Monday
2017-12-11
3:56 PM
به‌خێربێیت Guest
RSS
 
كۆشان.. سه‌كۆی هه‌مووان
سه‌ره‌كی بوون به‌ئه‌ندام چوونه‌ژووره‌وه
به‌شه‌كان

سه‌ره‌كی » 2009 » April » 14 » تۆ ئه‌مشه‌و هاتی بۆ ژیان
تۆ ئه‌مشه‌و هاتی بۆ ژیان
7:00 PM
هێمن ڕه‌ئوف- سویسرا
 
  
له‌ ختوره‌کانی شاعیرێکی بێناونیشان
شیعرێ
درێژه‌ وه‌ک ڕووبار

  
* ئه‌مشه‌و
له‌ ختوره‌کانی شاعیرێکی بێناونیشان
شیعرێ
درێژه‌ وه‌ک ڕووبار
شاکارێکه‌
هه‌تا ئێستا نابیستراو‌
له‌دایکبوو.

* به‌هار
به‌ به‌فری چیایه‌ک
سکیی پڕه‌ و
ئه‌ویش ئه‌مشه‌و گوڵێکی بوو.
ده‌ڵێن له‌ شاخێکدا بووه‌
مشتێ خۆلی تێدا نیه‌ و هه‌مووی تاشه‌به‌ردی ڕه‌قه‌،
هه‌تا ئێستا
چڵه‌ گیایه‌ک چیه‌ له‌وێدا نه‌رواوه‌.
  
* ده‌گێڕنه‌وه‌
ماوه‌یه‌ک به‌ر له‌ ئێستاکه‌
خۆر گیرابوو،
مانگی یه‌کشه‌و
زه‌فه‌ر به‌ تاریکی ده‌بات
خۆی ده‌گه‌یه‌نێته‌ شوێنی خه‌وی ڤینۆس،
که‌ینوبه‌ینی درووست ده‌بێت
هه‌ر خوا ده‌زانێ چی ده‌که‌ن،
ڕۆژ هاتو چوو
هه‌فته‌و مانگ هه‌موو تێپه‌ڕین
 
ئه‌مشه‌و ئه‌ستێره‌یه‌کیان بوو.
ده‌ڵین خوا بڕیاریداوه‌
له‌ زه‌وی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ دا
پڕۆژه‌ی به‌هه‌شتی مه‌زن
جێبه‌جێکات.
 
** تۆش
ئه‌م شه‌وه‌ له‌دایک بوویت.
هه‌موو ساڵی
له‌م شه‌وه‌دا
له‌هه‌رکوێبیت

له‌و زه‌مینه‌ گوڵ ده‌بارێ
مانگ پڕ پڕه‌ له‌ رووناکی
ڤینۆس پڕ پره‌ له‌ جوانی
ئه‌ستێره‌کان
هه‌موو به‌ به‌رگی بریسکه‌ و ئاڵو واڵا
خۆیان هاتوون
شاعیران مه‌ستی ئه‌وینن
چرۆکان ده‌بن به‌ گه‌ڵا و
خونچه‌کان ده‌م ده‌که‌نه‌وه‌
من و شیعر و سروشت هه‌موو
به‌خته‌وه‌رترین مه‌خلوقی
نێو ئه‌م شه‌وه‌ین

سروشت
بۆ به‌هه‌شتی مه‌زن
بۆ گوڵی نێو دڵی به‌ردێ
شیعر
بۆ ڕووباری ووشه‌
بۆ ئه‌و هه‌موو داهێنانه‌
بۆ دنیایه‌ک ڕه‌وانبێژی
منیش بۆ تۆ
بۆ جه‌ژنی له‌دایکبوونت
ئه‌وه‌نده‌ به‌ ئاسوده‌یی دێم و ده‌چم
هه‌موو  دروستکراوێکی خودای گه‌وره‌
ئیره‌یی به‌م دڵه‌م ده‌به‌ن
من شه‌و ده‌ڕازێنمه‌وه‌ و
پێکه‌نین له‌ شیعر ده‌چنم

تۆش په‌ریه‌کی خودایی
پڕی له‌ نور
له‌ شنه‌ و له‌ له‌ ناز و له‌نجه‌
گومانێکی بێمانا به‌سه‌رمدادێت
ده‌ترسم له‌وه‌ی سبه‌ینێ
بتبه‌نه‌وه‌ بۆ پارادیس.

بینراوه‌: 474 | زیادكراوه‌ له‌لایه‌ن: 2Koshan | پله‌دانان: 0.0/0 |
ژماره‌ی تێبینییه‌كان: 0
ته‌نها ئه‌ندامان ده‌توانن تێبینی بنووسن.
[ بوون به‌ئه‌ندام. خۆتۆماركردن | چوونه‌ژووره‌وه ]
شوێنی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌ندامان

ڕۆژمێر و ئه‌رشیف
«  April 2009  »
SuMoTuWeThFrSa
   1234
567891011
12131415161718
19202122232425
2627282930

گه‌ڕان

هه‌ندێ پێگه‌ی تر

ئێستا

Total online: 1
Guests: 1
Users: 0


میوانانی سه‌رهێڵ

ژ. سه‌ردان له‌ 20 ی ئازاری 2009 ه‌وه‌
سه‌رجه‌م مافه‌كانی پارێزراوه‌ © 2017
Powered by uCoz