Thursday
2017-10-19
5:16 PM
به‌خێربێیت Guest
RSS
 
كۆشان.. سه‌كۆی هه‌مووان
سه‌ره‌كی بوون به‌ئه‌ندام چوونه‌ژووره‌وه
به‌شه‌كان

سه‌ره‌كی » 2009 » May » 4 » ئه‌گه‌ری‌ له‌ ناوچوونی‌ هه‌ساره‌ی‌ زه‌وی‌ له‌ ئارادایه
ئه‌گه‌ری‌ له‌ ناوچوونی‌ هه‌ساره‌ی‌ زه‌وی‌ له‌ ئارادایه
10:34 PM
 
  
  
پسپۆرانی‌ فه‌له‌كناسی‌ له‌ كۆلیژی‌ زانستی‌ زانكۆی‌ به‌غدا له‌ئه‌نجامی‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ فه‌له‌كیدا ئه‌گه‌ری‌ پێكدادانێكی‌ هه‌ساره‌ی‌ زه‌وی‌ له‌گه‌ڵ ته‌نێكی‌ نه‌ناسراویان خسته‌ڕوو  كه‌پێده‌چێت له‌ساڵی‌ 2012دا ڕوبدات، به‌گوێره‌ی‌ ئه‌نجامی‌ ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ 70% ی‌ زه‌وی‌ له‌و ڕوداوی‌ پێكدادانه‌دا له‌ناو ده‌چێت.

پسپۆرانی‌ فه‌له‌كناسی‌ له‌ كۆلیژی‌ زانستی‌ زانكۆی‌ به‌غدا له‌ئه‌نجامی‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ فه‌له‌كیدا ئه‌گه‌ری‌ پێكدادانێكی‌ هه‌ساره‌ی‌ زه‌وی‌ له‌گه‌ڵ ته‌نێكی‌ نه‌ناسراویان خسته‌ڕوو  كه‌پێده‌چێت له‌ساڵی‌ 2012دا ڕوبدات، به‌گوێره‌ی‌ ئه‌نجامی‌ ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ 70% ی‌ زه‌وی‌ له‌و ڕوداوی‌ پێكدادانه‌دا له‌ناو ده‌چێت.

 مه‌ریوان ئه‌حمه‌د ره‌شید پرۆفیسۆری‌ یاریده‌ده‌ر له‌ بواری‌ فیزیای‌ گه‌ردوونیدا تایبه‌ت به‌ ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ناوخۆی‌ وت: "له‌مێژه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه‌ ته‌نێكی‌ نه‌ناسراو به‌ره‌و زه‌وی‌ دێت،  توێژینه‌وه‌كه‌ی‌ پسپۆرانی‌ كۆلیژی‌ زانستی‌ زانكۆی‌ به‌غدا ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات ئه‌و ته‌نه‌ له‌ساڵی‌ 2012دا به‌ر زه‌وی‌ بكه‌وێت".

 مه‌ریوان ئه‌حمه‌د وتیشی‌: "زاناكانی‌ بواری‌ ئه‌ستێره‌ناسی‌ له‌به‌رده‌م چه‌ند ئه‌گه‌رێكدان، ئه‌گه‌ر بێتو بارستایی‌ ئه‌و ته‌نه‌ هێنده‌ی‌ بارستایی‌ خۆر بێت، كارده‌كاته‌ سه‌ر زه‌وی‌ له‌ ڕووی‌ جووڵه‌ و شێوازی‌ هێزی‌ كێشكردن و لادان له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی‌ ئاسایی‌ خولانه‌وه‌ی‌ زه‌وی‌ به‌ده‌وری‌ خۆی‌ و به‌ده‌وری‌ خۆردا".

 ناوبراو ڕوونیكرده‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌گه‌ری‌ لادانی‌ گۆی‌ زه‌وی‌ له‌ ڕێڕه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌گه‌رێكی‌ كه‌مه‌، به‌لاَم زانایان بۆ چاره‌سه‌ری‌ ئه‌و ڕووداوه‌ چه‌ند پێشنیارێكیان هه‌یه‌ له‌وانه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن به‌ هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك بێت ئه‌و ته‌نه‌ له‌ زه‌وی‌ دوور بخه‌نه‌وه‌ یاخود پێش ئه‌وه‌ی‌ بگاته‌ زه‌وی‌ تێكی‌ بشكێنن كه‌ بۆئه‌مه‌ش  ناوكی‌ ئه‌تۆمی‌ یاخود تیشكی‌ له‌یزه‌ر به‌كار ده‌هێنن.

 

بینراوه‌: 669 | زیادكراوه‌ له‌لایه‌ن: 2Koshan | پله‌دانان: 0.0/0 |
ژماره‌ی تێبینییه‌كان: 0
ته‌نها ئه‌ندامان ده‌توانن تێبینی بنووسن.
[ بوون به‌ئه‌ندام. خۆتۆماركردن | چوونه‌ژووره‌وه ]
شوێنی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌ندامان

ڕۆژمێر و ئه‌رشیف
«  May 2009  »
SuMoTuWeThFrSa
     12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
31

گه‌ڕان

هه‌ندێ پێگه‌ی تر

ئێستا

Total online: 1
Guests: 1
Users: 0


میوانانی سه‌رهێڵ

ژ. سه‌ردان له‌ 20 ی ئازاری 2009 ه‌وه‌
سه‌رجه‌م مافه‌كانی پارێزراوه‌ © 2017
Powered by uCoz