Monday
2017-12-11
4:03 PM
به‌خێربێیت Guest
RSS
 
كۆشان.. سه‌كۆی هه‌مووان
سه‌ره‌كی بوون به‌ئه‌ندام چوونه‌ژووره‌وه
به‌شه‌كان

سه‌ره‌كی » 2009 » April » 18 » هه‌له‌كردن و دان پىَ نانى
هه‌له‌كردن و دان پىَ نانى
1:29 AM
ئه‌نوه‌ر . س. مه‌سیفی
 
 
چه‌ند رِۆژیَك له‌مه‌وبه‌ر "بۆب كوینكس" به‌رپرسى دژه‌ تیرۆرى به‌ریتانیا، ده‌ست له‌ كار كیَشانه‌وه‌ى خۆى رِاگه‌یاند. ئه‌مه‌ش دوا به‌ دواى ئه‌وه‌وه‌هات له‌ءكاته‌ى كه‌ نابراو سه‌ردانى سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا "گۆردن بروان"ى كردو كه‌ له‌ ئۆتۆمبیَله‌كه‌ى دابه‌زى، چه‌ند كاغه‌زیَكى به‌ده‌سته‌وه‌ بوو، یه‌كیَك له‌و كاغه‌زانه‌ش ناوى چه‌ند گومانلیَكراویَكى تیَدابوو، له‌ كاتى ویَنه‌گرتنى "بۆب كوینكس" له‌ لایه‌ن چه‌ند رۆژنامه‌نوسیَك توانرا ناوى گومانلیَكاویَك بخویَندریَته‌وه‌ و ناوه‌كه‌ ئاشكرابوو، بۆیه‌ پۆلیسى به‌ریتانى به‌ زووترین كات و پیَش واده‌ى ده‌ست نیشانكراو ده‌ستیان كرد به‌ هه‌ڵمه‌تى ده‌ستگیركردنى گومانلیَكراوه‌كان.

تا ئیَره‌ هه‌واڵه‌كه‌یه‌ و ئه‌مه‌ش شتیَكى ئاساییه‌ له‌ ولاَته‌ دیموكراسییه‌كان هه‌ر كه‌سیَك هه‌له‌ى گه‌وره‌ بكات یان ئه‌گه‌ر كاره‌ساتیَك رِووبدات و یه‌كیَك له‌ وه‌زاره‌ته‌كان كه‌مته‌رخه‌مى بنویَنیَت ئه‌وه‌ وه‌زیر خۆى هه‌ست به‌ لیَپرسینه‌وه‌ ده‌كات و ده‌ست له‌ كار كیَشانه‌وه‌ى خۆى رِاده‌گه‌یه‌نیَت، یان هه‌ر جیَگه‌یه‌كى تر بیَت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌رِیَوه‌به‌رى كارخانه‌یه‌كیش بیَت به‌ هه‌مان شیَوه‌ ده‌ست له‌ كار كیَشانه‌وه‌ى خۆى رِاده‌گه‌یه‌نیَت و ئاماده‌ى لیَپرسینه‌وه‌ش ده‌بیَت له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌لانه‌ى رِوویانداوه‌ و ناشى خاته‌ ئه‌ستۆى هیچ كارمه‌ند و كه‌سیَكى تر،  ئه‌وه‌ى سه‌ره‌وه‌ سیسته‌میَكى جیهانییه‌و ولاَته‌ دیموكراسى و پیَشكه‌وتووه‌كان په‌یرِه‌وى ده‌كه‌ن، به‌ پیَچه‌وانه‌ى ئه‌وان له‌ ولاَته‌ دواكه‌وتووه‌كان و به‌ناو دیموكراسییه‌كان و رِۆژهه‌لاَتى ناوه‌رِاست به‌ گشتى هه‌ر هه‌له‌یه‌ك رِووبدات، ئه‌گه‌ر له‌ جه‌نابى وه‌زیر خۆشى بیَت، ئه‌وا كه‌س نابیَت باسى بكات، ئه‌گه‌ر بلاَویش بكریَته‌وه‌و شته‌كه‌ گه‌وره‌ بیَت، هه‌ر زوو كه‌سیَكى پىَ تاوانبار ده‌كریَت و سزاى ده‌ده‌ن یان ده‌م و ده‌ست لیژنه‌یه‌كى به‌ ناو لیَكۆڵینه‌وه‌ پیَكده‌هیَنن بۆ لیَكۆڵینه‌وه‌ له‌ هه‌له‌كان یان كاره‌ساته‌كان،دیاره‌ ئه‌گه‌ر بیانه‌ویَت شته‌كه‌ سه‌رنه‌گریَت ده‌یخه‌نه‌ به‌ر ده‌ستى لیژنه‌یه‌كى ترى  چه‌ند كه‌سى كه‌ ئه‌وانیش له‌به‌ر كه‌مته‌رخه‌مى یه‌كتر كاره‌كه‌ به‌ ناته‌واوى و سه‌رنه‌كه‌وتوویی  به‌رِیَوه‌ده‌به‌ن تاماءه‌یه‌ك  خه‌لكى پىَ خه‌ریك ده‌كه‌ن پاشان له‌ بیر ده‌كریَت.

