Wednesday
2018-01-24
2:40 PM
به‌خێربێیت Guest
RSS
 
كۆشان.. سه‌كۆی هه‌مووان
سه‌ره‌كی بوون به‌ئه‌ندام چوونه‌ژووره‌وه
نووسینه‌كانی كۆشان عه‌لی و ئه‌وانه‌ش كه‌ له‌سه‌ری نووسراوه‌ »
به‌شه‌كان
بابه‌ته‌كانی كۆشان عه‌لی [33]
ئه‌م به‌شه‌ تایبه‌ته‌ به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی كۆشان عه‌لی
له‌سه‌ر كۆشان علی و گه‌نجان نوسراوه [4]
به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ هه‌ربابه‌تێك وه‌رده‌گرین كه‌ ده‌رباره‌ی كۆشان عه‌لی بنووسرێت و جگه‌ له‌وه‌ی له‌ پێگه‌كه‌ماندا بۆی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌م به‌شه‌شدا ئه‌رشیفی ده‌كه‌ین..

به‌شه‌كان

سه‌ره‌كی » 2009 » March » 30 » گه‌نجان له‌ ژیان بێزارن
گه‌نجان له‌ ژیان بێزارن
0:07 AM

یه‌كێك له‌و دیاردانه‌ى كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى زۆر به‌رچاو هه‌ستى پێده‌كه‌ین، بێزارى گه‌نجانه‌ له‌م ژیانه‌و ئه‌م واقیعه‌ى كه‌ خۆیان تێیدان. له‌م رِاپۆرته‌دا رِاو بۆچوونى چه‌ند گه‌نجێ وه‌رده‌گرین، سه‌باره‌ت به‌م دیارده‌یه‌..

    سه‌ره‌تا (سه‌ردار رسول) ته‌مه‌ن (23)ساڵ ده‌ڵێت: "ئێمه‌ له‌ ووڵاتێكداین كه‌ ئاینده‌ى دیار نیه‌، نازانین ئاینده‌مان چیه‌؟ گه‌ر نه‌زانیت له‌ ئاینده‌دا چیت به‌سه‌ر دێت ئیتر چۆن دڵت به‌ ئێستاش خۆش ئه‌بێت؟" ئه‌مه‌و ووتى "من قوتابى زانكۆم و قۆناغى چواره‌مم به‌ڵام هیچ دڵم به‌م خوێندنه‌ش خۆش نیه‌ چونكه‌ ئاینده‌ دیارنیه‌."

    گه‌نجێكىتر كه‌ ناوى (سیڤان احمد)بوو ووتى"ئێمه‌ وه‌كو كچان زیاتر له‌ كێشه‌و گرفته‌كانى ناو ماڵ بێزارین، باوك و ایكمان كه‌متر ئازادیمان ئه‌ده‌نێ، گه‌ ر ئازادیشمان بده‌نێ دواتر هه‌ر سنوور ببه‌زێنین سزامان ئه‌ده‌ن"

    به‌شێكىترى گه‌نجان له‌ كه‌م ده‌رامه‌تى و گرفتى ماددى بێزارن وه‌كو (ابوبكر محمد) ووتى"ئێمه‌ وه‌كو قوتابى نازانین بخوێنین یان ئیش بكه‌ین، باوكمان ناتوانێت مه‌سره‌فى ئێمه‌ بكێشێت گه‌ر ئیشیش بكه‌ین ناتوانین له‌ خوێندنه‌كه‌ماندا سه‌ركه‌وتوو بین." ابوبكر كه‌ پۆلى شه‌شه‌مى ئاماده‌ییه‌ درێژه‌یدا و ووتى "ئه‌مساڵ وه‌كو هه‌موو قوتابیه‌كىتر چه‌ندین مه‌لزه‌مه‌م كرِیوه‌، به‌ برِه‌ پاره‌یه‌كى زۆر، دواتر گه‌ر ئه‌مساڵیش ده‌رچووم خۆشم نازانم له‌ چ شوێنێك ناوم دێته‌وه‌؟"

    زۆربه‌ى گه‌نجان داوا ده‌كه‌ن گه‌ر له‌رِووى ماددیشه‌وه‌ ده‌وڵه‌ت هاوكارى قوتابیانى ئاماده‌یی نه‌كات، ئه‌وا ئیشیان بۆ بدۆزێته‌وه‌، هه‌روه‌كو (ئومێد محمد) ووتى "گه‌ر ده‌وڵه‌ت ناتوانێت له‌رِووى ماددیه‌وه‌ هاوكارى قوتابیانى ئاماده‌یی بكات بۆئه‌وه‌ى كه‌ له‌ خوێندن به‌رده‌وام بین، بۆچى به‌شێوه‌ى عقد له‌ چه‌ند دام و ده‌زگایه‌ك كارمان پێناكات؟ یان هه‌ر نایه‌وێت هاوكاریمان بكات؟"

