Wednesday
2018-01-24
2:41 PM
به‌خێربێیت Guest
RSS
 
كۆشان.. سه‌كۆی هه‌مووان
سه‌ره‌كی بوون به‌ئه‌ندام چوونه‌ژووره‌وه
نووسینه‌كانی كۆشان عه‌لی و ئه‌وانه‌ش كه‌ له‌سه‌ری نووسراوه‌ »
به‌شه‌كان
بابه‌ته‌كانی كۆشان عه‌لی [33]
ئه‌م به‌شه‌ تایبه‌ته‌ به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی كۆشان عه‌لی
له‌سه‌ر كۆشان علی و گه‌نجان نوسراوه [4]
به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ هه‌ربابه‌تێك وه‌رده‌گرین كه‌ ده‌رباره‌ی كۆشان عه‌لی بنووسرێت و جگه‌ له‌وه‌ی له‌ پێگه‌كه‌ماندا بۆی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌م به‌شه‌شدا ئه‌رشیفی ده‌كه‌ین..

به‌شه‌كان

سه‌ره‌كی » 2009 » April » 4 » له‌باره‌ی‌ (خوداناسی‌) و (كۆمه‌ڵناسی‌)یه‌وه‌ ، وه‌ڵامێك بۆ (مه‌ریوان وریا قانع / كۆتایی
له‌باره‌ی‌ (خوداناسی‌) و (كۆمه‌ڵناسی‌)یه‌وه‌ ، وه‌ڵامێك بۆ (مه‌ریوان وریا قانع / كۆتایی
2:20 AM
كۆشان عه‌لی به‌رده‌كۆزی
 
ده‌ره‌نجام: داوایه‌ك له‌ كاك مه‌ریوان و  ڕۆشنبیران

له‌كۆتایی ووتاره‌كه‌یدا كاك مه‌ریوان داوا ده‌كات كه‌  له‌خوداناسیه‌وه‌ بپه‌ڕینه‌وه‌ بۆ كۆمه‌ڵناسی‌ بۆئه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵگا بناسین.
له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ مه‌كانه‌ت و لایه‌نی‌ ڕۆشنبیری‌ كاك مه‌ریوان، كه‌ پێم وایه‌  یه‌كێكه‌ له‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ شوێن ده‌ست و كاری‌ دیاره‌ له‌ناو دونیای‌ ڕۆشنبیری‌  كوردیدا. به‌ڵام حه‌ز ئه‌كه‌م له‌كۆتاییدا هه‌ندێ‌ داواكاری‌ له‌ ڕۆشنبیران بكه‌م . له‌ناوه‌ڕۆكی‌ ئه‌م داوایانه‌شدا چه‌ند پرسیارێك ئاراسته‌ی‌ كاك مه‌ربوان بكه‌م،  وه‌ خوازیارم كاك مه‌ریوان وه‌ڵامێكی‌ هه‌بێت بۆ ئه‌و پرسیارانه‌، به‌ڵام  به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ پشت به‌ستوو بێت به‌ به‌ڵگه‌ی‌ (بڕوا پێكراو و نوێ‌ ).
 

