Wednesday
2018-01-24
2:41 PM
به‌خێربێیت Guest
RSS
 
كۆشان.. سه‌كۆی هه‌مووان
سه‌ره‌كی بوون به‌ئه‌ندام چوونه‌ژووره‌وه
نووسینه‌كانی كۆشان عه‌لی و ئه‌وانه‌ش كه‌ له‌سه‌ری نووسراوه‌ »
به‌شه‌كان
بابه‌ته‌كانی كۆشان عه‌لی [33]
ئه‌م به‌شه‌ تایبه‌ته‌ به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی كۆشان عه‌لی
له‌سه‌ر كۆشان علی و گه‌نجان نوسراوه [4]
به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ هه‌ربابه‌تێك وه‌رده‌گرین كه‌ ده‌رباره‌ی كۆشان عه‌لی بنووسرێت و جگه‌ له‌وه‌ی له‌ پێگه‌كه‌ماندا بۆی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌م به‌شه‌شدا ئه‌رشیفی ده‌كه‌ین..

به‌شه‌كان

سه‌ره‌كی » 2009 » March » 29 » له‌نێوان زیانه‌ ماددی و مه‌عنه‌وییه‌كاندا
له‌نێوان زیانه‌ ماددی و مه‌عنه‌وییه‌كاندا
10:44 PM

كۆشان عه‌لی / ژیان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پێكهاتووه‌ له‌ دوو به‌شی بنه‌ڕه‌تی. یه‌كێكیان به‌شه‌ ماددیه‌كه‌مان، كه‌ خۆی له‌و بوارانه‌دا ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ به‌چاوی سه‌رمان ده‌یبینین، یان له‌ڕێگه‌ی هه‌سته‌كانی بیستن و بۆن كردن و ده‌ست لێدانه‌وه‌ هه‌ستی پێ ده‌كه‌ین.. وه‌كو گشت دروست كراوه‌كان هه‌ر له‌ زه‌وی و ئاسمانه‌كان و گیانداره‌كان و مرۆڤه‌كان و جه‌سته‌ی خۆمان كه‌ له‌ هه‌موو شتێك لێمانه‌وه‌ نزیكتره‌. به‌شێكیتر له‌ پێكهاته‌ی ژیانمان بریتیه‌ له‌ لایه‌نی مه‌عنه‌وی، واته‌ ئه‌و شتانه‌ی كه‌ به‌چاو و هه‌سته‌وه‌ره‌كانمان ناتوانین ده‌ركی پێبكه‌ین، وه‌كو كات و ته‌مه‌ن و خۆشی و خه‌م و ئازارو......تاد.

          ئه‌وه‌ی لێره‌وه‌ ئه‌مه‌وێ بۆ تۆی خوێنه‌ری بخه‌مه‌ڕوو گرنگی ئه‌م دوو پێكهاته‌ی ژیانه‌، ئه‌ویش به‌و پرسیاره‌ی كه‌ ئایا كام له‌م دووانه‌ گرنگترو بنه‌ڕه‌تترن له‌ ژیاندا؟ ئایا ژیان بێ ماددیه‌ت یان بێ مه‌عنه‌ویه‌ت ده‌ڕوات؟

          بێگومان هیچ كام له‌م دوو بنه‌ڕه‌ته‌ی ژیان بێ یه‌كتر هه‌ڵناكه‌ن، به‌ڵكو هه‌ردووكیان ته‌واوكه‌ری یه‌كترن، به‌ڵام پێویسته‌ لێره‌دا دان به‌وه‌دا بنێین كه‌ لایه‌نی مه‌عنه‌وی ژیان ماددیه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر وه‌ستاوه‌ نه‌ك به‌ پێچه‌وانه‌وه‌. بۆنمونه‌ گه‌ر كات نه‌بێت ژیان به‌ته‌واوی مانایه‌وه‌ ئه‌وه‌ستێت، یان گه‌ر مرۆڤ غه‌م یان خۆشی له‌ژیاندا نه‌بینێت وه‌كو ئه‌وه‌یه‌ گه‌مه‌یه‌كی زۆر بێ مانا له‌ژیانا بكات، چونكه‌ گه‌ر باشترین ژیانیشی هه‌بێت هیچ خۆشیه‌كی لێ نه‌بینێت چ سوودی بۆی هه‌یه‌؟! به‌ڵكو هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بۆ تێركردنی لایه‌نی مه‌عنه‌وی خۆیه‌تی، ئه‌ویش دووباره‌ به‌هاوكاری لایه‌نه‌ مه‌عنه‌ویه‌كه‌، بۆنمونه‌ مرۆڤ ئه‌یه‌وێت خۆی به‌خته‌وه‌ر بكات گه‌ر له‌ڕووی ماددیه‌وه‌ هه‌وڵبدات، مه‌به‌ستی تێركردنی لایه‌نی مه‌عنه‌ویه‌تی، به‌مه‌ش پێویستی به‌ یارمه‌تی لایه‌نی مه‌عنه‌ویه‌كه‌ ئه‌بێت كه‌ كاته‌..

