Wednesday
2018-01-24
2:39 PM
به‌خێربێیت Guest
RSS
 
كۆشان.. سه‌كۆی هه‌مووان
سه‌ره‌كی بوون به‌ئه‌ندام چوونه‌ژووره‌وه
نووسینه‌كانی كۆشان عه‌لی و ئه‌وانه‌ش كه‌ له‌سه‌ری نووسراوه‌ »
به‌شه‌كان
بابه‌ته‌كانی كۆشان عه‌لی [33]
ئه‌م به‌شه‌ تایبه‌ته‌ به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی كۆشان عه‌لی
له‌سه‌ر كۆشان علی و گه‌نجان نوسراوه [4]
به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ هه‌ربابه‌تێك وه‌رده‌گرین كه‌ ده‌رباره‌ی كۆشان عه‌لی بنووسرێت و جگه‌ له‌وه‌ی له‌ پێگه‌كه‌ماندا بۆی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌م به‌شه‌شدا ئه‌رشیفی ده‌كه‌ین..

به‌شه‌كان

سه‌ره‌كی » 2009 » March » 29 » سێ ترِیلیۆن دۆلار تێچووى جه‌نگ
سێ ترِیلیۆن دۆلار تێچووى جه‌نگ
11:09 PM

تێچووى جه‌نگى عێراق و ئه‌فغانستان به‌شێوه‌یه‌كى زۆر سه‌رسورِهێنه‌ر زیاد ده‌كات

 

نوسینى: جۆزێف ستیگلز* و لیندا بیلمز*

 

له‌ئینگلیزیه‌وه‌: كۆشان عه‌لى

 

          ئیداره‌ى بۆش سه‌باره‌ت به‌قازانجه‌كانى جه‌نگ و تێچووى جه‌نگ هه‌ڵه‌بوو. سه‌رۆك و رِاوێژكاره‌كانى پێشبینى جه‌نگێكى خێرا و كه‌م تێچوویان ده‌كرد. له‌جیاتى ئه‌مه‌، ئێمه‌ له‌جه‌نگێكداین به‌شێوه‌یه‌ك تێچووى زۆره‌، كه‌ هیچ كه‌سێك پێشبینى نه‌ده‌كرد.

          تێچووى رِاست و دروستى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى هێزى ئه‌مریكا --جگه‌ له‌ حساب كردنى ئه‌و تێچووه‌ درێژ خایه‌نانه‌ى بۆ سه‌ربازه‌ برینداره‌كان ده‌كرێت-- له‌ئێستادا زیاتره‌ له‌ تێچووى 12ساڵ جه‌نگى ڤێتنام و زیاتر له‌ دوو ئه‌وه‌نده‌ى تێچووى جه‌نگى كۆریا.

          هه‌تا له‌ باشترین حاڵه‌تى سیناریۆیدایه‌ كه‌، ئه‌و تێچوانه‌ پێشبینى كراون كه‌ نزیكه‌ى  زیاتربێت له‌ ده‌ ئه‌وه‌نده‌ى تێچووى یه‌كه‌م جه‌نگى كه‌نداو، نزیكه‌ى زیاتر له‌ سێ ئه‌وه‌نده‌ى جه‌نگى ڤێتنام، وه‌ دوو ئه‌وه‌نده‌ى جه‌نگى یه‌كه‌مى جیهانى. ته‌نها جه‌نگێك له‌مێژووى ئێمه‌دا كه‌ تێچووى زیاتر بێت جه‌نگى جیهانى دووه‌م بوو، كاتێك 16.3 ملیۆن هێزى ئه‌مریكى شه‌رِیان كرد له‌جه‌گێكى به‌رده‌وامدا بۆماوه‌ى چوار ساڵ، به‌كۆى تێچووى نزیكه‌ى 54$ تریلیۆن (پاش گۆرِانكارى و بۆزیاد كردن). له‌گه‌ڵ ته‌واوى كاره‌كانى هێزه‌ چه‌كداریه‌كانى دژ به‌ ئه‌ڵمانی و ژاپۆنیه‌كان، تێچووى هێزه‌كان (به‌دۆلارى ئه‌مرِۆ) كه‌متر بوو له‌ 100,000$ به‌دۆلارى 2007. به‌پێچه‌وانه‌وه‌، له‌جه‌نگى عێراقدا بۆهه‌ر سه‌ربازێك 400,000 ى تێده‌چێت.

