Wednesday
2018-01-24
2:41 PM
به‌خێربێیت Guest
RSS
 
كۆشان.. سه‌كۆی هه‌مووان
سه‌ره‌كی بوون به‌ئه‌ندام چوونه‌ژووره‌وه
نووسینه‌كانی كۆشان عه‌لی و ئه‌وانه‌ش كه‌ له‌سه‌ری نووسراوه‌ »
به‌شه‌كان
بابه‌ته‌كانی كۆشان عه‌لی [33]
ئه‌م به‌شه‌ تایبه‌ته‌ به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی كۆشان عه‌لی
له‌سه‌ر كۆشان علی و گه‌نجان نوسراوه [4]
به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ هه‌ربابه‌تێك وه‌رده‌گرین كه‌ ده‌رباره‌ی كۆشان عه‌لی بنووسرێت و جگه‌ له‌وه‌ی له‌ پێگه‌كه‌ماندا بۆی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌م به‌شه‌شدا ئه‌رشیفی ده‌كه‌ین..

به‌شه‌كان

سه‌ره‌كی » 2009 » March » 24 » گه‌نج و نوێ بوونه‌وه‌
گه‌نج و نوێ بوونه‌وه‌
5:23 PM
كۆشان عه‌لى / ئه‌و كاته‌ى گه‌نج دێته‌ باس و خواس، رِاسته‌وخۆ كۆمه‌ڵگا وێنه‌ دێته‌ به‌رده‌م خه‌یاڵى ئێمه‌وه‌، بیر له‌ چه‌ندان شتى جۆراو جۆر ئه‌كه‌ینه‌وه‌، به‌ڵام ئایا گه‌نج له‌گه‌ڵ ئه‌وانى تر جیاوازى چیه‌؟ مه‌به‌ستم ئه‌وانى تر منداڵ و پیره‌.. ئایا گه‌نج بوون ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ له‌ خه‌یاڵماندا بیرى لێ ئه‌كه‌ینه‌وه‌ یان شتێكى زۆر گرنگتره‌ كه‌ بیر كردنه‌وه‌ و هه‌وڵدانه‌ بۆ نوێ بوونه‌وه‌؟
 

گه‌نج و نوێ بوونه‌وه‌ دووانه‌یه‌ك كه‌ هه‌رگیز ناتوانین جیایان بكه‌ینه‌وه‌

   ئه‌و كاته‌ى مرۆڤ ئه‌گاته‌ ته‌مه‌نى گه‌نجى، یه‌كه‌م شتێ بیرى لێ ئه‌كاته‌وه‌ گۆرِینى ئه‌و ده‌وروبه‌ره‌ى خۆیه‌تى، چونكه‌ گه‌نج وه‌كو كائینێكى نوێ و تازه‌ دێته‌ سه‌ر زه‌وى، خۆیشى حه‌ز ئه‌كات ئه‌و ده‌وروبه‌ره‌شى نوێ بكاته‌وه‌،  به‌ڵام هه‌میشه‌ گه‌نج رِووبه‌رِووى چه‌ندین گرفت ئه‌بێته‌وه‌ له‌ كۆمه‌ڵگاكه‌یدا، به‌ر له‌هه‌ر شتێ گرفتى كۆمه‌ڵایه‌تى. كۆمه‌ڵگا تا رِیش سپیه‌كانى هه‌بێت هه‌وڵ ئه‌دات كه‌سانێكى تر نه‌بێت كه‌ بیر له‌ گۆرِینى كۆمه‌ڵگا بكه‌نه‌وه‌و ببنه‌ برِیار به‌ده‌ست.. لێره‌وه‌ ململانێى گه‌نج و كۆنخوازى ده‌ست پێده‌كات، گه‌نج ئا له‌م ساتانه‌دا داواى ئازادى و نوێبوونه‌وه‌ ئه‌كات.. بێگومان چه‌ندان گه‌نجیشمان هه‌یه‌ كه‌ بێ ده‌نگ ئه‌كه‌ون له‌م ساته‌دا، یان جوانتر بڵێین ئه‌وه‌ى له‌ ده‌وروبه‌ردایه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك قبوڵى ده‌كه‌ن، بۆیه‌ مانایه‌ك نامێنێته‌وه‌ بۆ ووشه‌ى گه‌نج بوون و ئه‌و جۆره‌ گه‌نجانه‌ ته‌نها به‌ ته‌مه‌ن گه‌نجن ئه‌گینا له‌ هه‌موو شتێكدا دووباره‌خواز و پیرن.. ئه‌م چه‌ند رِسته‌ى پێشوو ئه‌و هاوكێشه‌مان بۆ ئه‌سه‌لمێنێت كه‌ گه‌نج بوون و نوێ بوونه‌وه‌ بێ یه‌كترى مانایه‌كیان نیه‌.. چه‌ند كۆمه‌ڵگا له‌ نوێ بوونه‌وه‌ و گۆرِان بترسێ ئه‌وه‌نده‌ و زیاتر له‌ گه‌نج  ئه‌ترسێ له‌و هێزانه‌ ئه‌ترسێ كه‌ ئه‌یه‌وێت سنووره‌ پۆڵایینه‌ خه‌یاڵیه‌كانى كۆمه‌ڵگا بشكێنن..

