Wednesday
2018-01-24
2:39 PM
به‌خێربێیت Guest
RSS
 
كۆشان.. سه‌كۆی هه‌مووان
سه‌ره‌كی بوون به‌ئه‌ندام چوونه‌ژووره‌وه
نووسینه‌كانی كۆشان عه‌لی و ئه‌وانه‌ش كه‌ له‌سه‌ری نووسراوه‌ »
به‌شه‌كان
بابه‌ته‌كانی كۆشان عه‌لی [33]
ئه‌م به‌شه‌ تایبه‌ته‌ به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی كۆشان عه‌لی
له‌سه‌ر كۆشان علی و گه‌نجان نوسراوه [4]
به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ هه‌ربابه‌تێك وه‌رده‌گرین كه‌ ده‌رباره‌ی كۆشان عه‌لی بنووسرێت و جگه‌ له‌وه‌ی له‌ پێگه‌كه‌ماندا بۆی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌م به‌شه‌شدا ئه‌رشیفی ده‌كه‌ین..

به‌شه‌كان

سه‌ره‌كی » 2009 » April » 6 » شیعرەكانى نەوەیەكى نەفرەتلێكراو لەپاساژى سڕینەوەدا/پارچه‌ی یه‌كه‌م
شیعرەكانى نەوەیەكى نەفرەتلێكراو لەپاساژى سڕینەوەدا/پارچه‌ی یه‌كه‌م
7:30 PM
نووسینى: یوسف عیزەدین / داهێنانى مەعریفى كردەیەكە لەچاوترووكانێكدا  روودەدات، وەك زەیین روونییەك كەیەكێك لەتاواندا بڵێت دۆزیمەوە، یان وەك ئیلهامێكى  كتوپڕى لەپڕ كەهۆشمەندى و فیكر دەتەنێت و وا لەكەسێك دەكات، كەلەخۆشیى  كەشفكردنەكەیدا سەما بكات، بەڵام لەگەلأ ئەوەى كەكردەى مەعریفى ترووسكە  كەشفكردنێكە، كەچى پێویستى بەچەندین "موجەللەد"ە تا راڤەى بكەنو روونى بكەنەوە،  بەبآ ئەوەى دەڕۆستى بێن. لەو رۆژەوە كەمرۆڤ دەستى داوەتە فەلسەفە، بەشوێن ماهییەتى  ئەو كردەیەدا دەگەڕێت، بەبآ ئەوەى وەڵامێكى بنەبڕو كۆتایى ئامێزی لەو بارەیەوە چنگ  بكەوێت ) –عەلى حەرب -
 
 
 لەتراژیدیاى "ئیۆن"ى "یۆربیدس"دا، شاعیر شتێكى  سووكەڵەو باڵدار و موقەددەسە، كلاسیكییەكان پێیان وابووە "هۆمیرۆس" بەنووسینى چامە  داستانییەكەى شیعرى تەواو كرد. "مڵتن" لەپێناو نووسینى چامەیەكى داستان ئامێزدا،  تادەهات زیاتر لەزمانى عیبرى و ئیتالیایى و فەرەنسایى و گریكى و لاتینیدا  قووڵدەبۆوە. بەدرێژایى مێژووى كۆن شیعر شتێكى ئاسایى نەبووەو جیاكردنەوەى  لەئەفسانەكان لەزۆر رووەوە بەتایبەت لەڕووى بوونى كۆدە شیعریى و جفرەكانییەوە  كارێكى ئاستەم بووە، هەردووكیان قەولە بتبەنە دنیایەكى دیكەو لەسەر زەمین  دوورتبخەنەوە و سەرسامت بكەن، بارگاویت بكەن بەتوانایەكى سیحرى و ئەفسووناوى سەیر  بۆ تێڕامان و رۆچوون بۆ نێو دنیاى نادیار و نەزانراو و نەگوتراوەكان.
 "
ڤیكتۆر  شكڵۆفسكى" پێى وابوو: ( ئەفسانە یەكەمین شێوازێكى شیعرە ).. "ئەندرآ بییلىَ" دەڵێت : ( ئەوەى چارەنووسى ئەم دنیایەمان دیاریدەكات جێبوونەوەى وێنەیە لەفانتازیادا،  بەتوانستى ئەندێشەو خەیاڵیش ئەفسانە دەبێتە بوونێكى شیعرى لەسەر و واقیعەوە ).
 
