Friday
2018-04-20
3:47 PM
به‌خێربێیت Guest
RSS
 
كۆشان.. سه‌كۆی هه‌مووان
سه‌ره‌كی بوون به‌ئه‌ندام چوونه‌ژووره‌وه
به‌شه‌كان

سه‌ره‌كی » 2009 » April » 10 » خوانه‌كا
خوانه‌كا
6:21 PM
دڵشاد تاقانه‌

خوانه‌کا ده‌ردت له ‌من چێ دووربه‌ له‌م هه‌موو ژانه‌م

من گیرۆده‌ی ئاهی سـارد و کۆت به‌ندی خه‌فه‌تخانه‌م

به‌خت به‌ستراوی سه‌رکوتکراوی چه‌وته‌کاری زه‌مانه‌م 

شـه‌و  نشــیـنی گه‌رمه ‌شــینی  گریه‌ی مــۆمی شـه‌وانه‌م

 

خوانه‌کا ژیانت به‌سه‌رچێ گوێ مه‌ده‌ به‌م سووتانه‌م

من ڕه‌نگ زه‌رد‌‌‌و‌ی ‌دڵ خه‌زانوه‌‌ر بێ ئـاوازه‌ی ژیانه‌م

دوور هه‌ڵدراوی که‌نار کراوی ڕه‌شــبینی دوا ڕۆژانه‌م

هــاوژوانـی با‌ڵــوه‌رانی ســۆته‌‌ی‌ جه‌ســته‌ی په‌روانه‌م

 

خوانه‌کا جوانیت له‌چـاوچێ مه‌که‌ شین و فه‌یغـانه‌م

من ده‌سـته‌مـۆی ئاخ و ئـۆفی گۆلمی چاو پـڕ گریانه‌م 

دڵ برژاوی هه‌ست گه‌چراوی تاڵ هه‌نسکی خه‌مانه‌م

گۆشه‌خوانی مه‌یمه‌ستانی سـاقی و پیری مه‌یخانه‌م                               

 Dlshadtakana@yahoo.com

بینراوه‌: 590 | زیادكراوه‌ له‌لایه‌ن: 2Koshan | پله‌دانان: 5.0/1 |
ژماره‌ی تێبینییه‌كان: 1
2009-04-11 Spam
1. ئه‌حمه‌د
ده‌ستتان خۆش كاك دڵشاد تاقانه‌
شیعره‌كه‌تان زۆر جوان و به‌ بایه‌خه‌..

ته‌نها ئه‌ندامان ده‌توانن تێبینی بنووسن.
[ بوون به‌ئه‌ندام. خۆتۆماركردن | چوونه‌ژووره‌وه ]
شوێنی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌ندامان

ڕۆژمێر و ئه‌رشیف
«  April 2009  »
SuMoTuWeThFrSa
   1234
567891011
12131415161718
19202122232425
2627282930

گه‌ڕان

هه‌ندێ پێگه‌ی تر

ئێستا

Total online: 1
Guests: 1
Users: 0


میوانانی سه‌رهێڵ

ژ. سه‌ردان له‌ 20 ی ئازاری 2009 ه‌وه‌
سه‌رجه‌م مافه‌كانی پارێزراوه‌ © 2018
Powered by uCoz