Wednesday
2017-10-18
3:09 AM
به‌خێربێیت Guest
RSS
 
كۆشان.. سه‌كۆی هه‌مووان
سه‌ره‌كی بوون به‌ئه‌ندام چوونه‌ژووره‌وه
به‌شه‌كان

سه‌ره‌كی » 2009 » April » 17 » كىَ دڵى گه‌نجه‌كانى باڵه‌كایه‌تى ئاشت ده‌كاته‌وه‌؟
كىَ دڵى گه‌نجه‌كانى باڵه‌كایه‌تى ئاشت ده‌كاته‌وه‌؟
10:40 PM

 كه‌ریم سمكۆ - چۆمان

Kerim_smko@yahoo.com

 
 
له‌ به‌راییدا من ناچمه‌ سه‌ر گرنگیه‌كانى رادیۆ و هه‌بوونى رادیۆ له‌ شارو شارۆچكه‌كانى كوردستان، بێگومان نه‌ك بۆ به‌شارستانیه‌ت كردنى شوێنه‌كه‌، هاوكات سودێكى پرِبایه‌خى هه‌یه‌ بۆ رۆشنبیركردنى هه‌موو چین و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگا له‌ گشت رِووێكه‌وه‌. ئه‌گه‌ر سه‌رنجێك بده‌ینه‌ ده‌ڤه‌رى باڵه‌كایه‌تى و شارۆچكه‌ى چۆمان به‌تایبه‌تى به‌هۆى هه‌ڵكه‌وته‌ى جوگرافیه‌وه‌ ده‌ڤه‌رێكى سنووریه‌، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ هه‌میشه‌ له‌ هه‌بوونى خزمه‌تگوزاریه‌ هه‌نووكه‌ییه‌كان بێبه‌ش بكرێت، چونكه‌ بیانوى دووره‌ده‌ستى یه‌خه‌ى ئه‌م شوێنانه‌ به‌رنادات. هه‌رچه‌نده‌ له‌ سه‌رده‌مێكى زووه‌وه‌ ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ ئاشناى رادیۆ بووه‌ له‌سه‌رده‌مى شۆرشه‌كانى كوردستان، چونكه‌ ئه‌م كاتانه‌ رادیۆكانى شۆرش بوونیان هه‌بوو له‌ باڵه‌كایه‌تى وه‌ دواى ئه‌مه‌ش نزیكه‌ى 10ساڵ به‌رله‌ ئێسته‌ چۆمان خاوه‌نى رادیۆیه‌كى قه‌شه‌نگ بوو به‌ناوى" رادیۆى چۆمان" كه‌ سوودێكى زۆرى هه‌بوو بۆ هه‌موو كایه‌كانى ژیان و تاكه‌كانى ئه‌م ناوچه‌یه‌ سوودیان لێوه‌ ده‌بینى. به‌هه‌ر حاڵ.. با له‌ مه‌نزوورى باسه‌كه‌م لانه‌ده‌م و رِێك بپرِژێمه‌ سه‌ر وشه‌كانى ناخم كه‌ ده‌مێكه‌ پنگیان خواردۆته‌وه‌. ئه‌مساڵ وه‌زاره‌تى وه‌رزش و لاوانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رادیۆیه‌كى له‌سه‌ر سیسته‌مى سویدى هێنایه‌ خانه‌ى فه‌رهه‌نگى چۆمان، بۆ ئه‌وه‌ى به‌ شێوه‌یه‌كى لۆكاڵى له‌ باڵه‌كایه‌تى لانكه‌ى شۆرشه‌كان كار بكات و كۆمه‌ڵێك لاوى ئه‌م ناوچه‌یه‌ كارى تێدا بكه‌ن. به‌لاَم ئه‌وه‌ى جێگاى نیگه‌رانى هه‌موو گه‌نجێكى ئه‌م شاره‌ بوو، وه‌زاره‌تى ناوبراو یه‌كه‌م مه‌رجى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ له‌ رادیۆكه‌ كار ده‌كه‌ن ئه‌وه‌بوو ده‌بىَ به‌ خۆبه‌خشى بێت! له‌كاتێكدا یه‌ك كه‌سیش له‌ وه‌زاره‌تى ناوبراو بۆ ماوه‌ى یه‌ك كاتژمێر ئاماده‌گى تێدا نیه‌ به‌ خۆبه‌خشى كار بكات! جگه‌ له‌مه‌ش ده‌بوایه‌ خه‌رجى به‌رنامه‌و رادیۆكه‌ش لاوه‌كان بیان گرتبایه‌ ئه‌ستۆ! من له‌ شوێنى خۆم دڵخۆش بووم به‌ هێنانى رادیۆ بۆ چۆمان، چونكه‌ جگه‌ له‌وه‌ى كه‌ گه‌نجینه‌یه‌كى رۆشنبیرى له‌گه‌ڵ خۆیدێنىَ، هاوكاتیش ده‌بێته‌ قوتابخانه‌یه‌ك بۆ پێگه‌یاندنى ئه‌و لاوانه‌ى حه‌ز له‌م بواره‌ ده‌كه‌ن و ده‌بووین به‌ خاوه‌ن كادیرى باشى راگه‌یاندن، بۆ مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ى پێشان له‌ رادیۆى چۆمان كاریان ده‌كرد ئێسته‌ كادیرى باشى راگه‌یاندن نین له‌نێو سنوورى حه‌وزى سۆران؟ ئیتر سه‌نته‌رى رۆشنبیرى چۆمان وه‌ك خه‌مخۆرێك هه‌ستا بۆ ماوه‌ى چه‌ند مانگێك یارمه‌تى دایه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ رادیۆكه‌ به‌ شێوه‌ى په‌خشى ئه‌زموونى به‌رِێوه‌ده‌به‌ن. وه‌لىَ ئه‌مه‌ش تاسه‌ر نه‌بوو دواى هه‌وڵێكى زۆرى براده‌رانى سه‌نته‌ر ئه‌وان نه‌یانتوانى په‌خشه‌كه‌ى بگوازنه‌وه‌ بۆ په‌خشى هه‌میشه‌یى، بێگومان ئه‌مه‌ پێویستى به‌ لایه‌نى ماددى هه‌یه‌ ئیتر وه‌زاره‌تى وه‌رزشولاوانى خۆمان نه‌ك دركى به‌ ره‌نجاندنى ناخى گه‌نجه‌كانى باڵه‌كایه‌تى نه‌كرد، به‌ڵكو وایلێهات رادیۆكه‌ له‌ په‌خشى تێسته‌وه‌ دابخرێت له‌به‌ر هۆكارى دابین نه‌كردنى میزانیه‌ بۆ رادیۆكه‌. وه‌زاره‌تى ناوبراویش مێش میوانی نه‌بوو و له‌هه‌مووشى سه‌یرتر لایه‌نى په‌یوه‌ندیداریش له‌ ناوچه‌كه‌ نه‌یانتوانى میزانیه‌ك دابین بكه‌ن به‌هه‌موو لایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه‌ش ببین به‌ خاوه‌نى رادیۆیه‌كى لۆكاڵى كه‌ مافێكى سه‌ره‌تایى هه‌موو چین و توێژێكى باڵه‌كایه‌تیه‌، بێگومان ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ى نه‌رێنى هه‌بوو له‌سه‌ر ناخى گه‌نجه‌كان و  وایكرد دڵى گه‌نجه‌كانى باڵه‌كایه‌تیش تاهه‌تایه‌ لێیان برِه‌نجىَ و ئه‌و متمانه‌یه‌ى كه‌ هه‌شیانبوو بێگومان به‌ره‌و مه‌مله‌كه‌تى مه‌نفا سه‌فه‌ریان كرد. به‌راستى كه‌ گوێبیستى داخرانى ئه‌م رادیۆیه‌ بووم باهۆزى شه‌كه‌تى به‌ره‌و دڵم هه‌ڵى كردو له‌ ناخه‌وه‌ خه‌فه‌تبار بووم،  لێره‌دا داواكارم كىَ هه‌یه‌ دڵى رِه‌نجاوى گه‌نجه‌كانى باڵه‌كایه‌تى ئاشت بكاته‌وه‌؟ كىَ ده‌ست پێشخه‌ر ده‌بێت و تا مێژووش شایه‌دى بێت بۆ زیاتر به‌شارستانیه‌ت كردنى تاكه‌كانى ئێره‌؟ ئه‌مه‌یان نازانم كىَ ئه‌توانى وه‌لاَمم بداته‌وه‌.

 

 

بینراوه‌: 447 | زیادكراوه‌ له‌لایه‌ن: 2Koshan | پله‌دانان: 0.0/0 |
ژماره‌ی تێبینییه‌كان: 0
ته‌نها ئه‌ندامان ده‌توانن تێبینی بنووسن.
[ بوون به‌ئه‌ندام. خۆتۆماركردن | چوونه‌ژووره‌وه ]
شوێنی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌ندامان

ڕۆژمێر و ئه‌رشیف
«  April 2009  »
SuMoTuWeThFrSa
   1234
567891011
12131415161718
19202122232425
2627282930

گه‌ڕان

هه‌ندێ پێگه‌ی تر

ئێستا

Total online: 1
Guests: 1
Users: 0


میوانانی سه‌رهێڵ

ژ. سه‌ردان له‌ 20 ی ئازاری 2009 ه‌وه‌
سه‌رجه‌م مافه‌كانی پارێزراوه‌ © 2017
Powered by uCoz