Thursday
2017-12-14
1:03 PM
به‌خێربێیت Guest
RSS
 
كۆشان.. سه‌كۆی هه‌مووان
سه‌ره‌كی بوون به‌ئه‌ندام چوونه‌ژووره‌وه
به‌شه‌كان

سه‌ره‌كی » 2009 » April » 17 » حکوومه‌تی کوردستان و سياسه‌تی شیرده‌ لۆ داپیرده‌
حکوومه‌تی کوردستان و سياسه‌تی شیرده‌ لۆ داپیرده‌
11:02 PM

 

موحسین جوامێر ـ سوید

 
که‌ره‌م بکه‌ وئه‌م بڕياره‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی کوردستان که‌ له‌ 11/02 ی ئه‌م ساڵدا ده‌رچوو، بخوێنه‌وه‌ : ( له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی کوردستاندا، چوارشه‌ممه‌، به‌سه‌رۆکايه‌تیی عه‌دنان موفتی، به‌زۆربه‌ی ده‌نگ بڕياردرا ناوی ئه‌نجومه‌نه‌که‌ بۆ په‌رله‌مانی کوردستان بگۆڕدرێت )..دوای نزيکه‌ی دوو مانگ، مه‌به‌ست  (2009/04/06) ه‌، به‌بۆنه‌ی يه‌کگرتنه‌وه‌ی دوو وه‌زاره‌ت و هێشتنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارايی بۆ قه‌زاوقه‌ده‌ر، کاکان عه‌دنان موفتی و نێچیرڤان بارزانی، کۆنفرانسێکیان گرێ دا، له‌پشته‌وه‌يان تابڵۆیه‌ک هه‌ڵواسرابوو که‌ له‌سه‌ری نووسرابوو ( ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی کوردستان ) نه‌ک ( په‌رله‌مان )، هه‌روه‌ک له‌مێژه‌ بڕياری بۆ ده‌رکرابوو.

کاتێ له‌‌گه‌رمه‌ی که‌ڵکه‌ڵه‌ی ئه‌وه‌دا بووم که‌ هه‌موو بڕيارێکی وڵاتی ئێمه‌، قسه‌ی سه‌ر کاغه‌زه‌، ته‌نانه‌ت له‌ شتی چکۆله‌شدا، وه‌ک گۆڕینی ناوێک که‌ به‌ياسا بڕياری له‌سه‌ر دراوه‌.. ئه‌رێ، ديم  ‌به‌ڕێز عه‌دنان موفتی‌ له‌باره‌ی دروستکردنی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌وه‌ ڕایده‌گه‌یاند و ده‌يوت:  ( پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ چه‌ند ده‌سته‌ و هه‌یئه‌تێكی‌ سه‌ربه‌خۆ دروست بكرێن، له‌وانه‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی‌ ده‌نگ بۆ ده‌ستوور بده‌ین، له‌ هه‌رسێ‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ مه‌سه‌له‌ی دامه‌زراندنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌مان تاوتوێ‌ كردووه‌، كه‌ له‌ قازانجی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و دێموكراتی‌ و شه‌فافییه‌ته‌ ).. بۆیه‌، پێشبینی‌ كرد له‌ داهاتوویه‌كی‌ نزیكدا، ده‌ستوری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان په‌سند بكرێ و كاری‌ پێ‌ بكرێت، تا ڕۆژی‌ ڕێفراندۆم و ئه‌وسا له‌به‌ر رۆشناییی‌  ده‌ستووردا، ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ دروست ده‌بێت. هاوکات سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش له‌لايه‌ن خۆیه‌وه‌، دروستكردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ی‌ به‌پێویست زانی‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ لێپرسراوانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بچن له‌وێ‌ سه‌روسامانی خۆیانی تێدا ئاشكرا بكه‌ن.

