كۆشان عه‌لی به‌رده‌كۆزی
ته‌وه‌ری چواره‌م: "بێخوداییه‌كی میتۆدی" یان تێڕوانینی ئێكسپایه‌ر
له ناوه‌ڕاستی بابه‌ته‌كه‌یدا كاك مه‌ریوان، ئاماژه به "میتۆدی بێ‌خودایی"ی پڕۆفیسۆر پیته‌ر بێرگه‌ر ئه‌دات، كه له‌ڕاستیدا ئه‌توانین بڵێن بڕبڕه‌ی پشتی بابه‌ته‌كه‌ی كاك مه‌ریوان به‌و ووته‌یه‌ی پیته‌ر بێرگه‌ر به‌هێز كراوه. كه ئه‌ڵێت "هه‌موو ئه‌و وێنانه‌ی كه له خوداناسیه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگا دروستده‌بن وێنه‌یه‌كن یه‌ك پرنسیپ یه‌ك مانا‌و یه‌ك هه‌قیقه‌ت و یه‌ك ئیراده ده‌كه‌نه دروستكه‌رو پاڵنه‌رو ده‌ستكاریكه‌ری كۆمه‌ڵگا. له‌كاتێكدا هه‌موو ئه‌و وێنانه‌ی له‌دیدێكی كۆمه‌ڵناسییه‌وه دێن پێ له‌سه‌ر جیاوازیی و ناكۆكی و ململانێ و فره‌ڕه‌نگی و فره‌دیدی و فره هه‌قیقه‌تی داده‌گرن. ئه‌م جیاوازیه قوڵه‌یه واده‌كات كۆمه‌ڵناسێكی گه‌وره‌ی وه‌ك پیته‌ر بێرگه‌ر بڵێت له‌پشتی دیدی كۆمه‌ڵناسییه‌وه "بێخوداییه‌كی میتۆدی" هه‌یه." ئه‌مه ده‌قی قسه‌كانی كاك مه‌ریوانه. جیا له‌وه‌ی خوێنه‌ری به‌ڕێز بینی بۆچوونه‌كانی كاك مه‌ریوان و پیته‌ر بێرگه‌ر زۆر جیاوازه له ئێستادا. ئه‌وا له‌م ته‌وه‌ره‌دا، وه‌كو ئه‌ركێكی مێژوویی و ئه‌ركێكی ڕۆشنبیری خۆم، به‌پێویستی ئه‌زانم ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كاك مه‌ریوان ڕوون بكه‌مه‌وه، كه پشت به تێڕوانینێكی (ئێكسپایه‌ر) ئه‌به‌ستێت، گه‌ر چاوپۆشی له به‌سه‌رچوونی ئه‌و تێڕوانینه‌ش بكه‌ین، ئه‌وا هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه كه (خودی پیته‌ر بێرگه‌ر) واته (دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و تێڕوانینه) له‌ئێستادا بڕوای به‌و (میتۆده)نیه.
1-پیته‌ر بێرگه‌ر(37 )

پیته‌ر بێرگه‌ر (Peter Ludwing Berger) كه زۆر جار به (Peter L. Berger یان Peter Berger) ناوی ده‌برێت، له (17)ی مانگی ئازاری (1929) له (ڤیێننا له ئوستریا) له‌دایك بووه، پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای (جه‌نگی جیهانی دووه‌م) چووه بۆ ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كان و له‌وێ ماوه‌ته‌وه. به‌كالۆریۆسی هێناوه له هونه‌ره‌كاندا (له كۆلیژی وێنگه‌ر) له‌ساڵی 1949. پاشان به‌رده‌وام بووه له خوێندن له (New School for Social Research) له شاری نیۆرك، تا له‌ساڵی (1950)دا ماسته‌رو له‌ساڵی (1952)دا بڕوانامه‌ی دكتۆرای هێناوه. به ئاین ناسێكی لۆزه‌ری (Lutheran Theologian) به‌ناوبانگه. له‌ئێستادا، پڕۆفیسۆری سۆسیۆلۆجی و ئاینزانیه. ئه‌مه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری (ئینستتیۆتی كه‌لتور، ئاین و مه‌سه‌له جیهانیه‌كانه). تائێستاش خۆشبه‌ختانه له‌ژیاندا ماوه‌و خزمه‌تێكی گه‌وره به‌بواری كۆمه‌ڵناسی و ئاینی ئه‌كات. بێرگه‌ر له له‌زانكۆی ڕوتگێرس و كۆلیژی بۆستن وانه‌ی ووتووه‌ته‌وه. چه‌ندان كتێبی له‌سه‌ر تیۆری كۆمه‌ڵناسی، كۆمه‌ڵناسی ئاین، و گه‌شه‌پێدانی جیهانی سێیه‌م نوسیوه، كه وه‌رگێرراون بۆسه‌ر ده‌یان زمانی بێگانه. پێته‌ر بێرگه‌ر وه‌كو هه‌ریه‌ك له ڕۆشنبیره‌كانی تری سه‌رده‌می خۆی كه‌وته هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه ئه‌ویش كاریگه‌ربوو به بۆچوونه‌كانی (سیكۆلاریزم)، به‌ڵام دواتر‌و له‌كۆتایی ساڵانی (1980)دا ڕایگه‌یاند كه ئاین نه‌ك هه‌ر ماوه، به‌ڵكو له‌هه‌ندێ حاڵه‌تدا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر زیندووتر وجودی هه‌یه له‌چاو ڕابردوو.
