ڕابه‌ر فاریق
هه‌ولێر
ده‌ڕۆم،
جووڵه‌كانی ئه‌و هه‌تاوه ده‌بڕم
كه له ده‌وری چاوه‌كانمدا ده‌نیشێ.
ئیلیۆنۆرا برو Eleonora Bru
1
بۆچی شیعر ده‌خوێنینه‌وه؟ ناكرێ له بری شیعر، خه‌ریكی كتێبی پیرۆز بین؟ شیعر له حه‌قیقه‌ته‌كانی دنیا نزیكترمان ده‌كاته‌وه یان ئایین؟ ئه‌وه شیعره هانمان ده‌دا پتر له خۆمان نزیك بكه‌وینه‌وه، یان ئایینه‌كان؟ تۆ بڵێی سه‌ركه‌وتنی شیعر به سه‌ر پیرۆزییه‌كان له‌وێوه بێ كه له یه‌ككاتدا هه‌م گوزاره له تاكه‌كه‌س و هه‌میش كۆكه‌س و ئهوانیدیكهیش ده‌كا؟ ئه‌وه بۆچی له‌وه‌ته‌ی دنیا هه‌یه، شیعریش وه‌كوو به‌رده‌وامیی به‌رده‌وامه؟ ده‌شێ بوونی مرۆ په‌یوه‌ست بكه‌ین به بوونی شیعره‌وه؟ شیعر جگه له شیعرییه‌ت، چیی دیكه‌یه مانیفێست ده‌كا؟ ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی شیعر بناسینه‌وه، چی ده‌بێ به كۆمه‌ككارمان، جگه له شیعرییه‌تی ده‌ق؟ ئه‌وه بۆچی هه‌ر ژانرێك به شێوه‌یه‌كی ئهقلاَنی تێكه‌ڵ به شیعر ببێ، سهرنجكێشتر ده‌بێ؟ ئه‌و سیحره له كوێوه دێ كه ده‌ڕژێته شیعره‌وه؟ شیعر جگه له جوانی و چێژ، گه‌ره‌كه چیی دیكه‌یش له خۆدا هه‌ڵبگرێ، تا شوێنپێیه‌ك له سه‌ر خاكی زمان و هزر و خه‌یاڵمان به‌جێ بهێڵێ؟ شیعر كه نامانگه‌یه‌نێ به هیچ یه‌قینێك، هۆكار چییه ئێمه ئه‌وه‌نده خۆمانی پێوه قاڵ ده‌كه‌ین؟ ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له كوێوه‌یه كه شیعر تێیدا هه‌ڵده‌قوڵێ؟ بۆچی كاتێك شیعری كوردی كه‌مێك له سۆز دوور ده‌كه‌وێته‌وه و په‌نا بۆ هزر ده‌با، یان له‌وێدا نیشته‌جێ ده‌بێ، خوێنه‌ری كه‌م ده‌بێ؟ چما ئه‌وه ته‌نها شیعره جوانه‌كانن ده‌سته‌مۆ نابن؟ شیعر بۆچی ده‌بێ هه‌ڵگری هیچ ڕه‌هه‌ندێكی دیاریكراو نه‌بێ، تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه به‌ره‌وڕووی بڕۆین و به نێو قوولاَیی و شوێنه لاتهریكهكانی شۆڕ ببینه‌وه و پتر له وه‌همه‌كانی نزیك بكه‌وینه‌وه؟
ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه، ئه‌و شه‌پۆڵه پرسیارانه‌ن كه هه‌رده‌م له شوێنێكه‌وه به‌ره‌و شوێنێكی جوداوازتر ده‌مگوازنه‌وه و ناتوانم به هۆیانه‌وه هه‌دا بده‌م. خوێنه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ له حه‌قیقه‌تی شیعر نزیك بكه‌وێته‌وه، نابێ بیه‌وێ له دوای ڕامكردنی (مانا)وه بگا به بنبه‌ست، ئه‌مه ئیشی خوێنه‌ر نییه، به‌ڵكوو ده‌بێ به دوای چێژ و جوانی دا بگه‌ڕێ.
جوانییه ڕاسته‌قینه‌كان هی شیعرن، بهلاَم شاعیر نا. شیعر و شاعیر زۆر له یه‌كتریی جیاوازن، من پێوه‌ندییه‌كی ئه‌وتۆ نابینم له نێوان ئه‌م دووانه‌وه، پێوه‌ندییه‌ك ئه‌گه‌ر گه‌ییشتین به (ئه‌و)، ئه‌وا یه‌كڕاست (ئه‌ویدی) له به‌رده‌مماندا قووت ببێته‌وه. شیعر تاكه پێوه‌ندییه‌كه، تاكه سه‌رچاوه‌یه‌كه له یه‌ككاتدا هه‌م هه‌ڵگری حه‌قیقه‌ت و هه‌م فهنتازیایشه، لێ به بێ ئه‌وه‌ی زیان به هیچ كامێكیان بگه‌یه‌نێ.
