نووسینه‌كانی كۆشان عه‌لی و ئه‌وانه‌ش كه‌ له‌سه‌ری نووسراوه‌ - كۆشان .. سه‌كۆی هه‌مووان
 
Sunday
2009-11-22
10:36 Pm
به‌خێربێیت Guest
پشتگیری
 
كۆشان.. سه‌كۆی هه‌مووان
سه‌ره‌كی بوون به‌ئه‌ندام چوونه‌ژووره‌وه
نووسینه‌كانی كۆشان عه‌لی و ئه‌وانه‌ش كه‌ له‌سه‌ری نووسراوه‌ »
بواره‌كان
بابه‌ته‌كانی كۆشان عه‌لی [33]
ئه‌م به‌شه‌ تایبه‌ته‌ به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی كۆشان عه‌لی
له‌سه‌ر كۆشان علی و گه‌نجان نوسراوه [4]
به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ هه‌ربابه‌تێك وه‌رده‌گرین كه‌ ده‌رباره‌ی كۆشان عه‌لی بنووسرێت و جگه‌ له‌وه‌ی له‌ پێگه‌كه‌ماندا بۆی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌م به‌شه‌شدا ئه‌رشیفی ده‌كه‌ین..

به‌شه‌كان

بڵاوكردنه‌وه‌ی كورته‌په‌یام
200

By Koshan Ali Zamanee

 

Joshua Stanton is a Founding Editor-in-Chief of The Journal of Inter-Religious Dialogue and a rabbinical student at Hebrew Union College. He is also a founding co-Director of Lessons of a Lifetime, a nursing home-based project designed to improve intergenerational relations and convey leadership skills to youth. A graduate of Amherst College, he is the recipient of numerous leadership awards, including the Volunteer Hero Award from the Jewish Federation of Greater Washington, the Hyman P. Moldover Scholarship for Communal Service, and a place within the Fellows Alliance of the Interfaith Youth Core


Koshan: What is the main purpose of your website?
 
Stanton: Our website is design to increase the quality and frequency of discussions taking place between religious leaders and individuals around the world. Through its forums, people from around the
 
 
Category: بابه‌ته‌كانی كۆشان عه‌لی | Views: 16 | زیادكراوه‌ له‌لایه‌ن 2Koshan | به‌روار 2009-05-15 | پله‌دانان 0.0/0 | تێبینی (0)

سازكردنى: كۆشان عه‌لى زه‌مانى
 

یه‌كێك له‌و باسانه‌ى كه‌ جێگه‌ى خۆیه‌تى به‌رده‌وام قسه‌ى له‌سه‌ر بكرێت، مه‌سه‌له‌ى گفتوگۆى نێوان ئاینه‌كانه‌. له‌هه‌مان كاتدا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ له‌و بوارو بابه‌تانه‌ى په‌یوه‌ستن به‌ ئاینه‌وه‌. (جۆشوا ستانتۆن) دامه‌زرێنه‌رو سه‌نووسه‌رى تیمى نوسینى دیالۆگى نێوان ئاینه‌كانه‌، كه‌ له‌ئێستادا ماڵپه‌رێكى تایبه‌تیان هه‌یه‌ كه‌ چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌و جۆناڵى تایبه‌ت به‌ بوارى دیالۆگى نێوان ئاینه‌كانى تێدا بڵاوده‌كرێته‌وه‌. به‌هه‌مان شێوه‌ به‌رِێزیان دامه‌زرێنه‌ر و یه‌كێك له‌ به‌رِێوه‌به‌رانى تیمى په‌نده‌كانى كاته‌كانى ژیانه‌، كه‌ هه‌وڵ ده‌دات بۆ دروست كردنى لاوانى سه‌ركرده‌. (ستانتۆن) له‌هه‌مانكاتدا، چه‌ند خه‌ڵاتێكى جیاوازى پێ به‌خشراوه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ى به‌رِێزیان له‌بواره‌كانى گه‌نجان و به‌یه‌كگه‌یشتنى نێوان ئاینه‌كان ئه‌نجامى ئه‌دات.

له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا زۆر به‌كورتى تیشك ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێكى گرنگى په‌یوه‌ست به‌و بوارانه‌ى كه‌ (جۆشوا ستانتۆن) كارى تێداكردوون و تێدا ده‌كات.

