Monday
2017-12-11
4:09 PM
به‌خێربێیت Guest
RSS
 
كۆشان.. سه‌كۆی هه‌مووان
سه‌ره‌كی بوون به‌ئه‌ندام چوونه‌ژووره‌وه
نووسینه‌كانی كۆشان عه‌لی و ئه‌وانه‌ش كه‌ له‌سه‌ری نووسراوه‌ »
به‌شه‌كان
بابه‌ته‌كانی كۆشان عه‌لی [33]
ئه‌م به‌شه‌ تایبه‌ته‌ به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی كۆشان عه‌لی
له‌سه‌ر كۆشان علی و گه‌نجان نوسراوه [4]
به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ هه‌ربابه‌تێك وه‌رده‌گرین كه‌ ده‌رباره‌ی كۆشان عه‌لی بنووسرێت و جگه‌ له‌وه‌ی له‌ پێگه‌كه‌ماندا بۆی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌م به‌شه‌شدا ئه‌رشیفی ده‌كه‌ین..

به‌شه‌كان

سه‌ره‌كی » 2009 » May » 14 » میر حه‌سه‌ن موسه‌وى..به‌هێزترین كاندیدى ئیسڵاحییه‌كان
میر حه‌سه‌ن موسه‌وى..به‌هێزترین كاندیدى ئیسڵاحییه‌كان
0:23 AM

 ئاماده‌كردنی: كۆشان عه‌لی

 

(میر حه‌سه‌ن موسه‌وى) به‌ دروشمى (ئازادى و گۆرِان) كاندیدی ئیسڵاحیه‌كانى ئێرانه‌ بۆ هه‌ڵبژرادنه‌كانى داهاتووى سه‌رۆكایه‌تى ئێران، كه‌ برِیاره‌ له‌ دوانزه‌ى یۆلیۆى ئه‌مساڵدا ئه‌نجام بدرێت. (موسه‌وى) دواهه‌مین سه‌رۆك وه‌زیرى ئێران بووه‌ به‌ر له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و پۆسته‌، هه‌ر بۆیه‌شه‌ له‌ دواى ساڵى (1989)ه‌وه‌ له‌ گۆرِه‌پانى سیاسى دووركه‌وتۆته‌وه‌.

(میر حه‌سه‌ن موسه‌وى) له‌ خێزانێكى ئازه‌ربایجانى له‌ به‌روارى (29)ى سپێپته‌مبه‌رى (1942) له‌دایك بووه‌، له‌ ناوچه‌یه‌كى نزیك ته‌برێز پایته‌ختى هه‌رێمى ئازه‌ربایجان، و له‌ تاران گه‌وره‌بووه‌. برِوانامه‌ى له‌ ئه‌ندازیارى بیناسازى و نه‌خشه‌كێشانى شاره‌كاندا به‌ده‌ست هێناوه‌ له‌ زانكۆى تاران، هه‌روه‌ها برِوانامه‌ى ماسته‌رى له‌ ئه‌ندازیارى بیناسازى له‌ زانكۆى (شه‌هید به‌هه‌شتى) به‌ده‌ست هێناوه‌. ئاره‌زووى وێنه‌كێشانه‌، و به‌ زمانه‌كانى ئینگلیزى و عه‌ره‌بى به‌ته‌واوى قسه‌ ده‌كات.

له‌دواى ته‌واوكردنى زانكۆ (موسه‌وى) وه‌كو وانه‌بێژ له‌ كۆلیژى ئه‌ندازیارى له‌ (زانكۆى تاران) كارى كردووه‌، هه‌روه‌ها سه‌رنوسه‌رى رِۆژنامه‌ى رِه‌سمى پارتى جمهورى ئیسلامى بووه‌ كه‌ ناوى (جمهورى ئیسلامى)یه‌.