بێگومان ئه‌م سه‌رنج و ڕه‌وشه‌، بۆ گه‌لێک به‌ڵێن، ديارده‌ و لێدوانی هاوشێوه‌ی سه‌يرسه‌يرمان ڕاده‌کێشن.. مام جه‌لال، پێش ساڵی نوێ و به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی مه‌حسووبییه‌ت و خزمخزمێنه‌، پڕۆژه‌يه‌کی بۆ ڕێکخستن و هێنانه‌کايه‌ی هاوئاهه‌نگیی نێوان حکوومه‌تی هه‌رێم و حیزبه‌کان؛ پێشکه‌ش کرد، وه‌لێ وه‌ک بڵقی سه‌رئاو پووکايه‌وه‌، ته‌نانه‌ت ناويشی به‌قوربانی حازريان بوو.. سه‌رۆکی هه‌رێم له‌وه‌ته‌ی به‌غدا سقووتی کردووه‌، ساڵ نییه‌ جارێک و دوو پێمان نه‌ڵێ  وا ده‌ستوور له‌بن نه‌شته‌رگه‌ريیی جوانکردن و خه‌مڵاندندايه، که‌ژاوه‌ ئاماده‌ بکه‌ن.. ئه‌لحه‌ق ده‌ستووری به‌غدامان دی، وه‌لێ چاومان کول بوو و بووکی خۆمان هه‌ر نه‌دی..  پێش نزيکه‌ی دوو ساڵ، له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا که‌ بابه‌تی زمانی يه‌کگرتووی کوردی، خه‌مێکی گه‌وره‌ی ئه‌وه‌، ده‌بێ ده‌ست به‌ چاره‌سه‌رکردنی بکرێت.. ئه‌ويش هه‌ر نه‌بوو و وه‌ک به‌فری پار توايه‌وه‌.. وا  خه‌ریکه‌ ـ به‌ڕاستی ـ دوو زمان و دوو میلله‌ت ، ته‌نیا له‌ کوردستانی فيدڕاڵدا په‌يدا ده‌بن، که‌ ئاخره‌که‌ی مه‌گه‌ر به‌ زمانی عه‌ره‌بی ببنه‌وه‌ کورد. يه‌ک له‌ ئامانجه‌کانی ياسای ئه‌کاديمیای زمانی کوردی که‌ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی کوردستان بڕياری له‌سه‌ر دا، ئه‌وه‌يه‌ هه‌وڵ بدرێ زمانی يه‌کگرتووی کوردی بێته‌ کايه‌وه‌، که‌چی هه‌ر ئه‌وێ ڕۆژێ يه‌ک له‌ لێپرسراوانی ئه‌کاديمیا وتی ڕازی نابین هیچ که‌س له‌هجه‌ی خۆی به‌سه‌ر ئه‌وانیديکه‌دا فه‌رز بکا.. باقیی نموونه‌ و مه‌سه‌له‌کان، ئه‌نگۆ بیرێن.!

