Wednesday
2018-01-24
2:40 PM
به‌خێربێیت Guest
RSS
 
كۆشان.. سه‌كۆی هه‌مووان
سه‌ره‌كی بوون به‌ئه‌ندام چوونه‌ژووره‌وه
نووسینه‌كانی كۆشان عه‌لی و ئه‌وانه‌ش كه‌ له‌سه‌ری نووسراوه‌ »
به‌شه‌كان
بابه‌ته‌كانی كۆشان عه‌لی [33]
ئه‌م به‌شه‌ تایبه‌ته‌ به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی كۆشان عه‌لی
له‌سه‌ر كۆشان علی و گه‌نجان نوسراوه [4]
به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ هه‌ربابه‌تێك وه‌رده‌گرین كه‌ ده‌رباره‌ی كۆشان عه‌لی بنووسرێت و جگه‌ له‌وه‌ی له‌ پێگه‌كه‌ماندا بۆی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌م به‌شه‌شدا ئه‌رشیفی ده‌كه‌ین..

به‌شه‌كان

سه‌ره‌كی » 2009 » April » 4 » له‌ (ئه‌نتى به‌ختیار عه‌لى)یه‌وه‌، به‌ره‌و (به‌ختیار)ێكى نوێ/پارچه‌ی یه‌كه‌م
له‌ (ئه‌نتى به‌ختیار عه‌لى)یه‌وه‌، به‌ره‌و (به‌ختیار)ێكى نوێ/پارچه‌ی یه‌كه‌م
12:09 PM

خودایه‌ به‌ئومێدى تۆ

براى به‌رِێز و خۆشه‌ویستم كاك په‌یوه‌ند عومه‌ر..

سڵاوتان لێبیت..
 
 

براگیان له‌ گۆڤارى (زنار)دا هه‌میشه‌ ستوونه‌كه‌ى به‌رِێزتان ده‌بینم، ده‌ست و مه‌چه‌كتان ده‌گوشم، هیوام به‌رده‌وامیتانه‌.. له‌ پێشووشدا ئه‌وه‌نده‌ى ئاگام له‌ كاروباره‌كانى به‌رِێزتان بووه‌, بینوومه‌ هه‌میشه‌ له‌ هه‌ستێكى پاكه‌وه‌ دێنه‌گۆ, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا غوربه‌ت و عه‌شقێكى قوڵ ده‌بینم له‌ هه‌ستى ئێوه‌دا (نازانم تاچه‌نده‌ له‌وه‌دا پێكاومه‌)..

          براگیان، خوازیارم ئه‌م نامه‌یه‌م وه‌كو دیاریه‌كى بچووك لىَ قبووڵ بكه‌یت، ئه‌مه‌ شانازیه‌كه‌ بۆمن كه‌ به‌رِێزتان ئێستا نامه‌كه‌م ده‌خوێننه‌وه‌..

          ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش وتارێكى به‌رِێزتانم بینى له‌ناو سایته‌كه‌ى (به‌ختیار عه‌لى)دا.. وه‌كو خوێنه‌رێك و خوێنه‌رێكى به‌رِێزتان و هاورِێى قه‌ڵه‌مى ئێوه‌، حه‌ز ئه‌كه‌م هه‌ندێ تێبینیت بۆ بخه‌مه‌رِوو، خوازیارم قبووڵى بفه‌رموون..

 

له‌سه‌ره‌تاوه‌:

شتێكى زۆر به‌رچاو له‌ گۆرِه‌پانى رِۆشنبیرى ئێمه‌دا هه‌ستى پێده‌كرێت مه‌سه‌له‌ى سه‌رسام بوونێكى له‌ سنوور به‌ده‌ره‌ به‌ (رِه‌هه‌ند)یه‌كان!! ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر من و تۆى نوسه‌ره‌، ئه‌وه‌نیه‌ كه‌ وه‌كو كه‌سانى تر رِاسته‌وخۆ به‌ر ئه‌و شه‌پۆلى سه‌رسامیه‌ بكه‌وین و رِاست و چه‌پ خۆى هه‌ڵبده‌ینه‌ ناوه‌وه‌. مرۆڤێك كه‌ فیكر به‌رهه‌م ده‌هێنێت، كه‌ قه‌ڵه‌مى به‌ده‌سته‌وه‌یه‌، به‌ر له‌وه‌ى بخاته‌ سه‌ركاغه‌ز یاخود سه‌ركاغه‌ز بخوێنێته‌وه‌، ئه‌بێت بپرسێت كه‌ بۆچى ده‌خوێنێته‌وه‌؟؟ لێره‌وه‌ ئه‌ركى من و تۆ ئه‌وه‌یه‌ به‌دواى ئه‌و سه‌رسامیه‌دا وێڵ بین و بپرسین ئاخۆ بۆچى ئه‌م خه‌ڵكه‌ به‌م رِادده‌یه‌ به‌م نوسه‌رانه‌ سه‌رسامه‌؟ له‌ كوێوه‌ هاتووه‌؟ بۆچى؟ تاكه‌ى به‌م شێوه‌یه‌ ده‌مێنێته‌وه‌؟

