Wednesday
2018-01-24
2:39 PM
به‌خێربێیت Guest
RSS
 
كۆشان.. سه‌كۆی هه‌مووان
سه‌ره‌كی بوون به‌ئه‌ندام چوونه‌ژووره‌وه
نووسینه‌كانی كۆشان عه‌لی و ئه‌وانه‌ش كه‌ له‌سه‌ری نووسراوه‌ »
به‌شه‌كان
بابه‌ته‌كانی كۆشان عه‌لی [33]
ئه‌م به‌شه‌ تایبه‌ته‌ به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی كۆشان عه‌لی
له‌سه‌ر كۆشان علی و گه‌نجان نوسراوه [4]
به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ هه‌ربابه‌تێك وه‌رده‌گرین كه‌ ده‌رباره‌ی كۆشان عه‌لی بنووسرێت و جگه‌ له‌وه‌ی له‌ پێگه‌كه‌ماندا بۆی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌م به‌شه‌شدا ئه‌رشیفی ده‌كه‌ین..

به‌شه‌كان

سه‌ره‌كی » 2009 » March » 29 » ئه‌ودیوى خیانه‌ت و دڵسۆزى له‌ كلتورى هاورِێیه‌تى ئێمه‌دا
ئه‌ودیوى خیانه‌ت و دڵسۆزى له‌ كلتورى هاورِێیه‌تى ئێمه‌دا
11:57 PM

كۆشان عه‌لى

 

          ئێمه‌ بۆیه‌ ئه‌كه‌وینه‌ هه‌ڵه‌ى زۆر گه‌وره‌وه‌ چونكه‌ له‌كاتى ئه‌نجامدانى هه‌ڵه‌ بچووكه‌كانماندا به‌خۆماندا ناچینه‌وه‌. مرۆڤه‌ گه‌وره‌كان ئه‌و هه‌ڵه‌ بچووكانه‌ى خه‌ڵكى به‌ زیخى ده‌ریا سه‌یرى ئه‌كه‌ن، ئه‌وان به‌ شاخ و تاشه‌به‌ردى سه‌یر ئه‌كه‌ن، هه‌ربۆیه‌ هه‌میشه‌و زۆربه‌ى كات به‌دواى هه‌ڵه‌كانى خۆیاندا ئه‌چن، بۆئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كى خۆیاندا ئه‌وه‌نده‌ى تر له‌ژیاندا سه‌ركه‌وتووبن. یه‌كێك له‌و هه‌ڵانه‌ى زۆربه‌ى مرۆڤى ئێمه‌ تێیده‌كه‌وێ، له‌بابه‌تى هاورِێیه‌تیدایه‌. بابه‌تێك كه‌ له‌گه‌ڵ به‌ریه‌ك كه‌وتنى مرۆڤه‌كان و مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا هه‌بووه‌ ئه‌شێت "هاورِێیه‌تى" یاخود "دوژمنایه‌تى" بێت. له‌ناو ئه‌م دوو بابه‌ته‌شدا ئه‌وه‌ى زۆرترین قسه‌ى له‌سه‌ر كراوه‌ ئه‌شێت "خیانه‌ت و ناپاكى هاورِێیه‌تى" بێت. له‌چیه‌وه‌ سه‌ر هه‌ڵده‌دات و بۆچى؟ له‌م نوسینه‌دا، زۆر به‌خێرایى ئه‌مه‌وێ ئه‌مه‌ بخه‌مه‌رِوو.

