Thursday
2017-12-14
1:05 PM
به‌خێربێیت Guest
RSS
 
كۆشان.. سه‌كۆی هه‌مووان
سه‌ره‌كی بوون به‌ئه‌ندام چوونه‌ژووره‌وه
به‌شه‌كان

سه‌ره‌كی » 2009 » April » 23 » چه‌ند كورته‌ شیعرێك
چه‌ند كورته‌ شیعرێك
0:38 AM

چه‌ند كورته‌ شیعرێك

جه‌بار سابیر ـ سلێمانی

 

شه‌وده‌بێته‌ رۆژی‌ رووناك،
دنیاده‌بێته‌ چراخان.

كه‌مانگ پژا
شه‌وده‌بێته‌ رۆژی‌ رووناك،
دنیاده‌بێته‌ چراخان.
ئه‌وسائیتر چاوه‌كانت
له‌به‌رتریفه‌ی‌ مانگه‌شه‌و
          
شین ده‌نوێنن:
          
وه‌كوئاسمان.

به‌خۆم نییه‌
به‌خۆم نییه‌ئه‌گه‌ر ئاسمان,
چه‌شنی‌ چاوت شین نه‌بایه‌
هه‌رگیز ده‌ستم به‌ره‌و به‌رزیی‌ هه‌ڵنه‌ده‌بڕی‌
ئه‌گه‌ر پاییز چوون قژی‌ تۆ
زه‌رد نه‌بایه‌, له‌ رۆژژمێری‌ دڵمدا
په‌ڕه‌ی‌خه‌زانم, زوو ئه‌دڕی‌..

من ئه‌ڵێم
من ئه‌ڵێم: خه‌زان ئه‌وڕه‌نگه‌ زه‌رده‌ی‌
له‌قژی‌ زه‌ردی‌ ئه‌تۆدزیوه‌.
به‌هاریش شێوه‌ی‌ گوڵاڵه‌سووره‌ی‌
له‌خونچه‌ی‌ لێوی‌ ئاڵت كڕیوه‌
رووبارو ساماڵ هه‌ردووك به‌جوته‌
شینی‌ چاوانی‌ تۆیان دزیوه‌.

 

 
ئه‌زانی
ئه‌زانی‌
 
كه‌ده‌نگت جریوه‌ی‌ بولبوله‌و
چاوایشت ئاسمان و
باڵاشت ئه‌رخه‌وان.
ئه‌زانی‌
 
كه‌ڕه‌نگت وه‌ك گوڵه‌و
سیماشت په‌پوله‌و
پرچیشت پاییزی‌ نیشتمان.


چاوه‌كانت
چاوه‌كانت:
كیشوه‌رێكن، دارو، به‌ردو, شاخیان شینه‌.
ده‌ریاو، ئاسمان و خاكیشیان هه‌رشینه‌.
گه‌رمۆڵه‌ت به‌ی‌:
منیش له‌ناویا شین ده‌بم.


په‌ناهه‌نده
وه‌ك چۆن
ده‌ریا له‌ماسی‌ و
شه‌و ئه‌ستێره‌
خۆچاوی‌ تۆش له‌شینیدا ده‌وڵه‌مه‌نده‌
ده‌ڕێمبده‌, وه‌ك كه‌سێكی‌ په‌ڕاگه‌نده‌
له‌نێوده‌ریای‌ شین ومه‌نگی‌ چاوه‌كانتا
               
منیش ببمه‌ په‌ناهه‌نده‌..

جوانی
چه‌ند جوانی‌
به‌م چاوه‌شینه‌وه‌.
هه‌رده‌ڵێی‌, ئاسمانی‌ دوای‌ به‌فربارینی‌ و
رووباری‌ پێش هه‌ڵچوون و خرۆشان
به‌وجله‌ جوانه‌وه‌:
هه‌رده‌ڵێی‌, چناری‌ وگوێده‌گری‌
له‌ده‌نگی‌ پاساری‌ و, له‌نه‌غمه‌ی‌ بولبولان.
به‌م قژه‌ زه‌رده‌وه‌:
هه‌رده‌ڵێی‌, پاییزی‌و جوانتری‌ له‌گوڵان.

 

 

بینراوه‌: 526 | زیادكراوه‌ له‌لایه‌ن: 2Koshan | پله‌دانان: 0.0/0 |
ژماره‌ی تێبینییه‌كان: 0
ته‌نها ئه‌ندامان ده‌توانن تێبینی بنووسن.
[ بوون به‌ئه‌ندام. خۆتۆماركردن | چوونه‌ژووره‌وه ]
شوێنی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌ندامان

ڕۆژمێر و ئه‌رشیف
«  April 2009  »
SuMoTuWeThFrSa
   1234
567891011
12131415161718
19202122232425
2627282930

گه‌ڕان

هه‌ندێ پێگه‌ی تر

ئێستا

Total online: 1
Guests: 1
Users: 0


میوانانی سه‌رهێڵ

ژ. سه‌ردان له‌ 20 ی ئازاری 2009 ه‌وه‌
سه‌رجه‌م مافه‌كانی پارێزراوه‌ © 2017
Powered by uCoz