ته‌حسین حه‌مه‌غه‌ریب :
ئه‌گه‌ر ئێمه رِیفۆرم بكه‌ین، ده‌بێت رِیفۆرمى ئه‌خلاقى بكه‌ین، رِیفۆرمى ئه‌خلاقیش له زاته‌وه ده‌ستپێده‌كات..
ئا : مه‌حمود عه‌بدولكه‌ریم
مامۆستا (ته‌حسین حه‌مه‌غه‌ریب)ى نووسه‌ر و رِووناكبیر له ئێواره كۆرِێكدا كه سه‌نته‌رى گه‌شه‌پێدانى چالاكى لاوانى سه‌یدسادق بۆى سازكردبوو له‌ژێر ناونیشانى (ئه‌خلاق و هه‌ڵبژاردن) تیشكى خسته سه‌ر تیۆرى ئه‌خلاق و رِهههندهكانى ئه‌خلاق و گرنگى بوونى ئه‌خلاق له كایه‌كانى ژیان و پاشان هه‌ڵبژاردن و گرنگى ئه‌خلاق له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردندا.
سه‌ره‌تا باسى له‌وه كرد كه زانایانى فه‌لسه‌فه‌ى ئه‌خلاق رِێكهوتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه هه‌موو مرۆڤێكى به‌ئه‌خلاق دوو بنه‌ماى فكرى هه‌یه، یه‌كه‌م: باوهرِبوون به ئازادى، چونكه یه‌كه‌ى ئه‌خلاق بریتییه له ئیراده، كاتێك ئیراده هه‌بوو، هه‌قى ئیختیار هه‌یه، هه‌ر شتێك به‌زۆر پێت بكه‌ن، با شتى باشیش بێت، چاكه نییه، چونكه ئیجبار كراویت به ئاره‌زووى خۆت هه‌ڵت نه‌بژاردووه. دووه‌م: هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتى، یانى كه‌سى به‌ئه‌خلاق باوهرِى وایه ئه‌و شته‌ى كه ده‌یكات ده‌ره‌نجامه‌كه‌ى ده‌بینێته‌وه، هه‌روه‌ها مرۆڤى به‌ئه‌خلاق ده‌یه‌وێت حه‌قیقه‌ت كه‌شف بكات و وه‌ك خۆى پیشانى بدات.
(ته‌حسین حه‌مه‌غه‌ریب) باسى ده‌ره‌نجامه‌كانى كارى ئه‌خلاقى كرد و وتى:"ده‌ره‌نجامه‌كانى كارى ئه‌خلاقى بریتییه له سێ خاڵ، خاڵى یه‌كه‌م: ژیان له‌ناو كۆمه‌ڵگادا مومكین ده‌كات، یانى ئه‌گه‌ر شته ئه‌خلاقیه‌كان له‌ناو كۆمه‌ڵگادا نه‌مێنن، ژیان له كۆمه‌ڵگادا مه‌حاڵ ده‌بێت، چونكه ژیان بۆخۆى زبره به بابه‌ته ئه‌خلاقیه‌كان نه‌رم ده‌بێته‌وه. دووه‌م: گۆرِانى رِۆحى، چونكه به‌بێ بابه‌ته ئه‌خلاقییه‌كان هه‌موو شته‌كانى تر مه‌سڵه‌حه‌ته، من شتێك ده‌ده‌م به كه‌سێ، بۆئه‌وه‌ى ئه‌ویش شتێكم بداتێ، ئه‌گه‌ر شتێكم دا به كه‌سێ، به‌بێ ئه‌وه‌ى چاوهرِوانى ئه‌و بم شتێكم بداتێ، ئه‌وه مامه‌ڵه‌یه‌كى ئه‌خلاقییه، یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ده‌ره‌نجامه‌كانى مامه‌ڵه‌ى ئه‌خلاقى ئه‌وه‌یه ئه‌و تاكه‌ى كه ئه‌و ئه‌ركه جێبه‌جێ ده‌كات، گۆرِانێكى ئه‌خلاقى له‌ناویدا دروست ده‌بێت، بۆیه هه‌موو شته ئه‌خلاقیه‌كان شتى رِۆحین، وه‌ك خۆشه‌ویستى، عیشق، دۆستایه‌تى، هاورِێیهتى، رِاستگۆیی.. سێیه‌م: مانا به ژیان ده‌به‌خشێت، ئه‌گه‌ر بابه‌ته ئه‌خلاقیه‌كان نه‌بن، ژیان مانایه‌كى نابێت".
ناوبراو باسى له‌و كه‌لێنانه كرد كه بوونى هه‌یه له كایه‌كانى رِۆشنبیرى و مه‌عریفه‌ى كوردیدا و، رِهخنهى ئه‌وه‌ى گرت كه تا ئێستا زانست و فه‌لسه‌فه‌ى ئه‌خلاق وجودى نییه و جێگه‌ى گرنگى نییه، ته‌نانه‌ت له زانكۆكانى كوردستان ته‌نها یه‌ك وانه‌ى فه‌لسه‌فه‌ى ئه‌خلاق ناخوێنرێت، له كاتێكدا ئێستا له ئه‌وروپا و ئه‌مریكا زۆر گرنگى به‌و بواره ده‌درێت و جێگه‌ى بایه‌خى بیرمه‌ندانه.
