Wednesday
2018-01-24
2:38 PM
به‌خێربێیت Guest
RSS
 
كۆشان.. سه‌كۆی هه‌مووان
سه‌ره‌كی بوون به‌ئه‌ندام چوونه‌ژووره‌وه
نووسینه‌كانی كۆشان عه‌لی و ئه‌وانه‌ش كه‌ له‌سه‌ری نووسراوه‌ »
به‌شه‌كان
بابه‌ته‌كانی كۆشان عه‌لی [33]
ئه‌م به‌شه‌ تایبه‌ته‌ به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی كۆشان عه‌لی
له‌سه‌ر كۆشان علی و گه‌نجان نوسراوه [4]
به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ هه‌ربابه‌تێك وه‌رده‌گرین كه‌ ده‌رباره‌ی كۆشان عه‌لی بنووسرێت و جگه‌ له‌وه‌ی له‌ پێگه‌كه‌ماندا بۆی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌م به‌شه‌شدا ئه‌رشیفی ده‌كه‌ین..

به‌شه‌كان

سه‌ره‌كی » 2009 » March » 26 » سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر شه‌پۆله‌كانى شكستدا
سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر شه‌پۆله‌كانى شكستدا
11:38 AM

سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر شه‌پۆله‌كانى شكستدا

 

"ئه‌وه‌ى ئاواتى كارى گه‌وره‌ى هه‌یه‌، پێویسته‌ زه‌حمه‌تى زۆریش بچێژێ"

(پلوتارخ، 46-120ز)

 

كۆشان عه‌لى

 

          هاورِێم ئه‌م جاره‌ش كاتى خۆتم بده‌رێ، دووباره‌ له‌ده‌رگاى دڵت بده‌مه‌وه‌، به‌یه‌كه‌وه‌ سه‌فه‌رێكى كورت بكه‌ین، به‌ده‌روونى یه‌كتردا شۆرِبینه‌وه‌. ئه‌زانم ئێستاش هاوارت له‌ده‌ستى ژیان، له‌ده‌ستى بێزاریه‌كانى هه‌یه‌، ئێستاش دڵت سوكنایی بۆ نه‌هاتووه‌. ئه‌م جاره‌ باسى سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌كه‌م.

به‌رله‌وه‌ى شتێ بڵێم به‌پرسیارێك ده‌ست پێ ئه‌كه‌م، رِووداوێك كه‌ له‌ سه‌ره‌تاى ژیانمانه‌وه‌ ده‌ست پێ ئه‌كات و به‌كۆتایی هاتنى كۆتایی به‌ژیانمان دێت. هه‌ناسه‌دان، ئێمه‌ بۆچى هه‌ناسه‌ ئه‌ده‌ین؟ چى ده‌بوو گه‌ر ئێمه‌ دوور له‌ هه‌ناسه‌دانیش ژیانمان هه‌بووایه‌؟ بۆچى وه‌كو خواردن سه‌رله‌به‌یانیان، یاخود سێ جه‌مه‌ هه‌ناسه‌مان نه‌ده‌خواد؟ (له‌وانه‌یه‌ بزه‌یه‌ك بتگرێ، به‌ڵام برِوابكه‌ من گاڵته‌ت له‌گه‌ڵدا ناكه‌م، له‌ناخه‌وه‌، له‌دڵێكى پرِ هیواو، عه‌قڵێكى سوتاو له‌ عه‌شقى بیركردنه‌وه‌، قسه‌ت له‌گه‌ڵدا ئه‌كه‌م). دواتر وه‌ڵامى ئه‌م پرسیارانه‌ت ده‌ده‌مه‌وه‌.