          زۆربه‌ى ئه‌مریكیه‌كان هه‌ست به‌و هه‌موو مه‌سره‌فه‌ ناكه‌ن. نرخى خوێن له‌لایه‌ن سه‌ربازه‌ خۆبه‌خشه‌كانمان و به‌ڵێنده‌ره‌ به‌كرێگیراوه‌كانمانه‌وه‌ (hired contractors ) ده‌درێت. نرخى ناو گه‌نجینه‌كه‌ (تارِادده‌یه‌ك) به‌ته‌واوى به‌شێوه‌ى قه‌رز كردن دابین كراوه‌. باجه‌كان زیاد نه‌كراون تا خه‌رجیه‌كانى پێ دابین بكرێت -له‌رِاستیدا، باج له‌سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زیوه‌. خه‌رجى كورت هێنان ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌مان پێ ئه‌به‌خشێ كه‌ ده‌كرێت یاساكانى ئابوورى هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه‌، كه‌ ئێمه‌ بتوانین هه‌ریه‌ك له‌نان و چه‌كیشمان هه‌بێت. به‌ڵام له‌رِاستیدا یاساكان هه‌ڵنه‌وه‌شێنراونه‌ته‌وه‌. تێچووه‌كانى جه‌نگ حه‌قیقه‌تن گه‌رچى له‌ئاینده‌شدا بتوانرێ بدرێنه‌وه‌، هه‌رِه‌شه‌یه‌ بۆ نه‌وه‌كانى داهاتووش.

          له‌ئێواره‌ى جه‌نگدا، مشت و مرِێك هه‌بوو له‌سه‌ر گریمان كردنى خه‌رجیه‌كان. (لارى لیندسێى) رِاوێژكارى ئابوورى سه‌رۆك بۆش و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئابوورى نیشتمانى (National Economic Council ) واى پیشاندا له‌وانه‌یه‌ خۆى بگه‌یه‌نێته‌ 200$ بلیۆن دۆلار. به‌ڵام ئه‌م قه‌بڵاندنه‌ له‌لایه‌ن وه‌زیرى به‌رگریه‌وه‌ (دۆناڵد رِامسفێڵد) رِه‌ت كرایه‌وه‌و به‌قسه‌ى "پوچ" "baloney" وه‌سف كرد. جێگره‌كه‌ى، پاوڵ ۆڵفوایتز، واى نیشاندا كه‌ بنیاتنانه‌وه‌ى دواى جه‌نگ ده‌كرێت له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ مه‌سره‌ف بكرێت له‌رِێگه‌ى زیادكردنى ده‌رامه‌ته‌كانى نه‌وته‌وه‌. مایك دانیالز، به‌رِێوه‌به‌رى نوسینگه‌ى كارگێرِى و بودجه‌، و سكرتێرى رِامسفێڵد خه‌رجیه‌كانیان له‌نێوان 50$ بۆ 60$ بلیۆن قه‌بڵاند. كه‌ به‌برِواى ئه‌وان به‌شێك له‌وه‌ ده‌كرێت له‌لایه‌ن هه‌ندێ ووڵاتى تره‌وه‌ سه‌رف بكرێت. (پاش گۆرِانكارى و بۆزیادكردن تێچووه‌كه‌یان دیارى كرد له‌نێوان 57$ و 69$ بلیۆن دۆلار) سه‌رجه‌مى هه‌موو ئیداره‌كه‌ زۆر بێباكانه‌و لووت به‌رزبوون، وه‌كو بڵێى تێچوونه‌كه‌ به‌و شێوه‌یه‌بێت كه‌ چاوه‌رِێ ئه‌كرێت.

