Thursday
2017-11-23
10:06 AM
به‌خێربێیت Guest
RSS
 
كۆشان.. سه‌كۆی هه‌مووان
سه‌ره‌كی بوون به‌ئه‌ندام چوونه‌ژووره‌وه
به‌شه‌كان

سه‌ره‌كی » 2009 » May » 4 » چۆن وه‌زیری‌ گواستنه‌وه‌ ده‌ستی‌ له‌كار نه‌كێشایه‌وه‌ ؟
چۆن وه‌زیری‌ گواستنه‌وه‌ ده‌ستی‌ له‌كار نه‌كێشایه‌وه‌ ؟
11:22 PM

 

پێشڕه‌و حه‌مید

 
 

( حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌رپرسه‌ له‌ مردنی‌ 20 هاولاَتی‌ ده‌ربه‌ندیخان و چوارده‌وری‌ )

به‌هۆی‌ كه‌مته‌رخه‌می‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم و مشه‌خۆری‌ و گه‌نده‌ڵیه‌كانی‌ ئه‌و به‌رپرسانه‌ی‌ كه‌ نه‌یان توانی‌ شوناسێكی‌ تر بده‌نه‌ ( ڕێگه‌ی‌ مه‌رگ ) ی‌ ڕێبوارانی‌ ناوچه‌كانی‌ گه‌رمیان و شاره‌زور , ده‌ربه‌ندیخانیه‌كان باجه‌كه‌یان داو له‌ساتێكدا ئه‌و شاره‌پڕبوو له‌ته‌رمی‌ ئازیزه‌كانیان و بۆهه‌میشه‌ ئه‌و كاره‌ساته‌ برینێكی‌ خسته‌ دڵ یانه‌وه‌ كه‌ له‌ یاد كردنی‌ مه‌حاڵبێت .

هۆكاری‌ مردنی‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆری‌ هاولاَتیان به‌هه‌موو خه‌ونه‌كانیانه‌وه‌ له‌ڕوداوی‌ ( ڕۆژی‌ ( 19/4/2009 ) دا پرسیارێكی‌ جدیه‌ له‌حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و وه‌زارتی‌ گواستنه‌وه‌ به‌ده‌ر له‌ قه‌ده‌ری‌ ئیلاهی‌ بۆ ئه‌و مردنه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌ی‌ كه‌س و كارمان ؟! چونكه‌ به‌رله‌ وه‌ی‌ ڕێگه‌ی‌ نێوان ( سلێمانی‌ ,عه‌ربه‌ت ) بكرێته‌ دوساید , ته‌نها له‌و ڕێگه‌یه‌دا هێنده‌ی‌ قوربانییه‌كانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆی‌ كوردستان خه‌ڵكی‌ به‌ش مه‌ینه‌ت بونه‌ قوربانی‌ خراپی‌ ڕیگه‌وبان و ناهۆشیاری‌ شۆفێره‌كان , سه‌ره‌راِیی‌ داواكاریی‌ جه‌ماوه‌ری‌ له‌ماوه‌ی‌ دوو ده‌یی‌ ڕابردودا و تائیستاش بۆ به‌ ( دووساید ) كردنی‌ ڕێگه‌ی‌ نێوان ( عه‌ربه‌ت ده‌ربه‌ندیخان ) كه‌ تاكه‌ ڕێگه‌ی‌ هاتۆچۆكۆدنی‌ نزیكه‌ی‌ یه‌ك ملێون هاولاَتیه‌ , هێشتا وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌ بێ باكانه‌ پشتی‌ له‌داواكاری‌ خه‌ڵك كردوه‌و چاوه‌ڕوانه‌ ڕۆژانه‌ به‌ده‌یان كه‌سی‌ تر ببنه‌قوربانی‌ خراپی‌ و ته‌سكی‌ شه‌قامه‌كان ئینجا بڕیاربدات بیرله‌وه‌بكاته‌وه‌ كه‌ بۆ چه‌ند ساڵێكی‌ تر وه‌ك پرۆژه‌یه‌ك به‌ ( دووسایدكردن )ی‌ ئه‌و ڕێگایه‌ بخاته‌ كاری‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌وه‌ كه‌ له‌دوای‌ ئه‌و ڕوداوه‌وه‌ له‌لایه‌ن هاولاَتیانه‌وه‌ ناونرا ( ڕێگه‌ی‌ مه‌رگ ) كه‌پێشتر به‌ڕیگای‌ ( سلێمانی‌ , عه‌ربه‌ت ) یان ده‌وت .

