گێلاس عه‌بدوڵا/ مامۆستای زانكۆ

ده‌بێت له‌و پرسیاره‌وه ده‌ست پێبكه‌ین ئایا هاوسه‌ره‌كان له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك ژیانی هاوسه‌ریان پێكهێناوه ؟ وه‌ڵامی پرسیاره‌كه ده‌بێته هۆی ده‌ستنیشا نكردنی هۆكاره‌كان ، واته ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له‌سه‌ر بنه‌مای خۆشه‌ویستی و رێزگرتن بێت له بیروراكانی یه‌كتر و لێكتێگه‌یشتن بوو ، ئه‌وا بناغه‌یه‌كی پته‌وی ده‌بێت و خێزانێكی به‌خته‌وه‌ر دروست ده‌بێت ، له كاتیكیشدا كێشه‌یه‌ك رووبدات ده‌توانن له رێگه‌ی گفتوگۆوه چاره‌سه‌ری بكه‌ن . به‌ڵام پێچه‌وانه‌ری ئه‌مانه واته پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له‌سه‌ر بنه‌مای جوانی و ده‌وڵه‌مه‌ندی و بونی بنه‌ماڵه و پله‌و پایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بوو دوور له په‌یوه‌ندی رۆحی به‌هێز ئه‌وا بێگومان كێشه‌و گرفته‌كان به ئاسانی گه‌وره‌ده‌بن و كه‌شێكی له‌بار ده‌ره‌خسێت بۆ ده‌ستێوه‌ردانی كه‌سانیتر، له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ژیانی ئه‌و دووكه‌سه‌دا به‌تایبه‌تی ماڵه باوانی هه‌ر دوولا . خۆتێهه‌لقورتاندنی كه‌سی سێیه‌م نابێته ئاشتی نێوان هاوسه‌ره‌كان. ده‌كات ،
كاتێك هاوسه‌ره‌كان یه‌كتر هه‌ڵده‌بژێرن نابێت ته‌نیا له روانگه‌ی خۆشی و چێژ وه‌رگرتنه‌وه برواننه ژیانی هاوسه‌رگیری، به‌ڵكو ئاماده‌باشیان هه‌بێت له رووی ده‌رونییه‌وه بۆ روبه‌روبوونه‌وه‌ی ناخۆشی و گیروگرفته‌كان ، واته هاوسه‌رگیری نییه به بێ كێشه‌و ناكۆكی هه‌رچه‌ند په‌یوه‌ندیه‌كانیشیان به‌هێز بێت ، ده‌بێت له كاتی دروستبونی گرفته‌كاندا هاوسه‌ره‌كان دانبه‌خۆدابگرن و نه‌هێڵن كێشه‌كان له‌نێوان خۆیان ده‌ربچن ،چونكه هه‌ركاتێك كه‌سانیتر هاتنه نێو و كێشه‌كانه‌وه ده‌بێته هۆی گه‌وره‌كردنی كێشه كان.
بونی متمانه به یه‌كتری و گومانی باش به‌رامبه‌ر به‌یه‌ك ده‌بێته هۆی لابردنی زۆر له گرفته‌كان و گونجاندن رووده‌دات له نێوانیاندا یه‌كێك له پێویستیه‌كانی مرۆڤ له دوای پێویستیه سه‌ره‌تاییه‌كانیه‌وه پێویستی دڵنیابونه به‌و واتایه‌یی دوور له ترس و دڵه‌راوكێ ، توانای مرۆڤه‌كان جیاوازه له دانبه‌خۆداگرتن له كاتی بونی كه‌م و كورتی له پێویستیه‌كاندا ، ئافره‌تان زیاتر له پیاوان پێویستیان به دڵنیایی و خۆشه‌ویستی و كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئارام هه‌یه ، زۆر له پیاوان ره‌چاوی ئه‌م لایه‌نانه‌ناكه‌ن هۆكاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ كه‌می وشیاری ،یان كه‌می رۆشنبیری و سروشت و پێكهاته‌ی ده‌رونی ئافره‌ت .
په‌یوه‌ندی سۆزداری نێوان هاوسه‌ره‌كان كۆڵه‌كه‌ی به‌خته‌وه‌رییه، ئه‌م په‌یوه‌ندیه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی به هه‌موو كه‌م و كورتیه‌كی یه‌كتر رازی بن ، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات به كۆمه‌ڵێك له جیاوازییه‌كان رازیبن نه‌مانی ئه‌م په‌یوه‌ندییه ده‌بێته هۆی ساردی و مردنی هه‌ست و سۆزیان ، دروستبونی بۆشایی سۆزداری وه‌ك ده‌ردێكی كوشنده‌یه‌و ژیانیان تێك ده‌دات و ره‌وشت و هه‌ڵس و كه‌وتی رۆژانه‌یان ده‌گۆرێت .