          ته‌نانه‌ت لیندسێى، پاش تێبینى كردنى ئه‌وه‌ى كه‌ له‌وانه‌یه‌ جه‌نگ 200$ بلیۆن خه‌رجى بێت، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ به‌رده‌وام بوو بڵێت "سه‌ركه‌وتنى داخوازیه‌كان بۆ ئه‌نجامدانى جه‌نگ به‌شێوه‌یه‌كى باش ده‌شكێته‌وه‌ بۆ لایه‌نى ئابوورى." ئه‌گه‌ر سه‌یرى رِابردوو بكه‌ین، لیندسێى به‌چاوێكى كه‌مه‌وه‌ سه‌یرى كه‌م خه‌مڵاندنى هه‌ریه‌ك له‌ خه‌رجى جه‌نگ خۆى و خه‌رجى به‌مه‌به‌ستى لایه‌نى ئابوورى. به‌گریمانى ئه‌وه‌ى كه‌ كۆنگرێس باقى 200$ بلیۆن دۆلار قبوڵ بكات بۆ ساڵى ئابوورى 2008 به‌شێوه‌ى زیادكردنى داواكارى جه‌نگ، له‌كاتێكدا ئه‌م تۆماره‌ ده‌بێته‌ هۆى فشار خستنه‌سه‌ر كۆنگرێس كه‌ 845$ بلیۆن دۆلار دابین بكات بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازیه‌كان، دووباره‌ بنیات نانه‌وه‌، خه‌رجى باڵیۆزخانه‌، په‌ره‌پێدانى لایه‌نى ئه‌مریكى بنكه‌ ئه‌مریكیه‌كان، وه‌ پرِۆگرامه‌ بیانیه‌ هاریكاریه‌كان له‌ عێراق و ئه‌فغانستان.

          كه‌ ساڵى پێنجه‌مى جه‌نگ به‌ره‌و كۆتایی دێت، خه‌رجى به‌گه‌رِخستن (سه‌رفكردن له‌خودى جه‌نگدا، له‌وانه‌یه‌ ناوى بنێن "خێرا زیادبوونى مه‌سره‌ف") وا پلان دانراوه‌ كه‌ بۆساڵى 2008 بۆ یه‌ك مانگ ته‌نها بۆ عێراق تێبپه‌رِێت له‌ 12,5$ بلیۆن دۆلار، زیاتر له‌ 4.4$ بلیۆن له‌دۆلارى 2003، وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستاندا سه‌رجه‌مى ئه‌كاته‌  16$ بلیۆن دۆلار بۆ هه‌رمانگێ. شانزه‌ بلیۆن دۆلار یه‌كسانه‌ به‌ بودجه‌ى ساڵانه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان (UN)، یان نزیكه‌ى 13 له‌ ولایه‌ته‌كانى ئه‌مریكا. سه‌ره‌رِاى ئه‌مه‌، ئه‌و برِه‌ خه‌رجیه‌ ئه‌وه‌ له‌خۆى ناگرێت كه‌ هه‌ر ساڵێك وه‌زاره‌تى به‌رگرى به‌شێوه‌یه‌كى رِێكخراو سه‌رفى ئه‌كات. وه‌ خه‌رجى ترى نادیار له‌خۆى ناگرێت، بۆنمونه‌ كۆكردنه‌وه‌ى زیانیاریه‌كانى هه‌واڵده‌رى، یان ئه‌و مالیه‌یه‌ى له‌گه‌ڵ بودجه‌ى به‌شه‌كانى تر تێكه‌ڵ ئه‌بێت.

له‌به‌رئه‌وه‌ى چه‌ندین خه‌رجى هه‌یه‌ كه‌ ئیداره‌ى بۆش نایانژماێرێت، خه‌رجى گشتى جه‌نگ زیاتره‌ له‌ ژماره‌ رِه‌سمیه‌كان. بۆنمونه‌، حكومه‌ت به‌به‌رده‌وامى ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات كه‌ ژیانى جه‌نگاوه‌ره‌كان زۆر به‌نرخه‌. به‌ڵام له‌رِوانگه‌ى خه‌رجیه‌وه‌، ئه‌م "به‌نرخانه‌" زۆر به‌ساده‌یی له‌ حساباتى پنتاگۆندا ده‌رده‌كه‌ون وه‌ك 500.000$ --ئه‌و برِه‌ى كه‌ به‌خشراوه‌ بۆ زامن كردنى ژیان و به‌خشش بۆ نه‌مره‌كان. دواى ئه‌وه‌ى جه‌نگ ده‌ستى پێكرد، ئه‌مانه‌ زیادیان كرد له‌ 12.240$ بۆ 100.000$ (نه‌مره‌كان) وه‌ له‌ 250.000 بۆ 400.000 (زامن كردنى ژیان). ته‌نانه‌ت ئه‌م رِێژه‌ زیادكراوه‌ به‌شێكن له‌وه‌ى كه‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م نه‌مرانه‌ له‌ رِووداوێكى هاتووچۆدا گیانیان له‌ده‌ست دابێت. له‌هه‌ندێ لایه‌نى وه‌كو ته‌ندروستى و رِێكخستنى سه‌لامه‌تى، حكومه‌تى ئه‌مریكى بۆ ژیانى گه‌نجێك و هێزو ده‌ستكه‌وته‌كانى زیاتر له‌ 7$ ملیۆن دۆلار دائه‌نێت -زۆر زیاتر له‌و برِه‌ى كه‌ هێزى سه‌ربازى بۆ نه‌مره‌كان ئه‌یدات. به‌به‌كارهێنانى ئه‌م ژماره‌یه‌، خه‌رجى كوژرانى 4.000سه‌ربازى ئه‌مریكى له‌ عێراقدا ئه‌كاته‌ 28$ بلیۆن دۆلار.