          چه‌مكى هاورِێیه‌تى و دوژمنایه‌تى و خیانه‌ت كۆمه‌ڵآ قسه‌ى زۆریان له‌سه‌ركراوه‌و ده‌كرێت، به‌ڵام من گه‌ر به‌تێرِوانینى خۆم ئه‌و چه‌مكانه‌ پێناسه‌ بكه‌مه‌وه‌، ئه‌توانم بڵێم هاورِێیه‌تى بریتیه‌ له‌ پێكهاتنى دوو كه‌س یا چه‌ند كه‌سێ له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كى رِوون یا هۆكارێك، له‌ئه‌نجامدا په‌یوه‌ندیه‌كانیان قووڵ ده‌بنه‌وه‌ بۆ ئاستێك كه‌ جیاوازه‌ له‌و په‌یوه‌ندیه‌ى كه‌ له‌نێوان دوو مرۆڤدا هه‌یه‌ كه‌ له‌نێوان هه‌ردوو مرۆڤێكى ئاسایى تر. دوژمنایه‌تیش ئه‌كرێت پێچه‌وانه‌ى ئه‌و پێناسه‌ى پێشتربێت. هه‌ر بۆیه‌ خیانه‌تیش مامه‌ڵه‌ كردنه‌ به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌و بنه‌مایه‌ یا ئه‌و هۆكاره‌ى كه‌ هاورِێیه‌تیه‌كه‌ تادێت به‌هێزتر ده‌كات.

خیانه‌تى هاورێیه‌تى له‌و سه‌ره‌تایه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات كه‌ نه‌زانین بۆچى ئه‌بینه‌ هاورِێى كه‌سێكى تر؟ یا ئه‌وه‌ى بۆچى كه‌سێكى تر ئه‌بێته‌ هاورِێمان؟ وه‌كو زۆربه‌ى بابه‌ته‌كانى ترى كۆمه‌ڵگاى ئێمه‌ په‌یوه‌ندى هاورِێیه‌تیش هه‌ندێ جار له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كى "بێ بنه‌ما" بنیات ئه‌نرێت. مه‌به‌ستم له‌و بێ بنه‌ماییه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بنه‌ماكانى هاورِێیه‌تى لاى ئێمه‌ له‌سه‌رشێوازێك نیه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كى بابه‌تى هه‌ڵیبسه‌نگێنیت قبوڵكراو بێت. گه‌ر لێره‌دا جیاوازى نێوان دوو له‌و بنه‌مایانه‌ بكه‌م، ئه‌ویش بنه‌ماى "خۆشه‌ویستى" و بنه‌ماى "دڵسۆزى"یه‌. كه‌ له‌رِاستیدا زۆربه‌ى هاورِێیه‌تیه‌كانى ئێستامان، به‌تایبه‌ت گه‌نجان، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ بنیاتنراوه‌. ئه‌مه‌و گه‌ر هه‌ندێ تێبینى و رِوونكردنه‌وه‌ بخه‌ینه‌رِوو ده‌رباره‌ى "خۆشه‌ویستى" و "دڵسۆزى" ئه‌وه‌نده‌ىتر سه‌ره‌تاكانى خیانه‌تمان بۆ رِوون ده‌بێته‌وه‌.

مه‌رج نیه‌ ئه‌وانه‌ى خۆشیانده‌وێى دڵسۆزت بن. زۆر سه‌ركرده‌ و ده‌وڵه‌مه‌ندمان بینى تا ئه‌وكاته‌ى "گندۆریان گندۆر بوو خزمیان زۆربوو، به‌ڵام كه‌ گندۆر كه‌وته‌ برِانێ خزمیش كه‌وتنه‌ قرِانێ". خۆى ئیشكاله‌كه‌ لێره‌دایه‌، ئێمه‌ ئه‌وكاته‌ى داده‌نیشین تا بۆمان ده‌كرێت خزمه‌تى به‌رامبه‌ره‌كانمان ئه‌كه‌ین (كه‌ ئه‌مه‌ هیچ عه‌یبى تێدانیه‌)، به‌ڵام سه‌رسام ئه‌بین كه‌ ئه‌وانیش ئاوا ئێمه‌یان خۆشده‌وێ. گه‌وره‌ترین تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ خۆشه‌ویسته‌كانت كه‌ پێویسته‌ ئه‌نجامى بده‌یت، گه‌ر ته‌نها بۆجارێكیش بێت، بێ وه‌فاییه‌كى به‌رامبه‌ر بنوێنه‌. چونكه‌ مه‌رج نیه‌ ئه‌وان به‌نیه‌تێكى دڵسۆزانه‌وه‌ تۆیان خۆشبوێت. دڵسۆزه‌كانت زۆر كه‌مترن له‌خۆشه‌یسته‌كانت، به‌ڵام ئه‌وان زۆر جێگه‌ى رِێزو بایه‌خترن، با به‌شان و باڵیشتدا هه‌ڵنه‌ده‌ن و خزمه‌تكارت نه‌بن، بزانه‌ كامانه‌ دڵسۆزى تۆن.

