Friday
2018-04-20
3:47 PM
به‌خێربێیت Guest
RSS
 
كۆشان.. سه‌كۆی هه‌مووان
سه‌ره‌كی بوون به‌ئه‌ندام چوونه‌ژووره‌وه
به‌شه‌كان

سه‌ره‌كی » 2009 » June » 10 » گه‌ر ولاَتێك تووش ببێت، زیانه‌كانى ئه‌نفه‌وه‌نزاى به‌راز به‌ ملیاره‌ها دۆلار مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت
گه‌ر ولاَتێك تووش ببێت، زیانه‌كانى ئه‌نفه‌وه‌نزاى به‌راز به‌ ملیاره‌ها دۆلار مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت
3:28 PM

 

له‌ قه‌زاى چۆمان له‌ سمینارێكدا له‌ژێر ناوى" ئه‌نفله‌وه‌نزاى به‌راز و چۆنیه‌تى خۆپاراستنى" د. هێمن محه‌مه‌د باسى له‌ ده‌ركه‌وتنى ئه‌نفله‌وه‌نزاى به‌راز كردو چۆنیه‌تى خۆپاراستنى شى كرده‌وه‌. وه‌هه‌روه‌ها له‌م دیمانه‌یه‌دا ئه‌مه‌شى خسته‌ رِوو ئه‌گه‌ر بێت و ولاَتێك تووشى ئه‌م ڤایرۆسه‌ بێت مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت به‌ ملیاره‌ها دۆلار زه‌ره‌ر مه‌ند بێت.

 

 

سازدانى: كه‌ریم سمكۆ-چۆمان

 

 

 

پرِۆفایل...

د. هێمن محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، له‌ساڵى 1980 له‌ شارى هه‌ولێر-رووناكى له‌ دایك بووه‌.

له‌ ساڵى 2004-2005 ده‌رچووى كۆلێژى پزیشكى ڤێرتێرنه‌رى زانكۆى ده‌هۆكه‌.

له‌ ساڵى 2007 له‌ بنكه‌ى كه‌ره‌نتینى به‌یته‌ره‌ى حاجى ئۆمه‌راندا ده‌ست به‌كار بووه‌ تاكو ئێستا.

نامیلكه‌كانى د. هێمن محه‌مه‌د ...

1-      ئه‌نفله‌وه‌نزاى باڵنده‌ 2006.

2-      نه‌خۆشیه‌كانى ماسى 2007.

3-      ده‌ست نیشانكردنى نه‌خۆشى زه‌رتك له‌ سه‌ربرِخانه‌كاندا 2008.

4-      ئه‌نفله‌وه‌نزاى به‌راز 2009.

 

 

سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ى سه‌رچاوه‌ى ئه‌م ڤایرۆسه‌و نیشانه‌كانى، د. هێمن محه‌مه‌د گوتى" سه‌رچاوه‌ى ئه‌م ڤایرۆسه‌ (hlnl) a ئه‌م جۆره‌ى ئێستاكه‌ هه‌یه‌ پێش ئێستاش جیاكراوه‌ته‌وه‌ له‌ مرۆڤ و ئاژه‌ڵه‌كاندا، به‌لاَم له‌ رووى جیناته‌كانى جیاوازه‌ له‌ ستره‌ینه‌كه‌ى ئێش ئێستا، به‌لاَم تا ئێستا نه‌تواندراوه‌ شوێن و سه‌رچاوه‌ى بلاَوبوونه‌وه‌ى دیارى بكرێت، وه‌ زانایان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى بازدانه‌ك روویداوه‌ له‌ به‌رازدا، چونكه‌ به‌راز به‌ mixing vessel ناوده‌برێت به‌وه‌ى كه‌ له‌توانایدایه‌ تووشببىَ به‌ هه‌ردوو جۆرى ئه‌نفله‌وه‌نزاى باڵنده‌و مرۆڤ كه‌ ئه‌مه‌ش رێگایه‌كه‌ بۆ دووباره‌ رێكخستنه‌وه‌ى جیناته‌كانى ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ یه‌ك خانه‌ خوێدا. ده‌توانین به‌ وردى بزانین بۆ چ ساڵێك ده‌گه‌رِێته‌وه‌، چونكه‌ ئامێرى هۆكارى ده‌ستنیشانكردنى وه‌ها پێشكه‌وتوو نه‌بوو، به‌لاَم له‌ ساڵى 1901 ڤایرۆسى ئه‌نفله‌وه‌نزا به‌ گشتى ده‌ست نیشانكرا، به‌لاَم زاناSHOPE له‌ ساڵى 1930 هۆكارى نه‌خۆشى ئه‌نفله‌وه‌نزاى به‌رازى ده‌ست نیشانكرد كه‌ زۆربه‌ى نیشانه‌كانى له‌ ئه‌نفله‌وه‌نزاى مرۆڤ ده‌چێت دواى 3 ساڵ نه‌خۆشیه‌كه‌ بینرا له‌ مرۆڤدا" د. هێمن ئاماژه‌ى به‌ نیشانه‌كان كردو گوتى" نیشانه‌كانى جیاوازن به‌ پێى به‌ركه‌وتنه‌كه‌ى بوونى هه‌ندىَ هۆكارى تر كه‌ ده‌بێته‌ هۆى زیاتر ئاڵۆز بوونى نه‌خۆشیه‌كه‌ له‌ نیشانه‌كانى(تاوله‌رز، كۆكین و پژمین، هه‌وكردنى قورگ، هه‌ست كردن به‌ ماندوو بوون و سه‌رئێشه‌، ئازارى ماسولكه‌كانى له‌ش به‌ تایبه‌ت له‌ پشت و په‌له‌كانى خواره‌وه‌، هه‌وكردنى سیه‌كان، سوور هه‌ڵگه‌رِانى ده‌م و چاو، هه‌ندىَ جاریش رشانه‌وه‌و سكچوون) به‌ گشتى زۆربه‌ى ئه‌م نیشانانه‌ له‌ مرۆڤدا ده‌رده‌كه‌ون له‌ كاتى تووشبوونى به‌ په‌سیو-seafonal in fluauza، به‌لاَم ئه‌و نیشانانه‌ جێگاى گومانن ئه‌گه‌ر هاتوو به‌رپرسان بلاَو بكه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌و نه‌خۆشیه‌ جیا كراوه‌ته‌وه‌ له‌و ولاَته‌ یان له‌ ولاَتى توشبوو هه‌تا ئه‌و كه‌سه‌ به‌م په‌تایه‌ یاخود له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵى تووشبوو به‌م نه‌خۆشیه‌ به‌ركه‌وتبىَ" سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئایا بۆچى به‌راز به‌ پێوه‌ندێكى باش داده‌ندرێت بۆ ئه‌م نه‌خۆشیه‌؟ د.هێمن محه‌مه‌د گوتى" چونكه‌ هه‌سته‌وه‌ره‌كانى به‌راز له‌ توانایدایه‌ تووشببن به‌ زیاتر له‌ جۆرێك له‌ ئه‌نفله‌وه‌نزا" ئه‌و نموونه‌ دێنێته‌وه‌و ده‌ڵىَ" ئه‌و به‌رازه‌ى تووشى ئه‌نفله‌وه‌نزاى باڵنده‌و مرۆڤ ده‌بێت ئه‌وا جیناته‌كانى ڤایرۆسه‌كه‌genetic reassortment له‌ یه‌ك خانه‌ خوێدا، كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ سه‌رهه‌ڵدانى جۆرێكى نوىَ كه‌ تواناى تووشكردن و هه‌ره‌سى خانه‌ خۆى یان مرۆڤ هه‌بێت، یان ئه‌و چالاكیه‌ى بۆ دروست ببىَ كه‌ ببێته‌ هۆى گواستنه‌وه‌ى نه‌خۆشیه‌كه‌ له‌ مرۆڤێكه‌وه‌ بۆ مرۆڤێكى تر ، وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌ ئێستا هه‌یه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ ئه‌و چالاكیه‌ى بۆ دروست بووه‌" سه‌باره‌ت به‌و رێگایانه‌ى كه‌ مرۆڤ  له‌ رێگه‌یه‌وه‌ تووشى ئه‌م ڤایرۆسه‌ ده‌بێت، ناوبراو گوتى" له‌ رێگاى به‌ریه‌ككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌رازى تووشبوو، یان ئه‌و جێگایانه‌ى پیس بوونه‌ به‌م نه‌خۆشیه‌، وه‌ گواستنه‌وه‌ى له‌ مرۆڤه‌وه‌ بۆ مرۆڤێكى تر له‌ رێگاى ده‌م و لووت و ده‌ردراوه‌كانى، ئه‌مه‌ش وایكرد له‌ رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانىwtlo ئاستى هۆشدارى ئه‌م نه‌خۆشیه‌ى به‌رز بكاته‌وه‌ بۆ پله‌ 5 ، چونكه‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ له‌ كه‌سى یه‌كه‌مه‌وه‌ بۆ كه‌سى دووه‌م وه‌ له‌ دووه‌مه‌وه‌ بۆ سێیه‌م كه‌س گواستراوه‌ته‌وه‌" سه‌باره‌ت به‌ چاره‌سه‌رى تووشبووى ئه‌م نه‌خۆشیه‌ش د. هێمن گوتى" ئه‌گه‌ر كه‌سى تووشبوومان هه‌بێت چاره‌سه‌ره‌كه‌ى به‌ به‌كارهێنانى دژه‌ ڤایرۆسه‌كانى وه‌كو oseitamivir كه‌ ناوه‌ بازرگانیه‌كه‌ىtamiflu ، یان zanamivir كه‌ ناوه‌ بازرگانیه‌كه‌ى smmetel ، به‌لاَم كه‌سى پێگه‌یشتووى تووشبوو دواى 4ـ5 رۆژ دواى چاكبوونه‌وه‌ى له‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ تواناى ده‌ردانى ئه‌م ڤایرۆسه‌ى هه‌یه‌، وه‌ له‌ مندالاَندا 9ـــــ10 رۆژ كه‌ ئه‌مه‌ش به‌ سه‌رچاوه‌ى گرفتى گه‌وره‌ داده‌ندرێت له‌ بلاَو بوونه‌وه‌ى نه‌خۆشیه‌كه‌ بۆ كه‌سانى دیكه‌" سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئایا ده‌كرىَ له‌گه‌ڵ مه‌ترسى ئه‌م ڤایرۆسه‌ براكریستیانه‌كان گۆشتى به‌راز بخۆن؟ گوتى" به‌ڵىَ، چونكه‌ ڤایرۆسى ئه‌نفله‌وه‌نزا زۆر هه‌ستیاره‌ بۆ گه‌رمى له‌ 56 پله‌ى 2 بۆ ماوه‌ى 30 خوله‌ك به‌سه‌ بۆ كوشتن و له‌ناو بردنى چالاكیه‌كانى ڤایرۆسه‌كه‌ ئه‌مه‌ چ جاى ئه‌وه‌ى كه‌ بكوڵێت، به‌لاَم وا چاكه‌ برا كریستیانه‌كان ئه‌م ماوه‌یه‌ خۆیان به‌دوور بگرن له‌ خواردنى گۆشتى به‌راز، چونكه‌ له‌ كوردستان راوى به‌راز به‌ نایاسایى ده‌كرێت ده‌بێت پشكنینى تایبه‌تى ڤێرتێرنه‌رى بۆ ئاژه‌ڵه‌كه‌ بكرێت ئینجا بخورێت بۆ دڵنیا بوون له‌ هه‌موو نه‌خۆشیه‌ مرۆژه‌ڵیه‌كانى كه‌وا له‌ رێگه‌ى به‌رازه‌وه‌ ده‌گوازرێنه‌وه‌" سه‌باره‌ت به‌و پرسیاره‌ى ئایا ئێمه‌ له‌ سۆران و باڵه‌كایه‌تى و سیده‌كان به‌رازى كێویمان له‌ شاخه‌كاندا هه‌یه‌ چى بكه‌ین تاكو خۆمان بپارێزین بۆ ئه‌وه‌ى تووشى ئه‌م مه‌ترسیه‌ نه‌بینه‌وه‌؟ ناوبراو گوتى" قه‌ده‌خه‌ كردنى راوى به‌راز و ئاژه‌ڵه‌ كێویه‌كان و باڵنده‌ ئاویه‌كان، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نابىَ ده‌ستكارى ئاژه‌ڵى له‌ناوچوو(به‌راز) بكرێت، نه‌چوون بۆ ئه‌و شوێنه‌ى كه‌ بزاندرێت به‌ پیس بوونى پاشه‌رِۆى ئه‌م ئاژه‌ڵه‌، ئه‌گه‌ر به‌رازى مردوو بینرا ده‌بێت لایه‌نى په‌وه‌ندیدار ئاگادار بكرێته‌وه‌ تاكو ژێر گڵ یاخود بسوتێندرێت له‌ لایه‌ن نزیكترین بنكه‌ى به‌یته‌رى، چاودێرى كردنى وردى به‌رازه‌ كێویه‌كان ئه‌گه‌ر بكرێت خوێنیان لێوه‌ر بگیرێت بۆ شیكارى تاقیگه‌یى پێویست بۆ دیارى كردنى دژه‌ ته‌نه‌كان له‌ دژى ئه‌م نه‌خۆشیه‌ ئه‌گه‌ر هه‌بىَ" سه‌باره‌ت به‌ زیانه‌كانى ئه‌م نه‌خۆشیه‌ش د. هێمن ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م نه‌خۆشیه‌ له‌ ولاَتێك بلاَوببێته‌وه‌ زیانه‌كانى زۆرن، به‌لاَم تاكو ئێستا داتایه‌كى ورد نیه‌ به‌لاَم مه‌زه‌نده‌ش ده‌كرێت به‌ ملیاره‌ها دۆلار بخه‌ملێندرێت هه‌ر له‌ ئیفلیج بوونى كۆمپانیا گه‌شتیاره‌كان له‌ ولاَته‌ توشبوه‌كان و كرِینى چاره‌سه‌ر و داخستنى چێشتخانه‌و كارگه‌و تێچووى پاره‌ى خۆپاراستن و ...هتد. سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئایا كه‌ هه‌ست بكرێت ئاژه‌ڵێك تووشى ئه‌م ڤایرۆسه‌ بوو چى بكرێت؟ د.هێمن گوتى" ئه‌گه‌ر بۆ یه‌كه‌مجار له‌ كێڵگه‌یه‌ك یاخود له‌ ناوچه‌یه‌ك ئه‌و نه‌خۆشیه‌ بینرا له‌ به‌رازه‌كاندا ئه‌وا رێنمایى دروستى ئاژه‌ڵى تایبه‌ت ده‌بێت جێبه‌جىَ بكرێت، ئه‌ویش به‌ له‌ناوبردنى ئاژه‌ڵه‌كانى ئه‌و شوێنه‌و به‌ قوڵى 3كم له‌ شوێنى رِوودانى نه‌خۆشیه‌كه‌، وه‌ باشترین رێگاش بۆ له‌ناوبردنیان سوتاندنیان یاخو ژێر خاك