كاك  مه‌ریوان، گه‌ر تۆ به‌ڕۆشنبیران ئه‌ڵێیت ئه‌م ساته‌ی‌ ئێمه‌ی‌ تێدا ئه‌ژین ساتێك  نیه‌ كه‌ خودا سه‌پاندبێتی‌ و، به‌ڕۆشنبیران ئه‌ڵێیت كه‌ ئه‌وه‌ی‌ ئێستا هه‌یه‌  ته‌واو جیاوازه‌ "كه‌ نیو سه‌ده‌ یان چاره‌كه‌ سه‌ده‌یه‌ك یان ته‌نانه‌ت ده‌یه‌یه‌ك  له‌مه‌وپێش" له‌ئارادابووه‌. ئه‌وا به‌ چ پاساوێك پشت ئه‌به‌ستیت به‌سه‌رچاوه‌ی‌  ساڵی‌ (1966)و ته‌رجه‌مه‌ی‌ ئه‌كه‌یت؟! كه‌ ئه‌مه‌ش گرفت نیه‌ به‌ڵام بۆ  به‌ڕۆشنبیران ناڵێیت كه‌ ئێستا ئه‌و مرۆڤه‌ی‌ ئه‌و میتۆده‌ی‌ داناوه‌ خۆی‌ بڕوای‌  پێی‌ نیه‌. تۆ ئه‌وه‌ ئه‌زانیت؟ یان خۆی‌ لێ‌ نابه‌ڵه‌د ده‌كه‌یت؟
دواتر خۆ  ئه‌گه‌ر كاك مه‌ریوان هه‌ر چۆنێ‌ بێت خۆی‌ له‌و پرسیاره‌ بدزێته‌وه‌، یان ئه‌وه‌ی‌  به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان بڵێت: ئه‌وكاته‌ (بێرگه‌ر) به‌ڵگه‌ی‌ به‌هێزتری‌ پێبووه‌  له‌ئێستا، ئه‌وا من دووباره‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ پێم سه‌یره‌ ببیته‌ شوێنكه‌وته‌ی‌  كه‌سێك كه‌ بڕوای‌ به‌و بۆچوونه‌ نیه‌ كه‌ تۆ شوێنی‌ كه‌وتووی‌، ئه‌وا ئه‌وه‌نده‌ی‌  تریش سه‌رسوڕماو ئه‌بم كه‌ پێمان وابێت ئێستا بێرگه‌ر (چونكه‌ پڕۆفیسۆره‌و  ته‌مه‌نی‌ گه‌یشتووه‌ته‌ نزیك به‌ 80 ساڵ) له‌جیاتی‌ ئه‌وه‌ی‌ زیاتر تێگه‌یشتوو  بووبێت، ئه‌وا به‌ره‌و نه‌زانی‌ و دۆگمایی ڕۆیشتبێ‌؟!
خۆ ئه‌گه‌ر كاك مه‌ریوان  ئینكاری‌ ئه‌وه‌ بكات كه‌ (پیته‌ر بێرگه‌ر) بۆچوونی‌ به‌و شێوه‌یه‌ نیه‌، كه‌ من  له‌و چه‌ند ته‌وه‌رانه‌ی‌ ڕابردوودا باسم كرد، ئه‌وا: (به‌ته‌حه‌دداوه‌ داوای‌  لێده‌كه‌م ته‌نها یه‌ك وتاری‌ پیته‌ر بێرگه‌رم بۆبهێنێت كه‌ له‌ماوه‌ی‌ ده‌ساڵی‌  ڕابردوو به‌ڵكو با له‌ماوه‌ی‌ پانزه‌ ساڵی‌ ڕابردوودا نووسرابێت و پشتگیری‌ له‌و  ووتاره‌ی‌ كاك مه‌ریوان بكات كه‌ پێی‌ وایه‌ خوداناسی‌ و كۆمه‌ڵناسی‌ به‌یه‌كه‌وه‌  ناگونجێن، یان پشتگیری‌ له‌و بۆچوونانه‌بكات كه‌ ئاوا به‌توندوتیژی‌ و به‌عه‌قڵێكی‌  فه‌نده‌مێنتاڵ و دۆگماوه‌ ئه‌یانه‌وێ‌ ئاین بخه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵگاوه‌.)