2-میتۆده‌كه‌و وه‌ڵامه‌كان دیاره كاك مه‌ریوان به‌درێژی باسی له‌هۆكاره‌كانی ئه‌و داوایه‌ی (خۆی) و (پیته‌ر بێرگه‌ر) كردووه، كه داوا ده‌كه‌ن خوداناسه‌كان به‌دیدێكی كۆمه‌ڵنانسانه بیربكه‌نه‌وه، پاشان باسی له‌هۆكاری ئه‌وه‌ش كردووه كه بۆچی (بێرگه‌ر) ئه‌ڵێت له‌پشتی كۆمه‌ڵناسیه‌وه "بێخوداییه‌كی میتۆدی هه‌یه". بۆیه ئێمه ناچین ئه‌و بۆچوونانه دووباره بكه‌ینه‌وه. ته‌نها وه‌ڵام ئه‌ده‌ینه‌وه. له‌ڕاستیدا ئه‌م "بۆچوونه"ی پیته‌ر بێرگه‌ر بۆیه‌كه‌مجار له‌كتێبێكی خۆیدا هاتووه به‌ناوی (The sacred canopy: elements of a sociological theory of religion) له‌لاپه‌ڕه (230)دا كه ئه‌م كتێبه‌ی له‌ساڵی (1966)دا بڵاوكردووه‌ته‌وه. دواتر له‌لایه‌ن هه‌ندێ له‌كۆمه‌ڵناسانه‌وه، كه تازه كاك مه‌ریوان دوای ئه‌كه‌وێت، په‌سه‌ند كرا.(38) با ئێمه‌ش وه‌كو كاك مه‌ریوان بچینه ساڵی (شه‌سته‌كان)، بزانین ئایا له‌وكاته‌دا هیچ وه‌ڵامێك دراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌م كتێبه؟! له‌ساڵی (1970)دا (ڕۆبه‌رت باڵا)(39) له كتێبێكی خۆیدا ئاماژه به‌وه ئه‌دات كه ڕه‌مزو سیمبوله دینیه‌كان پێناسه‌ی شوناسی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی ئه‌كات و زۆر به‌گرنگیه‌وه سه‌یر ئه‌كرێن، وه گریمانی پێشبینی كردنی پێشووی كۆمه‌ڵناسی خۆیی ئه‌وه‌نده‌ی به‌رهه‌می كلتوری ڕۆژئاوایه ئه‌وه‌نده ڕاستیه‌كی جیهانی نیه. هه‌ر (باڵا) پێشنیاری ئه‌وه ئه‌كات به‌بێ كرانه‌وه‌و هاوسۆزی له‌گه‌ڵ دیارده‌ی ئاینیدا، زاناكانی كۆمه‌ڵناسی ناتوانن كه داهێنانكاری له دیارده ئاینیه‌كاندا بكه‌ن، وه پێویسته كۆمه‌ڵناسه‌كان هاوكاری تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا بكه‌ن به‌ره‌و گۆڕان بۆ بارودۆخێكی مێژوویی نوێ. له‌لایه‌كی تره‌وه (وێبه‌ر) دان به‌وه‌داده‌نێت، كه زانست ناتونێ وه‌ڵامی مه‌ته‌ڵی ژیان بداته‌وه. زانست فه‌لسه‌فه نیه وه‌ڵامی پرسیاری سه‌ره‌كی و گه‌وره‌ی مرۆڤایه‌تی بداته‌وه كه: مانای ئه‌م هه‌موو شتانه چیه؟ ئێمه له‌كوێ‌وه هاتووین و بۆ كوێ ده‌چین؟ (وێبه‌ر) خۆی به‌كه‌سێكی (بێ بڕوا)ناوزه‌د ئه‌كات، به‌ڵام له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا به‌ئینسافه . بۆیه ناتوانرێ له‌ڕێگه‌ی سیكۆلاریزمه‌وه پێناسه‌ی جیهان بكرێت. هه‌ر بۆیه‌شه باس له قورسایی و وجودی مێژوویی گرنگیدان به لایه‌نی ئاین ئه‌كات. چه‌ند كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و پێشكه‌وتن بڕوات، ئه‌بێ شوناسی خۆیان