Wednesday
2017-10-18
3:03 AM
به‌خێربێیت Guest
RSS
 
كۆشان.. سه‌كۆی هه‌مووان
سه‌ره‌كی بوون به‌ئه‌ندام چوونه‌ژووره‌وه
به‌شه‌كان

سه‌ره‌كی » 2009 » April » 27 » له‌ ترسى خوا نه‌بوایه‌ ده‌بوومه‌...؟؟
له‌ ترسى خوا نه‌بوایه‌ ده‌بوومه‌...؟؟
11:11 PM

كه‌ریم سمكۆ - چۆمان

Kerim_smko@yahoo.com

 
 
ئاخر ئه‌و ناحه‌قى نه‌بوو، كه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌دا ویژدان ته‌نیا لاى هه‌ندىَ له‌ دوكاندارانه‌وه‌ ماوه‌، ئه‌م گۆتنه‌ جوانه‌و به‌نرخه‌، كه‌هه‌مووى فه‌لسه‌فه‌ بوو، خۆى له‌خۆیدا جێگاى تێرِامان و هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ر كردنه‌، چوون هه‌موومان نه‌هامه‌تیه‌كانى دونیاو گرانى كالاَو نه‌بوونى هه‌لى دامه‌زراندن و ..هتد، بوه‌ته‌ سێبه‌ر به‌دوامانه‌وه‌و لێمان جیا نابێته‌وه‌، ببوورن خۆتانم پێنه‌ناساندن..ئێمه‌ دووهاورِىَ بووین له‌ژێردارێك له‌ ئێواره‌یه‌كدا دووبه‌دوو گفتوگۆیه‌كى خۆشمان بوو له‌مه‌رِئه‌و خه‌م و ئازارانه‌ى كه‌  رِۆژانه‌ یه‌خه‌ى ئێمه‌ى لاو ئه‌گرىَ و به‌شى هه‌ره‌ زۆرى لاوانى ئه‌م سه‌رده‌مه‌ به‌ده‌ستیه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، له‌م نێوه‌دا بووین پیره‌ پیاوێك هاته‌ لامان و دیار بوو دانیشتنه‌كه‌ى ئێمه‌ى زۆر به‌دڵ بوو، بۆیه‌ له‌گه‌ڵ خه‌م و نه‌هامه‌تیه‌كانى قه‌ده‌ر مۆم ئاسا ده‌سووتاین و رِۆژگاریش ده‌یتواندینه‌وه‌، كاتێك هاورِێكه‌م درێژه‌ى ئه‌دایه‌ قسه‌كانى مشتىَ خه‌مى له‌ دڵدا جێئه‌ماو حه‌زو ئاره‌زوه‌كانى به‌ رِاشكاوى بۆ نه‌ئه‌گوترا و له‌ قورِگى گیرى ئه‌خوارد. ئیتر له‌دواى نه‌دۆزینه‌وه‌ى ئه‌نجامێك بۆ ئومێده‌كانى دوارِۆژى، به‌ناچارى به‌ هه‌ناسه‌یه‌كى قووڵه‌وه‌ ده‌یگوت:((ده‌ڵێم ده‌ست له‌م كاره‌ى خۆم هه‌ڵگرم..!!))،((مه‌به‌ستى كارى فه‌رمانگه‌ بوو)) ده‌مناده‌میش رِه‌نگى په‌شیمانى به‌ رِوخساریا دیار ئه‌كه‌وت و ده‌یگوت:(( له‌ترسى ئه‌وخودایه‌ نه‌بوایه‌ ده‌بوومه‌ دوكاندار.!!)) وه‌لىَ كه‌هێور ده‌بوه‌وه‌، خۆى به‌رسڤى خۆى ئه‌دایه‌وه‌و ده‌یگوت:((نا..نا، بىَ ویژدان ده‌بم و سۆزو خۆشه‌ویستى له‌ده‌ست ئه‌ده‌م)) پیره‌ پیاویش له‌ كه‌شێكى رِۆمانسى دا گوێى شل كردبوو له‌ قسه‌كانى ئێمه‌و جاربه‌جاریش به‌سه‌ر له‌قانێك حاڵى بوونى خۆى پێرِائه‌گه‌یاندین، دواى گفتوگۆ كردنێكى زۆر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه‌، دیاربوو پیره‌ پیاویش هه‌ر ته‌كانى خۆى ئه‌دا بۆ قسه‌یه‌ك و هه‌ندىَ جاریش تفى له‌قورِگى وشك ده‌بوو هه‌تاكو نۆره‌ى ده‌گاتىَ بۆ گفتوگۆكردن، چوون