ن: د.مسته‌فا مه‌له‌كیان
و: كامه‌ران مه‌لا ئه‌حمه‌د
قه‌دیس (بۆڵس) ئیمان و ئومێد‌و خۆشه‌ویستی له‌چوارچێوه‌ی یه‌ك كۆمه‌ڵه‌دا كۆكردۆته‌وه، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م ڕه‌گه‌زانه به‌به‌ردی بناغه‌ی ژیانی مه‌سیحیه‌تی داناوه(له‌نامه‌یه‌كیدا بۆڵس پێغه‌مبه‌ر بۆ دانیشتوانی فهرنتیا) ی ناردووه. به‌شی سیانزه ئایه‌تی 13). له‌به‌رئه‌مه به‌م سێ ڕه‌گه‌زه له‌ئه‌خلاقی ئاینیدا ده‌وترێت فه‌زیله‌تی ئیلاهی له‌به‌رامبه‌ر فه‌زیله‌تی سروشتی‌دا. له‌ڕۆشنبیری ئیسلامی‌دا ده‌گونجێت بوترێت كه: ئیمان و شوكرو ته‌قوا، له‌گرنگترین فه‌زیله‌ته‌كان و دیارترینیانن، لێره‌وه مه‌عریفه‌ی ماهیه‌تی (چیه‌تی) ئیمان ده‌ست پێده‌كات، به‌و تایبه‌تمه‌ندێتیه‌ی كهبابهتێكه تایبه‌ته به‌ئایینه‌وه بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ماهیه‌ت و مه‌عریفه‌ی ئیمان، یان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه هه‌وڵدانه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مه‌عریفه‌ی ئیمان، ئه‌مه‌ش زۆر گرنگ و پێویسته. له‌لایه‌كی تره‌وه چه‌مكی (ئیمان) واتایه‌كی ماددی و بابه‌تی نییه، وه‌كو ئومێد، خۆشه‌ویستی، چاوه‌ڕوانی، به‌رزخوازی (الگرح) شوكرو ته‌قوا وایه كهواتایهكی واقیعی و ڕۆحی و سایكۆلۆژییان هه‌یه، هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌چه‌مكی (ئیمان) واتایه‌كی هه‌بێت هه‌موو لایه‌ك به‌چاوی خۆیان بیبینن، تا له‌مه‌به‌ستی نوسه‌ر یان ئه‌و كه‌سه تێبگه‌ین كه موفره‌ده‌ی (ئیمان) به‌كارده‌هێنێت. چونكه چه‌مكی (ئیمان) هێنده‌ی واتایه‌كی مه‌عنه‌وی هه‌یه هێنده واتایه‌كی ماددی نییه. گه‌ڕانه‌وه بۆ فه‌رهه‌نگه‌كانی زمان ده‌توانین لێیان سودمهندببین له‌م كایه‌دا، چونكه دانه‌ری فه‌رهه‌نگه‌كان جگه له‌واتای باوی وشه‌كه هیچی ترمان ناده‌نێ، واته ته‌نها ئه‌و واتایهمان ده‌ست ده‌خات كه‌له‌لای زمانه‌وانه‌كان باوه، بۆ نمونه كاتێك موفرهدهیهك به‌كارده‌هێنیت (له‌كاتی ده‌ربڕیندا) ئه‌وا هه‌ر ئه‌و واتایه ده‌دات به‌ده‌سته‌وه كه (له‌كاتی بیستنیدا .. وه‌رگرتنیدا) ئه‌و موفره‌ده‌یه هه‌یه‌تی، به‌واتایه‌كی تر بیسه هه‌رئه‌وه‌نده له‌و چه‌مكه تێده‌گات كهزمانهوانهكان مه‌به‌ستیانه له‌كاتی ده‌ربڕین و وتنی‌دا به‌كاریده‌هێنن، دانه‌ری فه‌رهه‌نگیش جگه له‌یه‌كێك له‌زمانه‌وانه‌كان زیاتر نیه‌و خۆی زمانهوانهو به‌هه‌مان شێوه ووشه‌و موفرهدهكان به‌كارده‌هێنن. واته بێگومان ئه‌ویش به‌هه‌مان گرفته‌وه ده‌ناڵێنێت و ته‌نها واتای باوی ووشهكه ده‌دات به‌ده‌سته‌وه لهفهرههنگهكهیدا، له‌كاتی شیكاركردنی هه‌ر موفره‌ده‌یه‌كی تر "ئاشكرایه ئه‌م حاڵه‌ته به‌م ئاسته جۆرێك له‌نادیاری و ناڕوونی تیا به‌دی