 

ئه‌نتى به‌ختیار چىیه‌؟!

هاورِێم، بێ قه‌یدو شه‌رت بێ هیچ سنوورێكى مه‌عروف و دیار، به‌رِێزتان ئه‌وانه‌ى كه‌ خۆیان به‌ دژه‌ به‌ختیار عه‌لى ناساندووه‌، تۆ پێیان ئه‌ڵێیت (ئه‌نتى به‌ختیار). له‌رِا‌ستیدا من هه‌ر له‌ناونیشانى وتاره‌كه‌تان نارِازى بووم، چونكه‌ پێم وانیه‌ شتێك وجودى هه‌بێت به‌ناوى (ئه‌نتى به‌ختیار)ه‌وه‌. ئه‌گه‌ر، به‌رِێز كاك به‌ختیار عه‌لى خۆى وه‌كو كه‌سێك نیشان بدات كه‌ خاوه‌ن پرِۆژه‌یه‌كى هه‌مه‌لایه‌نى فكرى و تیۆرى و ئه‌ده‌بى و هونه‌رى و رِۆمانى نوێى كوردیه‌ (كه‌ خۆیشیان به‌و شێوه‌یه‌بوون) ئه‌وا چۆن ئه‌كرێت مرۆڤێك كه‌ له‌به‌رامبه‌ره‌وه‌ رِه‌خنه‌ ده‌گرێت رِاسته‌وخۆ به‌ (ئه‌نتى) ناوى ببه‌یت؟! به‌ختیار عه‌لى و رِه‌هه‌ندیه‌كان چه‌ندیان له‌سه‌ر بنوسرێ ئه‌وه‌نده‌یتر گه‌شه‌ده‌كه‌ن. وه‌كو چۆن له‌ وتارێكمدا له‌سه‌ر چه‌مكى (جیاوازى) ئه‌وه‌م خستۆته‌رِوو، كه‌ ئه‌وكاته‌ى هێز و ئایدۆلۆژیایه‌ك له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ویتره‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت، ده‌كرێ وه‌كو قازانجێك بێت بۆ هێز و ئایدۆلۆژیاى یه‌كه‌م، چۆن؟ یه‌كه‌م ئه‌توانێ سوود له‌و رِه‌خنانه‌ى به‌رامبه‌رى بگرێت، یان هیچ نه‌بێت گه‌ر هێزى دووه‌م رِه‌خنه‌ش نه‌گرێت، هێزى یه‌كه‌م گه‌ر هۆشیاربێت، ئه‌توانێ ئه‌و بۆشاییه‌ فكرى و مه‌عریفى و تاكیتیكیانه‌ى له‌خۆیدا هه‌یه‌ پرِى بكاته‌وه‌ به‌ سه‌یركردنى ئه‌وه‌ى كه‌ هه‌یه‌ له‌ به‌رامبه‌ردا. بۆیه‌ لێره‌وه‌ دڵنیاتان ئه‌كه‌مه‌وه‌، رِه‌خنه‌ له‌ به‌ختیار عه‌لى و سه‌رجه‌م هاورِێیانى ترى ده‌گرم، ئه‌گه‌ر بزانم له‌ شوێنێكدا كورتیان هێناوه‌، رِه‌خنه‌ له‌هه‌ركه‌سێكى تریش ده‌گرم كه‌ پێموابێت شوێنى رِه‌خنه‌گرتنه‌، ئه‌مه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌نا من دژیانبم، به‌ڵكو هه‌میشه‌ مامه‌ڵه‌ى رِۆشنبیران له‌گه‌ڵ یه‌كدیدا ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌ماى رِه‌خنه‌گرتن له‌ (خود) و (به‌رامبه‌ر)بێت.