          به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ مرۆڤه‌كان چونكه‌ چاویان زۆرجار به‌سه‌ر عه‌قڵیاندا ده‌سه‌ڵاتداره‌، وای كردووه‌ مرۆڤه‌كان زیاتر گرنگی به‌لایه‌نه‌ ماددیه‌كه‌ بده‌ن، كه‌ ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ژیانی خۆمان و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ماندا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌. مرۆڤ هه‌موو ته‌مه‌نی له‌پێناو بڕێك پاره‌و پولدا سه‌رف ده‌كات، به‌ڵام دواجار هه‌ر به‌خته‌وه‌ریش نابێت!! چونكه‌ به‌خته‌وه‌ری له‌ پاره‌و پوله‌كه‌دا ده‌بینێته‌وه‌، له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ به‌خته‌وه‌ریه‌ كه‌ له‌ناخی هه‌مووماندا وه‌كو دره‌ختێك ڕه‌گی داكوتاوه‌، هه‌ندێكمان ئه‌توانین بیبینین و زیاتر گه‌شه‌ی پێ بده‌ین و نه‌هێڵین زیاتر بپوكێته‌وه‌، كه‌ ئه‌ویش به‌ چاوێكی جیاواز له‌چاوه‌كه‌ی خۆمان ئه‌توانین بیبینین، به‌وه‌ی مرۆڤ خۆی دڵنیایی بێت به‌و بڕه‌ له‌ (ته‌مه‌ن، سامان، هاوڕێ....تاد) كه‌ هه‌یه‌تی. وه‌ هه‌ندێكی ترمان به‌ نازانیاری خۆمان دره‌ختی به‌خته‌وه‌ری ناخمان سیس ئه‌كه‌ین و ئه‌یپوكێنینه‌وه‌، چونكه‌ ناخمان هه‌میشه‌ قوربانی ده‌ره‌وه‌ی ماددی ده‌كه‌ین، له‌كاتێكدا ده‌ریای ناخمان زۆر به‌رفراوان و بێ بنتره‌ له‌م جیهانه‌ ته‌نگ و بڕاوه‌و كورت خایه‌نه‌و، ئه‌مه‌ش واده‌كات ناخمان ته‌واو بێ ئومێد بێت له‌و سنووردایه‌ی ده‌ره‌وه‌مان. ئه‌وه‌ی باسم كرد بۆ لایه‌نه‌ مه‌عنه‌ویه‌كانیی تریش به‌هه‌مان شێوه‌ ڕاسته‌.