          هاورِێم له‌رِابردوودا باسى به‌خته‌وه‌ریم بۆكردیت، ئاماژه‌م به‌وه‌دا هه‌رگیز مرۆڤ نابێت بێ ئومێد بێت، مرۆڤ له‌ده‌سه‌ڵاتى خۆیدایه‌ به‌خته‌وه‌ربێت یان نا، چۆن بیر بكاته‌وه‌ به‌و شێوه‌یه‌ ئه‌بێت. به‌ڵام گه‌ر هه‌میشه‌ له‌ به‌خته‌وه‌ریدا بژین، گه‌ر هه‌میشه‌ ژیانمان نوقمى خۆشنودى بێت، گه‌ر سه‌ركه‌وتن هاورِێمان نه‌بێت، ئینتر ژیان مانایه‌كى نامێنێت. 

ووشه‌ى سه‌ركه‌وتن  له‌پێشوودا چه‌ندان ماناى سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ى له‌خه‌یاڵى ئێمه‌دا كێشاوه‌. ئێمه‌ گرفتى سه‌ره‌كیمان له‌ ژیاندا شێوازى خوێندنه‌وه‌مانه‌ بۆ ماناى ووشه‌كان، ئێمه‌ هه‌ندێ جار له‌ماناى هه‌ندێ شت تێناگه‌ین كه‌چى برِوامان پێیه‌تى، یا برِوامان پێى نیه‌و ناشزانین ماناى ئه‌و شته‌ چیه‌ كه‌ ئێمه‌ برِوامان پێیه‌تى. گرفتى ئێمه‌ له‌وێوه‌ ده‌ست پێده‌كات.

          به‌ڵام ئایا سه‌ركه‌وتن ماناى چیه‌؟ ئێستا له‌ خه‌یاڵدا (ده‌وڵه‌مه‌ندى، زیره‌كى، قسه‌زانى، شاعیرێكىى سه‌ركه‌وتوو، فێرخوازێكى سه‌ركه‌وتوو،.......هتد) وێنا ده‌كه‌ین. به‌ڵام بزانه‌ ئه‌مانه‌ سه‌ركه‌وتن نین، ئه‌مانه‌ جگه‌ له‌ نیشانه‌و ده‌ركه‌وته‌ى مرۆڤانێك، جگه‌ له‌ جیاوازى نێوان مرۆڤه‌كان، هیچى تر نین. ئه‌و كاته‌ ئێمه‌ له‌ناو شكستدا ئه‌گه‌وزێن گه‌ر پێناسه‌ى خودى سه‌ركه‌وتن وه‌كو خۆى نه‌كه‌ین. سه‌ركه‌وتنى مرۆڤ له‌وه‌دایه‌ له‌كاره‌كه‌ى ئێستایدا گرفتى نه‌بێت، به‌ته‌واوى جێبه‌جێى بكات. رِاسته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى (زۆر زیره‌كن، زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندن، زۆر....هتد) ئه‌وانه‌ له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا به‌سه‌ركه‌وتوو له‌قه‌ڵه‌م ئه‌درێن، به‌ڵام من پێموایه‌ ئه‌وانه‌ جگه‌ له‌ به‌رهه‌مى جیاوازى مرۆڤه‌كان، جگه‌ له‌ سروشتى ژیان هیچى تر نین.

          هاورِێم، ئێستا یا چاوه‌كانت ئه‌بڵه‌ق بووه‌، یاخود ئه‌ڵێى ئه‌م براده‌ره‌ باسى چى ئه‌كات؟! به‌ڵێ من بێگومانم كه‌ سه‌ركه‌وتن ته‌نها ئێستایه‌، سه‌ركه‌وتن ته‌نها رِاپه‌رِاندنى ئه‌م فه‌رمانه‌ى ئێستاته‌ به‌سه‌ركه‌وتوویی. ئیتر به‌لامه‌وه‌ گرنگ نیه‌ تۆ چى ئه‌كه‌ى؟! تۆ پرِۆفیسۆرى زانكۆى، رِۆژنامه‌نووسى، تۆ به‌قاڵێكى هه‌رشتێكى. هه‌ندێ جار به‌قاڵێك له‌ یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ى ئێمه‌ به‌ سه‌ركه‌وتوو ناوزه‌دیان ئه‌كه‌ین سه‌ركه‌وتوو تره‌، سه‌ركه‌وتنى مرۆڤ له‌ شێوازى جێ به‌جێ كردنى كاروباره‌كانیدایه‌ نه‌وه‌كو له‌ پله‌و پایه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئه‌و شتانه‌ى ئێمه‌ به‌ گرنگ وه‌سفى ئه‌كه‌ین.
 