ئەگەر زۆرێك لەتێڕوانینەكان شیعر و ئەفسانە ببەنەوە بۆ یەك سەرچاوە ئەو دەم  دەبێت بیر لەخەون بكەینەوە وەك سەرەتایەك بۆ هەردووكیان.. "بۆرخیس" لەكاتێكدا كەپێى  وایە خوێندنەوەى یەكەمین، یەكەم حەقیقەتەو خوێندنەوەكانى دیكە خۆ هەڵخەڵەتاندنن،  چونكە هەمان هەست و بۆچوونى پێشووتر دووبارە دەبێتەوە، بەڵام سەبارەت بەخوێندنەوەى  شیعر پێى وایە هەر خوێندنەوەیەكى نوێیە، سەربارى ئەوەى كەپێى وایە ئەو وشانەى  كەشاعیر لەشیعردا دەیانكاتە شتێكى سیحریى، لەفەرهەنگەكانەوە نەیهێناون!؟.. بەڵكو  لەكێڵگەو دەریاو رووبار و شەو و رۆژ و شتەكانى دیكەوە خواستونى و وەریگرتوون و  پاشان لەڕێى زەمەنەوە، زەمەنێكى دوور و درێژەوە پەرەى پێداون، بەو پێیە زمانى شیعر  لاى بۆرخیس زمانێكى نوآ و جودایە لەزمانى ئاسایى و بەڵكو داهێنانە. كاتێكیش وشە  دەڕۆستى شیعر دێت و لەنێو شیعردا جێى دەبێتەوە، كەوەك خۆى نامۆ بێت و سەرساممان  بكات.
 "
بۆرخیس" گوتەنى: ( وشەكان لەسەرەتادا شیعریى بوون و لەسەر دەستى  شاعیرەكان دەگەڕێنەوە بۆ شیعرییەتى خۆیان).
 
دیارە هەردەم لەنێو هەموو ژانرە  ئەدەبییەكاندا زیاتر قسەو باس لەسەر شیعركراوەو دەكرێت.. "بۆرخیس" سەربارى ئەوەى  كەچیرۆكەكانى لەنێو دنیاى چیرۆكدا جددییەتێكى سەرسامكەریان هەیە، بەڵام هەردەم  مەیلى بۆ شیعر و شاعیربوون شتێكى ئاشكرایەو شاراوە نییە، هەرچەندە كەمتر باس  لەشیعرەكانى كراوەو زیاتر وەك چیرۆكنووسێك ناسراوە.
 
بەهەرحالأ بۆ ئەوەى  لەباسەكە لا نەدەم دەگەڕێمەوە سەر باس و خواسى ئەو تەووژمە شیعرییەى كەلەئێستاى  ئەدەبیاتى كوردیدا بوونى هەیە، شایانى باسە نووسەرانى ئەو تەووژمە شیعرییە( گەر  بتوانین وەك تەووژمێك ناویان ببەین ) كەسانێكى بەتەمەن گەنجن، كەدەڵێم بەتەمەن  گەنجن مەبەستم لەپێدانى شووناس نییە بەوان، بەڵكو تەنها بۆ ناسینەوەو جیاكردنەوەى  لەوانەى پێشووتر ناچارم بەو چەشنە ئاماژەیان پێبدەم. هێندەى شیعرى ئەو نەوەیەم  بەرچاو كەوتبێت دەتوانم ئاماژە بەهەندێك دەنگ بدەم، كەبێگومانم لەدەرەوەى ئەوان  ناوى دیكەش هەن كەمن بێئاگام لێیان و تێكستەكانیانم بەرچاو نەكەوتووە.
 
شایانى  باسیشە بەناچارى دەبێت لەئاماژەدانم بەناوەكاندا ریزبەندى بكەم، ئەگینا پاش و پێش  خستنى ناوێك لەگەلأ ناوێكى دیكە هیچ پێوەندییەكى بەتوانستیانەوە نییە لەڕووى  نووسینەوە، هەموو ئەمانەو ئەوانەى كەمن لێیان بێئاگام كەم تازۆر دەچنە نێو ئەو  تەووژمە شیعرییەى كەلەمڕۆدا لەنێو شیعرى كوردیدا هەیەو پێشم وایە هەڵگرى  توانستەكانى بەردەوامبوونیشن.. سەربارى خسووسیات و جیاوازى هەریەكەیان لەوى تر،  بەڵام رەنگە ئاسۆیەكى بەرچاوى تێڕوانین و تێڕامان و هەندێك وردەكارى شیعریى كۆیان  بكاتەوە، هەروەك چۆن جیاشیان دەكاتەوە، بەهەر حالأ خوێندنەوەى هەر تێكستێكى  جددییانەو زیندووى هەر یەكێك لەو زاتانەى كەبەحورمەتەوە دەڕواننە كردەى نووسین  كارێكى ئاسان و سەرپێى نییە.
 