من پێم وایه‌ ئه‌م ڕۆژگاره‌ سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ ڕۆشنبیریه‌ی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌  تێی‌ كه‌وتووه‌و، هه‌ندێ‌ جار خوێنه‌ر چه‌واشه‌ ئه‌كرێت، له‌وێوه‌ سه‌رهه‌ڵده‌دات،  كه‌ به‌هه‌ڵه‌ فیكره‌كان و بۆچوونه‌كان ته‌رجه‌مه‌ ئه‌كرێت. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر  به‌شێوه‌یه‌كی‌ ڕاست و دروستیش ته‌رجه‌مه‌ بكرێت ئه‌وا هیچ ڕه‌چاوێكی‌ كۆمه‌ڵگاو  شوناسه‌كانی‌ ناو ئه‌وكۆمه‌ڵگایه‌ ناكرێت. به‌و مانایه‌ نا من دژی‌ جیاوازی‌ بم . به‌ڵام پێم وایه‌ پێویسته‌ هه‌موو بیرو بۆچوونه‌ جیاوازه‌كان و هه‌موو ئه‌و فیكرو  خوێندنه‌وانه‌ی‌ بۆكۆمه‌ڵگا بنیات ئه‌نرێ‌، ئه‌بێ‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ خوێندنه‌وه‌ی‌  واقیع بێت، به‌م شێوه‌یه‌ تێڕوانینه‌كان زیاتر له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا قبوڵكراو ئه‌بن.
له‌كۆتاییدا ئه‌بێ‌ بزانین، هه‌ر قسه‌ كردنێك له‌سه‌ر ئاین خزمه‌تی‌ ئاین  ئه‌كات، ئه‌و قسه‌له‌سه‌ر كردنه‌ هه‌ر چۆنێك بێت و به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت. وه‌ هه‌ر  هه‌وڵێك بۆ سڕینه‌وه‌ی‌ ئاین دوو به‌ره‌نجامی‌ لێ‌ ئه‌كه‌وێته‌وه‌: یان وه‌كو  نمونه‌كه‌ی‌ توركیای‌ (دادو گه‌شه‌پێدان) كه‌ چۆن وا له‌ناكاوێكدا هاتنه‌ سه‌ر  عه‌رشی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئه‌تاتورك. وه‌ یان ئه‌و بزوتنه‌وه‌ تیرۆرستیانه‌ی‌ كه‌  له‌ئێستادا له‌زۆر شوێنی‌ دونیادا بوونیان هه‌یه‌و به‌ناوی‌ ئاینه‌وه‌ هێرش ئه‌كه‌ن  و زیانن نه‌ك هه‌ر بۆسه‌ر مرۆڤایه‌تی‌، به‌ڵكو ڕووی‌ ئاینیش ناشرین ئه‌كه‌ن.