له‌سه‌رتاوه‌ به‌رِێزیان ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ ئه‌وان له‌رِێگه‌ى ماڵپه‌ره‌كه‌یانه‌وه‌ "هه‌وڵده‌ده‌ن جۆرو مه‌وداى
 
 
Category: بابه‌ته‌كانی كۆشان عه‌لی | Views: 19 | زیادكراوه‌ له‌لایه‌ن 2Koshan | به‌روار 2009-05-14 | پله‌دانان 0.0/0 | تێبینی (0)

ئاماده‌كردنی: كۆشان عه‌لی

 

(میر حه‌سه‌ن موسه‌وى) به‌ دروشمى (ئازادى و گۆرِان) كاندیدی ئیسڵاحیه‌كانى ئێرانه‌ بۆ هه‌ڵبژرادنه‌كانى داهاتووى سه‌رۆكایه‌تى ئێران، كه‌ برِیاره‌ له‌ دوانزه‌ى یۆلیۆى ئه‌مساڵدا ئه‌نجام بدرێت. (موسه‌وى) دواهه‌مین سه‌رۆك وه‌زیرى ئێران بووه‌ به‌ر له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و پۆسته‌، هه‌ر بۆیه‌شه‌ له‌ دواى ساڵى (1989)ه‌وه‌ له‌ گۆرِه‌پانى سیاسى دووركه‌وتۆته‌وه‌.

(میر حه‌سه‌ن موسه‌وى) له‌ خێزانێكى ئازه‌ربایجانى له‌ به‌روارى (29)ى سپێپته‌مبه‌رى (1942) له‌دایك بووه‌، له‌ ناوچه‌یه‌كى نزیك ته‌برێز پایته‌ختى هه‌رێمى ئازه‌ربایجان، و له‌ تاران گه‌وره‌بووه‌. برِوانامه‌ى له‌ ئه‌ندازیارى بیناسازى و نه‌خشه‌كێشانى شاره‌كاندا به‌ده‌ست هێناوه‌ له‌ زانكۆى تاران، هه‌روه‌ها برِوانامه‌ى ماسته‌رى له‌ ئه‌ندازیارى
 
 
Category: بابه‌ته‌كانی كۆشان عه‌لی | Views: 12 | زیادكراوه‌ له‌لایه‌ن 2Koshan | به‌روار 2009-05-14 | پله‌دانان 0.0/0 | تێبینی (0)

كۆشان عه‌لى به‌رده‌كۆزى (زه‌مانى) *
  
 
 

          هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك، ئایدۆلۆژیا و جیهان بینى یا(worldview)ێك پشت رِاستى سه‌رجه‌م چالاكى و به‌ها فیكرى و رِه‌مزى و كۆمه‌ڵایه‌تىیه‌كانى ده‌كاته‌وه‌. به‌ درێژایى مێژوو ئه‌م جیهان بینىیه‌ ده‌بێته‌ باكگراوند بۆ كۆمه‌ڵگاكه‌، و له‌دواجاردا كۆمه‌ڵگایه‌ك به‌ كۆى سه‌رجه‌م كایه‌كانىیه‌وه‌ دێته‌به‌رهه‌م. كۆمه‌ڵگا به‌رهه‌مى مێژوویه‌كى به‌رده‌وامه‌، وه‌كو چۆن كلتوریش به‌هه‌مان شێوه‌ به‌رهه‌مى مێژوویه‌كى به‌رده‌وامه‌و هه‌ریه‌ك له‌ كۆمه‌ڵگاو كلتور سات له‌دواى سات گۆرِانى رِیشه‌یىیان تێدا رِووده‌دات. هه‌ربۆیه‌شه‌ مێژووى كۆمه‌ڵایه‌تى كۆمه‌ڵگایه‌ك و بارودۆخه‌ سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تىیه‌ مێژوویىیه‌كان كاریگه‌رى رِاسته‌وخۆیان ده‌بێت بۆسه‌ر شێوازى كۆمه‌ڵگاكان. كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه‌ ئه‌وه‌نده‌ى ده‌رهاویشته‌ى چه‌ند شوناس و دونیابینى ئه‌وانىترى دراوسآیه‌تى، ئه‌وه‌نده‌ به‌رهه‌مى خودى خۆى نىیه‌. كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى، به‌ رِادده‌یه‌كى زۆر، به‌رهه‌مى ئه‌وانىتره‌، هه‌ر له‌كلتوریانه‌وه‌ تا ده‌گاته‌ شته‌ رِۆژانه‌یىیه‌كانیش.