گومان له‌و هاورِێیانه‌ت بكه‌ كه‌ بۆ ته‌نها جارێكیش هه‌یه‌ لێت تورِه‌ نابن. له‌رِاستیدا هه‌موو مرۆڤێك شایه‌نى ئه‌وه‌یه‌ هه‌ڵه‌بكات، بۆیه‌ تۆش له‌و كه‌سانه‌ى كه‌ هه‌ڵه‌ ئه‌كه‌یت، كه‌واته‌ ئه‌و ساته‌ى هاورِێیه‌كت هه‌بوو هه‌رگیزاو هه‌رگیز ده‌نگیشى به‌سه‌ردا به‌رز نه‌كردیته‌وه‌، ئه‌وا یان تۆ كه‌سێكى زۆر زۆر ده‌گمه‌نیت به‌وه‌ى هیچ هه‌ڵه‌یه‌كت نیه‌، یا ئه‌وه‌ى هاورِێكه‌ت گورگێكه‌ له‌پێستى مه‌رِدا (كه‌ نمونه‌ى دووه‌م زۆر قایلكه‌رتره‌). چونكه‌ باش بزانه‌ مرۆڤانێكى زۆرهه‌ن له‌ده‌وروبه‌رماندا ته‌مسیل ده‌كه‌ن، مرۆڤه‌كان ئه‌كته‌رێكى زۆر سه‌ركه‌وتوون ئه‌گه‌ر بیانهه‌وێ.

جیاوازیه‌كى زۆر گه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌نێوان ئه‌و هاورِێیه‌ى تۆى خۆشده‌وێ و ئه‌وه‌ى دڵسۆزته‌، ئه‌ویش ئه‌توانى له‌ دوو حاڵه‌تدا زۆر به‌ زه‌قى ده‌ركى پێبكه‌ى، ئه‌و هاورِێیانه‌ى ته‌نها تۆیان خۆش ئه‌وێت و دڵسۆزت نین، ئه‌وكاته‌ زۆر لێت تورِه‌ ئه‌بن كه‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ تۆدا یه‌ك ناگرێته‌وه‌. به‌ڵام ئه‌و هاورِێیانه‌ى دڵسۆزى تۆن و تۆشیان خۆشده‌وێت، له‌وكاتانه‌دا زۆر تورِه‌ ده‌بن كه‌ ئه‌زانن زیان به‌ ژیانى خۆت ده‌گه‌یه‌نیت. هه‌میشه‌ ئه‌و هاورِێیانه‌ى دڵسۆزت نین كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر حسابى ژیانى تۆ و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى تۆش بێت ژیانى هاورِێیه‌تى خۆى و تۆ درێژه‌پێبدات، كه‌چى هاورِێ دڵسۆزه‌كانت ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى خۆشیان بكه‌وێته‌ ترسه‌وه‌ ئه‌وا ده‌ستبه‌ردارى ئه‌بن بۆئه‌وه‌ى ژیانى تۆ و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانت درێژه‌ى هه‌بێت، نه‌وه‌كو "ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندى و هاورِێیه‌تى نێوان خۆت و خۆى".