          ئه‌و كاته‌ى رِه‌خنه‌ له‌ (به‌رامبه‌ر)ى رِۆشنبیریش ده‌گرین، ماناى ئه‌وه‌نیه‌ هه‌موو چاكه‌و گه‌وره‌ییه‌كانى ئه‌و رِۆشنبیرو نوسه‌رو شاعیرو رِۆماننوسه‌ بخه‌ینه‌لاوه‌. به‌رله‌وه‌ى ده‌ست بكه‌م به‌ رِه‌خنه‌و تێبینیه‌كانم، باشتروایه‌ بڵێم، ئێمه‌ گه‌ر یه‌كدو به‌ختیار عه‌لى ترمان هه‌بووایه‌، گه‌ر چه‌ند هه‌وڵێكى زیاتر له‌ رِه‌هه‌ندیه‌كانمان هه‌بووایه‌، حاڵى رِۆشنبیریمان ئاواى به‌سه‌ر نه‌ده‌هات، هه‌ر كه‌سێ له‌ولاوه‌ رِاست ئه‌بووه‌وه‌ ناویان نه‌ده‌نا رِۆشنبیر.. به‌ڵام وه‌كو خوێنه‌رێكى جیددى كاك به‌ختیارو سه‌رجه‌م رِه‌هه‌ندیه‌كان، پێویست ئه‌كات كه‌ لێره‌دا ئه‌م رِه‌خنانه‌م بخه‌مه‌رِوو، له‌لایه‌ك بۆ خوێنه‌ران، له‌لایه‌ك بۆ رِه‌هه‌ندیه‌كان خۆیان سه‌رمایه‌یه‌كى سوودمه‌نده‌..

 

موقه‌دده‌س موقه‌دده‌س له‌ناو ده‌بات!!

ئه‌وه‌ى رِه‌هه‌ند كارى له‌سه‌ر ده‌كات له‌سه‌رتاوه‌ له‌ناو بردنى هه‌موو موقه‌دده‌ساته‌كانه‌، به‌گوته‌ى خۆیان، گێرِانه‌وه‌ى سه‌روه‌رى و عه‌قڵ و ژیرى و برِیاردانه‌ بۆ خودى مرۆڤ خۆى. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ ووردى له‌كاروباره‌كان و هه‌ڵوێست و رِه‌فتارى ئه‌م برایانه‌ بكۆڵیته‌وه‌، ده‌بینیت هه‌میشه‌ كار له‌سه‌ر به‌ موقه‌دده‌س كردنى خۆیان ده‌كه‌ن، له‌هه‌مان كاتیشدا له‌ساده‌ترین حاڵه‌تدا ئاماده‌ى ئه‌وه‌نین، دان به‌ هه‌ر نوسه‌رو هه‌ر هه‌وڵێكى تردا بنێن كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ى خۆیانه‌وه‌یه‌.. چه‌ندین جار له‌زارى خۆیانه‌وه‌ ئه‌وه‌م بیستووه‌ كه‌: تائێستا ئه‌وان رِه‌خنه‌یه‌كى جیددیان لىَ نه‌گیراوه‌!! ئیدى نازانم ئه‌وان له‌كوێى ئه‌م زه‌ویه‌وه‌ هاتوون؟ كه‌ له‌هه‌موومان شاره‌زاترو به‌تواناترن؟!! چۆن ده‌كرێت رِۆشنبیرانێك هه‌رگیز ده‌ست نه‌كه‌ون له‌م ووڵاته‌دا كه‌ بتوانن رِه‌خنه‌یه‌كى جیددى (به‌گوته‌ى خۆیان) له‌ئه‌وان بگرن و تا شیاوى ئه‌وه‌بێت ئه‌وان وه‌ڵامى بده‌نه‌وه‌!

 

كورته‌ ته‌رجه‌مه‌!

