Wednesday
2017-10-18
3:11 AM
به‌خێربێیت Guest
RSS
 
كۆشان.. سه‌كۆی هه‌مووان
سه‌ره‌كی بوون به‌ئه‌ندام چوونه‌ژووره‌وه
به‌شه‌كان

سه‌ره‌كی » 2009 » April » 17 » پرسى گه‌نجان له‌ئاست دنیایه‌كى نابه‌رابه‌ردا/ پارچه‌ی یه‌كه‌م
پرسى گه‌نجان له‌ئاست دنیایه‌كى نابه‌رابه‌ردا/ پارچه‌ی یه‌كه‌م
10:31 PM
 نووسینى: یوسف عیزه‌دین
 
 
 

ده‌بێت له‌ده‌ستپێكدا بانگهێشتێكى "فۆكۆ" وه‌بیر خۆمان بهێنینه‌وه‌ كه‌داوا له‌روناكبیره‌كان ده‌كات ده‌ستبه‌ردارى بیرو بۆچوون و ته‌رحى گشتگیرو پێشبینیكارانه‌ بن.. وه‌ك ده‌ڵێت:( هێشتاكه‌ ئه‌وانه‌ى نووسین و ئاخافتن ده‌كه‌نه‌ پیشه‌، پێغه‌مبه‌رى یه‌هودییه‌كان و حه‌كیمى گریكییه‌كان و یاسادانه‌رى رۆمانییه‌كان ده‌كه‌نه‌ پێشه‌نگ و نمونه‌ى خۆیان ).

بۆیه‌ ناكرێت مامه‌ڵه‌یه‌كى ره‌هاو تاك ره‌هه‌ندانه‌ له‌گه‌ڵ هیچ جۆره‌ پرسیارێكدا بكرێت، ئێمه‌ له‌به‌رده‌م هاوكێشه‌یه‌كى كیمیایى دۆش دانه‌ماوین، تا به‌خوێندنه‌وه‌ى زیاتر و هاریكارى پسپۆرِان و زانینى خودى یاساى هاوكێشه‌كه‌ بتوانین، ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ى بده‌ین به‌ده‌سته‌وه‌، به‌ڵكو له‌رِووى ئه‌نتۆلۆژییه‌وه‌ له‌ئاست ئاڵۆزترین بوونه‌وه‌ردا راوه‌ستاوین كه‌مرۆڤه‌و به‌تایبه‌تیش قۆناغێكى دیاریكراوى ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌ كه‌گه‌نجییه‌؟!.

له‌رِووى سایكۆلۆژیشه‌وه‌ قۆناغى گه‌نجێتى وه‌ك بۆدلێر ده‌ڵێت:

( گه‌نجێتیم بێجگه‌ له‌گه‌رده‌لوولێك كه‌لێره‌و له‌وآ هه‌ڵیده‌كرد، هیچى دیكه‌ نه‌بوو!؟).. گه‌رچى گه‌نجێتیش وه‌ك سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانى دیكه‌ى مرۆڤ، قۆناغێكى جێگیر و زۆر خایه‌ن نییه‌، به‌ڵكو راگوزه‌ره‌و هێنده‌ نابات بۆ گه‌وره‌یى و دواتریش به‌ره‌و مه‌رگ هه‌ڵده‌كشێت. ئه‌م قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌ بوركان ئاسایه‌، به‌درێژایى بوونى سیسته‌م و ده‌سه‌ڵات و شارستانییه‌ته‌كان رووبه‌رِووى گه‌وره‌ترین دژایه‌تى بۆته‌وه‌، ره‌نگه‌ سازدانى جه‌نگه‌ به‌رده‌وامه‌كان به‌شێكى ئه‌و گه‌مه‌یه‌ى ده‌سه‌ڵاتداران و سه‌رانى سیسته‌مه‌كان بووبێت بۆ رزگاربوون له‌و هێزه‌ى كه‌له‌نێو گه‌نجاندا ده‌جمێت و باشترین رێگه‌چاره‌ بۆ به‌تاڵكردنه‌وه‌ى گۆرِه‌پانى جه‌نگه‌كان بووه‌، كه‌هه‌ر له‌وێدا خودى گه‌نجێتى كۆتایى پێهاتووه‌، پێش ئه‌وه‌ى قسه‌ له‌سه‌ر گه‌نجانى ئه‌مرِۆ بكه‌ین ده‌بێت ئاگادارى مێژووى گه‌نجانى چاخه‌ جیاوازه‌كان بین، دیاره‌ به‌نێر و مێشه‌وه‌، به‌ڵام نابێت ئه‌و راستیه‌شمان له‌یاد بچێت، هه‌رچۆن سه‌رجه‌م شته‌كان لێوانلێون له‌حیكایه‌تى نێرینه‌كان و مآ له‌په‌راوێزدایه‌، ئاواش مێژووى گه‌نجانى چاخه‌ جیاجیاكان تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌، به‌شێوه‌یه‌كى گشتى مێژووى نێره‌ گه‌نجه‌كانه‌، قسه‌و باسێكى ئه‌وتۆ ده‌رباره‌ى مێینه‌ گه‌نجه‌كان نییه‌، به‌درێژایى مێژوو ئه‌وه‌ى له‌هه‌موو جه‌نگه‌كاندا له‌نێر زیاتر رووبه‌رِووى ترسناكترین ده‌ستدرێژى بوونه‌ته‌وه‌ مێینه‌كان بوون، ئاخۆ هه‌ر ئه‌وان نه‌بوون كراونه‌ته‌ جاریه‌و كه‌نیزه‌ك و له‌بازارِه‌كانى نه‌خاسه‌دا فرۆشراون. "ئیبن به‌تووته‌" ى گه‌رِیده‌  له‌گه‌شتنامه‌كه‌یدا باس له‌وه‌ ده‌كات چۆن خۆى و براده‌ره‌كانى له‌سه‌ر كیژێكى منداڵى ته‌مه‌ن 8-12سالڕ به‌شه‌رِهاتوون و دواتریش "ئیبن به‌تووته‌" سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت له‌وه‌ى ئه‌و كیژه‌ بكاته‌ كه‌نیزه‌كه‌ى خۆى و ئه‌مه‌ش به‌ماناى سێكس دێت له‌گه‌لڕ منداڵانێكى كچ، كه‌ تائه‌مرِۆ درێژه‌ى هه‌یه‌و هه‌رئه‌وه‌نده‌ نییه‌ له‌كۆمه‌ڵه‌ دواكه‌وتووه‌كاندا له‌رِێى شه‌رعه‌وه‌ پیاوانێك ده‌ستیان به‌و منداڵه‌ مێینانه‌ بگات، به‌ڵكو خودى ئه‌و دنیایه‌ى كه‌به‌پێشكه‌وتوو تاریفى خۆى ده‌كات و باس له‌مافه‌كانى مرۆڤ ده‌كات، باشترین ته‌رویج بۆ سێكس كردن له‌گه‌لڕ منداڵه‌ مێیه‌نه‌كاندا ده‌كات و بێشوومار سایتى پۆرنۆ و كه‌ناڵى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ خستۆته‌ گه‌رِ، دیاره‌ له‌مه‌دا حاڵى نێرینه‌كانیش له‌وان  باشتر نییه‌. هه‌ر بۆیه‌ قسه‌كردن له‌گۆرِانى دنیا وه‌ك خودى ناوه‌رِۆكى تێرِوانینى بۆ سه‌رجه‌م به‌ها مۆرِاڵییه‌كان، تووشى ئیشكالى ئه‌وه‌مان ده‌كات كه‌ئه‌و گۆرِانه‌ى ده‌بینیرێته‌وه‌ زیاتر فۆرم و مۆدێله‌، ئه‌گینا هه‌ر خودى ئه‌وه‌ى كۆنترین سیسته‌مى مرۆڤایه‌تى پیاده‌ى كردووه‌، هێشتاكه‌ له‌نێوه‌رِۆكدا وه‌ك خۆى پیاده‌ده‌كرێت، گه‌رچى له‌فۆرم و خۆ نمایشكردندشیدا جیاواز بێت. ده‌بینین كه‌رسته‌و ئامرِازه‌كانى جه‌نگ گۆرِاون، به‌ڵام ئامانج و مه‌به‌ست له‌هه‌ڵگیرسانى جه‌نگ، هیچ جیاوازییه‌كى له‌گه‌لڕ كۆنترین جه‌نگدا نییه‌، ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌وه‌ى جه‌نگى كۆن و نوآ ته‌نها له‌رِێى زیانبه‌خشین و كوشت و كوشتاره‌وه‌ ده‌توانن بگه‌نه‌ ئامانجى خۆیان. پێوه‌ندییه‌كانى خێزان له‌سه‌رده‌مه‌ كۆنه‌كانه‌وه‌ تائێستا هیچى ئه‌وتۆى تێدا نه‌گۆرِاوه‌، ئاخۆ هه‌ر بچووكترین خانه‌ى جه‌سته‌ى سیسته‌مه‌ گه‌وره‌كه‌ نییه‌و ئامانج له‌بوونى پاراستنى موڵكایه‌تى و تێكشكاندنى خودى تاكه‌كانى نییه‌، به‌تایبه‌تیش منداڵان و گه‌نجان كه‌به‌هێزترین گورزیان به‌رده‌كه‌وێت، ئه‌ویش سنوورداركردنى ئازادییه‌كان و ته‌ئدیبكردن و هه‌رِه‌شه‌لێكردن و لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌دان و...تاد. باشه‌ هه‌ر ئه‌مه‌ش نییه‌ وه‌ك "فۆكۆ" ئاماژه‌ى پێده‌دات له‌زیندانه‌كاندا به‌رانبه‌ر به‌سه‌رپێچى كاران په‌یرِه‌و ده‌كرێت. زیندان و قوتابخانه‌و هه‌موو شته‌كانى دیكه‌ش  كۆڵه‌كه‌ى سه‌ره‌كى باڵاده‌ستبوونى سیسته‌م و ده‌وڵه‌تن، ئه‌شكه‌نجه‌دان و هه‌رِه‌شه‌و گورِه‌شه‌و ترساندنیش به‌مه‌به‌ستى ره‌تدانه‌وه‌و ته‌ئدیبكردن كارێكى سه‌ره‌كى هه‌موو ده‌زگاكانن، به‌خێزانیشه‌وه‌، ئیدى دواجار هه‌موو ئه‌وه‌ى كه‌هه‌یه‌ بۆ پاراستنى سیسته‌مه‌، جا ئه‌و سیسته‌مه‌ هه‌ر چییه‌ك بێت، زۆر سه‌ره‌تایى بێت یان زۆر پێشكه‌وتوو، باشترین شێوازى هه‌ندێك له‌خێڵه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ راگه‌یاندنى ئه‌وه‌ى كه‌ مێرد منداڵانێك بوونه‌ته‌ گه‌نج و دواجاریش بوونه‌ته‌ پیاو، ئه‌شكه‌نجه‌دانیانه‌، دیاره‌ له‌هه‌مووشى سه‌یرتر ده‌بێت ئه‌وانه‌ى كه‌به‌شێوه‌یه‌كى زۆر درِندانه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌درێن خه‌نده‌و خه‌نینه‌وه‌ سه‌ر لێویان جآ نه‌هێڵێت، ئه‌گینا ده‌بنه‌ گاڵته‌جارِى كۆمه‌ڵه‌كه‌یان و له‌نێویدا جێیان نابێته‌وه‌، ئائه‌مه‌یه‌ ساده‌ترین مامه‌ڵه‌ له‌گه‌لڕ گه‌نجان، هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ وامان لێده‌كات بیر له‌وه‌ بكه‌ینه‌وه‌ كه‌به‌درێژایى مێژوو گه‌نج وه‌ك تاكێكى جودا سه‌یر نه‌كراوه‌، به‌ڵكو وه‌ك قۆناغێكى په‌رِینه‌وه‌، كه‌پێویسته‌ له‌پێناو به‌رهه‌مهێنان و وه‌چه‌ خستنه‌وه‌و پاراستنى كۆمه‌ڵه‌كه‌ى و زۆر شتى تر، به‌زووترین كات گه‌وره‌ بێت، بۆیه‌ سه‌یركردنى گه‌نج له‌و روانگه‌یه‌وه‌ بووه‌ كه‌ئاخۆ كه‌ى گه‌وره‌ ده‌بێت، نه‌ك له‌و ته‌مه‌نه‌دا پێویستى به‌چییه‌، حه‌ز و ویسته‌كانى كامانه‌ن و زۆر شتى تریش؟!.