له ته‌وه‌ره‌یه‌كى تر‌ى كۆرِهكهیدا باسى له چه‌مكى هه‌ڵبژاردن كرد و وتى :"هه‌ڵبژاردن بریتییه له ئه‌نجامى دابه‌شكردنى عادیلانه‌ى یه‌كێك له سه‌رمایه‌كانى سه‌رده‌مى نوێ، كه بریتین له (ده‌سه‌ڵاتى سیاسى و پاره و سامان و مه‌عریفه و زانست)، ئه‌م سێ شته ده‌بێت عادیلانه له‌ناو تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌دا دابه‌ش بكرێن، یانى هه‌موو كه‌س به‌شى خۆى له‌و سیانه وه‌ربگرێت. هه‌ڵبژاردن بریتییه له شێوازى عادیلانه دابه‌شكردنى یه‌كێك له‌م سیانه، كه ئه‌ویش سیاسه‌ته، یانى من چۆن ده‌بێت به‌شى پاره‌ى خۆم ده‌ستكه‌وێت له‌ناو كۆمه‌ڵگا و بنه‌ماڵه‌كه‌ى خۆمدا، هه‌ڵبژاردنیش بۆ ئه‌وه‌یه من چه‌ند به‌شم هه‌یه له سیاسه‌تدا پێم بدرێته‌وه و به‌شدارى بكه‌م تێیدا. هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌وه‌یه كه به‌شى سیاسیى خۆت ده‌ستكه‌وێته‌وه، وه‌ك چۆن ده‌ته‌وێ ماڵى خۆت ده‌ستكه‌وێت، یان وه‌ك چۆن ده‌ته‌وێت به‌شى مهعلوماتى خۆت ده‌ستكه‌وێت، نابێت كه‌س منه‌تى ئه‌وه بكات به‌سه‌ر كه‌سدا كه حه‌قیان داوه به‌شدارى هه‌ڵبژاردن بكه‌یت، ئه‌وه‌ى كه ئهمرِۆ سیاسییه‌كانمان پێمان ده‌فرۆشنه‌وه، رِاست نییه، چونكه به‌شدارى هه‌ڵبژاردن مافى هه‌ركه‌سه و به‌شى خۆیه‌تى، كه‌واته هه‌ڵبژاردن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌و مافه سیاسییه‌یه كه هه‌مه".
پاشتر باسى له په‌یوه‌ندیى نێوان ئه‌خلاق و هه‌ڵبژاردن كرد و ئاماژه‌ى كرد به‌وه كه مامه‌ڵه‌ى ئه‌خلاقى پێویسته له هه‌موو شتێك‌دا هه‌بێت، به‌تایبه‌تى له هه‌ڵبژاردندا، چونكه ئه‌خلاق وا له مرۆڤ ده‌كات كه چۆن ئیختیار بكات، ته‌نانه‌ت وا له تاكه‌كان ده‌كات كه مامه‌ڵه‌ى عه‌قڵانى بكه‌ن، عه‌قڵیان پێیان بڵێت كامه باشه ئه‌وه هه‌ڵبژێرن.
دواتر (ته‌حسین حه‌مه‌غه‌ریب) باسى له‌وه كرد كه هه‌موو پیشه‌یه‌ك پێویستى به دوو رِهههندى گرنگ هه‌یه، یه‌كه‌م: شاره‌زابوون له‌و پیشه. دووه‌م: مامهڵهكرنى ئه‌خلاقیانه له‌گه‌ڵ پیشه‌كه‌دا، بۆ هه‌موو پیشه‌یه‌ك وایه له كرێكارێكه‌وه تا سه‌رۆك كۆمارێك، ناكرێت ته‌نها پشت به یه‌كێك له‌و دوو رِهههنده ببه‌ستین، چونكه ئه‌وه ماڵوێرانییه. له درێژه‌ى قسه‌كانیدا وتى:" من ئه‌گه‌ر بمه‌وێت كه‌سێك یان لیستێك هه‌ڵبژێرم، پێویسته بزانم ئایا ئه‌و كه‌سه شاره‌زایه له كاره‌كه‌یدا و ده‌توانێت مامه‌ڵه‌ى ئه‌خلاقى له‌گه‌ڵ كاره‌كه‌یدا بكات؟ ئه‌گه‌ر شاره‌زاش بێت، مادام مامه‌ڵه‌ى ئه‌خلاقى له‌گه‌ڵدا نه‌بێت، ئه‌وه عانه‌یه‌ك ناهێنێ، چونكه هه‌رچى زیاتر شاره‌زا بێت، زیاتر فێڵ ده‌كات، كێشه‌ى سیاسییه‌كانى ئێمه كێشه‌ى شاره‌زایی نییه، به‌ڵكو كێشه‌یه‌كى ئه‌خلاقییه، یانى نیوه‌كه‌ى تر‌ى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ناكه‌ین، ئایا رِێسا ئه‌خلاقییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كات؟ كه گه‌وره‌ترین رِێسا ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ى بۆ خۆم پێم خۆشه، بۆ بهرامبهرهكهشم پێم خۆش بێت".
