Wednesday
2017-10-18
3:12 AM
به‌خێربێیت Guest
RSS
 
كۆشان.. سه‌كۆی هه‌مووان
سه‌ره‌كی بوون به‌ئه‌ندام چوونه‌ژووره‌وه
نووسینه‌كانی كۆشان عه‌لی و ئه‌وانه‌ش كه‌ له‌سه‌ری نووسراوه‌ »
به‌شه‌كان
بابه‌ته‌كانی كۆشان عه‌لی [33]
ئه‌م به‌شه‌ تایبه‌ته‌ به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی كۆشان عه‌لی
له‌سه‌ر كۆشان علی و گه‌نجان نوسراوه [4]
به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ هه‌ربابه‌تێك وه‌رده‌گرین كه‌ ده‌رباره‌ی كۆشان عه‌لی بنووسرێت و جگه‌ له‌وه‌ی له‌ پێگه‌كه‌ماندا بۆی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌م به‌شه‌شدا ئه‌رشیفی ده‌كه‌ین..

به‌شه‌كان

سه‌ره‌كی » 2009 » May » 14 » جۆشوا ستانتۆن: به‌دڵنیاییه‌وه‌ ده‌ڵێم كه‌ ئیسلام دینێكى لیبورده‌یه‌
جۆشوا ستانتۆن: به‌دڵنیاییه‌وه‌ ده‌ڵێم كه‌ ئیسلام دینێكى لیبورده‌یه‌
0:29 AM
سازكردنى: كۆشان عه‌لى زه‌مانى

یه‌كێك له‌و باسانه‌ى كه‌ جێگه‌ى خۆیه‌تى به‌رده‌وام قسه‌ى له‌سه‌ر بكرێت، مه‌سه‌له‌ى گفتوگۆى نێوان ئاینه‌كانه‌. له‌هه‌مان كاتدا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ له‌و بوارو بابه‌تانه‌ى په‌یوه‌ستن به‌ ئاینه‌وه‌. (جۆشوا ستانتۆن) دامه‌زرێنه‌رو سه‌نووسه‌رى تیمى نوسینى دیالۆگى نێوان ئاینه‌كانه‌، كه‌ له‌ئێستادا ماڵپه‌رێكى تایبه‌تیان هه‌یه‌ كه‌ چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌و جۆناڵى تایبه‌ت به‌ بوارى دیالۆگى نێوان ئاینه‌كانى تێدا بڵاوده‌كرێته‌وه‌. به‌هه‌مان شێوه‌ به‌رِێزیان دامه‌زرێنه‌ر و یه‌كێك له‌ به‌رِێوه‌به‌رانى تیمى په‌نده‌كانى كاته‌كانى ژیانه‌، كه‌ هه‌وڵ ده‌دات بۆ دروست كردنى لاوانى سه‌ركرده‌. (ستانتۆن) له‌هه‌مانكاتدا، چه‌ند خه‌ڵاتێكى جیاوازى پێ به‌خشراوه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ى به‌رِێزیان له‌بواره‌كانى گه‌نجان و به‌یه‌كگه‌یشتنى نێوان ئاینه‌كان ئه‌نجامى ئه‌دات.

له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا زۆر به‌كورتى تیشك ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێكى گرنگى په‌یوه‌ست به‌و بوارانه‌ى كه‌ (جۆشوا ستانتۆن) كارى تێداكردوون و تێدا ده‌كات.

له‌سه‌رتاوه‌ به‌رِێزیان ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ ئه‌وان له‌رِێگه‌ى ماڵپه‌ره‌كه‌یانه‌وه‌ "هه‌وڵده‌ده‌ن جۆرو مه‌وداى ئه‌وگفتوگۆیانه‌ى له‌نێوان رِابه‌ر و شوێنكه‌وتووه‌ ئاینه‌كانى گۆى زه‌ویدا ئه‌نجام ده‌درێن گه‌شه‌پێبده‌ن. له‌هه‌مان كاتدا له‌رِێگه‌ى ئه‌و مه‌كۆیه‌ى كه‌ له‌ناو ماڵپه‌ره‌كه‌یاندا هه‌یه‌، میوانان و بینه‌رانى سایته‌كه‌یان ده‌توانن كه‌ ده‌رباره‌ى ئاینه‌ جیاوازه‌كانى تر زانیارى وه‌ربگرن و، زانیاریه‌كانى خۆیشیان به‌ به‌رامبه‌ره‌كانیان ببه‌خشن." هه‌ربۆیه‌شه‌ به‌رِێزیان داوا ده‌كات كه‌ هه‌موو كه‌سێك به‌بىَ جیاوازى به‌شدارى بكات له‌و گفتوگۆیانه‌ى له‌ناو ماڵپه‌ره‌كه‌یاندا ئه‌نجام ده‌درێت *.