 

          گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ى ئێمه‌ له‌وه‌دایه‌، ئه‌مانه‌وێ وه‌كو ئه‌وانه‌ بكه‌ین كه‌ له‌ده‌وروبه‌رماندان، وه‌كو شاعیره‌ گه‌وره‌كان، وه‌كو ده‌وڵه‌مه‌ندو خاوه‌ن سامانه‌كان، وه‌كو قوتابى و خوێندكاره‌  زیره‌كه‌كان...... وه‌كو هه‌ر كه‌سێك بكه‌ین شكست یه‌كه‌م پاداشمانه‌. هه‌موو لاسایی كردنه‌وه‌یه‌ك ماناكه‌ى فه‌شه‌له‌. هه‌موو لاسایی كردنه‌وه‌یه‌ك ده‌ستخه‌رِۆییه‌. مرۆڤ گه‌ر بیه‌وێ سه‌ركه‌وتوو بێت، ئه‌بێت خۆى رِێچكه‌ى هه‌بێت خۆى جیاواز بیر بكاته‌وه‌، خۆى داهێنانى نوێى هه‌بێت، بوون به‌ ده‌روێش واته‌ بوون به‌كۆیله‌، بوون به‌ كۆیله‌ واته‌ ده‌سخه‌رِۆیی. مرۆڤ هه‌ر شتێك بكات، ناتوانێ لاسایی ئه‌وانى تر بكاته‌وه‌، بۆیه‌ لاسایی كردنه‌وه‌ ده‌سخه‌رِۆییه‌.

          هاورِێم، مرۆڤانێك هه‌ن هاوار ئه‌كه‌ن له‌ده‌ستى ئه‌و شكستانه‌ى له‌كاره‌كانیان رِووبه‌رِوویان ئه‌بێته‌وه‌. بزانه‌، هه‌ر مرۆڤێك به‌رپرسیاریه‌كى هه‌یه‌ له‌ ژیاندا، هه‌ندێ جار گرفتمان له‌وێوه‌ ده‌ست پێده‌كات ئێمه‌ ئه‌مانه‌وێ كارێك ئه‌نجام بده‌ین له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ به‌رپرسیارێتى ئێمه‌ نیه‌ له‌م ژیانه‌دا، ئه‌و مرۆڤه‌ى بیه‌وێ جێگه‌ى كه‌سێكى تر بگرێته‌وه‌ له‌م ژیانه‌دا هه‌رگیز ناتونێت. بۆیه‌ ئه‌گه‌ر جارێ دوو جار زیاتر له‌ چه‌ند جارێك شكستت له‌كارێكدا هێنا بزانه‌ ئه‌وه‌ كارى تۆ نیه‌ له‌م ژیانه‌دا، تۆ ئه‌بێ بگه‌رِێیت به‌دواى خۆتدا، پێ ئه‌چێت تۆ تائێستا پێناسه‌ى خۆتت نه‌دۆزیبێته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و مرۆڤانه‌ى پێناسه‌ى خۆیان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه‌، نازانن خۆیان كێن و چین ئه‌وانه‌ هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ شكستدا ده‌ژین. ئه‌بێ بزانیت بۆچى ئه‌ژیت، ئه‌و مرۆڤه‌ى ئه‌مشه‌و ئه‌خه‌وێت به‌ڵام نازانێت سبه‌ى بۆچى هه‌ڵئه‌سێته‌وه‌، مردن بۆئه‌و باشتره‌.