 

پۆسته‌كانى پێشووى (موسه‌وى)

له‌ ساڵى (1980) (موسه‌وى) وه‌كو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ ده‌ست نیشان كرا، و پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێسپێررا له‌ماوه‌ى نێوان (1981-1989)، به‌ڵام ئه‌و پۆسته‌ هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌ له‌ (ئۆگه‌ست)ى (1989) به‌ گۆرِینى ده‌ستوورى ئێران، بۆیه‌ش سه‌رۆكى وڵات بوویه‌ سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى ته‌نفیزى (جآ به‌جآ كردن) و كه‌سى دووه‌م له‌دواى (مورشیدى ئه‌علا).

و له‌دواى كێشانه‌وه‌ى له‌ پۆستى سه‌رۆكى وه‌زیران، له‌ساڵى (1990)دا، به‌ برِیارێك له‌ ئه‌نجومه‌نى باڵاى شۆرِى ئیسلامیه‌وه‌، وه‌كو سه‌رۆكى ئه‌كادیمیاى هونه‌رى ئێران دیاریكرا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌كو رِاوێژكارى سه‌رۆك كۆمارى ئێران كارى كردووه‌ له‌ سه‌رده‌مى (ئه‌كبه‌ر هاشمى رِه‌فسنجانى 1989-1997)، و (محمد خاته‌مى 1997-2005)، هه‌روه‌ها (موسه‌وى) ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى دیارى كردنى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى ده‌سه‌ڵاته‌.

له‌ ساڵى  (1997) و دواى ئه‌وه‌ى (خاته‌مى) هاته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات، (موسه‌وى) یه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه‌ى كه‌ پشتیوانیه‌كى زۆرى لێكرد، به‌شێوه‌یه‌ك (موسه‌وى) كاریگه‌رى له‌سه‌ر پشتیوانانى (خاته‌مى) هه‌بوو كه‌ وێنه‌كه‌ى (موسه‌ویان) له‌ته‌نیش ئه‌و ده‌دا له‌كاتى بانگه‌شه‌كانى هه‌ڵبژاردندا. له‌هه‌مان كاتدا (موسه‌وى) له‌ ساڵى (2005)دا یه‌كێك بوو له‌ دیارترین ناوى كاندیده‌كان كه‌ چاوه‌رِآ ده‌كرا بۆ سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى ئه‌و وڵاته‌ هه‌ڵبژێررێت.

 

(موسه‌وى) ده‌بێته‌ سه‌رۆك كۆمار

موسه‌وى له‌دواى دابرِانێكى زۆرى له‌ گۆرِه‌پانى سیاسى گه‌رِایه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى ببێته‌ یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ى كه‌ به‌گه‌رمى هه‌وڵده‌دات بۆئه‌وه‌ى كورسى سه‌رۆك كۆمارى ئێران مسۆگه‌ر بكات. له‌ئێستادا كه‌ (محمد خاته‌مى) له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى (موسه‌وى) ده‌ستى له‌ خۆكاندید كردنى كێشایه‌وه‌، ده‌رفه‌ت و چانس له‌به‌رده‌م ئه‌ودا زۆر واڵایه‌ بۆئه‌وه‌ى یه‌كێك بێت له‌ به‌هێزترین كاندیده‌كان بۆ سه‌رۆك كۆمارى ئێران. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا واهه‌ست ده‌كرێت كه‌ (موسه‌وى) له‌لایه‌ن هه‌ردوو باڵى (موحافیزكار) و (ئیسڵاحى)یه‌كانه‌وه‌ كه‌سێكى قبوڵكراو بێت، چونكه‌ ئیسڵاحیه‌كان واده‌بینین كه‌ (موسه‌وى) جێگره‌وه‌ى (محمد خاته‌مى) سه‌رۆكى ئیسڵاحى پێشوو ده‌بێت، و موحافیزكاره‌كانیش واى ده‌بینن كه‌ له‌بوونى ئه‌ودا ده‌رفه‌تى كاره‌كانیان له‌به‌رده‌مدا ته‌سك ناكرێته‌وه‌. ئه‌وه‌ش كه‌ لێره‌دا دووباره‌ جێگه‌ى له‌سه‌ر وه‌ستانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ (موسه‌وى) پشتیوانى له‌و ئێرانیانه‌ش وه‌رده‌گرێت كه‌ له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆك وه‌زیرایه‌تى ئه‌ودا ژیاون.