پێده‌چێت گرنگترین پرسیارێك كه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ بكرێت ئه‌وه‌ بێت كه‌ ئایا زه‌روره‌تى ئاین چییه‌ بۆ ئێمه‌؟ بۆچى ده‌بێت ئێمه‌ دیندار بین؟ له‌وه‌ڵامى ئه‌مه‌دا (ستانتۆن) ده‌ڵێت "ئاین خۆراكى رِۆحمانه‌. مانا ده‌به‌خشێت به‌ ژیانمان و هه‌ندىَ سیسته‌مى ئه‌خلاقى و باشمان فێر ده‌كات كه‌ پێى بژین."

هه‌وڵدان به‌مه‌به‌ستى دروست كردن و بنیاتنانى دیالۆگێكى ته‌ندروست له‌نێوان ئاینه‌كاندا پێویستى به‌ چه‌ند پره‌نسیپ و بنه‌مایه‌ك ده‌بێت، لێره‌دا (ستانتۆن) رِاسته‌وخۆ له‌رِێگه‌ى ئه‌و بنه‌مایه‌ى كه‌ پێویسته‌ ئاینى له‌سه‌ر بنیاتبنرىَ دێته‌گۆ، به‌وه‌ى كه‌ ده‌ڵێت "پێویسته‌ ئاین له‌سه‌ر ئایدیاى رِێزگرتنى مرۆڤایه‌تى بنیاتبنرێت. هه‌موو ئاینه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر رِێزگرتن له‌به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ن." كه‌ به‌گوته‌ى (ستانتۆن) "ئێمه‌ هه‌ندىَ جار ئه‌وه‌ له‌بیر ده‌كه‌ین كه‌ رِێزگرتن له‌ به‌رامبه‌ر ده‌كرێت به‌ماناى رِێزگرتنى ئه‌و كه‌سانه‌ بێت كه‌ خاوه‌نى ئاینێكى ترى جیاوازن." ئیتر لێره‌وه‌ ده‌كرێت بنه‌مایه‌كى ته‌ندروست بنیاتنرێت به‌مه‌به‌ستى چالاككردنى دیالۆگى ئاینى. له‌ دواجاریشدا دیالۆگ و خوێندنه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر ده‌بێته‌ سیمایه‌كى دره‌وشاوه‌ى ئاین.

