Wednesday
2018-01-24
2:36 PM
به‌خێربێیت Guest
RSS
 
كۆشان.. سه‌كۆی هه‌مووان
سه‌ره‌كی بوون به‌ئه‌ندام چوونه‌ژووره‌وه
نووسینه‌كانی كۆشان عه‌لی و ئه‌وانه‌ش كه‌ له‌سه‌ری نووسراوه‌ »
به‌شه‌كان
بابه‌ته‌كانی كۆشان عه‌لی [33]
ئه‌م به‌شه‌ تایبه‌ته‌ به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی كۆشان عه‌لی
له‌سه‌ر كۆشان علی و گه‌نجان نوسراوه [4]
به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ هه‌ربابه‌تێك وه‌رده‌گرین كه‌ ده‌رباره‌ی كۆشان عه‌لی بنووسرێت و جگه‌ له‌وه‌ی له‌ پێگه‌كه‌ماندا بۆی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌م به‌شه‌شدا ئه‌رشیفی ده‌كه‌ین..

به‌شه‌كان

سه‌ره‌كی » 2009 » April » 4 » له‌باره‌ی‌ (خوداناسی‌) و (كۆمه‌ڵناسی‌)یه‌وه‌ ، وه‌ڵامێك بۆ (مه‌ریوان وریا قانع / ته‌وه‌ری یه‌كه‌م
له‌باره‌ی‌ (خوداناسی‌) و (كۆمه‌ڵناسی‌)یه‌وه‌ ، وه‌ڵامێك بۆ (مه‌ریوان وریا قانع / ته‌وه‌ری یه‌كه‌م
2:00 AM

كۆشان عه‌لی‌ به‌رده‌كۆزی‌

پێشه‌كی‌: ئه‌وه‌ی‌ له‌دوتوێ‌ ی‌ ئه‌م  بابه‌ته‌دا ئه‌خرێته‌ڕوو، خوێندنه‌وه‌یه‌كه‌، یاخود هه‌ندێ‌ جار ئه‌بێته‌ وه‌ڵامێك،  به‌ڵكو خۆی‌ له‌ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌شدا ئه‌بینێته‌وه‌، بۆ بابه‌تێكی‌ كاك (مه‌ریوان  وریا قانیع)، له‌ژێر ناوی‌ (له‌خودا ناسیه‌وه‌ بۆ كۆمه‌ڵناسی‌). ئه‌م بابه‌ته‌ له‌  ژماره‌ (117)ی‌ (ئاوێنه‌) له‌(15/4/2008)دا له‌ ستونه‌كه‌ی‌ خۆیدا (ئه‌ودیوی‌  شته‌كان) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.
له‌ بابه‌ته‌كه‌یدا كاك مه‌ریوان، به‌ شیكردنه‌وه‌و  پێناسه‌كردنێكی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌، وا له‌خوێنه‌ر ئه‌كات كه‌ بڕوای‌ به‌وه‌ نه‌بێت  كه‌ (كۆمه‌ڵناسی‌ و خوداناسی‌) به‌یه‌كه‌وه‌ بگونجێن له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا، چونكه‌ به‌  پشت به‌ستن به‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ كۆن و (دوو ووشه‌)ی‌ كۆمه‌ڵناسی‌ گه‌وره‌ پیته‌ر  بێرگه‌ر به‌خوێنه‌ر ئه‌ڵێت كه‌ "له‌پشتی‌ دیدی‌ كۆمه‌ڵناسیه‌وه‌ بێ‌ خوداییه‌كی‌  میتۆدی‌ هه‌یه‌." پاشان هه‌ر به‌وه‌وه‌ ناوه‌ستێت، داوا له‌ ڕۆشنبیران ده‌كات كه‌  له‌ خودا ناسیه‌وه‌ بۆ كۆمه‌ڵناسی‌ بپه‌ڕنه‌وه‌. له‌كاتێكدا خودی‌ پیته‌ر بێرگه‌ر  بڕوای‌ به‌و میتۆده‌ی‌ خۆی‌ نیه‌ له‌ئێستاداو، له‌كۆتایی هه‌شتاكانه‌وه‌ وازی‌ له‌و  بیروبۆچوونانه‌ی‌ خۆی‌ هێناوه‌ كه‌ له‌پێشوودا ده‌رباره‌ی‌ ئاین هه‌یبووه‌.
كورته‌ی‌ بۆچوونه‌كانی‌ كاك (مه‌ریوان وریا قانع) له‌م په‌ڕه‌گرافه‌ی‌  سه‌روه‌دا كورت ده‌بێته‌وه‌، له‌ناوه‌ڕۆكی‌ ئه‌م بابه‌ته‌دا، هه‌وڵدراوه‌ سه‌رجه‌م  بۆچوونه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی‌ بخرێته‌ڕوو و، دوور له‌ تێڕوانینێكی‌ دۆگمایانه‌وه‌  بابه‌ته‌كه‌ی‌ هه‌ڵبسه‌نگێنرێت..