جێگه‌ى باسه‌ (موسه‌وى) له‌و خواستانه‌ى كه‌ ده‌یه‌وێت جێبه‌جێى بكات له‌دواى به‌ده‌ست هێنانى پۆستى (سه‌رۆك كۆمارى ئێران) ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دادگه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى، یه‌كسانى و ئازادى رِاده‌ربرِین دابین بكات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رِه‌گه‌كانى گه‌نده‌ڵى بنبرِبكات و پشتیوانى و گه‌شه‌پێدان ئه‌نجام بدات له‌بوارى ئابوورى ده‌وڵه‌تدا. ئه‌وه‌یشى رِاگه‌یاند كه‌ سیاسسه‌تى وڵاته‌كه‌ى له‌سه‌رده‌مى ئه‌ودا سیاسه‌تى هاریكارى ده‌بێت و وتیشى كه‌ وڵاته‌كه‌ى زیانى زۆرى كردووه‌ به‌هۆى ئه‌و سیاسه‌ته‌ تونده‌ى كه‌ له‌ سآ ساڵى رِابردوودا به‌رامبه‌ر ده‌ره‌وه‌ى خۆى هه‌یبووه‌.

هه‌ندێك له‌لایان وایه‌ كه‌ خۆكێشانه‌وه‌ى (خاته‌مى) بۆئه‌وه‌یه‌ كه‌ رِێگرى بكرێت له‌ هه‌ر به‌یه‌كدادانێكى سیاسى كه‌، و ئه‌وه‌ش چاوه‌رِوان ده‌كرێت كه‌ له‌دواییدا هه‌ندآ شتى تر رِووبدات له‌ حاڵه‌تى هه‌ڵبژاردنى (میر حه‌سه‌ن موسه‌وى)دا.

له‌ په‌یامێكیشیدا بۆ (خاته‌مى) (موسه‌وى) ئه‌وه‌ى پى رِاگه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌ردووكیان هه‌ر وه‌كو یه‌ك ئامانجیان هه‌یه‌و رِێگاى ته‌ندروستیش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چاكسازى بكریت كه‌ گه‌رِانه‌وه‌ بۆ بنه‌رِه‌ت و بنه‌ماكان له‌خۆى ده‌گرێت.

 

داخوازى گۆرِان و چاكسازى

له‌ دواى خۆكاندید كردنى بۆ سه‌رۆكایه‌تى، (موسه‌وى) به‌ڵێنى گۆرِینى وێنه‌ى ئێرانیدا كه‌ له‌ئێستادا له‌شێوه‌ى ده‌وڵه‌تێكى توندرِۆ ده‌رده‌كه‌وێتن و هه‌روه‌ها ئاماده‌یى نیشاندا بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا و له‌هه‌مان كاتدا ته‌ئكیدى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ى هه‌وڵده‌دات بۆ به‌ده‌ست خستنى چه‌كى ناوكى به‌ مه‌به‌ستى ئاشتیانه‌، و ئه‌وه‌ى دوورخستنه‌وه‌ كه‌ هیچ پاشه‌كشه‌یه‌ك له‌و بواره‌دا بكات، به‌ ته‌ئكید كردنه‌وه‌ له‌وه‌ى كه‌ ئێران چه‌كى ناوكى به‌رهه‌م ناهێنێت، و ئه‌وه‌ى خسته‌رِوو كه‌ پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆژى جیاوازه‌ له‌ به‌رهه‌م هێنانى چه‌ك.

وه‌ ده‌رباره‌ى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا ئه‌وه‌ى رِاگه‌یاند شتێكى رِاسته‌ ئه‌و زمانه‌ى كه‌ ئۆباما به‌كارى ده‌هێنێت جیاوازه‌ له‌وه‌ى پێشووى بۆش، و ئه‌وه‌شى له‌لا پرسیاره‌ كه‌ ئایا بۆچى وڵاته‌كه‌ى ده‌ست به‌ موفاوه‌زات و گفتوگۆ ناكات له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا، و ته‌ئكیدى كرده‌وه‌ له‌وه‌ى كه‌ ئه‌وان هه‌ڵده‌ستن به‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا.