لەو ناوانەى كەهەندێك لەتێكستە شیعرییەكانیانم كەم  تا زۆر بەرچاو كەوتووەو دەتوانم لێرەدا ئاماژەیان پێبدەم:
 (
رابەر فاریق - ئیدریس عەلى – حەمە كاكە رەش- زمناكۆ بورهان قانع- تێكۆشەر خالید- ئاسۆ جەبار - جەبار سابیر-هێمن حەمە جەزا- ئیسماعیل كەریم- هەردى شەفیق- عومەر جەلال- شاخەوان  سدیق- سارا عومەر- زانیار محەمەد-  گۆران سدیق- زانا سامان-  ئالان پەرى- زمكان  عەزیز- عەلى پێنجوێنى- ماردین ئیبراهیم- لازۆ- .... ).
 
ئەوەى كەوام لىَ دەكات  لێرەدا وەك خوێنەرێك هەوڵى ئاوڕدانەوە بدەم لەو تەووژمە شیعرییە نوێیەى گەنجان،  غیابى بەناو رەخنەى كوردییە ئەمە لەكاتێكدا ئەگەر شتێك هەبێت بەناوى رەخنەى  كوردییەوە؟!... ( ئەوەى كەزیاتر دەكرێت بچێتە نێو دنیاى رەخنەو خوێندنەوەى جیدیانەى  تێكستەوە هەوڵى نوێى هەندێك لەگەنجەكانە لەوانە- پێشەوا محەمەد - و - جەبار سابیر و - كۆشان عەلى - و - رابەر فاریق - و - شاخەوان سدیق - و هەندێك ناوى جیدى  دیكەش كەدەتوانن هەوڵى تەئویلكردنى تێكست و خوێندنەوەى ئەو دیوى رستەكان بدەن و  بەدەر لەدنیاى تەقلیدیى رەخنەو رەخنەكارى كوردى دەنگێكى جوداو جیاواز بن، دیارە بە  كۆشش كردنى بەردەوامیان و بەقووڵكردنەوەى ئەزموونى نووسین و زۆر وردەكارى دیكەى  دنیاى نووسین و بەپەى بردنیان بەنهێنى و پەنهانەكانى خوێندنەوە.. پێموایە  بەبەردەوامى و سوور بوونیان دەتوانن پەرە بەو تەووژمە بدەن).
 "
عەلى حەرب " دەڵێت: ( تێكستى بەهێز ئەوە نییە كەشتەكانمان بۆ كەشف دەكات، بەڵكو ئەو تێكستەیە  كەشتەكانمان لىَ دەشارێتەوە، چونكە تێكستێكى هەمەچەشن و چەند رووە ).
 
هەرچەندە  پێموایە ناساندنى تێكست لەنێو تەرزە ناوهێنانێكى  وەك بەهێز و جوان و ناشرین و  تۆكمە و لاواز و كاملأ و كاڵوكرچ و زۆرى دیكەى لەو چەمكانە، لەقووڵایى تەقلیدییەتى   خوێندنەوەو فەرهەنگێكى وەستاوەوە سەرچاوەى گرتووە.
 
ئەگینا هەر تێكستێك  ئەزموونێك لەخۆى بگرێت و بەجددییەتەوە لەساتەوەختى نووسیندا كارى تێدا كرابێت،  هەرچییەك بێت ئەوەى بۆتە نووسراو و وەك تێكستێك لەبەردەستدایە، قابیل  بەخوێندنەوەیە.
 
