له‌گه‌ڵ که‌سوکاری ئه‌نفالکراوان له گوندی مله‌سووره مه‌راسمێکیان بۆ به‌بۆنه‌ی بیستویه‌ک ساڵه‌ی کاره‌ساتی ئه‌نفال ڕێکخست.

سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی 13/4/ 2009 ، به‌مه‌به‌ستی یادکردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژهتاڵ و ناخۆشانه‌ی که 21 ساڵ پێش ئه‌و ڕۆژه زۆربه‌ی قوربانیانی ئه‌نفال له‌وێ کۆکرانه‌وه‌و ڕه‌وانه‌ی بیابانه‌کان کران، لقی گه‌رمیانی کوردۆساید /چاک له‌گه‌ڵ که‌سوکاری ئه‌نفالکراوه‌کاندا سه‌ردانی دێی ملهسوورهیان رد، له‌و باره‌یه‌شه‌وه هاوڕێ ئه‌حمه‌د مه‌جید به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی ناوه‌ندی چاک له لێدوانێکیدا له به‌رامبه‌ر خه‌ڵک و که‌سوکاری ئه‌نفالکراوان له گوندی مله سوره رایگه‌یاند: "ده‌مانه‌وێت به‌م چالاکییه بیری هه‌موولایه‌کی بخه‌ینه‌وه که له 13/4/1988 هه‌موو قوربانیانی ئه‌نفال هێنرانه ئێره‌و لێره‌وه ڕه‌وانه‌ی بیابانه‌کان کران" هه‌روه‌ها ووتی "ده‌مانه‌وێت ئه‌مه ببێته نه‌ریتێک و هه‌موو ساڵێک یاد بکرێته‌وه‌و له‌داهاتوودا به‌نیازین په‌یکه‌ری (ناپاکان) دروست بکه‌ین له دێی مله‌سووره، وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک بۆ ڕۆڵی جاش و مسته‌شاره‌کان له پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا، له‌هه‌ر قوژبنێکی دونیاشدا جاش و مسته‌شار هه‌بێت ئێمه کارده‌که‌ین، بۆ دادگایی کردنیان".
دواتر به‌یاننامه‌ی ناوه‌ندی چاک له‌لایه‌ن (سه‌باح عه‌لی)به‌رپرسی کۆمیته‌ی کفری (چاک)هوهخوێَندرایهوه که تیایدا داوایان کرد بڕیاره‌کانی دادگا جێبه‌جێ بکرێن و کاره‌ساتی ئه‌نفال به‌جیهان بناسرێت و هاوڕێ (مه‌حمود گه‌رمیانی)ش وه‌ک که‌سوکاری قوربانیانی ئه‌نفال ووته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد، دواتر دانشتوانی دێی مله‌سووره باسیان له‌و ڕۆژه ناخۆشانهکردو گله‌یی و گازنده‌ی ئه‌وه‌یان کرد که دێی مله‌سووره فه‌رامۆش کراوه‌و که‌س ئاوڕی لێ ناداته‌وه له رووی خزمه‌تگوزارییه‌وه.
دلێر که‌ریم / گه‌رمیان
چاودێری کوردۆساید-چاک
www.chak.be
chak_org@yahoo.com
|