له‌ باسى مه‌سه‌لى (فه‌نده‌مێنتالیزم) و په‌یوه‌ندى به‌ ئاینه‌كانه‌وه‌، (ستانتۆن) به‌لایه‌وه‌ زه‌حمه‌ته‌ كه‌ به‌ته‌واوى له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا قسه‌ى كۆتایى بكات. به‌ڵام پێى وایه‌ كه‌ "فه‌نده‌مێنتالیزم به‌زۆرى له‌ هه‌ڵه‌ تێگه‌یشتن له‌ ئایدیاكانى ئاینه‌وه‌ دێت كه‌ له‌رِاستیدا له‌خودى خۆیاندا زۆر واقعیین." له‌هه‌مانكاتدا به‌رِێزیان پێى وایه‌ هه‌ندىَ جار له‌ مه‌سه‌له‌ى ته‌فسیركردن و به‌كردارى كردنى ئایین بۆسه‌ر ئه‌رزى واقیع ئێمه‌ تووشى كێشه‌ ده‌بین، به‌وه‌ى كه‌ هێزه‌كانى كۆمه‌ڵگا به‌شێوه‌ى جیاواز په‌رچه‌ كرداریان هه‌یه‌ بۆ ئه‌و په‌یامه‌ پیرۆزانه‌ى كه‌ بۆ پێغه‌مبه‌ران دێت، كه‌ دابه‌ش ده‌بن به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا "كه‌سانێك هه‌ن كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى ناواقیعییانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ده‌قه‌كان ده‌كه‌ن و كه‌سانێكى تریش به‌شێوه‌یه‌كى واقیعى. به‌ڵام زۆربه‌ى جار ئه‌و به‌شه‌ى كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى كۆنزه‌رڤاتیڤ و ناواقیعى ئاین وه‌رده‌گرن له‌ كۆمه‌ڵگادا زیاتر خاوه‌نى سه‌نگى خۆیانن، هه‌ربۆیه‌شه‌ بۆچوونه‌كانى خۆیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌." لێره‌دا (ستانتۆن) گه‌ره‌كیه‌تى خراپ كاریگه‌رى ئاینێك بۆسه‌ر كۆمه‌ڵگا ده‌گه‌رِێته‌وه‌ خراپ خوێندنه‌وه‌ى شوێنكه‌وتووانى بۆ ئه‌ودینه‌، نه‌وه‌كو خودى ئاینه‌كه‌. به‌هه‌مان شێوه‌ له‌مه‌سه‌له‌ى سیاسه‌ت و ئایندا به‌رِێ.یان ئه‌وه‌ ده‌خه‌نه‌رِوو كه‌ "ئه‌گه‌ر ئێمه‌ ئاینمان له‌ جیهاندا به‌ مه‌به‌ستێكى باش به‌كارهێنا ئه‌وه‌ ده‌توانێت رِۆڵێكى زۆر گرنگ بگێرِێت. به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌گه‌ر ئاین به‌شێوه‌یه‌كى خراپ به‌كاربهێنرێت ئه‌وا زیانى گه‌وره‌ ده‌خاته‌وه‌. بۆنمونه‌ له‌ جه‌نگه‌كاندا ئاین به‌شێوه‌یه‌كى خراپ به‌كارهێنراوه‌، و له‌ شۆرِش و جوڵانه‌وه‌كانى ناو ئه‌مریكا ئاین وه‌كو نمونه‌یه‌ك بووه‌ پشتگیرى و هه‌وڵدان بۆ به‌ره‌و باشتر بوون. ئه‌وه‌ى كه‌ ئاین به‌شداربێت له‌ سیاسه‌تدا یاخود نا، ئه‌وه‌ پشت ده‌به‌ستێت به‌و وڵاتێكى دیاریكراو و بارودۆخى دیاریكراوى ئه‌و وڵاته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌و كێشه‌و قه‌یرانه‌ به‌رده‌وامانه‌ى كه‌ له‌نێوان جوله‌كه‌ و موسڵماناندا هه‌یه‌، (ستانتۆن) ئه‌وه‌ى خسته‌رِوو كه‌"ده‌بێت ئێمه‌ ته‌نها له‌و رِووه‌وه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ نه‌بینین، چونكه‌ چه‌ندین نمونه‌ى مێژوویى و گرنگمان هه‌یه‌ كه‌ ئه‌و رِاستیه‌ ده‌خه‌نه‌رِوو كه‌ موسڵمانان و جوله‌كه‌مان به‌شێوه‌یه‌كى ئاشته‌وایى و دوور له‌ كێشه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا ژیاوان. بۆنمونه‌ ئه‌نده‌لوس ده‌توانیت وه‌كو نمونه‌یه‌ك وه‌ربگریت. له‌و وڵاته‌دا گه‌وره‌ترین زاناكانى جودایزم چه‌ندین ته‌كنیكى نوىَ فێربوون به‌مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه‌و فێركردن له‌لایه‌ن موسڵمانه‌كانى هاورِێ و دراوسێیانه‌وه‌. به‌هه‌مان شێوه‌ موسڵمانانیش سودێكى زۆریان وه‌رگرت له‌ لایه‌نى زانستى و پزیشكى فه‌لسه‌فى جووله‌كه‌ زاناكان. پێموایه‌ پێویسته‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بكرێت ده‌رباه‌ى ئه‌نده‌لوس و ئه‌و ماوانه‌ى تریش كه‌ موسڵمانان و جوله‌كه‌كان به‌ ئاشته‌وایى و به‌كه‌وه‌ ژیانیان بردۆته‌سه‌ر، بۆئه‌وه‌ى له‌ داهاتوودا په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و دوو ئاینه‌ نوىَ بكرێته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌لێبوورده‌یى له‌ ئاینى ئیسلامدا، (ستانتۆن) ده‌ڵێت "من به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ده‌ڵێم كه‌ ئیسلام ئاینى لێبوورده‌ییه‌." له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا "كه‌ هه‌موو ئاینه‌كان هه‌ندآ توخمى فه‌نده‌مێنتالیزمیان تێدایه‌. به‌ڵام ئیسلام به‌شێوه‌یه‌كى بنه‌رِه‌تى جوانه‌، لێبورده‌یه‌، ئاینى ئاشتیه‌، و له‌ناخى دڵه‌وه‌ رِێزى لێده‌گرم." وه‌ ئه‌وه‌یشى نه‌شارده‌وه‌ كه‌ "له‌و برِوایه‌دام ئیسلام ئاینێكى گونجاوه‌ له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانى مۆدێرنیزم. ئیسلامیش هه‌روه‌كو یه‌هودیه‌ت و مه‌سیحیه‌ت هه‌وڵده‌دات كه‌ بنه‌ماكانى خۆى له‌گه‌ڵ جیهانى مۆدێرنیزمدا بگونجێنێت."

 

Category: بابه‌ته‌كانی كۆشان عه‌لی | Views: 524 | Added by: 2Koshan | پله‌ دانان 0.0/0 |
تێبینی 0
ته‌نها ئه‌ندامان ده‌توانن تێبینی زیاد بكه‌ن.
[ بوون به‌ئه‌ندام | چوونه‌ژووره‌وه ]
شوێنی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌ندامان

ڕۆژمێر و ئه‌رشیف
«  May 2009  »
SuMoTuWeThFrSa
     12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
31

گه‌ڕان

هه‌ندێ پێگه‌ی تر

ئێستا

Total online: 1
Guests: 1
Users: 0


میوانانی سه‌رهێڵ

ژ. سه‌ردان له‌ 20 ی ئازاری 2009 ه‌وه‌
سه‌رجه‌م مافه‌كانی پارێزراوه‌ © 2017
Powered by uCoz