ده‌كرێت، چونكه تایبه‌ته به‌و موفرهدانهوه كه حه‌قیقه‌تی ماددیان نیه". كاتێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تێكستی پیرۆزدا ده‌كه‌ین ناتوانین به‌وردی بڵێین مه‌به‌ست له‌به‌كارهێنانی ئه‌و موفره‌ده‌یه به‌و واتایه‌یه كه‌لای زمانه‌وانه‌كان هه‌یه‌و باوه‌و به‌و شێوه‌یه كه‌له‌سه‌رده‌می ده‌ركه‌وتنی ئه‌و تێكسته‌وه لێیتێگه‌یشتوون، خودی تێكسته دینیهكانیش ناتوانرێت هه‌مان واتا‌و پێناسی بۆ دابنرێت كه موفرهدهكان هه‌یانه به‌شێوه‌یه‌كی وردی وا كهكۆكهرهوهی هه‌موو واتاكان بێت و هیچ واتایه‌كی تر هه‌ڵنه‌گرێت. كه‌واته پێویسته چی بكه‌ین؟ له‌لایه‌كه‌وه شوێنكه‌وتووانی ئاینه‌كان ئاره‌زوویانه لهدینهكهیانهوه به‌توندی پێیه‌وه پابه‌ندبن، وه‌زۆر پێویستیان به‌مه‌عریفه‌ی واتای (ئیمان) هه‌یه كهئاینهكهیان داوایان لێده‌كات، ئه‌مه‌ش هۆكاره بۆ به‌فیڕۆدان و له‌ده‌ستدان و هێنانه‌كایه‌ی ههژاندنێكی توند‌و لێكترازانێكی ترسناكی به‌خته‌وه‌ری و سه‌رفرازیان تا بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ئایا به‌ڕاستی ئه‌وان باوه‌ڕدارن یان نه؟، له‌لایه‌كی تره‌وه واده‌رناكه‌وێت كه‌زانیاری ده‌رباره‌ی ماهیه‌تی ئیمان هێنده ئاسان و سانا ده‌ستكه‌وێت.

وا ده‌رده‌كه‌وێت تاكه ڕێگایه‌ك كهڕێگهپێدراوه لێره‌وه‌یه، كه بریتیه له‌كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو تێكسته پیرۆزه‌كانی ئاینێكی دیاریكراو كه ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی تیا به‌كارهاتووه ده‌رباره‌ی (ئیمان) و ڕێكخستن و پاڵدانی هه‌ندێ تێكست له‌گه‌ڵ هه‌ندێ تێكستی تردا ده‌رباره‌ی ئیمان و ئه‌و تایبه‌تمه‌ندێتیانه‌ی ده‌رباره‌ی ئیمان هاتوون له‌و تێكستانه‌دا ههڵبهێنجرێن و دیاریبكرێن و تایبهتمهندێتیهكانیش له‌ته‌ك یه‌كتردا دابنرێن، واته هه‌ندێكیان له‌ته‌ك هه‌ندێكیاندا دابنرێن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت له‌كۆتایدا وینایهك بۆ ئیمان بكرێت و توانای جێگیربوون و بوونی هه‌بێت لهزیهنداو هه‌موو تایبهتمهندێتیهكانیش بگرێته خۆی، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر جارێكی دی و له‌شوێنێكی تری تێكسته پیرۆزه‌كاندا چه‌مكی (ئیمان) مان هاته‌وه ڕێ ئه‌و واتا‌و وێنایه‌ی بۆمان داناوه له‌زیهنماندا ئاماده‌گی و حوزوری هه‌بێت كه‌له ده‌ره‌نجامی تایبهتمهندێتیهكاندا وه‌ك "چه‌مكی ئیمان" به‌ده‌ستمان هێناوه. ئه‌مه ته‌واو له‌وه ده‌چێت كهكهسێكم هه‌رگیز نه‌بینی و نه‌یناسم به‌ڵام تۆ بینیوته‌و ده‌یناسی، كاتێ بۆم وه‌سف ده‌كه‌یت و پێم ده‌ناسێنی له‌گه‌ڵ هه‌ر سیفه‌تێكدا كه‌بۆم باس ده‌كه‌یت ئه‌و وێنا خه‌یاڵیه‌ی لهزیهنمدا بۆم داناوه ورده ورده بۆم ڕونتر ده‌بێته‌وه هه‌رچه‌نده