 

گه‌نج و نوێبوونه‌وه‌، ئه‌و هه‌ڵانه‌ى كه‌ گه‌نجان تێى ده‌كه‌ون

     هه‌ندێ جار كۆمه‌ڵگا ئه‌وه‌نده‌ سنووره‌كان به‌رته‌سك ئه‌كاته‌وه‌، ئه‌وكاته‌ى هێزێك دێت به‌رپه‌رچى ئه‌و سنوورانه‌ بداته‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كى زۆر به‌هێز دێته‌ به‌رده‌مى و هه‌وڵ ئه‌دات چه‌ند بتوانێت ئه‌وه‌نده‌ تێكى بشكێنێت.. هه‌ر له‌رِوانگه‌ى ئه‌م نمونه‌وه‌ كه‌ گه‌نجان له‌دایك ئه‌بن (به‌و مانایه‌ى كه‌ ده‌گه‌نه‌ ته‌مه‌نى گه‌نجىیه‌وه‌) ده‌بینن هه‌موو ده‌وروبه‌ره‌ هه‌مووى سنوور رِێژ كراوه‌، له‌گه‌ڵ هه‌موو جوڵانه‌وه‌یه‌كیاندا یاسایه‌ك هه‌یه‌، هه‌میشه‌ چه‌ندان پاسه‌وان هه‌یه‌ كه‌ رِێگرى ئازادى جوڵانه‌وه‌ى لێده‌كه‌ن (به‌ ووته‌ى د.فه‌رهاد پیرباڵ). ته‌ووژمى گه‌نج و سنوورى كۆمه‌ڵگا بورِكانێكى سه‌رشێتانه‌ى لێده‌كه‌وێته‌وه‌. گه‌نجى ئێمه‌ هه‌میشه‌ له‌م نوێبوونه‌وه‌و هیواى گۆرِان خوازیه‌یدا، ئه‌كه‌وێته‌ چه‌ندان هه‌ڵه‌وه‌، به‌ر له‌وه‌ى نوێبوونه‌وه‌ بكات ماناو ئامانجى نوێ بوونه‌وه‌ى لێ تێك ده‌چێت، سنووره‌كان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌ قێزه‌ون و ناشرین پێناسه‌ ئه‌كات، بۆیه‌ له‌سه‌ره‌نجامدا گه‌ر له‌ گه‌نجه‌كانمان بپرسین نوێبوونه‌وه‌ چیه‌؟ گۆرِان چیه‌؟ بێ گومان ئه‌ڵێن واته‌ گۆرِینى هه‌موو كۆمه‌ڵگا به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك. له‌كاتێكدا ئه‌مه‌ ماناى نوێ بوونه‌وه‌ نیه‌، به‌ڵكو نوێ بوونه‌وه‌ ته‌نها گۆرِینى خراپه‌كانى كۆمه‌ڵگایه‌ به‌ پشت به‌ستن به‌و توانایه‌ى له‌ كلتورى كۆنماندا هه‌یه‌. ناكرێت دان به‌وه‌دا نه‌نێین ئه‌م هه‌ڵه‌ تێگه‌یشتنه‌ له‌ نوێ بوونه‌وه‌ هۆكاره‌كه‌ى به‌رته‌سكى سنووره‌كانى كۆمه‌ڵگایه‌.. بۆیه‌ ده‌بێت كۆمه‌ڵگا به‌ته‌واوى مانا برِواى به‌ نوێ بوونه‌وه‌ هه‌بێت، ئه‌و سنوور و داب و نه‌ریتانه‌ى كه‌ هه‌ن مه‌رج نیه‌ نه‌توانرێ ده‌ستكارى بكرێ، به‌تایبه‌ت گه‌ر ئه‌و سنوورانه‌ هیچ خزمه‌تێك به‌ ئێمه‌ نه‌كات له‌ ئێستادا. به‌ڵكو پێویستیشه‌ نوێگه‌رى و نوێ بوونه‌وه‌ ببێته‌ پیشه‌مان، وه‌كو ئه‌ركێك بۆ زیندوو رِاگرتنى كۆمه‌ڵگا. ئه‌وه‌ى ئێستا ده‌بینرێت له‌ كوردستاندا كه‌ گه‌نجانمان به‌ نوێبوونه‌وه‌ى داده‌نێن، له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، جگه‌ له‌ ته‌مسیلى گه‌لانى تر هیچى تر نیه‌، ئه‌مه‌ش كلتورى خۆمان لێى به‌رپرسیاره‌. ئێمه‌ تا ئێستا ده‌رگامان به‌رِووى ئازادى گه‌نج و بیرورِاى نوێدا نه‌كردۆته‌وه‌، ئه‌مه‌ واده‌كات گه‌نجى ئێمه‌ حاشا له‌ رِابردووى خۆى بكات، له‌كاتێكدا رِابردووى ئێمه‌ له‌هه‌ندێ له‌و گه‌لانه‌ پاكتره‌ كه‌ ئێمه‌ ئێستا دواى شێوازى ژیانى ئه‌وان ئه‌كه‌وین. كۆمه‌ڵگا ته‌نها پیره‌كان ناتوانن به‌رِێوه‌ى به‌رن، ته‌نها كلتورى كۆن خزمه‌تى ناكات، به‌ڵكو گه‌نج هێزێكه‌ گه‌ر به‌كارى نه‌هێنین، ئه‌وا ئه‌و كۆمه‌ڵگا به‌كار ده‌هێنێت. لادانى گه‌نجى ئێمه‌ هه‌مووى سه‌ره‌نجامى هه‌ڵه‌ى خودى كۆمه‌ڵگایه‌، گه‌نجێك كه‌ خزمه‌تى نه‌كرێت ئه‌ویش خزمه‌تى كۆمه‌ڵگاكه‌ى ناكات، گه‌نجێك كه‌ به‌چاوێكى كه‌مه‌وه‌ سه‌یر بكرێت، ئه‌ویش كلتورى خۆى به‌كه‌م سه‌یر ده‌كات.. مردنى كلتور و تێكشكانى كۆمه‌ڵگاش ئه‌وكاته‌ ده‌ست پێده‌كات، كه‌ گه‌نجه‌كانى بداته‌ لاوه‌ و پشت له‌ نوێ بوونه‌وه‌ بكات. ئه‌و سنووره‌ خه‌یاڵیانه‌ش كه‌ كۆمه‌ڵگا بۆ تاكه‌كانى دائه‌نێت و بێ هیچ بنه‌مایه‌كى ته‌ندروست به‌سه‌ر تاكه‌كانى ده‌سه‌پێنێت، ته‌نها ماوه‌یه‌ك خۆى ئه‌گرێت و له‌گه‌ڵ  رِووبه‌رِوو بوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ساده‌ترین هێزى به‌رهه‌ڵستكاردا له‌به‌رچاودا وون ئه‌بێت.


 

*له‌ ڕۆژنامه‌ی (ستانده‌ر)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌..

 

Category: بابه‌ته‌كانی كۆشان عه‌لی | Views: 366 | Added by: 2Koshan | پله‌ دانان 0.0/0 |
تێبینی 0
ته‌نها ئه‌ندامان ده‌توانن تێبینی زیاد بكه‌ن.
[ بوون به‌ئه‌ندام | چوونه‌ژووره‌وه ]
شوێنی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌ندامان

ڕۆژمێر و ئه‌رشیف
«  March 2009  »
SuMoTuWeThFrSa
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
293031

گه‌ڕان

هه‌ندێ پێگه‌ی تر

ئێستا

Total online: 1
Guests: 1
Users: 0


میوانانی سه‌رهێڵ

ژ. سه‌ردان له‌ 20 ی ئازاری 2009 ه‌وه‌
سه‌رجه‌م مافه‌كانی پارێزراوه‌ © 2018
Powered by uCoz