په‌راوێزه‌كان
(1) Talbottm, G.,The Biblical World, Vol. 46, No. 3 (Sep., 1915), pp. 162-173 (article consists of 12 pages),Published by: The University of Chicago Press
(2) McIntyre, L. 2006, The Practical Skeptic, Core Concepts In Sociology, 3rd edn, The McGraw-Hill Companies, New York. P.3
(3) Breems, B., accessed 20April 2008,
(4)
هه‌مان سه‌رچاوه‌ی‌ پێشوو.
(5) Ritzer, G., 1996. Classical Sociological Theory, 2edn, McGraw-Hill, New York,p185 .
(6) Truzzi, M. Sociology: The Classic Statements,p.29.
(7) The Pew Forum on Religion & Public Life, Between Relativism and Fundamentalism: Is There a Middle Ground?, March 4, 2008, accessed 19 April 2008,
(8)
هه‌مان سه‌رچاوه‌ی‌  پێشوو.
(9)
هه‌مان سه‌رچاوه‌ی‌ پێشوو.
(10) ‘After Secularization vol 8, Spring & Summer 2006, Numbers 1 & 2, Mathewes, Charles T. ‘An Interview with Peter Berger

(11)
سه‌لمان نادر عه‌بدولڕه‌حمان، ڕیفۆرمی‌ ئاینی‌  له‌نێوان نه‌یارو لایه‌نگرانیدا، ئاینی‌ ئیسلام به‌ نمونه‌، گۆڤاری‌ هه‌ژان، ژماره‌  20 ، ساڵی‌ 2008، ل139.
(12)
عه‌بدولكه‌ریم سروش، فیقه له‌ته‌رازوودا،  وه‌رگێڕانی‌: ئارام زه‌ینه‌ددین، گۆڤاری‌ هه‌ژان، ژماره‌ 20، ساڵی‌ 2006،  ل264
(13)
عه‌بدولكه‌ریم سروش،عه‌قڵ و شه‌رع، (عه‌قڵ پێناسه‌كه‌ری‌ ڕاستی‌ و  عه‌داله‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتی‌ و مرۆڤایه‌تیه‌)، له‌ ئینگلیزیه‌وه‌: د. هادی‌  موحه‌مه‌د، گۆڤاری‌ هه‌ژان، ژماره‌ 20، ساڵی‌ 2006، ل181.
(14) The Pew Forum on Religion & Public Life, Between Relativism and Fundamentalism: Is There a Middle Ground?, March 4, 2008, accessed 19 April 2008,

(15)
هه‌مان سه‌رچاوه‌ی‌ پێشوو.
(16)
هه‌مان  سه‌رچاوه‌ی‌ پێشوو.
(17)
موحسین كه‌دیوه‌ر، له‌ ئیسلامی‌ مێژووییه‌وه‌ بۆ  ئیسلامی‌ مه‌عنه‌وی‌، وه‌رگێڕانی‌: هه‌ژان، گۆڤاری‌ هه‌ژان، ژماره‌ (13)، ساڵی‌  2004 ، نوسینی‌: ، ل147-148.
(18)
سه‌لمان نادر عه‌بدولڕه‌حمان، ڕیفۆرمی‌ ئاینی‌  له‌نێوان نه‌یارو لایه‌نگرانیدا، ئاینی‌ ئیسلام به‌ نمونه‌، گۆڤاری‌ هه‌ژان، ژماره‌  20 ، ساڵی‌ 2006، ل138.
(19)
محمد مجتهد شبستری‌، فڕین به‌نێو هه‌وره‌كانی‌  نه‌زانیدا، قه‌یرانی‌ ئیمان، كۆمه‌ڵه‌ ووتار، وه‌رگێڕانی‌ له‌فارسیه‌وه‌: كامه‌ران  حه‌مه‌سه‌عید، چاپخانه‌ی‌ ڕه‌نج، ساڵی‌ 2003، ل108-109
(21)
كامه‌ران  موحه‌ممه‌د، جه‌ماله‌دینی‌ ئه‌فغانی‌ و پڕۆژه‌ی‌ بوژانه‌وه‌ی‌ ڕۆژهه‌ڵات، هه‌ژان  (14-15) ،  2004 ، ل182-183.
(21)
أ.د. أسعد الخفاجی‌، نشو‌و فكر الحداپه‌، موقع  الكتاب العراقی،2007،
(22)
ئازادی‌ شتێكی‌ گه‌ردوونیه‌، ئه‌مه‌  له‌قورئاندا جه‌غدی‌ له‌سه‌ر كراوه‌، وه‌رگێڕانی‌ له‌ هۆڵه‌ندیه‌وه‌:مه‌ریوان وریا،  گۆڤاری‌ ڕه‌هه‌ند، نێوه‌ندی‌ ڕه‌هه‌ند بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ كوردی‌، ژماره‌ 16-17،  ساڵی‌ 2004، ، ل314.
(23)
عه‌بدولكه‌ریم سروش، فیقه له‌ته‌رازوودا،  وه‌رگێڕانی‌: ئارام زه‌ینه‌دین، گۆڤاری‌ هه‌ژان، ژماره‌ 20، ساڵی‌ 2006، ل264 .