          ئه‌و خه‌رجیه‌ى كه‌ بۆ كۆمه‌ڵگا ئاشكرایه‌ زۆر زیاتره‌ له‌و ژماره‌یه‌ى كه‌ بودجه‌ى حكومه‌ت نیشانى ئه‌دات. نمونه‌یه‌كى تر بۆ خه‌رجیه‌ شاراوه‌كان تێگه‌یشتنى ژماره‌ى قوربانیه‌كانى هێزى ئه‌مریكیه‌. ستاتیسكه‌كانى قوربانیانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و قوربانیانه‌ ئه‌كاته‌وه‌ كه‌به‌هۆى جه‌نگه‌وه‌ كوژراون --كه‌ ئه‌مه‌ دیارى كراوه‌ له‌لایه‌ن هێزى سه‌ربازیه‌وه‌. سه‌ره‌رِاى ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر جه‌نگاوه‌رێك برینداربوو یا مرد له‌ نیوه‌ى شه‌ودا به‌ كاره‌ساتى ئۆتۆمۆبێل، ئه‌مه‌ به‌شێوه‌یه‌كى رِه‌سمى ناوزه‌د ده‌كرێ به‌ "ناپه‌یوه‌ند به‌ جه‌نگه‌وه‌" " non combat relate" --سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى كه‌ له‌وانه‌یه‌ زۆر دژواربێت بۆ سه‌ربازه‌كان كه‌ له‌رِۆژدا گه‌شت بكه‌ن.

          له‌رِاستیدا، پنتاگۆن دوو ده‌سته‌ له‌ تۆمار ده‌پارێزێت. یه‌كه‌میان قوربانیه‌ رِه‌سمیه‌كانن كه‌ ده‌نێررێت له‌سه‌ر سایتى دى. ئۆو. دى (DOD). دووه‌میان، دۆزینه‌وه‌ى زه‌حمه‌ته‌، ده‌سته‌یه‌ك له‌تۆمار ته‌نها له‌هه‌ندێ سایتى جیاوازدا هه‌ن و ده‌كرێت ده‌ست بخرێن به‌یاساى ئازادى زانیاریه‌كان. ئه‌م داتایه‌ پیشانى ئه‌دات كه‌ ژماره‌ى گشتى سه‌ربازه‌كان كه‌ بریندار، زامدار، یان تووشى نه‌خۆشیه‌ك بوون دوو ئه‌وه‌نده‌ن له‌چاو ژماره‌ى ئه‌وانه‌ى كه‌ له‌ جه‌نگدا بریندار ئه‌بن. هه‌ندێ كه‌س له‌وانه‌یه‌ بڵێن رِێژه‌یه‌ك له‌وانه‌ى جیا له‌ده‌ره‌وه‌ى جه‌نگدا برینداربوون له‌وانه‌یه‌ به‌رله‌وه‌ى سه‌ربازه‌كان بێن بۆ عێراق رِوویدابێت. لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى نوێمان ئه‌وه‌ پیشان كه‌ ده‌كرێت زۆربه‌ى ئه‌و بریندارو نه‌خۆشیانه‌ رِاسته‌وخۆ به‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانى جه‌نگه‌وه‌ ببه‌سترێن.