دیاره‌ كوردستانیش وه‌ك به‌شیَك له‌ رِۆژهه‌لاَتى ناوه‌رِاست وجیا له‌وان ده‌یه‌ویَت سیسته‌میَكى به‌ ره‌و دیموكراسیه‌ت په‌یره‌وبكات به‌لام به‌داخه‌وه‌ شتى واى زۆر لىَ رِوو ده‌دات به‌ پیَچه‌وانه‌ى هه‌موو جیهان و سیسته‌مه‌كانى جیهانه‌وه‌، لیَره‌ ئه‌گه‌ر  كه‌سیَك یان به‌رپرسیَكى بالاَى حكومه‌ت ، هه‌له‌یه‌كى گه‌وره‌ بكات یان گه‌نده‌ڵییه‌كى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر ئاشكرا بیَت، ئه‌وا له‌ جیاتى لیَرسینه‌وه‌، به‌ پیَچه‌وانه‌وه‌، پله‌كه‌ى به‌رزتر ده‌كریَته‌وه‌ و خه‌لاَتیش وه‌ر ده‌گریَت، نموونه‌ش گه‌لیَگ زۆرن، ئه‌گه‌ر پله‌شى به‌رزنه‌كریَته‌وه‌ هه‌زار لیژنه‌ى لیَكۆڵینه‌وه‌شى بۆ دابنریَت كه‌س ناتوانیَت له‌ جیَگه‌كه‌ى لایبدات، له‌ هه‌مان كاتیشدا ئه‌گه‌ر كه‌سیَكى ئاسایی، هه‌له‌یه‌كى بچووك بكات، رِووبه‌رِووى توندترین سزا ده‌بیَته‌وه‌ و له‌وانه‌یه‌ له‌سه‌ر كاره‌كه‌شى ده‌ربكریَت. زۆر جار گویَمان لیَده‌بیَت كه‌سیَك له‌سه‌ر هه‌له‌یه‌كى بچووك سزاى گه‌وره‌ درابیَت.

خۆزگه‌ ئیَمه‌ش وه‌ك ولاَته‌ دیموكراسییه‌كان بین، دیموكراتیه‌تیش به‌ته‌واوى په‌یره‌و بكه‌ین و تاكى كوردیش ئه‌و هه‌سته‌ى هه‌بیَت كاتىَ  هه‌له‌ده‌كات بتوانیَت دان به‌ هه‌له‌كه‌ى خۆیدا بنیَت له‌ جیاتى ئه‌وه‌ى ده‌ست به‌ پاكانه‌و پارِانه‌وه‌ بكات.
 
بینراوه‌: 427 | زیادكراوه‌ له‌لایه‌ن: 2Koshan | پله‌دانان: 0.0/0 |
ژماره‌ی تێبینییه‌كان: 0
ته‌نها ئه‌ندامان ده‌توانن تێبینی بنووسن.
[ بوون به‌ئه‌ندام. خۆتۆماركردن | چوونه‌ژووره‌وه ]
شوێنی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌ندامان

ڕۆژمێر و ئه‌رشیف
«  April 2009  »
SuMoTuWeThFrSa
   1234
567891011
12131415161718
19202122232425
2627282930

گه‌ڕان

هه‌ندێ پێگه‌ی تر

ئێستا

Total online: 1
Guests: 1
Users: 0


میوانانی سه‌رهێڵ

ژ. سه‌ردان له‌ 20 ی ئازاری 2009 ه‌وه‌
سه‌رجه‌م مافه‌كانی پارێزراوه‌ © 2017
Powered by uCoz