وه‌زیری‌ گواسته‌وه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌دوای‌ ئه‌وڕوداوه‌وه‌ ده‌بو یه‌كه‌م وه‌زیر بایه‌ كه‌ ده‌ستی‌ له‌كار بكێشایه‌ته‌وه‌ و دوای‌ لێبوردنی‌ له‌كه‌سو كاری‌ قوربانیه‌كانی‌ كاره‌ساتی‌ ڕۆژی‌ ( 19/4/2009 ) بكردایه‌و یه‌كه‌یه‌كه‌ به‌شداری‌ پرسه‌كان بوه‌یایه‌ , به‌لاَم به‌داخه‌وه‌ كاره‌ساتێكی‌ وه‌ها هه‌ستی‌ به‌ربرسیارێتی‌ وزاره‌تێك و كاره‌كته‌ری‌ جه‌نابی‌ وه‌زیر نه‌جوڵێنێت , ده‌بێ‌ بۆ جارێكی‌ دی‌ چه‌ند كه‌سی‌ تر له‌ڕوداوی‌ هاتوچۆدا گیان ببه‌خشن تائه‌و هه‌سته‌تۆراوه‌ بگاته‌وه‌ لای‌ جه‌نابی‌ وه‌زیر و وه‌زراته‌كه‌ی‌ ؟

ڕۆژانه‌ به‌لایه‌نی‌ كه‌مه‌وه‌ ده‌یان هه‌زار هاولاَتی‌ به‌و ڕیگایه‌دا گوزره‌ده‌كه‌ن و تاكه‌ڕێگای‌ سه‌ره‌كی‌ یه‌ك ملیون هاولاَتی‌ ناوچه‌كانی‌ گه‌رمیان و شاره‌زوره‌و تائێستاش له‌دوای‌ ( 18 ) ساڵ نه‌توانراوه‌ ئه‌و ڕیگایه‌ بركێته‌ دوساید و مرۆڤه‌كان تاڕادیه‌ك له‌كاره‌سات دوربخه‌نه‌وه‌, ئیدی‌ كه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ و وه‌زاره‌ته‌په‌یوه‌ندی‌ داره‌كه‌ی‌ بیرێك له‌ژیانی‌ هاولاَتیان ده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌وڕیگایانه‌ چاك ده‌كه‌ن وڕێز له‌ئیراده‌ی‌ خه‌ڵكی‌ ده‌گرن كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ كه‌سو كاره‌كانیان له‌وڕیگایه‌دا مه‌رگی‌ شاره‌وا په‌لامارایان ئه‌دات وبۆهه‌میشه‌ ونیان ده‌كات ؟

پرسه‌نامه‌كه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ كۆمارو سه‌رۆكی‌ هه‌رێم , بۆ كه‌سو كاری‌ قوربانیه‌كان و خه‌ڵكی‌ شاری‌ ده‌ربه‌ندیخان , نیشانه‌ی‌ هه‌ست كردنی‌ ئه‌و دوو كاره‌كته‌ره‌یه‌ به‌ به‌رپرسیارێتی‌ خۆیان له‌ئاست هه‌رڕوداوێكی‌ وه‌ها كاره‌سات باردا كه‌ به‌سه‌ر هاولاَتییاندا بێت , به‌لاَم مردنی‌ ( 20 ) كه‌س له‌ڕوداوێكی‌ هاتۆچۆدا هیچی‌ كه‌مته‌رنه‌بو له‌ مردنی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ تر كه‌له‌ڕوداوێكی‌ تیرۆریستدا ده‌بنه‌ قوربانی‌ و له‌لایه‌ن هه‌ردوو ( سه‌رۆك ) ه‌وه‌ هاوكاری‌ ( مادد ) ی‌ ده‌كرێن , هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وهاوكاری‌ كردنانه‌ مایه‌ی‌ ڕیزی‌ هه‌مولایه‌كه‌ , به‌لاَم كه‌سو كاری‌ قوربانه‌یكانی‌ كاره‌ساته‌كه‌ی‌ ڕۆژی‌ ( 19/4/2009 ) ئه‌گه‌ر له‌ڕوی‌ ماددی‌ یه‌وه‌ هیچ كێشه‌یه‌كیان نه‌بێـت و كه‌م درامه‌ت نه‌بن , ئه‌وابۆدڵنه‌وایی‌ كردن و ده‌ربڕینی‌ خه‌م له‌و كۆسته‌گه‌وره‌یه‌دا ده‌بو هه‌مو ماڵێكی‌ قوربانیه‌كان كۆمه‌كی‌ ماددی‌ هه‌ردو سه‌ورۆك یان پێبه‌گه‌یشتایه‌ , كه‌ته‌نها سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق هاوكاری‌ ماددی كردن و داواش له‌سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ده‌كه‌م كه‌ هاوكاری‌ ماددی‌ كه‌سو كاری‌ قوربانیه‌كان بكات و وه‌زیری‌ گواستنه‌ویش وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ خۆی‌ ده‌ستی‌ له‌كار نه‌كێشایه‌وه‌, په‌رله‌مانی‌ كوردستان ناچاری‌ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ بكات .

 

بینراوه‌: 540 | زیادكراوه‌ له‌لایه‌ن: 2Koshan | پله‌دانان: 0.0/0 |
ژماره‌ی تێبینییه‌كان: 0
ته‌نها ئه‌ندامان ده‌توانن تێبینی بنووسن.
[ بوون به‌ئه‌ندام. خۆتۆماركردن | چوونه‌ژووره‌وه ]
شوێنی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌ندامان

ڕۆژمێر و ئه‌رشیف
«  May 2009  »
SuMoTuWeThFrSa
     12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
31

گه‌ڕان

هه‌ندێ پێگه‌ی تر

ئێستا

Total online: 1
Guests: 1
Users: 0


میوانانی سه‌رهێڵ

ژ. سه‌ردان له‌ 20 ی ئازاری 2009 ه‌وه‌
سه‌رجه‌م مافه‌كانی پارێزراوه‌ © 2017
Powered by uCoz