          له‌ پلانێكى ناته‌ندروستى پاره‌دان بۆ حاڵه‌تى نائاسایی، چه‌ند جۆرێكى جیاواز له‌ تۆمار، و قه‌بڵاندنه‌ درێژخایه‌نه‌كان جه‌نگ تۆمه‌تبار ئه‌كه‌ن، ئێمه‌ هه‌وڵماندا ئه‌وه‌ دیارى بكه‌ین كه‌ ئێمه‌ چه‌ند پاره‌مان سه‌رف كردووه‌ --وه‌ ئێمه‌ چه‌ند سه‌رف ئه‌كه‌ین، له‌كۆتایدا، ئه‌وه‌ى له‌سه‌رمان پێویسته‌. ئه‌و ژماره‌یه‌ى ئێمه‌ پێى گه‌یشتین زیاتربوو له‌ 3$ ترِیلیۆن دۆلار. حساباته‌كانى ئێمه‌ له‌سه‌ر گریمانه‌ پارێزراوه‌كان بنیاتنرابوو. ئه‌وانه‌ بۆ تێگه‌یشتن ئاسانن، گه‌رچى هه‌ندێ جار له‌رِووى ته‌كنیكیه‌وه‌ ئاڵۆزبن. پێویست به‌ قسه‌كردن ناكات، ئه‌م ژماره‌یه‌ ته‌نها خه‌رجى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا نیشان ئه‌دات. ئه‌مه‌ ئه‌وخه‌رجیه‌ گشتیانه‌ له‌خۆى ناگرێت كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى زۆر به‌رچاوبه‌عێراق به‌خشراوه‌ له‌لایه‌ن هه‌مووجیهانه‌وه‌.

         

          له‌سه‌ره‌تاى ده‌ست پێكردنیدا، ووڵاتى به‌ریتانیا رِۆڵێكى سه‌ره‌كى بینى --ستراتیژى، سه‌ربازى، وسیاسى-له‌جه‌نگى عێراقدا. له‌رِووى سه‌ربازیه‌وه‌، به‌ریتانیا به‌ 46.000 سه‌رباز به‌شدارى كرد، 10 له‌سه‌داى سه‌رجه‌مى گشتى سه‌ربازه‌ به‌شداربووه‌كانى جه‌نگى عێراق. بێ هیچ سه‌رسورِمانێك، دواتر، ئه‌زموونى به‌ریتانیا هاوشێوه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا: زیادبوونى قوربانیه‌كان، زیادبوونى خه‌رجى ئۆپه‌راسیۆنه‌كان، لاوازبوونى شه‌فافیه‌تى ئه‌وه‌ى كه‌ پاره‌ به‌كوێدا سه‌رف ئه‌كرێت وئه‌رِوات، زیاد له‌پێویست فشار كه‌وتنه‌سه‌ر هێزه‌ سه‌ربازیه‌كان، وه‌ به‌دگۆیی له‌سه‌ر بارودۆخه‌ كه‌ساس و كڵۆڵه‌كان وناته‌واوى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى هه‌ندێ له‌وسه‌ربازانه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى دژوار زامداربوون.

          به‌ر له‌جه‌نگ، گۆردن براون 1₤ بلیۆن پاوه‌ندى به‌لاوه‌دانا بۆخه‌جى جه‌نگ. له‌كۆتایی 2007 دا، نزیكه‌ى 7₤ بلیۆن پاوه‌ندى سه‌رف كردبوو له‌خه‌جیه‌ رِاستوخۆكانى ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له‌عێراق وئه‌فغانستان (كه‌ 76 له‌سه‌داى له‌عێراقدا سه‌رف كرابوو). ئه‌مه‌ ئه‌و پاره‌ زیاده‌ش له‌خۆى ده‌گرێت كه‌ به‌ " تایبه‌ت به‌ یه‌ده‌گ" ناوئه‌نێ، له‌گه‌ڵ خه‌رجیه‌ تایبه‌تیه‌كانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى.

          ئه‌م "تایبه‌ت به‌ یه‌ده‌گه‌" به‌رزتربووه‌وه‌ له‌لوتكه‌ى بودجه‌ى رِێكخراوبۆ وه‌زاره‌تى به‌رگرى به‌ریتانیا. سیسته‌مى به‌ریتانى به‌ته‌واوى ته‌ڵخ ونادیاره‌: سه‌رمایه‌ى " تایبه‌ت به‌ یه‌ده‌گ" له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى به‌رگریه‌وه‌ "برِایه‌وه‌" بێ هیچ قسه‌ له‌سه‌ركردنێكى په‌رله‌مان وپه‌سه‌ند كردنى. له‌به‌رئه‌مه‌، هاوڵاتیانى به‌ریتانیا به‌رچاو رِۆشنیه‌كى زۆر كه‌میان هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ى له‌رِاستیدا چه‌ند سه‌رف ئه‌كرێت.