ته‌وه‌ری‌ یه‌كه‌م: چه‌واشه‌كردنی‌  خوێنه‌ر
1-
چه‌واشه‌كردنی‌ خوێنه‌ر
لێره‌وه‌ كه‌ ڕه‌خنه‌ له‌ كاك مه‌ریوان  ئه‌گرم، پێم وایه‌ كاك مه‌ریوان وه‌كو ئه‌و سیاسیانه‌ بیر ناكاته‌وه‌ كه‌ هه‌موو  ڕه‌خنه‌یه‌ك به‌ تێك شكێنه‌رو نه‌یار سه‌یرئه‌كه‌ن. واده‌زانن ڕه‌خنه‌گرتن مه‌به‌ست  كوشتنی‌ ڕۆح و كه‌سایه‌تی‌ ڕه‌خنه‌ لێگیراوه‌. به‌ڵام له‌ڕاستیدا، مرۆڤ ئه‌و كاته‌  ڕۆحی‌ له‌به‌ره‌ كه‌ ڕه‌خنه‌ی‌ لێ‌ ئه‌گیرێت.
نوسه‌ر (واته‌ كاك مه‌ریوان ) له‌ناوه‌ڕۆكی‌ ئه‌و بابه‌ته‌یدا، هه‌وڵ ئه‌دات خوێنه‌ر بگه‌یه‌نێته‌ ئه‌و  قه‌ناعه‌ته‌ كه‌ (كۆمه‌ڵناسی‌ و خودا ناسی‌) به‌یه‌كه‌وه‌ ناگونجێن و ئه‌میش به‌  پشت به‌ستن به‌گرێدانی‌ ئه‌م دوو چه‌مكه‌ به‌یه‌كه‌وه‌. له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌نده‌ی‌  كێشه‌ له‌شێوازی‌ به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ستنی‌ (كۆمه‌ڵناسی‌ و خوداناسی) هه‌یه‌،  ئه‌وه‌نده‌ كێشه‌ له‌ نێوان خودی‌ دوو بابه‌ته‌كه‌دا نیه‌. كاك مه‌ریوان ئه‌و دوو  بابه‌ته‌ به‌یه‌كه‌وه‌ گرێئه‌دات، تا دوای‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ بابه‌ته‌كه‌، خوێنه‌ر  پرسیارێكی‌ لا دروست ببێت، له‌خۆی‌ بپرسێت: ببێته‌ كۆمه‌ڵناس یان خوداناس؟! ئه‌و  له‌ناوه‌ڕۆركی‌ گشتی‌ و سه‌ره‌كی‌ بابه‌ته‌كه‌یدا به‌شێوازێكی‌ ناڕاسته‌وخۆ پێمان  ئه‌ڵێت "تۆ خوداناسیت یان كۆمه‌ڵناس؟" ئه‌و ئه‌یه‌وێت عه‌قڵی‌ خوێنه‌ر فۆرمات بكات  و ناچاری‌ بكات به‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌گه‌ر له‌پێشوودا خودا ناس بووه‌ "ئه‌بێت  به‌یارمه‌تی‌ ڕۆشنبیران ببێته‌ كۆمه‌ڵناس".
هه‌ندێ‌ له‌ ئاین ناسان پێیان وایه‌  " ئاین زانستی‌ په‌یوه‌ندی‌ نێوان مرۆڤ و خودایه‌، كۆمه‌ڵناسی‌ زانستی‌ په‌یوه‌ندی‌  مرۆڤ و شوێنكه‌وتووه‌كانیه‌تی‌." (1). به‌ڵام ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت خوێندنه‌وه‌ بۆ  بابه‌ته‌كه‌ی‌ كاك مه‌ریوان بكه‌ین، ئه‌و بۆچوونه‌ وه‌لاده‌نێن، تا بزانین ئایا هیچ  كێشه‌و دژایه‌تیه‌ك هه‌یه‌ له‌نێوان (خوداناسی‌ و كۆمه‌ڵناسی‌)دا؟
كه‌واته‌  ته‌نها گره‌وی‌ بردنه‌وه‌ی‌ كاك مه‌ریوان به‌ چه‌واشه‌ كردنی‌ خوێنه‌ره‌ كه‌  دووبابه‌ت به‌یه‌كتریه‌وه‌ ئه‌به‌ستێته‌وه‌. وه‌ خۆی‌ پێناسه‌یه‌ك بۆ كۆمه‌ڵناسی‌ و  بۆ خوداناسی‌ ئه‌كات، تا ماف به‌خۆی‌ بدات تێڕوانینه‌كه‌ی‌ خۆی‌ بسه‌لمێنێ‌.
ئه‌وه‌ی‌ خراوه‌ته‌ڕوو شه‌ڕ هه‌ڵگیرساندن نیه‌، ته‌نها ده‌ركێشانی‌ كاك  مه‌ریوانه‌ له‌و گۆمه‌ (مه‌نگ)ه‌ (كۆنه‌)ی‌ تێی‌ كه‌وتووه‌. مه‌به‌ستم له‌و بیره‌  كۆنه‌ی‌ "پیته‌ر بێرگه‌ر"ه‌ كه‌ له‌ ساڵی‌ (1966)دا ده‌ریبڕیوه‌، تازه‌ كاك  مه‌ریوان بۆ خوێنه‌ری‌ كوردی‌ ته‌رجه‌مه‌ ئه‌كات، له‌به‌رگی‌ ووتارێكی‌ بێ‌ سه‌رو  بن و نادیارو نا ڕاسته‌وخۆدا. خوێنه‌ری‌ كوردی‌ فێری‌ زانیاریه‌كی‌ هه‌ڵه‌ ئه‌كات و  چه‌واشه‌ی‌ ئه‌كات به‌رامبه‌ر ڕاستیه‌كان. كۆمه‌ڵناسێكی‌ به‌ هه‌ڵه‌ پێ‌ ئه‌ناسێنێت  و، خیانه‌ت و كوفرێكی‌ فیكری‌ ئه‌كات.