كارى رەخنەو رەخنەكارى وەك زۆرێك لەئەقڵییەتە تەقلیدییەكان لێى  حاڵى بوون، سڕینەوەو نەفیكردنەوەى ئەوانى دیكە نییە. بۆ نمونە كاتێك باس  لەتەجاوزكردنى تێكستێك بۆ تێكستێكى تر دەكرێت بەواتاى سڕینەوەى ئەوەى پێشووتر،  ئیشكالێك لەو بۆچوونەدا هەیە!؟. چونكە تۆ وەرەو بڵآ تازەترین تەوژمى فەلسەفى  تەجاوزى ئەفلاتون-ى كردووە، رەنگە ئەمە لەڕوو وابێت، بەڵام بەكەمێك    وردبوونەوە  لەوەى بەردەوام  تێكستە فەلسەفییەكانى ئەفلاتون دەخوێنرێتەوەو هێشتاكە و بەردەوام  قسە لەدنیایەك شاراوەو نەزانراوى دەكرێت و هەردەم راڤەو تەئویل هەڵدەگرێت، ئەم  بۆچوونە پووچ دەكاتەوە!؟. دەبێت ئەوەش بزانین، ئەوەى كە تێكستە فەلسەفییەكانى  "ئەفلاتون" بەردەوام بەزیندوویەتى دەهێڵێتەوە، بەردەوامى ئەو خوێندنەوە جیاوازانەیە  كەبۆى دەكرێت، ئەمە لەكاتێكدا خودى تێكستەكانى ئەو زاتەش هەڵگرى ماكەكانى تەئویل و  خوێندنەوەى جودان و هەر ئەمەشە كەوا لە خوێنەرانى دەكات بتوانن بیخوێننەوە، ئەگینا  هیچ لەگەلأ تێكستە مردوو و تاك رەهەند و داخراو و تەقلیدییەكاندا ناكرێت، بەهیچ  رۆحیان بەبەردا ناكرێت و چەندیان لەسەر بنووسیت و ریكلامیان بۆ بكەیت و پێیاندا  هەڵبدەیت، ناكرێنە بوونەوەرێكى زیندووى نێو دنیاى خوێندنەوە.
 
لەڕوویەكى  دیكەشەوە راست نییە لەمڕۆدا ئەوەى وەك شیعر دەخرێتەڕوو بەبەراورد لەگەلأ شیعرەكانى  رابردوو هەڵبسەنگێنرێت و قسەو باسى دەرحەق بكرێت، یان تەنانەت بەبەراورد لەگەلأ  خۆشیان( مەبەستم لەشیعرى هاوتەمەنەكانى تەووژمى نوێى شیعرە) خوێندنەوەیان بۆ  بكرێت .

  

 


 وەك "عەلى حەرب" دەڵێت: ( ئەگەر شیعرى شاعیرێك بەبەراورد لەگەلأ  پێودانگى شاعیرێكى دیكە هەڵبسەگێنین، ئەوە بەنێگەتیف لەسەرى دەدوێین. دەبێت  بەئاگابین لەتێورییە رەخنەییەكان و قوتابخانە ئەدەبى و پێودانگە ئێستەتیكییەكان  لەخوێندنەوەى شیعر و هەڵسەنگاندنیدا، تەنانەت دەبێت بەئاگابین لەخودى زمان خۆشى ).
 
شایانى باسە تاهەنووكوش باڵى زالأ لەنێو ئەو كایەیەى كەپێیدەگوترێت رەخنەى  كوردى، زۆر تەقلیدى و گاڵتەجاڕ ئامێز و سەیر و سەمەرەو بێسەر و بەرەیە، بەئاستەمیش  ئەوەى كەدەیخاتەڕوو ناچێتە نێو مەوداكانى خوێندنەوەو راڤەو شیكاركارى و تەئویلەوە،  چونكە ئەوەى كەدەیخاتەڕوو شتێك نییە پەیوەست بێت بەتێكستەوە، هێندەى ئەوەى  بەشێوەیەكى گشتى یان كارى لێدانى نووسەرە یان برووزپێكردنى نووسەرێكى دیاریكراو و  نەفیكردنەوەو سڕینەوەى ئەوانى دیكەیە، ئەمەش بەجیاوازى پانتایى شوێنە جیاجیاكان  دەگۆڕێت، تا دەگاتە ئەوەى ناوچەو شار و شارۆچكەو .. تاد ، نووسەر و رەخنەگرى تایبەت  بەخۆى هەبێت و لەدەرەوەى ئەوەى خۆى هیچى دیكە نەبینێت .
Category: له‌سه‌ر كۆشان علی و گه‌نجان نوسراوه | Views: 556 | Added by: 2Koshan | پله‌ دانان 0.0/0 |
تێبینی 0
ته‌نها ئه‌ندامان ده‌توانن تێبینی زیاد بكه‌ن.
[ بوون به‌ئه‌ندام | چوونه‌ژووره‌وه ]
شوێنی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌ندامان

ڕۆژمێر و ئه‌رشیف
«  April 2009  »
SuMoTuWeThFrSa
   1234
567891011
12131415161718
19202122232425
2627282930

گه‌ڕان

هه‌ندێ پێگه‌ی تر

ئێستا

Total online: 1
Guests: 1
Users: 0


میوانانی سه‌رهێڵ

ژ. سه‌ردان له‌ 20 ی ئازاری 2009 ه‌وه‌
سه‌رجه‌م مافه‌كانی پارێزراوه‌ © 2018
Powered by uCoz