          له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، خه‌رجیه‌كانى كۆمه‌ڵگاى به‌ریتانى یه‌كسانه‌ به‌وه‌ى له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكادا هه‌یه‌ --ئه‌وخێزانانه‌ى كاره‌كانیان جێ ئه‌هێڵن له‌پێناو خزمه‌تكردنى سه‌ربازه‌ برینداره‌كان، وه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ى جۆرى خزمه‌تگوزارى بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ى له‌ بێ تواناییدا كاریان جێ هێشتووه‌.

          له‌هه‌مان كاتدا، تێچووى گشتى ئابوورى به‌ریتانیا هه‌مان شێوه‌ى ئه‌وه‌ى ئه‌مریكایه‌، سه‌ره‌رِاى كه‌مى خه‌رجیه‌ ماوه‌ درێژه‌كان، له‌به‌ر دوو هۆ. یه‌كه‌م، به‌ریتانیا هه‌مان سیاسه‌تى به‌فیرِۆدانى ماددى نیه‌، وه‌ دووه‌م، تا 2005، نێره‌رى تۆرِى نه‌وت بوو.

          ئێمه‌وامان دانا ئه‌مساڵ هێزه‌كانى به‌ریتانیا كه‌م بكرێنه‌وه‌ بۆ 2.500 و به‌و رِێژه‌یه‌ ده‌مێننه‌وه‌ تا 2010. وه‌ پێشبینى ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین هێزه‌كانى به‌ریتانیا له‌ ئه‌فغانستان بۆساڵى 2008 كه‌مێك زیاد بكات، له‌ 7.000 بۆ 8.000، كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى جێگیر بمێنێته‌وه‌ بۆماوه‌ى سێ ساڵ. كۆشكى كۆمیته‌ى به‌رگى گشتى (The House of Commons Defense Committee ) به‌م دواییانه‌ ئه‌وه‌ى ئاشكراكرد كه‌ سه‌ره‌رِاى كه‌م كردنه‌وه‌ى رِێژه‌ى سه‌ربازه‌كان، خه‌رجى جه‌نگى عێراق بۆهه‌ر ساڵێك 2له‌سه‌دا زیاد ئه‌كات وخه‌رجیه‌ كه‌سیه‌كانیش ته‌نها 5له‌سه‌دا كه‌م ئه‌كه‌ن. ئا له‌م كاته‌دا چاوه‌رِێ ئه‌كرێت خه‌رجى ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازیه‌كان له‌ ئه‌فغانستان به‌رزبێته‌وه‌ بۆ 32له‌سه‌دا. نمونه‌ى قه‌بڵاندنه‌كانى ئێمه‌ له‌وانه‌یه‌ بایه‌خى زۆر كه‌م بێت گه‌ر ئه‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت.
 
 

..........................................

 

*به‌رپرسێكى ئابووریه‌ له‌بانكى نێوده‌وڵه‌تى، وه‌ خه‌ڵاتى نۆبڵى له‌بوارى ئابووریدا وه‌رگرتووه‌ له‌ساڵى 2001.

 

*وانه‌بێژه‌ له‌بوارى سیاسه‌تى گشتى له‌ قوتابخانه‌ى حكومى كندى له‌زانكۆى هاڤه‌رد.
 
Category: بابه‌ته‌كانی كۆشان عه‌لی | Views: 389 | Added by: 2Koshan | پله‌ دانان 0.0/0 |
تێبینی 0
ته‌نها ئه‌ندامان ده‌توانن تێبینی زیاد بكه‌ن.
[ بوون به‌ئه‌ندام | چوونه‌ژووره‌وه ]
شوێنی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌ندامان

ڕۆژمێر و ئه‌رشیف
«  March 2009  »
SuMoTuWeThFrSa
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
293031

گه‌ڕان

هه‌ندێ پێگه‌ی تر

ئێستا

Total online: 1
Guests: 1
Users: 0


میوانانی سه‌رهێڵ

ژ. سه‌ردان له‌ 20 ی ئازاری 2009 ه‌وه‌
سه‌رجه‌م مافه‌كانی پارێزراوه‌ © 2018
Powered by uCoz