          تۆ ئه‌ى ئه‌و مرۆڤه‌ى ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌خوێنیته‌وه‌. ئه‌زانى بۆچى ئێمه‌ هه‌ناسه‌ ئه‌ده‌ین؟ بۆچى ژیانمان له‌گه‌ڵ هه‌ناسه‌دا یه‌كسانه‌، بوون و نه‌بوونمان به‌ ئه‌وه‌وه‌ به‌ستراوه‌؟ ته‌نها یه‌ك ئامانج له‌پشت ئه‌م بابه‌ته‌وه‌ هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ى تێ بگه‌ین ژیان بۆ ئێمه‌، بۆ هه‌موومان یه‌كسانه‌. ئه‌گه‌ر هه‌ناسه‌ بۆ هه‌موومان به‌ مادده‌ بكرِرایه‌ ئه‌وا هه‌موومان به‌دواى مادده‌وه‌ ئه‌بووین بۆئه‌وه‌ى برِێكى زیاتر له‌ هه‌ناسه‌مان ده‌ست بكه‌وێت، تا زیاتر بژین، تا ئاواتى زیاتر و سه‌ركه‌وتنى زیاتر به‌ده‌ست بهێنین. به‌ڵام له‌خۆت پرسیوه‌ بۆچى ئێمه‌ به‌جارێك ناتوانین هه‌ناسه‌ وه‌كو نان ناخۆین؟ بۆچى؟! بۆ ئه‌وه‌ى هه‌میشه‌ ئومێدمان به‌ژیان نوێ ببێته‌وه‌، بۆئه‌وه‌ى رِێز له‌ ده‌رفه‌ته‌كان بگرین. لێره‌وه‌ ئیتر ده‌رفه‌ته‌كانى سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موومان كراوه‌یه‌، ئه‌وه‌ مرۆڤه‌ ژیره‌كانن له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌ناسه‌یه‌كیاندا ئومێدیان بۆ ژیان نوێ ئه‌كه‌نه‌وه‌، پلان بۆ هه‌ناسه‌یه‌كى تر بۆ رِۆژێكى تر دائه‌نێن. ئیتر بێ ئومێد مه‌به‌ تۆ چیت، چ كارێك ئه‌كه‌یت، ئه‌وه‌ى گرنگه‌ لێره‌دا له‌ئێستادا ئه‌وه‌ى پێویسته‌ ئه‌نجامى بده‌یت جێ به‌جێى بكه‌یت، ئه‌گه‌ر نه‌ت توانى ئه‌نجامى بده‌یت، كه‌واته‌ ئه‌وه‌ به‌رپرسیارى تۆ نیه‌ ئه‌بێت كارێكى تر ئه‌نجام بده‌یت. دواجار ئه‌یڵێمه‌وه‌ به‌دواى خۆتدا، به‌دواى پێناسه‌ى خۆتدا بگه‌رِێ ئینجا ئه‌گه‌یته‌ به‌رزترین پله‌ى سه‌ركه‌وتن..

Category: بابه‌ته‌كانی كۆشان عه‌لی | Views: 423 | Added by: 2Koshan | پله‌ دانان 0.0/0 |
تێبینی 0
ته‌نها ئه‌ندامان ده‌توانن تێبینی زیاد بكه‌ن.
[ بوون به‌ئه‌ندام | چوونه‌ژووره‌وه ]
شوێنی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌ندامان

ڕۆژمێر و ئه‌رشیف
«  March 2009  »
SuMoTuWeThFrSa
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
293031

گه‌ڕان

هه‌ندێ پێگه‌ی تر

ئێستا

Total online: 1
Guests: 1
Users: 0


میوانانی سه‌رهێڵ

ژ. سه‌ردان له‌ 20 ی ئازاری 2009 ه‌وه‌
سه‌رجه‌م مافه‌كانی پارێزراوه‌ © 2018
Powered by uCoz