ده‌بێت جارێكى دیكه‌ش ئه‌وه‌ وه‌بیر خۆمان بهێنینه‌وه‌، كه‌هه‌وڵدانمان بۆ راڤه‌كردن رێژه‌ییه‌، ئه‌گینا وه‌ڵام و ته‌رحى حازر به‌ده‌ست و سه‌پاندنى ئه‌م تێوریى و ئه‌و تێوریى و شته‌كانى دیكه‌ بێمانان.. "لویس فیناس" ده‌ڵێت:( هیچ كاتێك بێجگه‌ له‌وه‌همه‌كان شتێكى دیكه‌م نه‌نووسیوه‌، به‌ڵام له‌گه‌لڕ ئه‌وه‌شدا نامه‌وێت بڵێم كه‌ئه‌م وه‌همانه‌ دوورن له‌حه‌قیقه‌ته‌وه‌، باوه‌رِم وایه‌ ده‌كارێت وه‌هم له‌نێو حه‌قیقه‌تدا بخرێته‌ كار و ده‌رئه‌نجام حه‌قیقه‌ته‌كانیش بخرێنه‌ نێو گوتاره‌ وه‌همییه‌كانه‌وه‌، به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌گه‌ینه‌ گوتارێك كه‌شتێكى نامه‌وجود دروست ده‌كات، شتێك كه‌ته‌وه‌هومى ده‌كه‌ین، ئێمه‌ له‌واقیعێكى سیاسییه‌وه‌ ته‌وه‌هومى مێژوو ده‌كه‌ین، كه‌زیاتر ده‌یكاته‌ شتێكى حه‌قیقى، ته‌وه‌هومى سیاسه‌تیش ده‌كه‌ین كه‌بوونى نییه‌ له‌گۆشه‌ نیگاى حه‌قیقه‌تێكى مێژووییه‌وه‌ ).