2-
كۆمه‌ڵناسی‌ چیه‌؟
پێویست  ده‌كات باسێك له‌پێناسه‌ی‌ كۆمه‌ڵناسی‌ بكه‌ین. وه‌كو هه‌ندێ‌ نوسه‌ر ته‌نها  له‌یه‌ك ڕوانگه‌ یان به‌ (دوو ووشه‌) پێناسه‌ی‌ بابه‌تێكی‌ قسه‌هه‌ڵگر و  كۆنتره‌ڤێشڵ  (controversial) نه‌كه‌ین. چونكه‌ ئه‌مه‌ دۆگماییه‌.
كۆمه‌ڵناسی‌  لای‌ كه‌سێكی‌ ئاینی‌ ته‌واو جیاوازه‌ لای‌ ماركسیه‌ك، لای‌ سیكۆلارێك،...هتد . (لیزا ماك ئینتایه‌ر) مامۆستای‌ كۆمه‌ڵناسی‌ له‌ زانكۆی‌ واشنتۆن سته‌یت واده‌بینێت  " كۆمه‌ڵناسی‌ زانستی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ كارلێك كردن  (interaction) و په‌یوه‌ندی‌  نێوان وجودی‌ مرۆڤایه‌تیه‌." (2) به‌م پێیه‌ بێت كۆمه‌ڵناسی‌ سه‌رجه‌م به‌ریه‌ك  كه‌وتن و كارلێكه‌كانی‌ نێوان وجودی‌ مرۆڤایه‌تی‌ شیته‌ڵ ئه‌كات، له‌هه‌مان كاتدا  په‌یوه‌ندی‌ نێوان ئه‌و بوونه‌ره‌ به‌گشتی‌ لێك ئه‌داته‌وه‌.
لای‌ پڕۆفیسۆرێكی‌  سۆسیۆلۆژی‌ وه‌كو (برادلی ج. بریمز) "كۆمه‌ڵناسی‌ خودا، كه‌لتوری‌ مرۆڤایه‌تی‌، و  جیهانی‌ فیزیكی‌ پێكه‌وه‌ ئه‌به‌ستێته‌وه‌." (3) ئه‌م پێناسه‌ كردنه‌ زیاتر  پێناسێكی‌ ئاینیه‌ بۆ كۆمه‌ڵناسی‌. بۆیه‌ هه‌رخۆی‌ ده‌ڵێت "كۆمه‌ڵناسی‌ ئه‌و  كه‌شه‌مان بۆ ده‌ڕه‌خسێنیت كه‌ له‌چۆنیه‌تی‌ په‌یوه‌ندی‌ نێوان مرۆڤه‌كان  بكۆڵینه‌وه‌ پاشان به‌روارد كردنی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانیان به‌وه‌ی‌ خودا چۆنی‌  مه‌به‌سته‌." به‌بۆچوونی‌ ئه‌و "دواتر ئَێمه‌ باشتر بڕیار ده‌ده‌ین گه‌ر به‌پێ‌ی‌  داخوازیه‌كانی‌ خودا بژین." (4)
به‌شێوه‌یه‌كی‌ ڕووكه‌شی‌ سه‌یری‌ ته‌نها ئه‌م  دوو پێناسه‌یه‌ بكه‌ین ئه‌بینین كه‌ تاڕادده‌یه‌ك جیاوازیان هه‌یه‌.
له‌لای‌  كۆمه‌ڵناسێكی‌ گه‌وره‌ی‌ وه‌كو دۆركهایم، كۆمه‌ڵناسی‌ "لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ڕاستیه‌  كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌"(5) هه‌ربۆیه‌ وا بیر ئه‌كاته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ كۆمه‌ڵناسی‌  ته‌نیا ده‌رباره‌ی‌ ڕاستیه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ بكات. سیمیل وا بیر  ئه‌كاته‌وه‌ "هه‌رشتێ‌ زانستی‌ سروشتی‌ ناوه‌كی‌ نه‌بوو پێویسته‌ زانستی‌  كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بێت"(6 ).
 