گرفتێكى زۆر گه‌وره‌مان هه‌یه‌، كه‌ له‌رِاستیدا بووه‌ته‌ به‌شێك له‌ تێرِوانینى ئێمه‌، ئه‌ویش تێكه‌ڵاوكردنى شته‌ ماددى و مه‌عنه‌ویه‌كانه‌. خۆشه‌ویستى و هاورِێیه‌تى و دڵسۆزى و به‌خته‌وه‌رى و ئومێد و.........هتد، چه‌ندان ووشه‌ى مه‌عنه‌وین كه‌ هه‌موو "مادده‌"ى دونیا نه‌ده‌توانێ مانا رِاسته‌قینه‌كانیان له‌ناو ببات، نه‌ ئه‌وه‌ى ده‌توانێ ماناى رِاسته‌قینه‌یان پێبدات، ئه‌گه‌ر خۆیان له‌خۆیاندا ئه‌و دوو مه‌به‌سته‌یان نه‌بێت.

هه‌ربۆیه‌شه‌ پێویست ده‌كات لێره‌وه‌ به‌زیادكردنى چه‌ند دێرِێكى تر به‌ره‌و كۆتایى نوسینه‌كه‌م بچم و بنوسم كه‌: هه‌موو ئه‌وانه‌ى تۆیان خۆشده‌وێت به‌ڵام دڵسۆزت نین، ئه‌وا "ده‌وروبه‌رى تۆ"یان خۆشده‌وێت نه‌وه‌كو "خۆت". وه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ى تۆیان خۆشده‌وێت و دڵسۆزى تۆن "خودى خۆت"یان خۆشده‌وێت. شتێكى ئاشكراشه‌ ئێمه‌ تا ئه‌و ساته‌ى هه‌ین پێویستمان به‌خۆشه‌ویستى هه‌یه‌، ئیدى كه‌ له‌م دونیایه‌دا نه‌ماین شتێكى له‌وشێوه‌ گرنگیه‌كى ئه‌وتۆى نیه‌ ئه‌گه‌ر له‌پێشوودا نه‌مان بووبێت، بۆیه‌ ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ رِاسته‌قینه‌یه‌و هه‌میشه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ كه‌ له‌به‌ر خاترى "خودى خۆمان"بێت. وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ لامان ئاشكرایه‌ "هه‌موو شته‌كانى ده‌وروبه‌رمان" قابیلى له‌ناوچونه‌ له‌ناكاوێكدا، هه‌ربۆیه‌ ئه‌وانه‌ى ئێمه‌یان خۆشده‌وێت به‌ڵام دڵسۆزمان نین، قابیلى ئه‌وه‌ن له‌هه‌ر له‌حزه‌یه‌كدا رِوومان لێوه‌رگێرِن له‌گه‌ڵ له‌ناوچوونى شته‌كانى ده‌وروبه‌رمان. به‌رِه‌چاونه‌كردنى ئه‌مه‌ى پێشوو، شتێك ده‌بێته‌ گرفتێكى دووباره‌ بووه‌وه‌ له‌ژیانى رِۆژانه‌مانداو به‌تایبه‌ت ه‌كلتورى هاورِێیه‌تى ئێمه‌دا، كه‌ پێى ده‌ڵێن "خیانه‌ت و ناپاكى".
 

 

*له‌ گۆڤاری (زنار)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌..

Category: بابه‌ته‌كانی كۆشان عه‌لی | Views: 474 | Added by: 2Koshan | پله‌ دانان 0.0/0 |
تێبینی 0
ته‌نها ئه‌ندامان ده‌توانن تێبینی زیاد بكه‌ن.
[ بوون به‌ئه‌ندام | چوونه‌ژووره‌وه ]
شوێنی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌ندامان

ڕۆژمێر و ئه‌رشیف
«  March 2009  »
SuMoTuWeThFrSa
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
293031

گه‌ڕان

هه‌ندێ پێگه‌ی تر

ئێستا

Total online: 1
Guests: 1
Users: 0


میوانانی سه‌رهێڵ

ژ. سه‌ردان له‌ 20 ی ئازاری 2009 ه‌وه‌
سه‌رجه‌م مافه‌كانی پارێزراوه‌ © 2018
Powered by uCoz