كردنه‌وه‌ و داپۆشین به‌ چینێك له‌ مادده‌ى گه‌چ buffeving zone ، وه‌ دانانى گه‌ره‌نتینى توند بۆ ماوه‌ى 21 رۆژ له‌ هاتووچۆكردنى هه‌موو شتێك بۆ ئه‌م ناوچه‌یه‌، وه‌هه‌روه‌ها پشكنینى ئاژه‌ڵه‌كان به‌ قووڵى 10كم له‌ شوێنى روودانى نه‌خۆشیه‌كه‌، وه‌رگرتنى خوێن له‌ ئاژه‌ڵه‌كاندا بۆ تاقیگه‌ ئه‌مه‌ سه‌ره‌رِاى كوتانى ئاژه‌ڵه‌كانى ئه‌و ده‌وروبه‌ره‌ به‌ پێكوته‌ى تایبه‌ت به‌م نه‌خۆشیه‌surviellon zone ، وه‌ پاككردنه‌وه‌ى كه‌ل و په‌له‌كانى شوێنه‌كه‌ به‌ مادده‌ى پاككه‌ره‌وه‌ى دژه‌ ڤایرۆس"له‌ كۆتایدا سه‌باره‌ت به‌ رِێگاچاره‌ بۆ دوور بوون له‌ مه‌ترسى ئه‌م په‌تایه‌ د.هێمن محه‌مه‌د به‌رپرسى بنكه‌ى كه‌ره‌نتینى به‌یته‌ره‌ى حاجى ئۆمه‌ران له‌چه‌ند خاڵێكدا رێنمایى خسته‌رِوو كه‌ پابه‌ند بوون به‌ رێنماییه‌كانى ته‌ندروستى له‌وانه‌ زۆر ده‌ست شوشتن و ده‌ستكارى نه‌كردنى ده‌م و لووت و چاو پاش هه‌ر كردارێك له‌گه‌ڵ باڵنده‌ یاخود هه‌ر ئاژه‌ڵێك ته‌نها دڵنیا بوون له‌ پاكى ده‌ست، وه‌ به‌كار هێنانى ده‌سته‌سرِ له‌كاتى كۆكین و پژمین و به‌كارهێنانى ده‌مامكى كاغه‌ز و ده‌رنه‌چوون له‌ ماڵ له‌كاتى نه‌خۆش كه‌وتن، وه‌ سه‌فه‌ر نه‌كردن بۆ ئه‌و ولاَتانه‌ى كه‌ ئه‌م نه‌خۆشیه‌ى تێدا تۆمار كراوه‌، وه‌ پاراستن له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌ وه‌رزشى رێك و پێك و نووستنى ته‌واو، خواردنى هاوسه‌نگ ئه‌گه‌ر كه‌سێك تووشى تاو كۆكه‌ و نیشانه‌كانى تر هات پێویسته‌ سه‌ردانى نزیكترین بنكه‌ى ته‌ندروستى بكات بۆ چاره‌سه‌ر كردن و كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌رئه‌نجامه‌ لاوه‌كیه‌كان به‌ تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى نه‌خۆشى دڵ و سیه‌كان و ته‌نگه‌ نه‌فه‌سی و گورچیله‌یان هه‌یه‌.

 

 

 

 

بینراوه‌: 551 | زیادكراوه‌ له‌لایه‌ن: 2Koshan | پله‌دانان: 0.0/0 |
ژماره‌ی تێبینییه‌كان: 0
ته‌نها ئه‌ندامان ده‌توانن تێبینی بنووسن.
[ بوون به‌ئه‌ندام. خۆتۆماركردن | چوونه‌ژووره‌وه ]
شوێنی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌ندامان

ڕۆژمێر و ئه‌رشیف
«  June 2009  »
SuMoTuWeThFrSa
 123456
78910111213
14151617181920
21222324252627
282930

گه‌ڕان

هه‌ندێ پێگه‌ی تر

ئێستا

Total online: 1
Guests: 1
Users: 0


میوانانی سه‌رهێڵ

ژ. سه‌ردان له‌ 20 ی ئازاری 2009 ه‌وه‌
سه‌رجه‌م مافه‌كانی پارێزراوه‌ © 2018
Powered by uCoz