زمان و وشه ده‌ورێكی گاریگه‌ر ده‌گێڕن له خسته‌ڕووی ئێستێتیكا و خهوشهكانی ده‌ق، هه‌موو ده‌قێك، پێش زمان، به هۆی وشه‌وه ده‌ناسرێنه‌وه. من وا هه‌ست ده‌كه‌م "یه‌كه‌جار وشه هه‌بوو" له‌م ڕووه‌وه هه‌ڵگری بایه‌خی تایبه‌ت به خۆیه‌تی و هه‌مان ئه‌و ڕایه‌ڵی پێوه‌ندییه ڕیشئاژۆیییه ده‌نوێنێته‌وه كه له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م بۆی كردووه.
ئه‌وی به سه‌ر وشه‌دا زاڵ بوو، ده‌كارێ به سه‌ر زمانیش دا زاڵ بێ، كه به سه‌ر زمانیش دا زاڵ بوو، ده‌كارێ چێژ خه‌ڵق بكا، هه‌ر وه‌ختێكیش چێژ خه‌ڵق بوو، ڕه‌هه‌ندێكی جوانی خۆیمان پیشان ده‌دا، كه جوانییش په‌یدا بوو، ده‌ق له گه‌لێك لایه‌نه‌وه خۆی مانیفێست ده‌كا و ده‌رگه‌كانی وجود زێتر به ڕووماندا وازی ده‌بن.
شیعر ده‌بێ موسافیر بێ، شاعیریش ڕوانینوان. ئه‌و وه‌ختانه‌ی شاعیر قووڵ له شته‌كان ده‌نۆڕێ و بیرده‌كاته‌وه له هه‌بوون و پێوه‌ندییه‌كانی نێوان شته‌كان و مرۆ، فیكر و شیعر، گوتنی نه‌گوتراوه‌كان به كۆمه‌كی گوتراوه‌كان؛ شیعر وه‌ك موسافیرێك ڕێ ده‌بڕێ، موسافیر ئه‌گه‌رچی پێویستیی به هاوڕێ هه‌یه، هه‌ندێك جاریش به دوویدا ده‌گه‌ڕێ، لێ نازانێ ئه‌وی به‌ره‌وڕووی ده‌بێته‌وه كێیه و چۆن لێی نزیك ده‌كه‌وێته‌وه؛ ئه‌مه‌یش هه‌مان پێوه‌ندیی نێوان شیعر و خوێنه‌ره.
گه‌وره‌یی له‌و شیعره‌دا نییه كه قبووڵی ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی له یادهوریشمان دا نامێنێته‌وه، له چكۆڵهییی نییه، به‌ڵكوو ئه‌مه په‌یوه‌سته به مه‌عریفه‌ی (منی خوێنه‌ر) بۆ ئه‌و شیعره‌ی له به‌رانبه‌ریدا ده‌وه‌ستم. ئه‌و وه‌خته‌ی له‌گه‌ڵ شیعرێكدا به‌ریه‌ككه‌وتن چێژ ده‌ئافرێنێ، مومكین نییه ئه‌مه له مهودافراوانیی شیعر بێ، چونكه جاری وه‌ها هه‌یه، ئه‌و دۆخه‌ی تێدیدا ده‌ژیین، دۆخێكه تێكه‌ڵ به له‌حزه‌ی نووسین- شیعر، یان كه‌شێكی ئارامه و خوێندنه‌وه‌ی ورد، چێژمان له كن جێ ده‌هێڵێ.
ڕوخسار و ناوه‌وه‌ی شیعر پێوه‌ندییه‌كی به‌تین له نێوانیاندا هه‌یه، مهمیشه خوێنهرگهلێك هه‌ن ناتوانن له شیعر تێبگه‌ن، ئه‌مه به‌رئه‌نجامی نا ماقووڵیی شیعره‌كه نییه، به‌ڵكوو هی ئه‌وه‌یه خوێنه‌رانی كورد ته‌نها ڕوخساری ئه‌و شیعره ده‌بینن، واته؛ به‌ره‌و په‌نهانه‌كانی نابنه‌وه، لێره‌وه‌یه كه شوێنپێی هه‌ڵكۆڵین له‌ق ده‌بێ و ساكاریی سه‌رنجدان شوێنی ده‌گرێته‌وه، هه‌ر وه‌ختێكیش خوێنه‌ر گه‌ییشت به‌م ئاسته بنبه‌ست و ناڕۆشنه، پتر له‌وه نزیك ده‌كه‌وێته‌وه كه ڕهههندهپهنهان و ڕۆشن و ئێستێتیكییه‌كانی شیعر له خۆی گوم بكا.
شیعری جوان به ئه‌فسوون سه‌رنجمان بۆ لای خۆی كێش ده‌كا، هه‌ر ئه‌و ئهفسوونهیشه ده‌بێ به كۆمه‌ككارمان تا پتر چێژی لێ وه‌ربگرین و به‌ره‌و گه‌لێك كه‌له‌به‌ری وه‌ها بڕۆین كه چاوهنۆڕییمان نه‌كردبێ.