 "كیركیگارد" پێى وایه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ خاوه‌نى ئومێدن و به‌خته‌وه‌رن كه‌ته‌نها بیر له‌ساته‌وه‌ختێكى هه‌نووكه‌یى ده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌گینا ئه‌وانه‌ى بیر له‌رِابردوو یان له‌داهاتوو ده‌كه‌نه‌وه‌ ناكرێت به‌خته‌وه‌ر بن.

ئه‌قڵیه‌تێكى ته‌قلیدى قایل به‌هه‌موو ئه‌وه‌ى كه‌هه‌یه‌، له‌هیچ ئان و زه‌مانێكدا پرسیارێكى كه‌ینونه‌یى، مه‌عریفى، فه‌رهه‌نگى، كولتوورى، لادروست نابێت و ده‌سته‌و سانه‌ له‌ئاست زانراوه‌ دووباره‌كراوه‌ كرچ و كاڵه‌كاندا. ئه‌و ئه‌قڵیه‌ته‌ى كه‌باڵاده‌سته‌ له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ى كوردیدا هه‌روه‌ك زۆر كۆمه‌ڵگه‌ى دیكه‌، ئه‌قڵیه‌تییه‌كى كه‌رِو لاڵه‌، مه‌گه‌ر ته‌نها بتوانێت سه‌یرى ئه‌وه‌ بكات كه‌له‌ده‌ورو به‌رى ده‌گوزه‌رێت، راستیه‌كه‌ى بۆ خۆى راهاتووى ته‌نها سه‌یركردنه‌و به‌س. ئیدى له‌نێو ئه‌و سیسته‌مه‌ خێڵه‌كییه‌ كوردییه‌ى كه‌تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ كورد نه‌یتوانیوه‌ ده‌ستبه‌ردارى بێت، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه‌ خێلڕ تێكه‌لڕ به‌هه‌موو دام و ده‌زگاو پرۆسه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ بووه‌و یه‌كانگیره‌ له‌گه‌لڕ تێرِوانین و فیكرى باڵاده‌ست و له‌مێژینه‌ى كوردو به‌بآ مل كه‌چكردنى تاكه‌كانیش بۆ ئه‌م سیسته‌مه‌ فیوداڵییه‌ خێڵه‌كییه‌، چانسى مانه‌وه‌و گوزه‌رانیان ئاسته‌مه‌. هه‌ر له‌نێو خێزانى كوردییه‌وه‌ ئه‌م ئینتیمایه‌ بۆ خێلڕ و پێكهاته‌كانى دیكه‌ ده‌ست پێده‌كات و به‌م چه‌شنه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت. ره‌نگه‌ به‌شێكى كه‌مى گه‌نجه‌ هۆشمه‌نده‌كان دژ به‌م سیسته‌مه‌ بن و پێكدادانیان له‌گه‌ڵیدا هێنده‌ى تر بێ هیوایان بكات، هه‌رچه‌ند زۆرێك له‌و گه‌نجانه‌ى كه‌سه‌ربارى