هه‌روابێته‌وه‌، هه‌ڵه‌ی به‌رچاو و مه‌زنی به‌رپرسانی کورد له‌وه‌دايه‌، هه‌ر که‌ که‌وتنه‌ به‌ر ڕه‌خنه‌، يه‌کسه‌ر بیانووان ده‌هێننه‌وه‌، به‌وه‌ی سه‌رقاڵی مشترومڕی به‌غدا و کێشه‌ی وڵاتانی ده‌وروبه‌رن و باری ئه‌وه‌نده‌ ئه‌رک و ئیش و ئێشانه‌ نابه‌ن، بۆيه‌ ده‌بێ خه‌ڵکی په‌له‌يان لێ نه‌که‌ن و عوزريان بۆ بهێننه‌وه‌.. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و شێروڕێوییه‌، خۆدزينه‌وه‌يه‌ له‌وه‌ی نايکه‌ن، ياخود نازانن چۆنی بکه‌ن.. هه‌ر بۆ نموونه‌ ده‌ستوور، کێشه‌ی نه‌زاهه‌، نه‌بوونی زمانی يه‌کگرتوو و ڕێکخستنی ژیانی کۆمه‌ڵگه‌، هیچ پێوه‌ندييه‌کيان به‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌وه‌ و که‌مته‌رخه‌می و لاسارییی به‌غداوه‌ نیه‌.. به‌ده‌ر له‌وه‌ی هه‌تا ئێسته‌، بۆ نموونه‌، ته‌نانه‌ت کارێکیان بۆ مادده‌ی 140 نه‌کردووه‌، بگره‌ له‌باتیی ئه‌م به‌ مادده‌ی 53 قايل بوون، که‌ لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری مادده‌ی نێوبراو، قله‌ ئه‌ندامێکی تێدا نییه‌ که‌ گه‌وره‌ترين دوژمنی کورد نه‌بێت، يا هه‌ر هیچ نه‌بێ بێلايه‌ن و حه‌قبێژ بێت . له‌ هه‌قايه‌تی دێمستورايش گه‌ڕێ، که‌ پياو نازانی چ عاجباتییه‌کی له‌ هه‌گبه‌دايه‌ چ له ‌ژوورێ یاخود له‌ ده‌رێ.

له‌ وڵاتی کاتپه‌روه‌ردا که‌ يه‌کێک ماڵ ده‌گوازێته‌وه‌، يه‌کسه‌ر ناوی خۆی به‌سه‌ر ده‌رگه‌که‌وه‌ ده‌بینێت.. که‌ بڕيارێک ده‌رده‌چێت، هاوکات ئامرازه‌کانی جێبه‌جیکردنیشی  ئاماده‌ن، پێشترێ نه‌ک پاشترێ.. ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن ئیڕاده‌ و خودان ده‌زگه‌ی توندوتۆڵ، ته‌نیا به‌ته‌مای ئه‌وه‌ نابێ خه‌ڵکی له‌ده‌ره‌وه‌ بێن تاکوو چاره‌سه‌ری کێشه‌ی گه‌نده‌ڵیی بۆ بکه‌ن و به‌ پياده‌کردنی سياسه‌تی شيرده‌ بۆ داپیرده و به‌ته‌‌مای نیسکێ له‌ ئیمان گه‌ڕان‌، خۆی ئیقناع و خه‌ڵکی سڕ بکات، هه‌روه‌ک له‌ قسه‌يه‌کی سه‌رۆکوه‌زيراندا ده‌فامرايه‌وه‌، کاتێ له‌ هه‌مان کۆنفرانسی نێوبراودا وتی : بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌، گرێبه‌ستێكمان له‌گه‌ڵ كۆمپانیايه‌كی‌ ئه‌مریكی‌ به‌ناوی‌ پرایس وۆته‌ر هاوس ـ دا ئیمزاكردووه‌، هه‌نگاوی‌ باشیان ناوه‌ بۆ بنه‌بڕكردنی‌ ئه‌و دیارده‌یه‌ له‌ كوردستاندا.!

 

بینراوه‌: 435 | زیادكراوه‌ له‌لایه‌ن: 2Koshan | پله‌دانان: 0.0/0 |
ژماره‌ی تێبینییه‌كان: 0
ته‌نها ئه‌ندامان ده‌توانن تێبینی بنووسن.
[ بوون به‌ئه‌ندام. خۆتۆماركردن | چوونه‌ژووره‌وه ]
شوێنی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌ندامان

ڕۆژمێر و ئه‌رشیف
«  April 2009  »
SuMoTuWeThFrSa
   1234
567891011
12131415161718
19202122232425
2627282930

گه‌ڕان

هه‌ندێ پێگه‌ی تر

ئێستا

Total online: 1
Guests: 1
Users: 0


میوانانی سه‌رهێڵ

ژ. سه‌ردان له‌ 20 ی ئازاری 2009 ه‌وه‌
سه‌رجه‌م مافه‌كانی پارێزراوه‌ © 2017
Powered by uCoz