          چه‌ند ساڵى رِابردوو، كه‌ نزیكه‌ ببێت به‌ دوو ده‌یه‌، ئه‌م پارچه‌ى كوردستان تایبه‌تمه‌ندى خۆى وه‌رگرتووه‌. دوان له‌سه‌ر
 
 
Category: بابه‌ته‌كانی كۆشان عه‌لی | Views: 17 | زیادكراوه‌ له‌لایه‌ن 2Koshan | به‌روار 2009-04-23 | پله‌دانان 0.0/0 | تێبینی (0)

 وتارێكی به‌ڕێز (مه‌ریوان وریا قانع)ه‌ كه‌ له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وه‌ڵامێكی (كۆشان عه‌لی)بۆ به‌ڕێزیان نووسراوه‌..

به‌ڕێزتان ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی ئه‌م
 
 
Category: له‌سه‌ر كۆشان علی و گه‌نجان نوسراوه | Views: 51 | زیادكراوه‌ له‌لایه‌ن 2Koshan | به‌روار 2009-04-06 | پله‌دانان 0.0/0 | تێبینی (0)

 یوسف عیزه‌دین
 بۆیە كاتێك دەڵێم بۆى هەیە پەرەگراف و  دێڕ و وشەو ناونیشانى شیعرى ئەو گەنجانە خوێنەر رابگرێت و خۆشیان هەوڵدانێكى كەم  تازۆرى لەو چەشنەیان هەیە، مەبەستم لەكەمكردنەوەى ئاستى ئەوە نییە كەنووسیویانە،  بەڵكو بەپێچەوانەوە ئەوەى بەلامەوە گرنگە ئەو جۆرە كاركردنەیانە، لەكاتێكدا زۆرێك  لەتێكستە تەقلیدییەكان لەپشت ئیدیعاى  كاملأبوون و باڵادەستیى و عەزەمەتیانەوە،  كەمجار شوێنێكى راتدەگرێت، یان سەراسیمەو نامۆت دەكات، چونكە هەردەم ریتمێكى  تەقلیدى و تەبا لەگەلأ ئەوەى كەهەیە، نابێتە مایەى سەرنجى ئەو خوێنەرانەى ئەوداڵى  كەشفكردن و دۆزینەوەى شتەكانن و حەزیان بەخوێندنەوەى تێكستە فرە  رەهەندەكانە.
 
كارى منى خوێنەر لەخوێندنەوەى تێكستە شیعرییەكانى ئەو گەنجانەدا  دۆزینەوەى پێوەندى و رایەڵەكان و جومگەكانى یەكانگیرییان نییە، بەڵكو بۆ جیاوازى و  جوداكارییەكانى نێویان دەگەڕێم، كارم بەیەكێتى بابەت و تەبایى و یەك ریتمى و  تۆكمەییان نییەو بۆشیان ناگەڕێم، لەكاتێكدا حەزم بەبینینى تێكشكان و پێكدادان و  دژایەتییە ناوەكییەكانیەتى، حەزم بەبینینى ئەو سەروژوور كردن و تێكەڵكردنەیە  كەشتەكانم لێدەشارنەوە، لەبرى ئەوەى 
 
 
Category: له‌سه‌ر كۆشان علی و گه‌نجان نوسراوه | Views: 17 | زیادكراوه‌ له‌لایه‌ن 2Koshan | به‌روار 2009-04-06 | پله‌دانان 0.0/0 | تێبینی (0)

یوسف عیزه‌دین
لەمڕۆدا دەمارگیرى گەیشتۆتە ئاستێكى ترسناك ؟!
 
بۆ نمونە ئەگەر نووسەرێك بەزمانى ئەڵمانى بنووسێت قەولە هەموو خوێنەرە ئاڵمانى زانەكانى ئەو ژانرەى كەئەو تێیدا دەنووسێت، كەم تا زۆر بیخوێننەوە، نەك تەنها خوێنەرانى زێدى نووسەر بیخوێننەوەو بەئاستەم واوەتر بچێت؟!.
 