پاشتر ئاماژه‌ى كرد به مه‌سه‌له‌ى گه‌نده‌ڵى و رِیفۆرم، وتى:" گه‌نده‌ڵى چه‌مكێكى ئه‌خلاقییه، چه‌مكێكى ئیدارى نییه، چه‌مكێكى پیشه‌یی و زانستى نییه، به‌ڵكو چه‌مكێكى ئه‌خلاقییه، كۆمه‌ڵگا ده‌بێت قبوڵى ئه‌وه نه‌كات كه كه‌سى گه‌نده‌ڵ تێیدا جێگه‌ى بێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئێمه رِیفۆرم بكه‌ین، ده‌بێت رِیفۆرمى ئه‌خلاقى بكه‌ین، رِیفۆرمى ئه‌خلاقیش له زاته‌وه ده‌ستپێده‌كات، ئایا ئه‌و كه‌سه رِیفۆرم ده‌كات ئاماده‌یه دان به هه‌ڵه‌كانى خۆیدا بنێت؟ پێوه‌ر بۆ دروشمى گۆرِانى لیسته‌كان ئه‌و دروشمه نییه كه به‌رزى ده‌كاته‌وه، ده‌بێت بزانین چه‌نده مامه‌ڵه‌ى ئه‌خلاقى ده‌كات؟ چه‌ند ئاماده‌یه دان به هه‌ڵه‌كانى خۆى و چاكه‌ى به‌رامبه‌ردا بنێ؟ چونكه ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ى كه گۆرِانیان كردووه، به ئه‌خلاق كردوویانه".
له ته‌وه‌ره‌یه‌كى تر‌ى كۆرِهكهیدا باسى له‌وه كرد كه سێ شت هه‌یه له كۆمه‌ڵگا، پێویسته ئه‌خلاقیانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت (بازارِ، ده‌وڵه‌ت، كار)، بازارِ په‌یوه‌ندى به پاره‌وه هه‌یه، ده‌بێت ئه‌خلاقیاتى تێدا پارێَزراو بێت، ده‌وڵه‌تیش ده‌بێت په‌یوه‌ندى بازارِ و خه‌ڵك خۆش بكات، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت بازارِ ئیهمال بكات، ئه‌وا كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى سه‌رمایه‌دارى نائه‌خلاقى دروست ده‌كات، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت زیاد له سنورى خۆى بازارِ بگرێت، ئه‌وا كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكى گه‌نده‌ڵ دروست ده‌بن.
له درێژى قسه‌كانیدا وتى:" یه‌كێك له فه‌یله‌سوفه‌كانى ئابورى ده‌ڵێت :"كێشه‌ى هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كان رِێكخستنى ئه‌م سێ شته‌یه (په‌یوه‌ندى نێوان بازارِ و ده‌سه‌ڵات و تاكه‌كان)". بازارِ نابێت ئیهمال بكرێت، نابێت له‌گه‌ڵ سیاسه‌تیشدا بێته‌وه یه‌ك. له وڵاتى ئێمه‌دا بازارِ ئازاد نییه، ئه‌وه سیاسییه‌كانن له بازارِ ئیش ده‌كه‌ن. وه‌كیله‌كانى ئه‌وانن.. خۆیان ناچنه بازارِ، ئه‌وه‌ى بۆ خه‌ڵكى عامه‌كه ماوه‌ته‌وه، دهستگێرِییه، هه‌موو پاره له ده‌ستى سیاسییه‌كاندایه، له مێژوودا نه‌ته‌وه‌ى كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كى ئیشكه‌ر بووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا میلله‌تى ئێمه ته‌مه‌ڵ كراوه.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى به‌رژه‌وه‌ندیخوازى هه‌ندێك له رِۆشنبیران وتى:" به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ى ئهمرِۆ عینوانى رِۆشنبیرى له‌سه‌ره، له وڵاتى ئێمه‌دا زۆربه‌ى زۆریان مامه‌ڵه‌ى نائه‌خلاقى ده‌كه‌ن، له كوێ پاره‌یان پێدان، به‌لاى ئه‌وه‌دا قه‌ڵه‌مه‌كه‌یان باده‌ده‌ن، هه‌ر ئه‌وانه بوون كه هانده‌رى شهرِى ناوخۆ بوون و هه‌ر ئه‌وانه‌ن ئێستا شهرِى لیسته‌كان ده‌كه‌ن، به‌بێ ئه‌وه بتوانن شتێكى مه‌عریفى تازه بخه‌نه بازارِهوه و هه‌میشه كامه بوو به زۆرینه، له‌گه‌ڵ ئه‌واندان".
|