له‌هه‌مان كاتدا (موسه‌وى) هه‌وڵده‌دات كه‌ له‌ماوه‌ى هه‌ڵبژێررانیدا بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌و وڵاته‌ هه‌ڵبستێت به‌ به‌ده‌ست هێنانى متمانه‌ له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى، و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ پێویسته‌ هیچ سیاسه‌تێك پشتگیرى نه‌كرێت تا ئه‌وكاته‌ى به‌ته‌واوى لێى ده‌كۆڵرێته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بارودۆخى كۆمارى ئیسلامى ئێران بێـه‌وه‌.

 

چالاكییه‌ سیاسیه‌كانى (موسه‌وى)

رِۆڵى (موسه‌وى) له‌دواى شۆرِشى ئیسلامیى (1979) ده‌ركه‌وت وه‌كو به‌رپرسى مه‌كته‌بى سیاسى حیزبى كۆمارى ئیسلامیى، و ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین بزوتنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ بۆ سه‌رخستنى (ئیمام خومه‌ینى)، و له‌ ساڵانى (1981) تا (1989) سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌و وڵاته‌بوو.

له‌ ماوه‌ى كاركردنیدا وه‌كو سه‌رۆك وه‌زیران، (موسه‌وى) توانى ئابوورى ئێران به‌رِێوه‌به‌رێت كه‌ جه‌نگى عێراق یان (جه‌نگى یه‌كه‌مى كه‌نداو) ته‌واو وێرانى كردبوو له‌ ساڵى (1980)، كه‌ بۆ ماوه‌ى (هه‌شت) ساڵ به‌رده‌وام بوو، هه‌ر بۆیه‌شه‌ (موسه‌وى) له‌وكاته‌دا رِووبه‌رِووى تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى زۆر باش بووه‌وه‌، له‌لایه‌ك كاریگه‌ریه‌كانى جه‌نگ، له‌لایه‌كى تریشه‌وه‌ ئه‌و سزا و قه‌یرانانه‌ى كه‌ له‌لایه‌ن وڵاتانى رِۆژئاواوه‌ بۆى دروست ده‌كرا.

ئه‌وه‌ى لێره‌دا ده‌مێنێته‌وه‌ ته‌نها ئه‌و پرسیاره‌یه‌ كه‌ ئایا له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ى داهاتووى سه‌رۆكایه‌تى ئێراندا كآ ده‌بێته‌ سه‌رۆك كۆمارى ئه‌و وڵاته‌؟ ئایا (موسه‌وى) ده‌بێت یاخود دووباره‌ (ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد) ده‌گه‌رِێته‌وه‌، یان ئه‌وه‌ى كه‌سێكى تر؟ وه‌ ئایا له‌دواى ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ ئێران له‌و سنوورداربوونه‌یى و به‌سه‌رخۆداشكانه‌وه‌ی ده‌كرێته‌وه‌ و ده‌ست ده‌كات به‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ى خۆیدا یاخود نا؟

 

 

Category: بابه‌ته‌كانی كۆشان عه‌لی | Views: 546 | Added by: 2Koshan | پله‌ دانان 0.0/0 |
تێبینی 0
ته‌نها ئه‌ندامان ده‌توانن تێبینی زیاد بكه‌ن.
[ بوون به‌ئه‌ندام | چوونه‌ژووره‌وه ]
شوێنی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌ندامان

ڕۆژمێر و ئه‌رشیف
«  May 2009  »
SuMoTuWeThFrSa
     12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
31

گه‌ڕان

هه‌ندێ پێگه‌ی تر

ئێستا

Total online: 1
Guests: 1
Users: 0


میوانانی سه‌رهێڵ

ژ. سه‌ردان له‌ 20 ی ئازاری 2009 ه‌وه‌
سه‌رجه‌م مافه‌كانی پارێزراوه‌ © 2017
Powered by uCoz