Wednesday
2018-01-24
2:37 PM
به‌خێربێیت Guest
RSS
 
كۆشان.. سه‌كۆی هه‌مووان
سه‌ره‌كی بوون به‌ئه‌ندام چوونه‌ژووره‌وه
نووسینه‌كانی كۆشان عه‌لی و ئه‌وانه‌ش كه‌ له‌سه‌ری نووسراوه‌ »
به‌شه‌كان
بابه‌ته‌كانی كۆشان عه‌لی [33]
ئه‌م به‌شه‌ تایبه‌ته‌ به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی كۆشان عه‌لی
له‌سه‌ر كۆشان علی و گه‌نجان نوسراوه [4]
به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ هه‌ربابه‌تێك وه‌رده‌گرین كه‌ ده‌رباره‌ی كۆشان عه‌لی بنووسرێت و جگه‌ له‌وه‌ی له‌ پێگه‌كه‌ماندا بۆی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌م به‌شه‌شدا ئه‌رشیفی ده‌كه‌ین..

به‌شه‌كان

سه‌ره‌كی » 2009 » April » 4 » سه‌رابی بێده‌نگیت
سه‌رابی بێده‌نگیت
11:32 AM
 كۆشان عه‌لی
 
 

هه‌رچه‌ند ڕامام

له‌نهێنیت نه‌گه‌یشتم..

هه‌رچه‌ند هه‌وڵمدا

به‌دیدارت نه‌گه‌یشتم..

له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌نگاوێ

ته‌مه‌نم كورتتر و

غه‌مم قووڵتر ئه‌بوو..

ڕازی بێده‌نگیت

لای من

سه‌یرتر ئه‌بوو

بێده‌نگی نه‌ئه‌بینی

چاوانم

ئه‌گینا ده‌یكوشت

ده‌ستانم..

سات بۆ سات

منت غه‌مبارتر ئه‌كرد..

سات بۆ سات

منت له‌ناو ئه‌برد..

خۆشیت له‌من ئه‌برد..

ژیانت له‌من ئه‌برد..

تا له‌دواین دیدارا..

له‌ تاریكایی شه‌وگارا..

ڕازی بێده‌نگیتم

بۆ بوو ئاشكرا

كه‌ ده‌نگی تۆ

چوو به‌ گوێمدا

خۆت بوویت

ویستت بڵێیت

بێده‌نگی

له‌ بێزمانی جوانه‌

سڵاو له‌و بێده‌نگانه‌

كه‌ ئاواتیان زمانه‌..

له‌و ساته‌وه‌

غه‌می من بوو به‌بێده‌نگی

ئه‌وانی دی..
 
 
Category: بابه‌ته‌كانی كۆشان عه‌لی | Views: 425 | Added by: 2Koshan | پله‌ دانان 0.0/0 |
تێبینی 0
ته‌نها ئه‌ندامان ده‌توانن تێبینی زیاد بكه‌ن.
[ بوون به‌ئه‌ندام | چوونه‌ژووره‌وه ]
شوێنی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌ندامان

ڕۆژمێر و ئه‌رشیف
«  April 2009  »
SuMoTuWeThFrSa
   1234
567891011
12131415161718
19202122232425
2627282930

گه‌ڕان

هه‌ندێ پێگه‌ی تر

ئێستا

Total online: 1
Guests: 1
Users: 0


میوانانی سه‌رهێڵ

ژ. سه‌ردان له‌ 20 ی ئازاری 2009 ه‌وه‌
سه‌رجه‌م مافه‌كانی پارێزراوه‌ © 2018
Powered by uCoz