هه‌ندێك له هاوسه‌ره‌كان ده‌یانه‌وێت له‌و واقعه رابكه‌ن ، خوده‌ده‌نه خواردن و خواردنه‌وه‌و خه‌وتن و جگه‌ره كێشان و پیاوان به مه‌ی خواردنه‌وه‌و دره‌نگ گه‌رانه‌وه بۆ ماڵ و خۆسه‌رقاڵ كردن به‌كاری زۆره‌وه و ژنانیش بۆ پركردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه كه پیاوه‌كه‌ی بۆی دروستده‌كات خۆی به جل و به‌رگ و خشڵ و ز ێر گۆرین و كه‌ل و په‌لی ناوماڵه‌وه سه‌رقاڵ ده‌كات ،بێگومان له‌م حاڵه‌ته‌دا ژن و پیاو به‌ناچاری ژیانی هاوسه‌ریان به‌سه‌رده‌به‌ن ، له‌به‌ر كاریگه‌ری هه‌ندێ داب و نه‌ریت یاخود كاریگه‌ری ماڵه‌باوان به‌تایبه‌تی ماڵی باوكی ژنه‌كه درێژه به ژیانی هاوسه‌ری ده‌ده‌ن ، تا ئێستا ئه‌و دیارده‌یه له‌ناو خێزان و كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا بونی هه‌یه، كه كچه‌كه‌یان ئاگادارده‌كه‌نه‌وه له‌وه‌ی كه به هیچ شێوه‌یه‌ك بیر له جیابوونه‌وه نه‌كه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌یدا ، له كاتی بونی هه‌ر گرفتێكدا ، له هه‌مانكاتدا هیچ هاوكارییه‌كیان نییه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ، هه‌ندێك له ماڵه باوانه‌كان ئاماده‌نین گوێ بۆ گرفتی كچه‌كه‌یان بگرن ،ئه‌مه‌ش بۆخۆی ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی تری ژیانیان ، زۆر جار خیانه‌تی هاوسه‌رگیری له‌مه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت .
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی كێشه‌ی نێوان هاوسه‌ره‌كان نه‌بوونی گفتوگۆ‌و دانوستانه ، كه ده‌توانین بڵێین له زۆربه‌ی خێزانه‌كاندا بوونی نییه ، له‌بری گفتوگۆ قسه‌ی ره‌ق و توندوتیژی و برینداركردنی هه‌ستی به‌رامبه‌ر په‌یره‌وده‌كرێت كه كێشه‌كان گه‌وره‌تر ده‌بن زۆرجار ده‌گاته ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر ئاسان نه‌بێت ، نه‌بوونی گفتوگۆ كه یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی خۆشه‌ویستی و به‌خته‌وه‌ری ناهێڵێت ئه‌مه‌ش فشارێكی ده‌روونی له‌سه‌ر هه‌ردوو هاوسه‌ر دروست ده‌كات، كاردانه‌وه‌یه‌كی نێگه‌تیڤ له‌سه‌ر خۆیان و منداڵه‌كان دروست ده‌كه‌ن. كه‌واته یه‌كێك له بنه‌ماكانی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری بوونی گفتوگۆیه له نێوانیاندا ، ئه‌مه ببێته خه‌سڵه‌تی كه‌سێتی تاكی ئێمه كه بریاردان و بریار وه‌رگرتن ته‌نیا كه‌سێك نه‌بێت له خێزاندا زۆر جار گرفتێك له نێوان هاوسه‌ره‌كاندا دروست ده‌بێت ئه‌ویش گرفتی به‌راوردكردنی هاوسه‌ره‌كانه به‌كه‌سانیتر جا ئه‌وه چ له لایه‌ن ژنه‌كه‌وه بێت یان له لایه‌ن پیاوه‌كه ده‌بێته هۆی دروستبونی (غیره) لای كه‌سه‌كه تا ده‌گاته ئاستی دڵ پیسی له یه‌كتر ،هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی نائارامی و بروانه‌بون به تواناكان و هه‌ست ده‌كات به‌و به‌راوردكرنه له نرخی كه‌مده‌كاته‌وه و ده‌كه‌وێته حاڵه‌تی به‌رگریكردن له خۆی ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دروستكردنی كێشه‌و ململانێ له نێوان خێزانه‌كاندا . |