3-
كۆمه‌ڵگا چیه‌؟
كاك مه‌ریوان له‌سه‌ره‌تاوه‌  بۆخۆی‌ وێنایه‌كی‌ تایبه‌ت بۆ كۆمه‌ڵگا ئه‌كێشێت. وه‌كو خۆی‌ ده‌ڵێت "هه‌موو  كۆمه‌ڵگایه‌ك پێكهاتێكی‌ ئاڵۆز و فره‌ڕه‌نگ و فره‌خه‌ونه‌، زۆر زه‌حمه‌ته‌  كۆمه‌ڵگایه‌ك بدۆزینه‌وه‌ ته‌نها یه‌ك بیر، یه‌ك دید، یه‌ك شێوازی‌ چاوه‌ڕوانی‌  یه‌ك حه‌قیقه‌ت، یه‌ك تێگه‌یشتن بۆخۆی‌ و یه‌ك تێگه‌یشتنی‌ بۆ دونیای‌ ده‌وروبه‌ر  به‌ڕێوه‌یببات.".
به‌م پێناسه‌یه‌ ئه‌وه‌نده‌ی‌ ئه‌یه‌وێ‌ جه‌خت له‌سه‌ر بیرو  بۆچوونه‌كه‌ی‌ خۆی‌ بكاته‌وه‌و، له‌سه‌ره‌تاوه‌ ده‌روازه‌یه‌ك بكاته‌وه‌  بۆشه‌رعیه‌ت دان به‌تێڕوانینێكی‌ به‌رته‌سك، ئه‌وه‌نده‌ پێناسه‌یه‌ك نیه‌ بۆ  كۆمه‌ڵگا. چونكه‌ مه‌رج نیه‌ هه‌ر كاتێك جیاوازی‌ بیركردنه‌وه‌و تێڕوانین بۆ ژیان  نه‌بوو، ڕاسته‌وخۆ هێڵێكی‌ ڕاست و چه‌پ به‌سه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا بهێنیت.
له‌  به‌رواری‌ (4/3/2008) واته‌ ئه‌مساڵ، پڕۆفیسۆر پیته‌ر بێرگه‌ر، به‌شداری‌ كرد له‌  مونازه‌ره‌یه‌كدا كه‌ بۆ چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی‌ دیاری‌ ئه‌مریكا به‌سترا. له‌لایه‌ن  (The Pew Forum on Religion & Public Life) له‌ واشنتۆن دی‌.سی‌. له‌و  مونازه‌ره‌یه‌دا، پڕۆفیسۆر پیته‌ر بێرگه‌ر ئه‌ڵێت "من له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕایه‌دا نیم كه‌  ئه‌ڵێیت ناتوانرێ‌ كۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر بنه‌مای‌ فه‌نده‌مێنتاڵ بنیات بنرێ‌ . ده‌توانرێ‌. ئه‌وه‌ هه‌ر ئه‌و شته‌یه‌ كه‌ ناوی‌ ئه‌نێن تۆتالیتاریزم"(7). كاك  مه‌ریوان له‌هه‌ڵه‌دایه‌ پێی‌ وابێ‌ ته‌نها ئه‌و كاته‌ كۆمه‌ڵگا دروست ئه‌بێت كه‌  دیدی‌ جیاواز وجودی‌ هه‌بێت و به‌ئاشكرا بڵێت زه‌حمه‌ته‌ كۆمه‌ڵگایه‌ك بدۆزیته‌وه‌  كه‌ ته‌نها یه‌ك دید و یه‌ك....