شیعری جوان ته‌نها بۆ ئه‌وه نانووسرێ تا بخوێندرێته‌وه و شتگه‌لێكی دیكهیشمان پێ پیشان بدا كه ئێمه ته‌سه‌ووری ناكه‌ین، به‌ڵكوو بۆ ئه‌وه‌یش دێته به‌رده‌م چاوانمان تا ده‌رگه ڕهپێشكراوهكان وازی بكه‌ین به ڕووی گوماندا، تا به‌ره‌و جوداوازیی هه‌ڵكشێین و له ئێستێتیكایش پتر نزیك بكه‌وینه‌وه.
هه‌میشه ئه‌و شیعرانه ده‌مێننه‌وه كه له (مانای كراوه)ی بیرلێكراوهدا نیشته‌جێن، واته به ته‌نها خوێندنه‌وه‌یه‌ك و ڕاڤه بۆكردنێك ڕووت نابنه‌وه، چونكه بۆ ئه‌وه نووسراون تا شمه‌كه‌كانی به‌ر زمان پته‌وتر بكه‌ن.
هه‌رگیز ناتوانین به خوێندنه‌وه‌ی شیعر مه‌عریفه په‌یدا بكه‌ین، بهلاَم ده‌شێ خه‌یاڵمان فراوانتر بكه‌ین و ببین به پردێك له نێوان به یهكترگهییشتنی مانا و مه‌جاز.
ئه‌و شیعرانه‌ی ته‌نها دیوێكیان هه‌یه، به ته‌نها خوێندنهوهیهكیشیان به‌سه، ئه‌گه‌ر زیاد نه‌بێ، هاوكات ئه‌وانه‌یش كه ڕهههندگهلێكی كراوه و قووڵیان لێ ده‌بێته‌وه، نه به خوێندنه‌وه‌یه‌ك تینوویه‌تیمان ده‌شكێنن و ده‌بن به پاڵنه‌ر تا له حه‌قیقه‌تی ده‌قه‌كه نزیك بكه‌وینه‌وه، نه ده‌هێڵن به سانایییش به‌ریه‌ككه‌وتن له نێوان خۆیان و خوێنه‌رانیاندا بێته ئاراوه.
ئێمه شاعیرگه‌لێكی زۆرمان هه‌ن، به‌رده‌وام ده‌نووسن و ده‌خوێندرێنه‌وه و ڕاڤه‌گه‌لی بێشووماریش بۆ ده‌قه‌كانیان ده‌كردرێ، شاعیرگهلێكمان هه‌ن پێش بلاَوكردنهوهی ده‌قێك، ئه‌و ده‌قه ده‌ده‌ن به چه‌ند كه‌سێك تا له باره‌یه‌وه بنووسن، یان دروستتر بڵێین: بیسه‌لمێنن هێشتا ناماقووڵیی هه‌یه و ده‌توانن موماره‌سه‌ی بكه‌ن، بهلاَم تا ئێسته كه‌سمان نه‌بینی بتوانێ ته‌نها پارچه شیعرێكی وه‌ها ڕاڤه بكا، با له ڕوانگه‌ی خۆیشییه‌وه بێ:
له یه‌كه‌وه تا من بژمێره
به تۆدا په‌توویه‌ك پیاتا به‌م
بێ په‌رده و به سووكی پێت ئه‌ڵێم
كه‌مێك سپیاییه‌كان لا ئه‌یه‌م
نیشته‌جێی سوورێك به
كێ ده‌زانێ ڕه‌نگه قه‌ده‌ر بۆ په‌توویه‌ك تر
هێندهسهی ناو له‌پت نووسرابێ، ها؛؟
ڕه‌زا عه‌لی پوور؛ قاڵییه‌ك ده‌ناسم له هه‌رچی گوڵیه‌تی ماندووه، ل 45.
شیعری وه‌ها له نێو كورددا كه‌مه، ته‌نانه‌ت وه‌كوو كۆپلهیش. له سه‌ره‌وه باسم له‌وه كرد كه شیعری جوان نیشته‌جێی (مانای كراوه)هیه، ئه‌گه‌رچی ئه‌م نووسینه‌ی ئێمه خوێندنه‌وه‌یه‌ك نییه بۆ شیعری كوردیی، به‌ڵكوو وه‌ستانه له سه‌ر شیعرێكی سوێدیی كه نووسیارهكهی (ئیلیۆنۆرا برو)ه، لێ ئه‌م نموونه‌یه‌ی سه‌ره‌وه هه‌وڵێكی جوانه بۆ چوون به‌ره‌و دنیا، دنیایش هه‌ر له (من)ه‌وه ده‌ستپێ ده‌كا، وه‌ك ڕه‌زا ئاماژه‌ی بۆ كردووه له یه‌كه‌م دێردا. پرسیار كردن له شیعری كوردیدا كه‌مه، وه‌كچۆن وه‌ستان له سه‌ر بوونی مرۆ و چه‌قۆیش كه‌مه، له‌و شیعرانه‌یش كه ئیشیان له‌سه‌ر چه‌قۆ كردووه، ته‌نها ئیسماعیل ڕه‌مزه، نه‌ك چه‌قۆیه‌كی دی...
|