(24)
هه‌ڵكه‌وت هه‌ورامی‌، خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ كتێبی‌ (ڕامانێك له‌  خوێندنه‌وه‌ی‌ مرۆییانه‌ بۆ ئایین)، نوسینی‌: دكتۆر موحه‌ممه‌د موجته‌هید  شه‌بستری‌، گۆڤاری‌ هه‌ژان، ژماره‌ 20، ساڵی‌ 2006، ل233 .
(25) ‘After Secularization vol 8, Spring & Summer 2006, Numbers 1 & 2, Mathewes, Charles T. ‘An Interview with Peter Berger
(26)
ته‌حسین حه‌مه‌غه‌ریب،  عیشق و دین و ئومێد گۆڤاری‌ هه‌ژان، ژماره‌ (13)، ساڵی‌ 2004، ل37.
(27) An interview with Abdulkarim Soroush,Islam, Revelation and Prophethood, journal Aftab, No. 15, April-May 2002,
(28)
هه‌مان سه‌رچاوه‌ی‌  پێشوو.
(29)
هه‌مان سه‌رچاوه‌ی‌ پێشوو.
(30)
هه‌مان سه‌رچاوه‌ی‌ پێشوو.
(31) Watt, Muhammad at Mecca, Oxford 1953,P.73
(32) Watt, Islam and The Integration of Society, 1st ed, London,1961, P.P. (45-47)
(33) Arnold and Guillaume, Law and Society, Oxford, 1956, P.32-33
(34)
أ.د. أسعد الخفاجی‌،  نشو‌و فكر الحداپه‌، موقع الكتاب العراقی،2007،
(35)
گفت‌وگو با  دكتر عبدالكریم سروش، پیام قرێ‌ن ێ‌زاد كردن عقل،  (36) أ.د. أسعد  الخفاجی‌، نشو‌و فكر الحداپه‌، موقع الكتاب العراقی،2007،
(37)
خوێنه‌ر جگه‌ له‌وه‌ی‌ پشت ئه‌به‌ستێ‌ به‌و  په‌راوێزانه‌ی‌ تری‌ ناو ئه‌م ووتاره‌، ئه‌توانێ‌ بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ی‌ خۆی‌ له‌  ئه‌م به‌شه‌ی‌ ئه‌م ووتاره‌ ئه‌توانێ‌ سه‌ردانی‌ ئه‌م چه‌ند سایتانه‌ بكات: ئه‌م  سایته‌، ناونیشانی‌ پێگه‌ی‌ ئه‌و ئینستیۆته‌یه‌ كه‌ (بێرگه‌ر ئێستا  به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تی‌) .
ئه‌م سایته‌ كۆمه‌ڵێ‌ زانیاری‌  تێروته‌سه‌لی‌ تیایه‌ ده‌رباره‌ی‌ پیته‌ر بێرگه‌ر .
(38) Berger, P.1966, The sacred canopy: elements of a sociological theory of religion. Doubleday, Garden City, NY, USA. P230.
(39) Bellah, R. 1970, Beyond belief. Harper and Row, New York, NY, USA. 298 pp.
(40) Robert Bellah, ‘Between Religion and Social Science, in Beyond Belief: Essays on Religion in a Post-Traditionalist World (Berkeley, CA: University of California Press, 1991), p.256.
(41) ‘After Secularization vol 8, Spring & Summer 2006, Numbers 1 & 2, Mathewes, Charles T. ‘An Interview with Peter Berger

 

Category: بابه‌ته‌كانی كۆشان عه‌لی | Views: 448 | Added by: 2Koshan | پله‌ دانان 0.0/0 |
تێبینی 0
ته‌نها ئه‌ندامان ده‌توانن تێبینی زیاد بكه‌ن.
[ بوون به‌ئه‌ندام | چوونه‌ژووره‌وه ]
شوێنی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌ندامان

ڕۆژمێر و ئه‌رشیف
«  April 2009  »
SuMoTuWeThFrSa
   1234
567891011
12131415161718
19202122232425
2627282930

گه‌ڕان

هه‌ندێ پێگه‌ی تر

ئێستا

Total online: 1
Guests: 1
Users: 0


میوانانی سه‌رهێڵ

ژ. سه‌ردان له‌ 20 ی ئازاری 2009 ه‌وه‌
سه‌رجه‌م مافه‌كانی پارێزراوه‌ © 2018
Powered by uCoz