Monday
2017-12-11
4:10 PM
به‌خێربێیت Guest
RSS
 
كۆشان.. سه‌كۆی هه‌مووان
سه‌ره‌كی بوون به‌ئه‌ندام چوونه‌ژووره‌وه
به‌شه‌كان

سه‌ره‌كی » 2009 » April » 14 » ئــــــه‌نــــــفــــــــال
ئــــــه‌نــــــفــــــــال
8:15 AM

 

دڵشاد تاقانه

Dlshadtakana@yahoo.com

 

هه‌موو ساڵێک وه‌رزی به‌هار

له‌ یادی شومی ئه‌نفالی هار

مشتێک گه‌ردی خۆڵ بارانه‌

به‌سه‌ر سه‌رمان دێنینه‌ خوار

هه‌ڵسنه‌ سه‌رپێ له‌م نیشانه‌

ساتی وه‌ستان و ڕێزلێنانه

هێما‌ دوێ ی کۆڕی ماته‌مه‌

ئه‌سرین تاسه‌ی هه‌ش پێوانه‌

وانه‌ی نوێ ی ئه‌م کۆده‌مه‌

ئه‌نفالستان که‌ فێرگه‌مه‌

کێ نازانێ ئه‌نفال چی یه‌ ؟

کوردستانم ‌خۆی به‌ڵگه‌مه‌

ئه‌نفال ووڕه‌ی بیابانه‌

ئه‌نفال ڕوو له‌‌ چیا و کوێستانه‌

ئه‌نفال ویستی فێڵه‌داوی

بڕینی قاقبه‌قه‌ی ده‌نگی که‌وانه‌

‌ئه‌نفال پۆپه‌ی جه‌ورو سته‌م

ئه‌نفال پێناسه‌ی داگیرکه‌رانه‌

ئه‌نفال لوره‌ی گولله‌تۆپ و

بۆنی ژه‌هری کیمیابارانه

ئه‌نفال مۆری ژێر پۆستاڵی ڕه‌شی

سه‌ر تاتی‌ پاکی خاکی کوردستانه

*        *        *

ئه‌نفال کوێری چاوی کانی و

بیر و کارێز و چه‌مه‌

ئه‌نفال نه‌هاتی ده‌غڵ و دان و

سووتانی ڕه‌ز و باخ و به‌رهه‌مه‌

ئه‌نفال وێرانی هێلانه‌ی

قومری و په‌ڕه‌سێلکه‌ و هه‌وێرده‌مه‌

برژانی جه‌سته‌ی بێچوه‌کانی

هه‌موو ڕۆحداری ناو وه‌رز و کێڵگه‌مه‌

ئه‌نفال دێوه‌ و هه‌رشه‌مه

ئه‌نفال ئه‌ژدیای هه‌ڵلووشی خۆزگه‌مه‌‌

ئه‌نفال ده‌ستی ڕه‌ش و

ئه‌نفال شه‌وه‌ی غه‌مه‌

لێکترازانی ده‌می کۆرپه‌ و

شیری گه‌رمی دایه‌ و مه‌مه

*        *        *

ئه‌نفال هاڕه‌ی ئیڤا و کۆپته‌ر

ڕاگواستنی دێهاتی کوردانه‌

ئه‌نفال گڕه‌ی شۆفه‌ڵی مه‌رگ و

چاڵی ڕێژنه‌ گولله‌ و خۆڵبارانه‌

ئه‌نفال گۆڕی به‌ کۆمه‌ڵی

کۆکوژی نێر و مێ و ساوای هه‌موو گیاندارانه

ئه‌نفال ده‌ستی کاولکاری و

سوتانی په‌ڕی په‌رتووکه‌ پیرۆزه‌کانه‌‌

‌ئه‌نفال قوفڵی ده‌ر‌گا به‌ندی

تۆبزاوا و ‌نوگڕه‌سه‌لمانه‌

ئه‌نفال دزینی کچێنی

هه‌موو پیرۆزی به‌های ژیانه‌

ئه‌نفال بکوژی مرۆڤایه‌تی و

ته‌ڕ و وشک پێکڕا سووتانه‌

ئه‌نفال له‌که‌ی شه‌رمی هه‌تایی

نێوچه‌وانی هه‌رچی خائین و به‌عسیانه

 

بینراوه‌: 927 | زیادكراوه‌ له‌لایه‌ن: 2Koshan | پله‌دانان: 0.0/0 |
ژماره‌ی تێبینییه‌كان: 0
ته‌نها ئه‌ندامان ده‌توانن تێبینی بنووسن.
[ بوون به‌ئه‌ندام. خۆتۆماركردن | چوونه‌ژووره‌وه ]
شوێنی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌ندامان

ڕۆژمێر و ئه‌رشیف
«  April 2009  »
SuMoTuWeThFrSa
   1234
567891011
12131415161718
19202122232425
2627282930

گه‌ڕان

هه‌ندێ پێگه‌ی تر

ئێستا

Total online: 1
Guests: 1
Users: 0


میوانانی سه‌رهێڵ

ژ. سه‌ردان له‌ 20 ی ئازاری 2009 ه‌وه‌
سه‌رجه‌م مافه‌كانی پارێزراوه‌ © 2017
Powered by uCoz