نایبینم و نایناسم به‌ڵام ده‌توانم له‌ڕێی ئه‌و وێنا خه‌یاڵیه‌وه بیناسم، وه‌له‌گه‌ڵ زیادبوونی سیفه‌ته‌كانی كه‌تۆ ده‌رباره‌ی بۆم باسدهكهیت لهزیهنمدا ورده ورده وێنای ئه‌و كه‌سه‌م به‌ره‌و ته‌واو و ته‌كاموڵ بوون ده‌چێت له‌لام، ته‌نانه‌ت لهڕێك و پێكی و پێكهاته‌ی ده‌م و چاوو ورده‌كاری پێكهاته‌ی جه‌سته‌یی نزیكدهبمهوه تا واملێدێت پاش ئه‌وه‌ی تۆ له‌باسكردن و وه‌سفه‌كانی ته‌واو ده‌بیت وێنایه‌كی هێنده نزیكم ده‌رباره‌ی له‌زیهندا هه‌ڵگرتووه نزیكه لهحهقیقهتهكهیهوه، ڕه‌نگه به‌شێوازێك وێنای بكه‌م له‌هه‌موو شوێنێكدا بینیم به‌بێ هیچ وه‌ستانێك بیناسمه‌وه. تایبه‌تمه‌ندێتیه‌كانی ئیمان:- به‌م میتۆده ده‌توانین ئه‌وه كورتبكهینهوهو بڵێین ئیمان هه‌رچیه‌ك بێت به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه هه‌ڵگری ئه‌م تایبهتمهندێتیانهیه:- 1- ئیمان موماره‌سه‌كردنی دڵه – دڵ موماره‌سه‌ی ده‌كات (لم تۆمن قلوبهم) المائده / 41. 2- كردارێكی ئیختیارییه، هه‌ندێ جار په‌یوه‌سته بهداخوازییهوه (امنوا كما امن الناس) البقره / 13. 3- توانای زیادبوونی هه‌یه‌و زیاد ده‌كات (فزادهم ایمانا) ال عمران / 173. 4- ده‌گونجێ ئیمان بگۆڕێت و ببێته كوفر (كیف یهدی الله قوما كفروا بعد ایمانهم) ال عمران /86. 5- په‌یوه‌سته به‌و شته ده‌ره‌كیانه‌ی بونیان هه‌یه (موجودات عینیه خارگه) (من امن بالله والیم الاخر والملائكه والكتاب والنبین) البقره / 177. 6- هه‌روه‌ها په‌یوه‌سته به‌هه‌ندێ بابه‌ت و ڕووداوه‌وه (امنا بالله وما انزل الینا وما انزل الی ابراهیم واسماعیل واسحاق ویعقوب والاسباگ وما أوتی موسی وعیسی وما أوتی النبیون من ربهم) البقره / 136. 7- ئیمان زانستنیه (الژین اوتوا العلم والایمان) الروم / 56. 8- ده‌گونجێ ئیمان و دڵنیانه‌بوون پێكه‌وه كۆببنه‌وه (قال أولم تۆمن قال بلی ولكن لیگمئن قلبی) البقره / 26. 9- هه‌ندێ جار ئیمان په‌یوه‌سته به‌كوفره‌وه (من یكفر بالایمان) المائده / 5. 10- ئیمان و گومان پێكه‌وه كۆنابنه‌وه (لنعلم من یۆمن باڵاخره م‌من هو منها فی شك) سبأ / 21. 11- هه‌روه‌ها په‌یوه‌سته به‌باتڵ و شتی پوچه‌وه (الژین امنوا بالباگل) العنكبوت / 52. 12- پێویست و زه‌رورنیه كاری چاكه به‌رهه‌می ئیمان بێت (من امن بالله والیوم اڵاخر وعمل صالحا فلهم اجرهم عند ربهم) البقره / 62. 13- ئیمان پێش هیدایه‌ت وه‌رگرتن ده‌كه‌وێت (وانی لغفار لمن تاب وامن وعمل صالحا پم اهتدی) گه / 82. 14- مه‌رج نیه ئیمان مرۆڤ سه‌رفراز بكات و شتێكی پێویست نیه ئیمان هۆكاری سه‌رفرازی بێت (فأما من تاب وامن وعمل صالحا فعسی ان یكون من المفلحین) القصص / 67. 15- ئیمان هه‌میشه سود به‌خشه (فلم یك ینفعهم ایمانهم مما رأو بأسنا) غافر / 85.
|