ئێمه‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌ گه‌رمى چووبوینه‌ نێو ناخى مه‌سه‌له‌كه‌، ئه‌وه‌نده‌ هه‌ستمان نه‌ده‌كرد میوانمان هه‌یه‌و كورد گوته‌نى ئه‌ویش ((شه‌كرێك بشكێنىَ)) ئیدى پیره‌ پیاویش قسه‌كانى به‌ئێمه‌ برِى و وتى:((رِۆڵه‌ینه‌ ئه‌م دوكاندارانه‌ى ئێوه‌ باسى لێوه‌ ده‌كه‌ن رِۆژێك دادىَ وه‌كو حاجى دوكاندارى جارانیان لێدێت .!))ئێمه‌ش وتمان حاجى جاران كێیه‌ ؟ ئه‌ویش وتى:((ده‌گێرِنه‌وه‌  له‌سالاَنى پێشوو حاجیه‌ك هه‌بوو دوكانى قوماشى هه‌بوو، ئه‌وكاته‌ى له‌ ماڵى خودا هاته‌وه‌و بوه‌ (حاجى)، رِۆژانه‌ خه‌ڵك زیاتر ده‌چوونه‌ دوكانه‌كه‌ى و بازارِى خۆشتر ده‌بوو، تۆمه‌ز حاجى دوكانداریش فێڵێكى له‌ژێر سه‌ردابوو، خولاسه‌.. حاجى(نیو فلوس)یه‌كى له‌نێو كه‌شیده‌كه‌ى خۆى حه‌شاردابوو، هه‌ركه‌ مشته‌ریه‌كى ده‌هاته‌ لاى بۆسوێند خواردن له‌سه‌ر نرخى قوماشه‌كه‌ى، حاجى دوكاندار ده‌یگوت:((به‌سه‌رى تۆ نا به‌سه‌رى خۆم، به‌م كه‌شیده‌یه‌ مومباره‌كه‌، نیو فلوسى تێدایه‌))كرِیاریش به‌ قازانجه‌كه‌ى تێده‌گه‌یشت و نه‌یده‌زانى حاجى مه‌به‌ستى نیو فلوسه‌كه‌ى نێو كه‌شیده‌كه‌یه‌تى، ئیدى به‌م جۆره‌ خۆى زه‌نگین كرد، تاكو رِۆژێك حاجى له‌پیره‌ژنه‌كه‌ى خۆى زیز ده‌بێت و ناكۆكیان ده‌كه‌وێته‌ نێوان، ئیدى له‌ یه‌كترى جیا ده‌بنه‌وه‌، سه‌ره‌نجام پیره‌ژنیش بۆ تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ له‌ حاجى له‌نێو بازاردا، فێڵه‌كه‌ى حاجى مێرده‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كات و خه‌ڵكى ئاواییش شار به‌ده‌رى ده‌كه‌ن ، ئینجا ئه‌م دوكانداره‌ بێویژدانانه‌ى لاى خۆشمان رِۆژێك دادىَ به‌ ده‌ردى حاجى دوكاندار بچن)).له‌م قسانه‌ دا بووین تاریكایى باڵى به‌سه‌رداكێشاین و به‌ناچارى گه‌رِاینه‌وه‌ ماڵه‌وه‌. ئه‌گینا قسه‌كانى پیره‌ پیاو ئه‌وه‌نده‌ خۆش بوون ئه‌گه‌ر تا به‌ره‌به‌یان له‌لاى دانیشتباین نه‌ده‌گه‌رِاینه‌وه‌.

 

بینراوه‌: 532 | زیادكراوه‌ له‌لایه‌ن: 2Koshan | پله‌دانان: 0.0/0 |
ژماره‌ی تێبینییه‌كان: 0
ته‌نها ئه‌ندامان ده‌توانن تێبینی بنووسن.
[ بوون به‌ئه‌ندام. خۆتۆماركردن | چوونه‌ژووره‌وه ]
شوێنی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌ندامان

ڕۆژمێر و ئه‌رشیف
«  April 2009  »
SuMoTuWeThFrSa
   1234
567891011
12131415161718
19202122232425
2627282930

گه‌ڕان

هه‌ندێ پێگه‌ی تر

ئێستا

Total online: 1
Guests: 1
Users: 0


میوانانی سه‌رهێڵ

ژ. سه‌ردان له‌ 20 ی ئازاری 2009 ه‌وه‌
سه‌رجه‌م مافه‌كانی پارێزراوه‌ © 2017
Powered by uCoz