رِه‌هه‌ندیه‌كان ئه‌وه‌نده‌ى كردوویانه‌ تائێستا ته‌نها كورته‌ ته‌رجه‌مه‌یه‌كى هه‌ندێ تێرِوانینى ده‌ره‌وه‌یه‌ بۆ كۆمه‌ڵگاى كوردى، ئێستاشى له‌گه‌ڵدابێت نه‌یانتوانیوه‌ تێرِوانینه‌كانى ده‌ره‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كى ته‌ندروست و به‌ته‌واوى بگه‌یه‌نن. هه‌ندێ له‌و شتانه‌ى ئه‌وان باسى ئه‌كه‌ن، له‌مێژه‌ له‌ده‌ره‌وه‌و له‌ ئه‌وروپا كۆتایى پێهاتووه‌، گفتوگۆكانى به‌ بن به‌ست گه‌یشتووه‌. ئه‌و كێشه‌ى كاك فاروق و كاك به‌ختیار نمونه‌یه‌كى جیددى ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌، گه‌رِانه‌وه‌ بۆ فه‌لسه‌فه‌ یان خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دان بۆ مۆدێرنه‌ یه‌كێكه‌ له‌و بابه‌ته‌ پرِ ئیشكالیه‌تانه‌ى له‌ ده‌ره‌وه‌ به‌رده‌وام قسه‌ى له‌سه‌ر ئه‌كرێت، كاك به‌ختیاریش له‌ یه‌ك كتێبى (نزیك به‌ پێنج سه‌د لاپه‌رِه‌یى) باسى لێوه‌ ده‌كات! من و تۆش كه‌ ده‌یخوێنینه‌وه‌ زۆر سه‌رسام ده‌بین، له‌ كاتێكدا ئه‌وه‌ى ئه‌و باسى ئه‌كات زانیارى زۆر سه‌ره‌تایین، ته‌نانه‌ت ده‌كرێت ئه‌وه‌ى ئه‌و و كاك فاروقیش خستوویانه‌ته‌رِوو له‌لاپه‌رِه‌ى رِۆژنامه‌كانى ده‌ره‌وه‌دا له‌مێژبێت موناقه‌شه‌كردنیان به‌بن به‌ست گه‌یشت بن!! (چ جاى له‌ كتێبه‌كانیاندا).. هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ موناقه‌شه‌ و باسى (كۆن)، ئه‌و وتاره‌ى كاك مه‌ریوان وریا كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش من له‌ هاوڵاتى وه‌ڵامم دایه‌وه‌، ئه‌مه‌ ماوه‌یه‌كى زۆره‌ له‌ده‌ره‌وه‌ موناقه‌شه‌ كراوه‌، چه‌ندین تێزو فكرى نوێ هه‌ن ده‌رباره‌ى ئه‌و بابه‌ته‌. جا له‌هه‌مووى سه‌یر تر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كاك مه‌ریوان چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى كۆنى (له‌ كتێبه‌كانى پیته‌ر بێرگه‌ر) به‌كارهێنابوو و نوسیبووى ئێستا پیته‌ر بێرگه‌ر برِواى به‌و میتۆده‌ هه‌یه‌!!(ئه‌توانن بۆ دڵنیاییتان سه‌یرى ئه‌و سه‌رچاوانه‌بكه‌ن كه‌ كاك مه‌ریوان له‌وه‌ڵامه‌كه‌یدا بۆ من به‌كارى هێناوه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى پیته‌ر بێرگه‌ر، بزانن كتێبه‌كانى له‌ساڵى چه‌نددا نوسراوه‌، كه‌ ئه‌و تازه‌ پشتى پێده‌به‌ستێت و ده‌ڵێت ئێستا برِواى به‌و میتۆده‌ هه‌یه‌)

كاك په‌یوه‌ند گیان هه‌ر مرۆڤێكى تر له‌هه‌ر ئاستێكى مه‌عریفیدابێت، به‌ومه‌رجه‌ى ته‌نها زمانێكى ترى بێگانه‌ بزانێت، ئه‌توانێ وه‌كو هه‌ندێ له‌ رِه‌هه‌ندیه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ وتارێك و چه‌ند وتارێك وه‌ربگێرِێت..

Category: بابه‌ته‌كانی كۆشان عه‌لی | Views: 730 | Added by: 2Koshan | پله‌ دانان 0.0/0 |
تێبینی 0
ته‌نها ئه‌ندامان ده‌توانن تێبینی زیاد بكه‌ن.
[ بوون به‌ئه‌ندام | چوونه‌ژووره‌وه ]
شوێنی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌ندامان

ڕۆژمێر و ئه‌رشیف
«  April 2009  »
SuMoTuWeThFrSa
   1234
567891011
12131415161718
19202122232425
2627282930

گه‌ڕان

هه‌ندێ پێگه‌ی تر

ئێستا

Total online: 1
Guests: 1
Users: 0


میوانانی سه‌رهێڵ

ژ. سه‌ردان له‌ 20 ی ئازاری 2009 ه‌وه‌
سه‌رجه‌م مافه‌كانی پارێزراوه‌ © 2018
Powered by uCoz