هۆشمه‌ندیشیان به‌و واقیعه‌ى كه‌هه‌یه‌، به‌ڵام پاش ده‌رچوونیان له‌وڵات، ده‌بینین نه‌ك هه‌ر پرۆژه‌كه‌یان سه‌باره‌ت به‌گۆرِینى ئه‌وه‌ى كه‌هه‌یه‌ لاگه‌ڵاڵه‌ نه‌بووه‌، به‌ڵكو له‌نزیكترین فرسه‌تیشدا ئاماده‌ى گه‌رِانه‌وه‌ن بۆ نێو باوه‌شى ئه‌و سیسته‌مه‌و بگره‌ زۆریشیان په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌ له‌وه‌ى كه‌رِۆژێك له‌رِۆژان دژایه‌تیشیان كردووه‌، ئیدى گه‌نجێكى هه‌ڵهاتوو نێر بێت یان مآ پاش ماوه‌یه‌ك ده‌گه‌رِێته‌وه‌و به‌هه‌مان پێودانگه‌كانى جاران كچ ده‌خوازێت، یان شوو ده‌كات و به‌هه‌مان رێچكه‌ى جارانى باو و باپیرانى خۆیدا رێده‌كات، ئه‌مانه‌و چه‌ندین راستى تر هه‌ن. ئه‌و گه‌نجانه‌ى له‌سه‌رده‌مێكى گه‌نجێتیدا پارت و رێكخراوێكیان دروستكردووه‌، تاپیریش بوون هیچ كاتێك ئاماده‌نه‌بوون رآ به‌گه‌نجانى دیكه‌ بده‌ن تا بێنه‌ پێشه‌وه‌و شوێنه‌كانى ئه‌وان بگرنه‌وه‌، مه‌گه‌ر مردن ئه‌و شوێنانه‌یانى پآ چۆڵ كردبێتن. كاتێك سه‌یرى لێدوان و قسه‌كانى ئه‌و گه‌نجانه‌ ده‌كه‌یت له‌سه‌رده‌مى گه‌نجێتیاندا، ده‌بینیت تا ئه‌و په‌رِى باس له‌دژایه‌تى كۆنه‌خوازى و ده‌سه‌ڵاتى فیوداڵیانه‌ى باوانى كورد و ناشیرینیه‌كانى عه‌شره‌ت و خێلڕ و میراته‌ ناشیرینه‌كانى كورد ده‌كه‌ن، به‌ڵام دواتر هه‌ر خۆیان بوونه‌ته‌ ناشیرینترین ده‌سه‌ڵات، ئه‌م جۆره‌ نمونانه‌ به‌بآ جیاوازى له‌رِاسته‌وه‌ بۆ چه‌پ به‌دیده‌كرێن.. ته‌نانه‌ت نێوه‌ندى ئه‌ده‌بى و رووناكبیرى  كوردیش له‌دژایه‌تى گه‌نجه‌كاندا درێغى نه‌كردووه‌، به‌تایبه‌ت سه‌رده‌مانێك كه‌ئه‌م هه‌موو كه‌ناڵى بڵاوكردنه‌وه‌و سایتانه‌ نه‌بوو، ئاسته‌م بوو گه‌نجێك بابه‌تێكى بڵاوبكرێته‌وه‌، به‌ڵام له‌گه‌لڕ ئه‌وه‌شدا كه‌له‌مرِۆدا هه‌رچۆنێك بێت ده‌كارێت له‌رِێى هه‌ندێك كه‌ناڵه‌وه‌ بیر و بۆچوون و ته‌رحه‌كانى خۆى بگه‌یه‌نێت، ده‌بێت بڵێین چیكردووه‌، یان چ پرسیارێكى خستۆته‌ روو؟!.