بەڵام ئەمە بەشێوەیەكى گشتى لەكوردستاندا وانییەو تەنها لەناوچەو شار و شارۆچكەو ئینتیماى نووسەریشدا بۆ شوێنێك ناوەستێتەوە، بەڵكو بچووكتر و كورتر دەكرێتەوە بۆ گروپ و دەستەو تاقمى داخراوى بەناو رۆشنبیرى كەتەنها خۆیان و بۆ خۆیان دەخوێننەوە. ئەم سەتحیى بوونى تێڕوانین و تەبسیتكارییەى كە زیاتر ئەدەبیاتى كوردى بۆ نێو زەلكاوى گەوجێتى و نەخوێندنەوەو قبووڵنەكردنى ئەویتر و جەهالەت بردووە، لەڕاستیدا پێش هەموو شتێك خوێندنەوەیەكى سۆسێۆلۆژى دەوێت، تایبەت بەبنەماكانى ئینتیماى كورد بۆ پێگە عەشیرەتگەریى و تاقمگەرییەكان و ماهیەتى بوونى لەنێوان ئینتیماى بۆ گروپە ئتنیكییەكان یان بۆ خودى میللەتێك كەناوى كوردە. دەبێت بەخوێندنەوەى پانتایى جوگرافى رۆشنبیرى و مەعریفى و فیكریى كورد، لەدەرەوەى ناولێنراو و ناوبراو و ناوهێنانەكاندا، بەدەر لەتەقلیدى ستراتیژییەتى ناوەكان وەك مەودایەك بۆ تێكشكاندنى خوێندنەوەیەكى نوآ، بڕوانینە ئەوەى كەهەیە.
 
سەیر نییە گەر بڵێین لەكاتێكدا زۆرێك لەنووسەرە كوردەكانى باكوور بەردەوام دژایەتى "یەشار كەمال"ى هاوڕەگەزیان كردووە، كەچى "ئۆرهان پامووك"ێكى بەنەژاد تورك چەندین جار ئاماژەى بەتواناى ئەو نووسەرە كوردە داوەو تەنانەت بەمامۆستاو گەورە نووسەرى رۆمانووسینى داوەتە قەڵەم.
 
هەربۆیە كاتێك "پامووك" خەڵاتى
 
 
Category: له‌سه‌ر كۆشان علی و گه‌نجان نوسراوه | Views: 18 | زیادكراوه‌ له‌لایه‌ن 2Koshan | به‌روار 2009-04-06 | پله‌دانان 0.0/0 | تێبینی (0)

نووسینى: یوسف عیزەدین / داهێنانى مەعریفى كردەیەكە لەچاوترووكانێكدا  روودەدات، وەك زەیین روونییەك كەیەكێك لەتاواندا بڵێت دۆزیمەوە، یان وەك ئیلهامێكى  كتوپڕى لەپڕ كەهۆشمەندى و فیكر دەتەنێت و وا لەكەسێك دەكات، كەلەخۆشیى  كەشفكردنەكەیدا سەما بكات، بەڵام لەگەلأ ئەوەى كەكردەى مەعریفى ترووسكە  كەشفكردنێكە، كەچى پێویستى بەچەندین "موجەللەد"ە تا راڤەى بكەنو روونى بكەنەوە،  بەبآ ئەوەى دەڕۆستى بێن. لەو رۆژەوە كەمرۆڤ دەستى داوەتە فەلسەفە، بەشوێن ماهییەتى  ئەو كردەیەدا دەگەڕێت، بەبآ ئەوەى وەڵامێكى بنەبڕو كۆتایى ئامێزی لەو بارەیەوە چنگ  بكەوێت ) –عەلى حەرب-

 لەتراژیدیاى "ئیۆن"ى "یۆربیدس"دا، شاعیر شتێكى  سووكەڵەو باڵدار و موقەددەسە، كلاسیكییەكان پێیان وابووە "هۆمیرۆس" بەنووسینى چامە  داستانییەكەى شیعرى تەواو كرد. "مڵتن" لەپێناو نووسینى چامەیەكى داستان ئامێزدا،  تادەهات زیاتر لەزمانى عیبرى و ئیتالیایى و فەرەنسایى و گریكى و لاتینیدا  قووڵدەبۆوە. بەدرێژایى مێژووى كۆن شیعر شتێكى ئاسایى نەبووەو جیاكردنەوەى 
 
 
Category: له‌سه‌ر كۆشان علی و گه‌نجان نوسراوه | Views: 20 | زیادكراوه‌ له‌لایه‌ن 2Koshan | به‌روار 2009-04-06 | پله‌دانان 0.0/0 | تێبینی (0)

له‌سه‌ره‌تاوه‌ خۆى لێت مۆن ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پێى ده‌ڵێیت تۆ هه‌ڵه‌یت، خۆ ئه‌گه‌ر هاورِێت بێت ئه‌وا گومانى دڵسۆزى و وه‌فادارى به‌رامبه‌ر به‌تۆ دروست ده‌بێت، ئه‌گه‌ر له‌خۆت گه‌وره‌تر بێت ئه‌وا به‌مرۆڤێكى سه‌ره‌رِۆ و بآشه‌رم سه‌یرت ده‌كات..

