Thursday
2017-11-23
10:09 AM
به‌خێربێیت Guest
RSS
 
كۆشان.. سه‌كۆی هه‌مووان
سه‌ره‌كی بوون به‌ئه‌ندام چوونه‌ژووره‌وه
به‌شه‌كان

سه‌ره‌كی » 2009 » May » 14 » ئه‌لیسا ڕازینییه‌ له‌ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریی هه‌یفا وه‌هبیدا ئاماده‌بێت
ئه‌لیسا ڕازینییه‌ له‌ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریی هه‌یفا وه‌هبیدا ئاماده‌بێت
0:05 AM
ئه‌لیسا داوا له‌ هه‌ندێك له‌ ئه‌و ئاوازدانه‌ر و شاعیرانه‌ ده‌کات که‌ په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی به‌تینی له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه‌ که‌ جارێکی تر باسی به‌شداربوونی له‌ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری هاونیشتمانه‌که‌ی هه‌یفا وه‌هبیدا له‌گه‌ڵدا نه‌روژێنن، و سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ره‌تکرده‌وه‌ که‌ بۆ به‌شداریکردنی نابوویان.
وه‌ك له‌ ماڵپه‌ڕی میسراوی هه‌واڵیدا هاتووه‌، ئه‌لیسا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ که‌ ئه‌و ده‌یه‌وێت ته‌نها سه‌باره‌ت به‌ کار و گۆرانیه‌ نوێکانی قسه‌یان له‌گه‌ڵدا‌ بکات که‌ هه‌ستاون به‌ ئاماده‌کردنیان وه‌ك خۆئاماده‌کارییه‌ك بۆ تۆمارکردنی گۆرانیه‌کانی ئه‌لبومه‌ نوێکه‌ی به‌مه‌به‌ستی بڵاوکردنه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی داهاتوودا له‌ رێگه‌ی کۆمپانیای رۆتاناوه‌ که‌ به‌م دواییانه‌ هه‌ستاوه‌ به‌ نوێکردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ی لوبنانیدا. شایه‌نی باسه‌ که ‌کێشه‌کانی نێوان ئه‌لیسا و هه‌یفا کێشه‌ی نوێ نین، و دوا کێشه‌یان کۆبونه‌وه‌ی هه‌ردووکیان بوو به‌رێکه‌وت له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژ نه‌جوا که‌ره‌مدا چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا له‌ناو یه‌ك فڕۆکه‌دا که‌ به‌ره‌و پاریس ده‌فڕی، پاش ئه‌وه‌ی که‌ سه‌رنشینه‌کانی فڕۆکه‌که‌ توشی سه‌رسوڕمان بوون کاتێك که‌ بینیان هه‌یفا ته‌وقه‌ له‌گه‌ڵ نه‌جوا که‌ره‌م ده‌کات و له‌هه‌مانکاتدا خۆدوورڕاگرتنی له‌ ته‌وقه‌کردن له‌گه‌ڵ ئه‌لیسادا، کاتێکیش سه‌باره‌ت به‌ هۆکاره‌که‌ی پرسیاریان له‌ هه‌یفا کرد گوتی "له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌لیسا که‌س نابینێت جگه‌ له‌خۆی بۆیه‌ که‌سیش ئه‌و نابینێت".

قه‌یرانی نێوان دوو گۆرانیبێژه‌که‌ گه‌یش ته‌ تروپکی پاش ئه‌وه‌ی ئه‌لیسا بۆی ده‌رکه‌وت که‌ رۆتانا وه‌ڵامی داواکه‌ی هه‌یفا وه‌هبی داوه‌ته‌وه‌ تاوه‌کو به‌ شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت و ئه‌مه‌ش پاڵی به‌ ئه‌لیساوه‌ نا که‌ گرێبه‌سته‌که‌ی له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکه‌دا بوه‌ستێنێت تا ئه‌و کاته‌ی به‌هه‌مان شێوه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌میشدا ده‌کرێت، پاشان به‌رده‌وام بوو له‌ وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندیه‌کانیان تاوه‌کو تۆنی سه‌معان توانی ئه‌لیسا و کۆمپانیاکه‌ ئاشتبکاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی که‌ رۆتانا رازی بوو به‌ به‌رزکردنه‌وه‌ی کرێکه‌ی.

له‌لایه‌کی تره‌وه‌، ئه‌لیسا کۆتایی به‌ وێنه‌گرتنی گۆرانیه‌کی دووقۆڵی هێنا له‌گه‌ڵ فه‌زڵ شاکیردا به‌چاودێری ده‌رهێنه‌ر وه‌لید ناسیف. ئه‌لیسا گۆرانیه‌ دووقۆڵیه‌که‌ی پاش وێنه‌گرتنی به‌ له‌ نایاب نایابتر له‌قه‌ڵه‌مدا و پێشبینی ئه‌وه‌ ده‌کات که‌ مایه‌ی بڵاوبونه‌وه‌یه‌کی فراوانه‌
بینراوه‌: 555 | زیادكراوه‌ له‌لایه‌ن: 2Koshan | پله‌دانان: 0.0/0 |
ژماره‌ی تێبینییه‌كان: 0
ته‌نها ئه‌ندامان ده‌توانن تێبینی بنووسن.
[ بوون به‌ئه‌ندام. خۆتۆماركردن | چوونه‌ژووره‌وه ]
شوێنی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌ندامان

ڕۆژمێر و ئه‌رشیف
«  May 2009  »
SuMoTuWeThFrSa
     12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
31

گه‌ڕان

هه‌ندێ پێگه‌ی تر

ئێستا

Total online: 1
Guests: 1
Users: 0


میوانانی سه‌رهێڵ

ژ. سه‌ردان له‌ 20 ی ئازاری 2009 ه‌وه‌
سه‌رجه‌م مافه‌كانی پارێزراوه‌ © 2017
Powered by uCoz