Wednesday
2017-10-18
3:00 AM
به‌خێربێیت Guest
RSS
 
كۆشان.. سه‌كۆی هه‌مووان
سه‌ره‌كی بوون به‌ئه‌ندام چوونه‌ژووره‌وه
به‌شه‌كان

سه‌ره‌كی » 2009 » April » 18 » ئه‌لیسا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ڕۆتانا نوێ‌ ده‌کاته‌وه‌
ئه‌لیسا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ڕۆتانا نوێ‌ ده‌کاته‌وه‌
1:22 AM
له‌ سایتی نه‌ورۆزه‌وه‌
 
 

ئه‌ستێره‌ی لوبنانی ئه‌لیسا کۆتایی به‌و حاڵه‌ته‌ی پرسیار و دڵه‌ڕاوکێیانه‌ هێنا که‌ ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری تازه‌نه‌کردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌که‌ی له‌گه‌ڵ کۆمپانیای ڕۆتانا بۆ به‌رهه‌مهێنانی هونه‌ری له‌ئارادا بوون، بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك بۆ ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ دابنێت که‌ ده‌رباره‌ی ده‌ستبه‌رداربوونی ڕۆتانا له‌ ئه‌لیسا به‌رامبه‌ر به‌ گرێبه‌ستن له‌گه‌ڵ هه‌یفا وه‌هبی، له‌ئارادا بوون.

وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ پێگه‌ی (ئێم بی سی) هونه‌ریدا هاتووه‌، ڕۆتانا به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ ئاهه‌نگێکی بچکۆلانه‌ی له‌به‌یروت به‌ست، تیادا گرێبه‌ستی ئه‌لیسا له‌گه‌ڵ ڕۆتانا بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ نوێ کرایه‌وه‌، به‌و مه‌رجه‌ی دواتر کۆمپانیاکه‌ ئاهه‌نگێکی گه‌وره‌تر سازبکات بۆ ئاهه‌نگێڕان ، به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئاستی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ مه‌زنه‌دا بگونجێت. به‌م نوێکردنه‌وه‌یه‌ش، ئه‌لیسا به‌رده‌وامبوونی خۆی له‌گه‌ڵ ڕۆتانا دووپاتکرده‌وه‌، که‌ کاروانی هونه‌ری خۆی له‌گه‌ڵیدا له‌ساڵی 2003وه‌ ده‌ستپێکردوه‌، و له‌ڕێگایه‌وه‌ توانی لێهاتوویی هونه‌ری خۆی بسه‌لمێنێت و بگاته‌ ترۆپکی گۆرانی عه‌ره‌بی، دوای ئه‌وه‌ی ناوبانگێکی جیهانی به‌ده‌ست هێنا که‌ سنووری لوبنان و جیهانی تێپه‌ڕاند له‌ئاکامی به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی (میوزیك ئه‌وۆرد)ی جیهانیه‌وه‌، که‌ به‌ خاوه‌نی زۆرترین فرۆشتنی ئه‌لبومی گۆرانی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌به‌خشرێت.

ئه‌مه‌و، له‌و دواییانه‌ ده‌نگۆی نیگه‌رانی ئه‌لیسا له‌ کۆمپانیای ڕۆتانا گێردرایه‌وه‌ بۆ بڕی گرێبه‌ستی ڕۆتانا له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ میسری عه‌مرو دیاب که‌به‌خاوه‌ن به‌رزترین کرێ داده‌نرێت له‌مێژووی کۆمپانیاکه‌دا‌، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌لیسا داوای له‌ کۆمپانیاکه‌ کرد گرێبه‌سته‌که‌ی به‌ ڕێژه‌ی 35% زیاد بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دیابدا هاوتا بێت.

شایه‌نی باسه‌ ڕۆتانا له‌سه‌روبه‌ندی له‌خۆگرتنی زۆرترین ژماره‌ی هونه‌رمه‌ندانه‌ له‌م وه‌رزه‌دا، و له‌مباریه‌وه‌ کۆمپانیاکه‌ به‌نیازی گرێبه‌ستنه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ی لوبنانی هه‌یفا وه‌هبی به‌ر له‌ کۆتایی ئه‌پریل/ نیسانی ئێستا، دوای ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستی هه‌یفا له‌گه‌ڵ کۆمپانایای جیهانی هونه‌ر کۆتایی هات، له‌پاش ده‌رکردنی دوائه‌لبومی (ئیبن ئه‌لحه‌لال(.

بینراوه‌: 523 | زیادكراوه‌ له‌لایه‌ن: 2Koshan | پله‌دانان: 0.0/0 |
ژماره‌ی تێبینییه‌كان: 1
2009-04-18 Spam
1. Smarty
immmmmmmm well done elesa really great singer

ته‌نها ئه‌ندامان ده‌توانن تێبینی بنووسن.
[ بوون به‌ئه‌ندام. خۆتۆماركردن | چوونه‌ژووره‌وه ]
شوێنی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌ندامان

ڕۆژمێر و ئه‌رشیف
«  April 2009  »
SuMoTuWeThFrSa
   1234
567891011
12131415161718
19202122232425
2627282930

گه‌ڕان

هه‌ندێ پێگه‌ی تر

ئێستا

Total online: 1
Guests: 1
Users: 0


میوانانی سه‌رهێڵ

ژ. سه‌ردان له‌ 20 ی ئازاری 2009 ه‌وه‌
سه‌رجه‌م مافه‌كانی پارێزراوه‌ © 2017
Powered by uCoz