          ئه‌مه‌ى سه‌ره‌وه‌ كورته‌ ته‌مسیلێكى واقیعى كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه‌ و به‌شێكى زۆرى كۆمه‌ڵگه‌ داخراوه‌وه‌كانه‌، كه‌ هه‌میشه‌ خۆى مانیفێست ده‌كاته‌وه‌ وه‌كو په‌رچه‌كردارێك له‌به‌رامبه‌ر وتراوى "تۆ هه‌ڵه‌یت" دا. پێده‌چێت سه‌یركردنى ئه‌م رِووه‌ ساده‌ى له‌ چه‌ند ووشه‌كه‌ى یه‌كه‌م دێرِه‌كانى ئه‌م وتاره‌دا زۆر ساده‌ ده‌ركه‌وێت، به‌ڵام بێگومان خوێندنه‌وه‌ى ئه‌ودیوى 
 
 
Category: بابه‌ته‌كانی كۆشان عه‌لی | Views: 27 | زیادكراوه‌ له‌لایه‌ن 2Koshan | به‌روار 2009-04-04 | پله‌دانان 0.0/0 | تێبینی (0)

یەکێک لەو کلتورە زۆر ترسناکانەى، کە تاڕاددەیەکى زۆر لەم ناوچەیەدا وجودى هەیە، بڵاوکردنەوە و سەپاندنى پەیامى بێدەنگىیە. بێدەنگىیەکى جیاواز لەوەى لە بەرگێکى فەلسەفیدا خۆى مانیفێست دەکات و بە ئامانجێکى دیارى کراو ئەنجام دەدرێت و ئومێدى دەرەنجامى تەندروستى لێدەکەوێتەوە، بەڵکو داخوازى بێدەنگى لەناوچەکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا ئامانج لێى بەرهەم هێنانى کۆمەڵگایەکى خەوتوو و بآداخوازىیە لە ئاست هەموو مافەکان و قەڵاقوپ لەبەردەم ئەرکەکاندا. ئەو دەەستەى کۆمەڵگا هەڵدەچنێت، دوور لە هیچ سیاسەت و پێوەرێکى مۆدێرن، خانوو و کۆشکێکى بێدەنگ و وشک دروست دەکات، ساتێک تێیدا دەحەوێتەوەو لەهەرساتێکدا ویستى، تەنانەت ئەگەر پێنج هەزار دانیشتوویشى تێدابێت، لە یەک لەحزەدا خاپوورى دەکات. ئەم عەقڵە، ئەم فۆرمە لە بیرکردنەوە لە چەندین فۆرمى جیاوازدا خۆى دەردەخات، لەچەندین بەرگى جیاوازدا ڕۆڵى خۆى دەگێڕێت. شانەکانى ئەم بیرکردنەوەیە، تەنها لەناو یەک چینى کۆمەڵگاو، لە یەک کاستى ئەو کۆمەڵگایەدا نین بەڵکو لەمپەڕ بۆ ئەوپەڕ دەکرآ بەرچاو بکەون. ئەم بیرکردنەوەیە، تەنها پەیوەست نىیە بە دینێکى دیارى کراو و ئایدۆلۆژیایەکى ڕووتەڵەوە، بەڵکو ئەم بیرکردنەوە
 
 
Category: بابه‌ته‌كانی كۆشان عه‌لی | Views: 18 | زیادكراوه‌ له‌لایه‌ن 2Koshan | به‌روار 2009-04-04 | پله‌دانان 0.0/0 | تێبینی (0)

1 2 3 4 »
شوێنی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌ندامان
چوونه‌ژووره‌وه
ووشه‌ی نهێنی

ڕۆژمێر و ئه‌رشیف
«  November 2009  »
SuMoTuWeThFrSa
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
2930

گه‌ڕان

هه‌ندێ پێگه‌ی تر

ئێستا

Total online: 1
Guests: 1
Users: 0


میوانانی سه‌رهێڵ

ژ. سه‌ردان له‌ 20 ی ئازاری 2009 ه‌وه‌
سه‌رجه‌م مافه‌كانی پارێزراوه‌ © 2009
Powered by uCoz