سیاسى بوون، لەگەڵ رژێمى بەعس بۆچى ئەمە خیانەت نیە.

ئەمرۆ (نەوشیروان مستەفا)و هاوڕێیەکانیان لیستێکیان پێکهێناوە دەیانەوێ لەم رێگەیەوە بەرنامە سیاسیەکەى خۆیان جآ بەجآ بکەنو جەماوەرێکى بەرفراوانیش لە چوار دەورەى لیستەکەیان (گۆران) کۆبوتەوە، ئەمەش ترسێکى زۆرى لە لاى پارتىو یەکێتى دورست کردوە، بەوەى لە هەڵبژاردنى ئەمجارەى هەرێم کوتلیەکى بەهێزى ئۆپۆزسیۆنى لە پەرلەمانى کوردستان دروست ببێت.

 چیتر رێگە بە لوش کردنى 30 ملیۆن دۆلارى مانگانە بە پارتىو یەکێتى نەداتو چاودێریەکەى توندى ئەدایى حکومەت دەکاتو چیتر نەهێڵێ سەروەتو سامانى ئەم خەڵکە بە هەدەر بدرێتو گەندەڵىو ناعەداڵى گۆڕگى ئەم ئەزموونە بگرێت (هیوادارم لە دواى هەڵبژاردن پێشبینیەکانم وادەربچێت)، دیارە بۆ رێگرى لەو تەوژمە جەماوەریەى (نەوشیروان مستەفا) لیستەکەى هەوڵى لێکردنەوەو تۆراندنى جەماوەرى ئەو لیستە دەدرێت ئەویش بە ئیش کردنى پارتىو یەکێتیە لە سەر قەعیدەو بیروباوڕى دەنگدەرى کوردى کە زۆربەیان موسڵمانو دیندارێکى بە ئینسافن، ئەمەش بە پیشاندانى لیستى گۆران وەکو لیستێکى دژە ئیسلامو دین.

بۆ جێبەجآ کردنى ئەم بەرنامەیەش پارتىو یەکێتى لە رێگەى چەند کۆلکە مەلاى حیزبى و هەندێک بەپرسو کەسایەتى حیزبى لە دانیشتە کۆمەڵایەتىو فەرمانگەکانو شوێنە گشتیەکان بانگەشەى کافر بوونو هەڵگەرانەوە لە دین بۆ لیستى گۆرانو خودى (نەوشیروان مستەفا) بڵاو دەکرێنەوە، بە تایبەتى لە شارى هەولێر کە تایبەتمەندى خۆى لە رووى دینداریەوە هەیە، پارتیش درێغى لەو پروپاگەندەیە نەکردوە.

 هەڵبەتە بە کافر ناساندنى (نەوشیروان مستەفا) و رەمزەکانى لیستى (گۆران) هەمان سیاسەتى بە خائین ناساندنى (سەڵاحەدین بەهائەدین)ە بەڵام بە شێواز و ئامرازێکى جیاواز، ئەمەش بۆ دروست کردنى مەترسى وەهمى لە سەر بیروباوەرى ئاینى زۆرینەى خەڵکى کوردستانو شکست پێهێنانى ئەو لیستە کە ئەمرۆ بۆتە قسەى سەرزارى هەموو خەڵکێک هەر لە سلێمانىو هەولێرەوە تا بادینانى هەرێمى (زەردى) سەختى پارتى.

 پرسى بیروباوڕى ئاینى شتێکى تایبەتیەو پەیوەستە بە خودى دڵو دەروونى کەسە، بۆیە ئەو بانگەشەى پارتىو یەکێتى جگە لە تیرۆرێکى مەعنەوەى شکاندنى کەسایەتى یەکەمى لیستى گۆران کە خۆى لە (نەوشیروان مستەفا) دەبینێتەوە هیچ مانایەکى تر بە دەستەوە نادات، ناردنى گەنجى سەرخۆشو دەم پیس بە جلو دروشمى گۆران بۆ سەر شەقامەکانى سلێمانى جوێندان بە ئاینى پیرۆزى ئیسلامو خواو پێغەمبەر (د.خ)، بۆ ئەوەیە جەماوەر وێنەیەکى ناشیرنى و هەڵوێستێکى نێگەتڤى لیستى گۆرانى لە بەرامبەر ئاینى ئیسلام بۆ بە دەربکەوێت.

دیارە ئەم جۆرە سیاسەتەش هیچ جیاوازیەکى ئەوتۆى نیە لەگەڵ بریار ئەمیرە شەرعیەکانى رێکخراوى تیرۆرستى قاعیدە .

 

بینراوه‌: 1085 | زیادكراوه‌ له‌لایه‌ن: 2Koshan | پله‌دانان: 5.0/1 |
ژماره‌ی تێبینییه‌كان: 0
ته‌نها ئه‌ندامان ده‌توانن تێبینی بنووسن.
[ بوون به‌ئه‌ندام. خۆتۆماركردن | چوونه‌ژووره‌وه ]
شوێنی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌ندامان

ڕۆژمێر و ئه‌رشیف
«  July 2009  »
SuMoTuWeThFrSa
   1234
567891011
12131415161718
19202122232425
262728293031

گه‌ڕان

هه‌ندێ پێگه‌ی تر

ئێستا

Total online: 1
Guests: 1
Users: 0


میوانانی سه‌رهێڵ

ژ. سه‌ردان له‌ 20 ی ئازاری 2009 ه‌وه‌
سه‌رجه‌م مافه‌كانی پارێزراوه‌ © 2017
Powered by uCoz