بهێڵنه‌وه‌و پارێزگاری لێ بكه‌ن، به‌شێوه‌یه‌كی تر بڵێین، پاش پێشكه‌وتنه ته‌كنه‌لۆژیه‌كان، ئه‌بێ مرۆڤ لایه‌نه بڕواییه‌كه‌ی به‌هێزبكاته‌وه له‌به‌رگ و بارودۆخێكی نوێ‌دا. هه‌ر بۆیه (باڵا) ئه‌ڵێت(40) من ئاماده نیم ئه‌و بۆچوونه قبوڵ بكه‌م كه ئه‌ڵێت مه‌سه‌له‌ی ئاین مردووه‌و ڕه‌مزه‌كانی ناو ئاین شتێكی ڕاسته‌وخۆیان نیه به‌ئێمه‌ی بڵێن. ئه‌گه‌ر هه‌ندێ پرسیاری ساده‌و زۆر باو بكه‌ین، ئه‌توانین بپرسین: ئایا ڕۆح چیه؟ كه عه‌قڵ هه‌رگیز ناتوانێ وه‌ڵامی بداته‌وه، كۆمه‌ڵناسی هه‌رگیز ناتوانێ په‌ی پێ ببات. ته‌نانه‌ت گه‌ر له وجودی ڕۆح گومانمان هه‌بێت ئه‌وا ده‌بێت له وجودی خۆشمان گومانمان هه‌بێت. چونكه گه‌ر پێمان وابێت ڕۆح وجودی نیه، ئه‌وا خوێدنه‌وه‌ی عه‌قڵ چیه بۆ ئه‌و مرۆڤه‌ی له‌ناكاوێكدا ئه‌مرێت؟ به‌هه‌ر حاڵ، ئه‌گه‌ر بڵێین هه‌یه، ئایا جگه له ئاین كام هێزه‌یه ئه‌توانێ ڕۆح ئاراسته بكات؟ كام له‌و پێكهاتانه‌ی كۆمه‌ڵگا توانای ئاسووده‌كردنی ڕۆحی هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر بزانین پێناسه‌ی ڕۆحیش بكه‌ین، كام هێز هه‌یه بتوانێ ڕۆح له‌گه‌ڵ ئاوابوونیدا بێنێته‌وه؟ ئه‌م پرسیاره هه‌رگیز عه‌قڵ ناتوانێ وه‌ڵامی بداته‌وه، ئه‌گه‌ر وه‌كو كاك مه‌ریوان بیر بكاته‌وه. گه‌ر بێینه سه‌ر بۆچوونی (پیته‌ر بێرگه‌ریش)، وه‌كو چۆن له‌سه‌رجه‌م ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی باسمان كرد، له‌ئێستادا ئه‌گه‌ر سه‌داسه‌د بۆچوونی پێچه‌وانه‌ی كاك مه‌ریوان نه‌بێت، ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر‌و ئاشكرا بۆچوونه‌كانی كاك مه‌ریوان به‌رپه‌رچ ئه‌داته‌وه. نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵكو له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌ساڵی (2006)دا به‌سه‌راحه‌ت ئه‌ڵێت(41) "زۆر گرنگه ئه‌وه بزانین كه هیچ گومانی تێدانیه، ئاین وون نابێت. ئه‌م بیر‌و بۆچوونه تائێستاشی له‌گه‌ڵدابێت له‌ناو ڕۆشنبیراندا باوه (ڕۆشنبیره سیكۆلاره‌كان) كه پێیان وایه ئاین دیارده‌یه‌كی كاتیه‌و له‌گه‌ڵ زیادبوونی بواری فێربوون به‌شێوه‌یه‌كی زۆر له‌ناو ئه‌چێت . ئه‌مه له‌ئێستادا ڕوونادات و، له‌ئاینده‌شدا ڕوونادات." ئه‌مه‌و هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا ئاماژه به‌و هه‌ڵه‌یه‌ی خۆی له‌كۆتایی ساڵانی (70)و سه‌ره‌تاكانی (80)كاندا ئه‌دات، كه چۆن دوو بابه‌تی وه‌كو پلۆرالیزه‌یشن و سیكۆلاریزه‌یشنی به‌یه‌كه‌وه گرێداوه. ئه‌و له‌ئێستادا په‌شیمانه . |