          لێره‌وه‌ ئه‌مه‌وێت بچمه‌سه‌ر بابه‌تێكی تر كه‌ مه‌به‌ستی نوسینه‌كه‌مه‌، ئه‌ویش خه‌مخواردنی ئێمه‌یه‌ به‌ له‌ده‌ست دانی لایه‌نه‌ ماددیه‌كانی ژیانمان، به‌گشت بوارو پێكهاتنه‌كانیه‌وه‌. ئه‌م پرسیاره‌ت لێ ده‌كه‌م: ئایا تۆ پێت وایه‌ زیانه‌ ماددیه‌كان ترسناكترن یان زیانه‌ مه‌عنه‌ویه‌كان؟ له‌ ڕاستیدا ئه‌و زیانانه‌ی له‌ڕووی ماددیه‌وه‌ ده‌كرێن مرۆڤ گه‌ر هه‌وڵبدات ئه‌توانێت به‌ هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك بێت پڕی بكاته‌وه‌، مرۆڤێك كه‌ چاوه‌كانی لاواز ده‌بێت ئه‌توانێت له‌ڕێگه‌ی چاویلكه‌ یان ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری پێویسته‌وه‌ چاوه‌كانی بێنێته‌وه‌ ئاستی پێویست، یان كه‌ له‌ بازرگانیه‌كدا گه‌ر زیانێكی زۆر گه‌وره‌ش بكات پاش هه‌وڵدان خۆی ئه‌توانێت خۆی پڕی بكاته‌وه‌. به‌ڵام ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ڕوودانی یه‌كێك له‌م زیانانه‌ یان زیانی تریش غه‌م و ئازارێكی زۆر ده‌خۆین، هه‌ندێ جار ژیانمان زۆر لێ تاڵ ده‌بێت و، ته‌واو بێ ئومێدی و بێزاری ڕوومان تێده‌كات. بێگومان تۆش یه‌كێكیت له‌وانه‌ی كه‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ به‌سه‌رتدا هاتووه‌، ئه‌توانیت هه‌موو ئه‌و دیمه‌نانه‌ی ژیانی پێشووت بیر خۆت بخه‌یته‌وه‌.. له‌كاتێكدا ئه‌م زیانه‌ ماددیانه‌ له‌به‌رامبه‌ر زیانه‌ مه‌عنه‌ویه‌كانه‌وه‌ شتێكی ئه‌وتۆ نین، ئه‌م پرسیاره‌تان لێ ئه‌كه‌م ئایا ئه‌توانین زیانه‌ مه‌عنه‌ویه‌كان وه‌كو زیانه‌ ماددیه‌كان قه‌ره‌بوو بكه‌ینه‌وه‌؟ بێگومان نه‌خێر. چونكه‌ به‌شێكی زۆر له‌ زیانه‌ مه‌عنه‌ویه‌كان ئه‌ڕۆن و له‌یه‌ك له‌حزه‌دا هه‌رگیز ناگه‌ڕێنه‌وه‌. كات و ته‌مه‌نی ئێمه‌ یه‌كێكه‌ له‌ هه‌ره‌ به‌نرخترین به‌خششه‌ مه‌عنه‌ویه‌كانی په‌روه‌ردگارمان بۆ ئێمه‌، ئه‌بێت دان به‌وه‌دا بنێین كه‌ ئه‌شێكی زۆر له‌ئێمه‌ تائێستا ته‌واو قه‌درو ڕێزی كاته‌كانمان نه‌زانیوه‌، كه‌من ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ ئه‌و كات و ته‌مه‌نه‌ی له‌ژیانیان ڕۆیشتووه‌ فرمێسك و ئه‌سرینی په‌شیمانی و ئازار بێته‌ چاوه‌كانیانه‌وه‌!! ئێمه‌ گه‌ر چركه‌یه‌ك له‌ ته‌مه‌نمان بڕوات هه‌رگیز ناگه‌ڕێته‌وه‌و ناتوانین به‌ هه‌موو ماددیه‌تی ئه‌م ژیانه‌ ئه‌و چركه‌یه‌ بگه‌ڕێنینه‌وه‌، ئایا ئه‌توانین؟

          ئه‌مه‌ی پێشوو بیرخستنه‌وه‌یه‌كی كورت بوو بۆ ئێوه‌و خۆم تاچیتر مانای به‌خته‌وه‌ری له‌وه‌دا نه‌بینینه‌وه‌ كه‌ مادده‌مان هه‌بێت، و خه‌م و ئازار به‌ لایه‌نی ماددی ژیانه‌وه‌ نه‌خۆین، و زیاتر ڕێز له‌ لایه‌نه‌ مه‌عنه‌ویه‌كه‌ی ژیان بگرین كه‌ بنه‌ڕه‌تی ژیانه‌، بۆئه‌وه‌ی ژیانێكی پڕ ئاسووده‌یی و به‌خته‌وه‌ری بۆ خۆمان و ده‌وروبه‌رمان بێته‌بوون، كه‌ ئه‌مه‌ش مانای بنه‌ڕه‌تی ژیانمانه‌ وه‌ له‌مێژه‌ لێی بێ ئاگاین و نه‌مان زانیوه‌، یان زانیومانه‌و پێویسته‌ بیری خۆمانی بخه‌ینه‌وه‌و به‌ڕابردووماندا بچینه‌وه‌.

 

 

* ئه‌م وتاره‌ له‌ ژماره‌ (155)ی ڕۆژنامه‌ی (داهێنان)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

Category: بابه‌ته‌كانی كۆشان عه‌لی | Views: 464 | Added by: 2Koshan | پله‌ دانان 0.0/0 |
تێبینی 0
ته‌نها ئه‌ندامان ده‌توانن تێبینی زیاد بكه‌ن.
[ بوون به‌ئه‌ندام | چوونه‌ژووره‌وه ]
شوێنی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌ندامان

ڕۆژمێر و ئه‌رشیف
«  March 2009  »
SuMoTuWeThFrSa
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
293031

گه‌ڕان

هه‌ندێ پێگه‌ی تر

ئێستا

Total online: 1
Guests: 1
Users: 0


میوانانی سه‌رهێڵ

ژ. سه‌ردان له‌ 20 ی ئازاری 2009 ه‌وه‌
سه‌رجه‌م مافه‌كانی پارێزراوه‌ © 2018
Powered by uCoz