هتد. بوونی‌ هه‌بێت، له‌ ڕاستیدا ئه‌كرێ‌  كۆمه‌ڵگه‌ی‌ تۆتالیتار یان فه‌نده‌مێنتال نمونه‌ی‌ جددی‌ پێچه‌وانه‌ی‌ پێناسه‌كه‌ی‌  كاك مه‌ریوانه‌.
مه‌رج نیه‌ دیارده‌ی‌ فه‌نده‌مێنتالیزم و تۆتالیتاریزم، ته‌نها  له‌ناو هێزه‌ ئاینیه‌كاندا هه‌بن، وه‌كو چۆن كه‌سێكی‌ وه‌كو (سید حسێن نه‌سر ) پڕۆفیسۆر له‌ زانكۆی‌ جۆرج واشنتۆن پێی‌ وایه‌ ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی‌ له‌ ئێستادا  له‌بواری‌ فه‌نده‌مێنتالیزمدا ئه‌كرێن، سیكۆلاریزمیش وه‌كو هێزێكی‌ فه‌نده‌مێنتال  سه‌یر ئه‌كه‌ن و فه‌نده‌مێنتالیزمی‌ ئاینیش وه‌كو به‌رهه‌مێكی‌ مۆدێرنه‌(8). هاوكات  (بێرگه‌ر) هاوڕایه‌ له‌گه‌ڵ (نه‌سر)دا كه‌ هێزه‌ فه‌نده‌مێنتاله‌كان ده‌ركه‌وته‌ی‌  مۆدێرنه‌ن(9)، وه‌ پێی‌ وایه‌ فه‌نده‌مێنتالیزم جیاوازه‌ له‌ ئیسلامی‌ ته‌قلیدی‌،  یا ترادسیۆنال، چونكه‌ ترادسیۆنالی‌ ئیسلامی‌ ئه‌شێ‌ ته‌ساموحی‌ هه‌بێت به‌ڵام  فه‌نده‌مێنتالیزم ئه‌وه‌ی‌ نیه‌(10).
Category: بابه‌ته‌كانی كۆشان عه‌لی | Views: 401 | Added by: 2Koshan | پله‌ دانان 0.0/0 |
تێبینی 0
ته‌نها ئه‌ندامان ده‌توانن تێبینی زیاد بكه‌ن.
[ بوون به‌ئه‌ندام | چوونه‌ژووره‌وه ]
شوێنی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌ندامان

ڕۆژمێر و ئه‌رشیف
«  April 2009  »
SuMoTuWeThFrSa
   1234
567891011
12131415161718
19202122232425
2627282930

گه‌ڕان

هه‌ندێ پێگه‌ی تر

ئێستا

Total online: 1
Guests: 1
Users: 0


میوانانی سه‌رهێڵ

ژ. سه‌ردان له‌ 20 ی ئازاری 2009 ه‌وه‌
سه‌رجه‌م مافه‌كانی پارێزراوه‌ © 2018
Powered by uCoz