    سه‌ره‌رِاى ئه‌و گرفتانه‌ زۆربه‌ى كچان له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه‌دا به‌ ده‌ست داب و نه‌ریته‌وه‌ ده‌ناڵێنن، (دڵپاك) پێى وایه‌ "ئێستاش كۆمه‌ڵگا داب و نه‌ریتى كۆن هه‌یه‌ له‌ناو كلتورى ئێمه‌، كه‌ زیانێكى زۆر به‌ ژیانى گه‌نج ئه‌گه‌یه‌نێت، وه‌ ناتوانێت به‌ ئازادانه‌ ئاینده‌ى خۆى دیارى بكات، تا ئه‌م داب و نه‌ریت و ته‌سك بیریه‌ى كۆمه‌ڵگا به‌رده‌وام بێت گه‌نج هه‌رگیز دڵى به‌م ژیانه‌ خۆش نابێت."

     به‌ڵام گه‌نجان وه‌كو (محمد اسماعیل) ده‌ڵێت "هیچ پاڵ پشت و په‌نایه‌كیان نیه‌." وه‌كو ئه‌و ده‌ڵێت "چه‌ند سه‌نته‌رێك هه‌ن، به‌ناو هى گه‌نجان و لاوانن، به‌ڵام خۆشیان نازانن چى ئه‌كه‌ن؟" ئه‌و پێى وایه‌ "پاڵپشتێكى رِاسته‌قینه‌ نیه‌ بۆ گه‌نج بۆئه‌وه‌ى به‌رگرى له‌ مافه‌كانى بكات."

    به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌وه‌ (چیا محمد) پێى وایه‌ "سه‌نته‌ره‌كانى گه‌نجان و لاوان خزمه‌تیان كردووه‌، به‌ڵام گه‌نجى ئێمه‌ش كه‌م ته‌رخه‌مه‌ ناچێت خۆى بچێته‌ پێشه‌وه‌و به‌شدارى خول و ده‌وره‌كانیان ناكات." بۆیه‌ "پێویسته‌ گه‌نجیش خۆى هه‌وڵدات خۆى پێش بخات و، هه‌ندێ جار خه‌تاى گه‌نجیشه‌ كه‌ گه‌نج واى لێدێت."

    له‌ دواجاردا، ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى چى به‌چاره‌سه‌ر ئه‌زانیت بۆ ئه‌م بێزاریه‌ى گه‌نجان  تێى كه‌وتوون، (رِاسان) پێى وایه‌ "پێویسته‌ گه‌نج خۆى بیر بكاته‌وه‌، خۆى گروپ دروست بكات و هه‌وڵ بدات كێشه‌كانى خۆى بۆخۆى چاره‌سه‌رى بكات. ئه‌مه‌ باشترین چاره‌سه‌ره‌ و چیتر چاوى له‌ ده‌ستى ئه‌م و ئه‌و نه‌بێت و ئاینده‌ى خۆى بۆخۆى به‌شێوه‌یه‌كى جوان دابرِێژێت نه‌ك سه‌یرى ده‌ستى خه‌ڵك بكات بزانێت چى بۆ ئه‌كات." له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێى وایه‌ "به‌ڵام ئه‌وه‌ ماناى ئه‌وه‌نیه‌ كه‌ هه‌موو رِابردوو رِه‌فز بكات، به‌ڵكو ده‌بێت به‌ پشت به‌ستن به‌ رِابردوو ئینجا ئاینده‌ بنیات بنێت."
 
 
Category: بابه‌ته‌كانی كۆشان عه‌لی | Views: 431 | Added by: 2Koshan | پله‌ دانان 0.0/0 |
تێبینی 0
ته‌نها ئه‌ندامان ده‌توانن تێبینی زیاد بكه‌ن.
[ بوون به‌ئه‌ندام | چوونه‌ژووره‌وه ]
شوێنی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌ندامان

ڕۆژمێر و ئه‌رشیف
«  March 2009  »
SuMoTuWeThFrSa
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
293031

گه‌ڕان

هه‌ندێ پێگه‌ی تر

ئێستا

Total online: 1
Guests: 1
Users: 0


میوانانی سه‌رهێڵ

ژ. سه‌ردان له‌ 20 ی ئازاری 2009 ه‌وه‌
سه‌رجه‌م مافه‌كانی پارێزراوه‌ © 2018
Powered by uCoz