هه‌روه‌ك چۆن قسه‌كردنى منداڵان له‌باره‌ى گه‌نجانه‌وه‌ شتێكى سه‌یره‌، ئاواش قسه‌كردنى به‌ته‌مه‌نه‌كان ده‌رباره‌ى گه‌نجان سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه‌، ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌ى پێى ده‌گوترێت گه‌نج خۆى ده‌یه‌وێت بڵێت چى؟!.. پرۆژه‌ى چییه‌؟!.. چۆن بیر ده‌كاته‌وه‌؟!.. ئه‌گه‌ر بێده‌نگه‌ بۆ بێده‌نگه‌؟!.. ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كى هه‌یه‌و وه‌ڵامى پێنادرێته‌وه‌ بۆ قبووڵى ده‌كات؟!.. له‌كاتێكدا گه‌نجێتى ته‌مه‌نێكه‌و به‌سه‌ر ده‌چێت؟!.. راسته‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ سیسته‌مى كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى و فه‌رهه‌نگى لێى به‌رپرسیاره‌؟َ!.. به‌ڵام ئاخۆ ئه‌م سیسته‌مه‌ هه‌ر وا به‌خۆشیى و به‌ئاسانى ده‌گۆرِێت؟!.. ئه‌ى ئه‌گه‌ر گۆرِرِا چى جێى ده‌گرێته‌وه‌؟!.. راستییه‌كى من وه‌ك خۆم دژ به‌هه‌موو ئه‌وانه‌م كه‌گه‌نجان له‌ده‌ورى دروشمه‌ ره‌نگاو ره‌نگه‌كانى خۆیان كۆده‌كه‌نه‌وه‌و دواتریش له‌پێناو مه‌رامه‌كانیاندا ئاماده‌ن زۆرترین ژماره‌یان تووشى گێچه‌لڕ بكه‌ن، بگره‌ به‌كوشتیشیان بده‌ن؟!.. هه‌روه‌ك چۆن رۆژگارێك له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانى ئه‌مرِۆیه‌كدا هه‌زاران گه‌نج به‌كوشتدران، به‌ڵام ئاخۆ ئه‌گه‌ر له‌مرِۆدا وه‌ك گریمانێك هێزێكى غه‌یبى زیندوویان بكاته‌وه‌و بڵێت: سه‌یر بكه‌ن ئه‌مه‌ ئه‌و رۆژه‌ بوو ئێوه‌ له‌پێناویدا گیانى خۆتان به‌ختكرد، ئاخۆ كامیان په‌شیمان نابێته‌وه‌، كامیان نه‌فره‌ت له‌خۆیان ناكه‌ن. به‌كارهێنانى گه‌نجان فێڵیكى زۆر كۆنى ده‌سه‌ڵاتداران و دواتر لایه‌ن سیاسییه‌كان بووه‌ بۆ گه‌یشتنه‌ مه‌رامیان، هه‌موو ئه‌وه‌ى "ناپیلیۆن" به‌گه‌نجانى فه‌رِه‌نساى كرد، ئه‌گه‌ر له‌رِۆژگارێكیشدا مانادار و پرِ مه‌غزا بووبێت، ئه‌وه‌ له‌مرِۆدا جێگه‌ى نه‌فره‌ته‌. هه‌ڵخرِاندنى گه‌نجان له‌ده‌ورى ئایدیۆلۆژیا جیاجیاكان شتێكى ترسناك و بێمانایه‌.. زۆر لایه‌ن هه‌ن به‌ناوى به‌رگرى له‌گه‌نجان، به‌كاریان ده‌هێنن بۆ مه‌رامى دیكه‌، زۆر نووسه‌ر و كه‌ناڵیش هه‌یه‌ به‌ناوى داكۆكى له‌مافى گه‌نجان، گه‌نجان له‌ده‌ورى خۆیان كۆده‌كه‌نه‌وه‌و ئه‌مانه‌و زۆر نمونه‌ى تر. هه‌روه‌ك چۆن بوون به‌مۆدێلى به‌رگرى له‌مێینه‌ بۆته‌ قسه‌و باس و ده‌قى نووسینى زۆرێك له‌وانه‌ى له‌رِاستیدا تا سه‌ر ئێسك دژ به‌مافه‌كان و داواكارییه‌كانى مێینه‌ن.. بوونى هه‌موو ئه‌مانه‌و نه‌بوونى وه‌ك یه‌كه‌، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وان بۆخۆیان چیان ده‌وێت داواكارییه‌كانیان كامه‌یه‌، چییان ده‌وێت و ته‌رحه‌كانیان كامه‌یه‌، سه‌یره‌ كه‌سانى تر له‌جێى ئه‌وان قسه‌بكات، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى كێن ئه‌وانه‌ى له‌برى ئه‌وان قسه‌ده‌كه‌ن و خۆیان كردۆته‌ ده‌مرِاستى ئه‌وان. ئیدى ئێمه‌ له‌رِۆژگارێكدا ده‌ژین ئه‌وانه‌ى سه‌دان جار ده‌ستدرێژى سێكسیان كردۆته‌ سه‌ر ئاژه‌ڵان ئه‌مرِۆ باس له‌مافه‌كانى ئاژه‌ڵان ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ى مێینه‌كانى نێو خێزانه‌كانى خۆیان به‌ده‌ستیانه‌وه‌ زه‌لاله‌تیانه‌ پێشه‌نگن له‌به‌رگرى له‌مافه‌كانى مێینه‌و...تاد.

بینراوه‌: 432 | زیادكراوه‌ له‌لایه‌ن: 2Koshan | پله‌دانان: 0.0/0 |
ژماره‌ی تێبینییه‌كان: 0
ته‌نها ئه‌ندامان ده‌توانن تێبینی بنووسن.
[ بوون به‌ئه‌ندام. خۆتۆماركردن | چوونه‌ژووره‌وه ]
شوێنی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌ندامان

ڕۆژمێر و ئه‌رشیف
«  April 2009  »
SuMoTuWeThFrSa
   1234
567891011
12131415161718
19202122232425
2627282930

گه‌ڕان

هه‌ندێ پێگه‌ی تر

ئێستا

Total online: 1
Guests: 1
Users: 0


میوانانی سه‌رهێڵ

ژ. سه‌ردان له‌ 20 ی ئازاری 2009 ه‌وه‌
سه‌رجه‌م مافه‌كانی پارێزراوه‌ © 2017
Powered by uCoz